|
عه‌بدولا مه‌حمود
abdulla.mahmud@gmail.com
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له
میانه‌ی كۆڕێكیدا له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید، ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا كه حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا كه حزبی قه‌ده‌غه‌ن!! كه‌چی نوسینگه‌یان هه‌یه
و خه‌ریكی هه‌ڵسوڕانن و ڕابه‌رانیان له‌سلێمانین و ئێمه
له‌گه‌ڵیشیان دانیشتووین.... بێگومان هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی
به‌ڕێزیان ڕاستن. حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی هه‌م
ڕابه‌رایه‌تی له كوردستانه‌و هه‌م خه‌ریكی كار‌و
هه‌ڵسوڕانی خۆیه‌تی.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، هۆی چییه حزبی كۆمۆنیستی
كرێكاریی له كوردستان تا ئێستا له‌لایه‌ن یه‌كێتی
نیشتمانی و حكومه‌ته‌وه هه‌ڵسوڕانی یاسایی قه‌ده‌غه‌یه؟
له‌كاتێكدا له‌ژێر سایه‌ی هه‌رێمی سه‌وزو هێزی سوسیال-
دیموكراتیدا!، ده‌بوایه هێزی ڕادیكاڵ وچه‌پ كۆمۆنیستی
هه‌ڵسوڕانی یاسایی بوایه و فرسه‌تی باشتری بۆ فه‌راهه‌م
كرایه.
له كوردستان هێزی ئینسان كوژ، جوانی كوژ، ژن كوژ، هونه‌ر
كوژ، بیروباوه‌رو ئایدۆلۆژیای ئازاد كوژ، مۆدێرن كوژ، له
مێژوویه‌كی خوێناوی به‌هره‌مه‌نده، كه‌چی فه‌رشی سوریان
بۆداخراوه‌و مانگانه‌ش له قوتی ده‌می خه‌ڵكی كوردستان،
هاریكاری خه‌یاڵیان ده‌كرێت.
ئایا به‌پێی بانگه‌شه‌یه‌ك كه یه‌كێتی هه‌یه‌تی پێویست
نه‌بوو ئه‌م هاوكێشه‌یه پێچه‌وانه بوایه؟ تا وته‌بێژی
مه‌كته‌بی سیاسییش به‌شانازیه‌وه بیوتایه، له‌كوردستان
ئازادی و دیموكراسی بۆهه‌مووان هه‌یه، له‌وانه‌ش هێزه
رادیكاڵ و چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه
سوسیال دیموكراسین له فرسه‌تی باشتر به‌هره‌مه‌ندن. ئایا
پێویست نه‌بوو ڕایبگه‌یاندایه كه ئێمه له‌سه‌ر به‌ڵێنی
خۆمان بۆ چاره‌سه‌ركردن و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و
ناحه‌قیه‌ی له ته‌موزی 2000 دا به‌رامبه‌ر به‌و حزبه كرا
ڕاستگۆ نه‌بوین؟ به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
ڕابه‌ری ئه‌م حزبه دانیشتین‌و به‌ڵێنیشمان پێدان تا
هه‌موو ئه‌و داخوازیانه جێبه‌جێ بكه‌ین كه ئه‌م حزبه
خستیه به‌رده‌ممان!. یان ئایا باشتر نه‌بوو بیوتایه له
كوردستان ئێمه ده‌ستی ئینسان كوژان و ژن كوژان و ئه‌و
هێزه كۆنه‌پارێزانه‌مان له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی راگرتووه
تا زه‌مینه‌و فه‌زای ڕوداوه‌كانی هوها كیشان له‌ژنان
وته‌قاندنه‌وه‌ی ساڵۆنه‌كانی خۆجوانكردن و دوكانه‌كانی
مه‌ی فرۆشی و شێواندنی سه‌یرانگاكان وتیرۆری كه‌سانی
ئازادیخواز‌و نوسه‌ر و چه‌پ وفتواو.... تا ده‌گات به
كاره‌ساتی ئاوایی خێلی حه‌مه هه‌ربمێنی و بۆ ڕاگرتنی
دڵی ئه‌و هێزانه‌ش كه‌له‌پشتی ئه‌م تاوانكاریانه‌وه
ڕاوه‌ستاون كۆمۆنیزمی كرێكارێمان له‌كوردستان له‌حاڵه‌تی
"حیزبێكی قاچاغ ونایاساییدا" ڕاگرتووه؟
به‌ڵام یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، قوربانی بانگه‌شه‌ی زل
و پراكتیكی پێچه‌وانه‌یه، سوسیال دیموكراسی ده‌كاته
ناسنامه‌ی سیاسی خۆی، كه‌چی هێزی چه‌پ و رادیكال و
كۆمۆنیست به نایاسایی ده‌زانی وڕێگه‌ی هه‌ڵسوڕانی
یاسایی‌یان لێبه‌ربه‌ست ده‌كا، به‌ڵام له‌ولاشه‌وه هێزه
چنگ به‌خوێن و ئیستیرادكراو و كرێگرته‌كان، له پێشوازی و
هاریكاری گه‌رمی سوسیال دیموكراسیدا، سه‌راسیمه‌ن.
