ئه‌کره‌م عبدوڵله
ڕێکه‌وتی 27/10 به ناو په‌رله‌مانه‌که‌ی کوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بریاری چه‌ند ژنه‌ی قبوڵ کرد .ئه‌م بریاره بۆ زۆرێک له که‌سانی ئازادیخواز بریاریکی چاوه‌روان کراو بوو چونکه به‌شیکی زۆری ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌و ئافره‌تانه‌ش که ده‌ستیان بۆ چه‌ند ژنه به‌رز کرده‌وه به عه‌قڵی پیاوسالاری و ئێسلامی بیر ئه‌که‌نه‌وه ، ئه‌و بریاره‌ی که ئه‌حزابی کوردی دایان بریارێکه که ئیسلام بۆ سه‌ده‌ی شه‌شه‌می زاینی کۆماڵگای نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بستان دایرشتبوو ، که‌چی ئه‌مرۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌به‌ر به‌ژه‌وه‌ندی پیاو سالاره‌یان هه‌مان یاساورێسای سه‌رده‌ماکانی کۆن بۆ خه‌لکی کوردستان به ره‌وا ئه‌بینن .
هه‌ر وه‌ک و چۆن له ماوه‌ی 17 ساڵی رابردودا یه‌کێتی و پارتی خه‌ڵکی کوردستانیان توشی ده‌یه‌ها نه‌هامه‌تی کردووه ، خه‌ڵکی کوردستانیان وه‌ک و بارمته بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان به‌کارهێناوه ئه‌مرۆش نایانه‌ویت ئه‌و فرسه‌ته له ده‌ست بده‌ن که ژنان وه‌ک و وه‌سیله‌یه‌کی رابواردن له یاساکه‌یان جێگیری بکه‌ن ، بۆیه چاره‌سه‌ریان بۆ کێشه‌ی ئافره‌ت و زه‌واج کردنی ئافره‌تان ئه‌وه بوو که دوو دوو و سێ سێ و چوار چوار له و پیاوانه ماره‌بکه‌ن که خاوه‌نی پاره و نفوزن له کۆماڵگادا . ته‌نها پیاوان خاوه‌ن پاره‌ن و هه‌رئه‌وان ئه‌توانن نه‌فه‌قه‌ی ئافره‌ت بکێشن هه‌ر وه‌ک و چۆن له قورئاندا هاتووه و ئه‌ڵی (پیاوان کارسازو سه‌رپه‌رشتی ژنانن ،له به‌رئه‌وه‌ی خوا هه‌ندێ له وانه‌ی به سه‌ر هه‌ندێکا فه‌زیله‌ت داوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوان له ماڵی خۆیان نه‌فه‌قه‌ی ژنانیان ئه‌ده‌ن سوره‌تی نیسا‌ء /34 ) .
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و حیزبه ئیسلامی یه‌کان له هه‌مان روانگه‌ی قورئانه‌وه سه‌یری کۆمه‌ڵگاو ئافره‌ت ئه‌که‌ن که پێیان وایه ته‌نها ئه‌وه پیاوانن که ئه‌بێت خاوه‌ن پاره‌بن و مه‌سره‌فی ژنان بکێشن .
یه‌کێتی وپارتی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا هه‌ر وه‌ک چۆن حیزبی به‌عس ئه‌نفالی جه‌سته‌ی کرد ئه‌مانیش ئه‌نفالی مه‌عریفه‌و زانست و ره‌وتی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایان کرد .هه‌ر یه‌کێتی و پارتی بوون له ساڵی 1991 تا ئه‌مرۆ خه‌ڵکی کوردستانیان له بچوکترین پێداویستی یه‌کانی ژیان بێ به‌ش کردووه ، نه‌بونی ئاو‌و کاره‌با و پێداویستی یه‌کانی خوێندن و چاره‌سه‌ر نه‌کردنی کێشه‌ی لاوان و ناچارکردنیان به‌وه‌ی رێگای قاچاخ بگرنه‌به‌ر بۆ رزگار بوون له‌و دۆزه‌خه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆیان خوڵقاندوون .
ئه‌مرۆش به په‌سند کردنی بریاری چه‌ند ژنه مۆریکی ره‌شی تریان دا له ناوچه‌وانی خۆیان و ئه‌و رۆژه رۆژێکی ره‌شی تره له له ژیانی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ، ئه‌م جاره‌ش خه‌ڵکی کوردستانیان کرده قوربانی سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی خۆیان و دڵ رازی کردنی ئیسلامی یه‌کان و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که .
