سەپاندنى یاساى فرەژنى ، هێرشیکى درندانەى دەسەڵاتدارانى بزوتنەوەى کوردایەتییە بۆ سەر ژنان!

ماڵه‌وه 

                                                                                                     ئاڵافەرەج

ala_faraj@yahoo.com

یاساى فرە ژنى لە یاسای بارى کەسیتىدالە بەروارى 27.10.2008 بەزۆرینەى دەنگى ئەندام پەرلەمانتاریستەکانى کوردستان بەسەر ژنانى کوردستاندا سەپینرا.هەلبەت یاساى بارى کەسێتى هەر هەمان یاساى بارى کەسیتى ژمارە 188ىسالى 1959کە حکومەتى بەعس تا لەسەر حوکم بوو کارى پێکرد.

حکومەتى هەریمى کوردستان هەروەک چۆن نەیتوانیوەو ناتوانێت وەلامى هەبیت بۆ چارەسەرى بزوتنەوەى نارەزایەتى جەماوەریىء کرێکارییەکانى خەلکى کوردستان ، بە هەمان شیوەش ئەم دەسەلات وحکومەتە کە دەسەلاتى بزوتنەوەى کوردایەتییە، ناتوانێت یاساى بارى کەسێتى واتە پەیوەندى نێوان پیاو ژنء لە ئاستى کۆمەلایەتىء لەنیوخیزاندا بەشێوەى مۆدیرنء هاوچەرخء پێشکەوتنخوازانە چارەسەر بکات، گرَىى مەسەلەکە ئەوەیە کە ناوەڕکى ئەم بزوتنەوەیە دژ بە خواستء مافەکانى ژنانە. بۆیە دەبینین کە ئەم دەسەلاتە بۆ دارشتنى ئەم یاسایەى پەناى بردۆتە بەر دواکەوتوترین بیروراو عادات و تەقالیدى عەشائیرىء خیڵەکى و ئیسلام،هەر وەک بەشیک لە ئیستراتیژى دارشتنى یاسا لە کوردستاندا. یەکیتى و پارتى  لە ماوەى حوکمرانى 18سالەیاند تینوێتیىیان بە خوین و گۆشتى هەزارەها ژنى بێ تاوان لە ژیر ناوى یاساى (ناموسپەرستى )دا نەشکا، ئیستاش لە ریگاى پەرلەمانەکەیانەوە ئەیانەویت، ژنان لە کوردستان زیاتر گیرۆدە بکەن بە دەست توندو تیژىء پلە دوویىء بێاعتبارىء مل کەچى کە هەمووشى ڕێگا خۆشکەرە بۆ خۆکوشتنى زیاترى ژنان. لەهەمانکاتدا دەسەلاتى بزوتنەوەى کوردایەتى بە بریاردانى لەسەر ئەم یاسایە زەربە بدات لە  خەباتى 18ساڵەى بزووتنەوەى یەکسانىخوازى ژنانء لیرەشەوە یاساى فرە ژنى بەسەر کۆمەلگادا بسەپێنن! بەلام لە لایەکى ترەوە ئەم بریارە سیاسیەو دەیەوێت بەدڵى حکومەتى مەرکەزى ژنانى کوردستان قەێابى بکات. ئەم یاسایە لەسەر حسابى خەلکى کوردستان دیارى دەستى ئەم بزوتنەوەیەیە بۆ هیزە ئیسلامییەکانى هاوپەیمانى لە بەغدا.

فرە ژنى ماناى ئیهانە کردنە بە شەخسیەت و کەرامەتى ژنان. ئەم یاسایە بارۆمەتریکە کە تیایدا جیگاوڕیگاى ژن دەردەکەویت لە ڕوانگەى بزوتنەوەى کوردایەتییەوە، لە ڕوانگەى یەکێتىء پارتییەوە. هەروەها ئەم یاسایە زۆر بێ شەرمانە ژنى کردۆتە کالاى دەستى سەرمایەداران وبەرپرسانى کوردستان، زۆر بێ شەرمانە ڕیگا دەدات بەوەى کە پارەى هەیە ژنى زیاتر بهێنێت، وەک هەر کالایەکى دیکەى وەک هەر بوفێتى چێشتخانەیەک خاوەن پارە دەتوانیت بە ئارەزووى خۆى ژن بهێنیتء ژن ئالوگۆر پبیبکات.

دەبیت ئەم یاسایە دەستبەجێ هەلبوەشیتەوە، شەرمەزاریىیە کە لەسایەى ئەوپەرى گەشەى زانستء فکرو تەکنەلۆجیادا لە جیهاندا، ژنان بەدەست ئەم جۆرە یاسا کۆنەپەرستانەوە بنالێنن. ئەمڕۆ ژنانى کوردستان وە باقى ژنانى دنیا وە ژنانى ئەوروپاء ئەمەریکا مافى سادەو سەرتایى خۆیانە کە مافى یەکسانیان هەبیت لە گەڵ پیاواندا، لەوە کەمتر شایستەى هیژ ژنێک نییە.

بەلام بۆ بەرگرتن بە یاسایە هەموو ژنانى یەکسانیخوازو پێشکەوتنخواز پێویستە لەسەنگەریکى خەباتکارانە پتەودا پیکەوە خەباتێکى سیاسى  فراوان بگرینە بەر لە پیناو هەڵوەشاندنەوەى ئەم یاسایەو کپ کردنى ئەم " پەرلەمانە دژە ژنەى کوردستان"وە هەولدان لەپیناو جێسختنى یاسایەکى یەکسان لەنیوان ژنانء پیاوادا لەهەموو ئاستەکاندا.