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، به‌و دانپیانانه‌ی
كه كۆمۆنیستی كرێكاریی قه‌ده‌غه‌یه، پرسیار گه‌لێكی زۆر
ده‌خاته سه‌ر حزبه‌كه‌ی. له‌دواین پێشهاتیشدا پرسیار
ده‌خاته سه‌ر ئه‌و به‌ڵێن و ڕاگه‌یاندنه‌ی به ئاشكرا له
ڕۆژنامه‌ی "ئاسۆ" و پاشانیش له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری حزبدا
به‌یانیان كرد، كه هه‌موو ئه‌و گرفت و كێشانه به
چاره‌سه‌ر ده‌گه‌یه‌نن كه به‌ناحه‌ق به‌سه‌ر حزبی
كۆمۆنیستی كرێكاری‌دا سه‌پێنراوه، كه‌چی ئێستا دوای نزیك
به‌ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌دا، هه‌نگاوێكی
به‌كرده‌وه‌یان بۆ به‌ڵێنه‌كانیان نه‌ناوه!!. ئایا ئه‌م
جۆره ده‌ربرینانه و ئه‌م جۆره ئاماژانه‌ی جه‌نابی
وته‌بیژی مه‌كته‌بی سیاسی كه‌شه‌خسی خۆی له‌دانیشتن‌و
به‌خشینه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كاندا خاوه‌ن قسه‌و بریار بووه،
ئه‌توانێ بچێته خانه‌ی كه‌مترین ڕاستگۆییه‌وه؟
له‌كوردستان هه‌موو بزوتنه‌وه‌كان له لایه‌ن حزبه‌كان و
ڕێكخراوه سیاسیه‌كانه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت.
بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كورد، ده‌یان هێزو لایه‌نی جۆراوجۆر
نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن. ڕه‌وتی دینی و ئیسلامی ده‌یان گروپ
و ڕێكخراو‌و لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت
تایفه‌ش له كوردستان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت و رێگه به‌و
هێزانه ده‌درێت كه بانگه‌شه بۆ پێكهاته‌یه‌كی تایبه‌تی
ده‌كه‌ن، و خه‌ریكه كوردی ڕه‌سه‌ن و ناڕه‌سه‌ن پۆلێن
بكه‌ن. كه‌چی ڕێگه نادرێت به بزوتنه‌وه‌ی كرێكاریی و
ڕادیكالیزمی كۆمه‌ڵگا، نوێنه‌رایه‌تی ئازادانه و یاسایی
بكرێت، رێگه‌نادرێت نوێنه‌رایه‌تی ئازادیخوازی و
مۆدیرنیزمی كۆمه‌ڵگا به ئازادانه‌و یاسایی هه‌ڵسوڕانی خۆی
بكات. ئه‌و هێزه‌ی كه قۆڵی خه‌باتكارانه‌ی لێهه‌ڵماڵیوه
تا به‌رگری له بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزوتنه‌وه‌ی مۆدێرنی
كۆمه‌ڵگا بكات، تائێستا به‌نایاسایی ده‌زانرێت. دیاره
هونه‌ری ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بی مه‌رام وبه‌رژه‌وه‌ندی
نییه: چینی بۆرژوازی كورد و حزبه ناسیونالیسته‌كانی
له‌نمونه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی هه‌میشه بۆ
ڕاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به به‌رژوه‌ندییه‌كانی
خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش و ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
پێویستی به‌چه‌كی كۆنه‌په‌رستی و كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه
به‌ڕووی ئه‌و هێزانه‌دا كه‌ئه‌م مه‌رامه جێبه‌جێده‌كات.