سه‌ره‌رای که‌ڵه‌که‌بونی ئه‌م هه‌موو کێشانه ئه‌مرۆش نه‌گبه‌تی یه‌کی تریان بۆ خه‌ڵکی کوردستان کرده دیاری ، له جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له وه بکه‌نه‌وه که ژنانی کوردستان وه‌ک و مێ گه‌ل به‌سه‌ر پیاواندا دابه‌ش بکه‌ن به هۆی ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی ئیمکاناتی خۆیان نین و پیاوان ماسره‌فیان ئه‌کێشن ئه‌بوایه بیریان له‌وه بکردایه‌ته‌وه که ئه‌و له %17 له حکومه‌تی مه‌رکه‌زی به ناوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه وه‌ری ئه‌گرن بریاری ئه‌وه بدرایه که ئافره‌تان وبێکارانی کوردستان له‌و پاره‌یه‌ی که به‌ناوی ئه‌وانه‌وه وه‌رئه‌گرن لێ ی به‌هره‌مه‌ند بن نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه .
به‌ڵام دیاره سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی سوێندی یاساییان خواردووه که قه‌ت رۆژێک له رۆژان یاسایه‌ک ده‌رنه‌که‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکی کوردستاندا بێت و به پێچه‌وانه‌ی ره‌ئی ئاغاکانیان بێت .
ئێستا ئه‌کرێت بپرسین ئه‌و ژنانه‌ی که بونه‌ته ئه‌ندامی یه‌کێتی و پارتی چ ئومێدێکیان به‌م دوو حیزبه ماوه یان ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌بن تائستا پێیان وابوبێت یه‌کێتی و پارتی ئه‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رن ئێستا چی ئه‌که‌ن له ناو ریزه‌کانیاندا چ پاساوێک بۆ هه‌ڵوێسته‌کانیان ئه‌هێننه‌وه .
ئه‌وانه‌ی که دژی یاساکه بوون زۆر باش ئه‌یان زانی که به ده‌نگدان ئه‌یدۆرێنن ئه‌مه له لایه‌ک ، له لایه‌کی تره‌وه ئه‌یانویست به‌و چه‌که شه‌ر بکه‌ن که ئیسلامییه‌کان هاتبونه مه‌یدان پێ ی واته ده‌لیله‌کانیان به ئایه‌تی قورئان ئه‌هێنایه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی پێ له سه‌ر به‌ڵگه زانسییه‌کان و جیای دین له ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ستی هێناوه له په‌یوه‌ند به کێشه‌ی ژنانه‌وه بۆ ئاڵ وگۆری کۆمه‌ڵگا به نمونه بهێننه‌وه .
یه‌کێکی تر له‌و پاساوانه‌ی که ئه‌یانهێایه‌وه ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگای کوردستان کۆمه‌ڵگایه‌کی ئیسلامی یه‌و دابوو نه‌ریت رێگه نادات ،،،هتد .به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ڵس و که‌وتی خه‌ڵک و جل و به‌رگ وسه‌یرانگاکان و هه‌ڵپه‌رکێ ومۆسیقای کۆمه‌ڵگای کوردستان بکه‌یت نه له دورو نه له نزیک په‌یوه‌ندی به جل و به‌رگی ئیسلامی یه‌وه نی یه به‌ڵک و به پێچه‌وانه‌ی کولتوری ئیسلامه‌وه‌یه ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که رۆژانه له مینبه‌ری مزگه‌وت و قوتابخانه‌کان به پاره‌و پوولی خه‌ڵکی کوردستان ئیسلام به زۆر ئه‌کرێت به مێشکی مناڵان و لاوانی کورو کچی کوردستان ،
که‌چی دێن و پێمان ئه‌ڵێن کۆمه‌ڵگای کوردستان کۆمه‌ڵگایه‌کی ئیسلامییه .
من پێم وایه ئه‌و بڕیاره‌ی که به ناو په‌رله‌مانی کوردستان په‌سه‌ندی کرد ته‌واو ره‌نگدانه‌وه‌ی عه‌قڵ و بیر‌و بۆچونی سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی یه نه‌ک خه‌ڵکی کوردستان وه‌ک و ئه‌وان ئیدیعای بۆ ئه‌که‌ن .ئه‌گه‌ر بۆ کاتێکی که‌میش بێت ده‌زگای راگه‌یاندن له به‌ر ده‌ستی که‌سانی ئازادی خواز‌و گوروپ و رێکخراوانه‌دا بێت که دژی ئه‌و یاسایه‌ن و خه‌ڵکی کوردستان بتوانن راسته‌وخۆده‌ستیان هه‌بێت له دانانی یاساکه‌دا ئه‌وکات بزانن خه‌ڵکی کوردستان دواکه‌وتون یان ئێوه .
بۆیه ده‌سه‌ڵاتێک خێڵه‌کی بێت و خۆی بروای به‌و یاسایانه هه‌بێت که له سه‌ده‌کانی کۆندا دارێژرابن هه‌ر چاوه‌رێی ئه‌و جۆره یاسایه‌یان لێ ئه‌کرێت .
07/11/2008