به‌ڵام دیاره به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئه‌م چه‌كه
له‌سه‌رێكیه‌وه هه‌وڵدانه بۆ سنورداركردنی ئازادی
هه‌ڵسوڕانی سیاسی وقه‌ده‌غه‌كردنی كۆمۆنیزم و به‌ره‌ی
ڕادیكاڵ و كرێكاری.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی بڕیاره دوای ئه‌و هه‌موو
ئاڵوگۆڕانه‌ی له ساحه‌ی سیاسی كوردستان و به‌تایبه‌تیش
له هه‌رێمی سه‌وزی سوسیال دیموكراسیدا! ڕوویانداوه،
ڕاچڵكه‌یبێت، ته‌كانێكی دابێت، وه بیه‌وێت وه‌كو هێزێكی
سیاسی شانسێك به‌خۆی بداته‌وه، پێویسته هه‌رچی زووه
چاوبخشێنێته‌وه به‌سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌یان
پرسی گرنگ و چاره‌نوسسازدا. له‌پرسی ناسنامه‌ی سیاسی
خۆیه‌وه كه یه‌كێتی چییه. ئیسلامیه، چه‌په،
قه‌ومییه، عه‌لمانییه، سوسیال_ دیموكراسی یه،
عه‌شایه‌رییه ... یه‌كێتی به‌پێی ڕۆژ و كات بانگه‌شه‌ی
هه‌موو ئه‌مانه ئه‌كات، به‌كرده‌وه‌ش سیمای سوسیال
دیموكراسی بوون و عه‌لمانی بوون و چه‌پ، به‌هیچ كام له
سیاسه‌ت و هه‌نگاوه‌كان و مامه‌ڵه‌كان و بۆچونه‌كان و
هه‌ڵوێسته‌كان و به‌ڵێنه‌كانیه‌وه... نیییه. وه به‌م
پێیه‌و به‌پله‌ی یه‌كه‌م یه‌كێتی قوربانی ئه‌م
سه‌ره‌گیژیه‌یه‌تی له ناو كۆمه‌ڵێك بانگه‌شه‌ی زل و
پراكتیكی پێچه‌وانه‌دا. یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌گه‌ر
به‌كرده‌وه پرسی عه‌لمانیه‌ت، پرسی ئازادی و ئازادی سیاسی
و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه سیاسیه مۆدێرن و
ڕادیكاڵه‌كانی كۆمه‌ڵگا تا ده‌گات به‌مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
پرسی بزوتنه‌وه‌ی ژنان، لاوان و خوێندكاران، كرێكاران...
چاو پیانه‌خشێنێته‌وه، به‌دوو نازانرێ كه‌خۆی له‌زۆر
ناوچه‌و وشوێن هه‌ڵسوڕانی یاسایی بكه‌وێته ژێر پرسیاری
هێزه ره‌قیبه‌كانی خۆیه‌وه.
پرسی هه‌ڵسوڕانی یاسایی كۆمۆنیزمی كرێكاریی گۆشه‌یه‌كه
له پرسێكی گه‌وره‌تر كه په‌یوه‌نده به‌ئازادی
سیاسیه‌وه، یه‌كێتی ئازادی سیاسی به ڕه‌سمی ئه‌ناسێت یان
ته‌نها به‌مه‌رجی ڕێكه‌وتنی سیاسی ڕێگه‌ی هه‌ڵسوڕانی سیاسی
ده‌به‌خشنه هێزه‌كانی ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی سیاسیان؟
حكومه‌ته‌كه‌یان كه یه‌كێتی ڕوكنێكیه‌تی، ئازادی سیاسی
وه‌كو پرانسیبێك دانپیائه‌نێن و به‌كرده‌وه ڕێزی لێده‌گرن
یان ته‌نها ریكلامێكی فریوده‌رانه‌ی حزبییه؟ ئه‌گه‌ر
بریاره وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه موسبه‌ت بێت، هیچ
جێگایه‌ك بۆ ئه‌وه نامێنێته‌وه چ ره‌وتی كۆمۆنیزمی
كرێكاریی یان هه‌ر هێزێكی سیاسی تر كه خۆی باوه‌ڕی به
ئازادی سیاسی و بیروباوه‌ڕ هه‌یه و سه‌رچاوه‌یه‌ك نییه
بۆ ئازاردانی خه‌ڵك و ڕێگه گرتن له ئازادی سیاسی و
ئازادی تاك و بیروباوه‌ر، به‌نایاسایی له كوردستاندا
هه‌بێت. خودی به نایاسایی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵسوڕانی
كۆمۆنیزمی كرێكاریی له‌كوردستان، ڕاستی دیموكراسی بوونی
یه‌كێتی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی به‌گشتی خستۆته ژێر
پرسیاره‌وه‌و خۆی نیشانه‌یه‌كه بۆ پێچه‌وانه نیشاندانی
بانگه‌شه‌كانیان سه‌باره‌ت به دیموكراسی و ئازادی سیاسی.
29-1-2010
|