ئۆکۆتبەر: هاورى عوسمان، هەروەک دەزانن چەند مانگ دەبى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان مەوجودیەتى خۆى لەئاست کۆمەلگادا راگەیاندووە، لەوکاتەوە تائیستا مەوقعیەتى حزب چون دەناسینن؟
عوسمان حاجی مارف: لە سەر بنەمای پیداوسیتی خەباتی سیاسی و کۆمەلایەتی رەوتی کۆمۆنیزمی کریکاری بۆ رابەری کردن و ریکخستنی خەباتی کریکاران لە کوردستاندا بۆ شۆرش و حکومەتی کریکاری، حزبی کۆمۆنیستی کریکاری مەوجودیەتی خۆی لە ئاستی کۆمەلگەدا راگەیاندووە، ئەم راگەیاندنە بۆ خۆی هەنگاویکی سیاسی و ریکخراوەیی جدیە، کە ئاستیکی بالا لە مەوقعیەتی رابەرانء هەلسوراوانی رەوتی کۆمۆنیزمی کریکاری لە کوردستاندا بە خۆوە نیشان ئەدات، بۆ هاتنە مەیدانی کیشمەکیشە لە بەرامبەر ئەو رەوتە کۆمەلایەتیانەی بەرگری لە مانەوەی سەرمایەداری و چەوسانەوەی کریکاران و خەلکی زەحمەتکیشی کوردستان دەکەن، هاتنە مەیدانە بۆ وەلام بە تەواوی ئەو کیشە ئابوری و سیاسی و کۆمەلایەتیانەی خەلکی کوردستان لە بەرامبەریدا دەرگیری بون و نائارامی سیاسی بۆ پیک هیناون، مەبەستم ئەوەیە راگەیاندنی حزب بۆ خۆی دەرکەوتنی ئاستیک لە پیشرەوەی خەباتی سیاسی و ریکخراوەیی و کۆمەلایەتی هەلسوراوانی ئەم رەوتەیە، ئامادەییە بۆ بردنە پیشەوەی کیشمەکیش لە بەرامبەر دەسەلاتی سیاسی و رەوتە کۆمەلایەتیەکانی تردا لە پەیوەند بە بەرژەوەندیە ئینسانیەکان و ئازادی و یەکسانی خەلکی کوردستانەوە. دەبیت لەم روانگەیەوە لە ئاستی مەوقعیەت و گەشەی خەباتی حزبمان بروانین، مەوقعیەت و ئاستی هەلسوران و کارەکانی هەلسەنگینین. بۆیە دەتوانم بلیم کە پیکهاتن وراگەیاندنى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان کاریکى دلبەخوایى و لەئارەزووى ئیمەوە نەبوە کەبمانەویت ناوى حزبیکی تر بۆ لیستى ئەحزابەکان لەکوردستان زیادبکەین. بلکو ئەم راگەیاندن و پیکهاتنە لەپیداویستییەکى کۆمەلایەتى و لەوەلامدانەوە بەنیازى کۆمەلگاى کوردستان و خەباتى خەلکى کریکارو زەحمەتکیشانەوە سەرچاوەى گرتووە. ئیمە دەمانەویت لەریگاى ئەم حزبەوە ئالتەرناتیڤیکی تر بەرامبەر بە وەزعیەتى مەوجود وکارکردى دەسەلات و حزبە ناسیونالیست وئیسلامییەکان بخەینە بەردەم کۆمەلگاى کوردستان.
بەلام دیارە لەدواى راگەیاندنى حزبەوە ئیمە لەگەل قوناغیکى تازەبەرەو روودەبینەوە، ئەویش هەولدانە بۆ دامەزراندن و مەوجودیتەتى حزب لەئاست کۆمەلگاو پیکهاتە ریکخراوەیىیەکانیدا. ئەمەش بۆهەر حزبیک کە خوى رادەگەیەنى هەروایە. بەواتایەکی تر دەمەویت بلیم کەلەروانگەى ئیستاتیژیەوە قوناغى دواى راگەیاندنى حزب، مەسەلەى دامەزراندن و مەوجودیەتى حزب هاتۆتەدەستوورمانەوە. ئەمە ش بەو مانایەى کە ئیمە لەکورت ماوەدا ئۆرگانە رابەرى ومەحەللییەکانى حزب وریکسختن و بلاوکراوەکان و ئامرازەکانى کارى رۆژانەى حزب بەشیوەى حزبیکى سیاسى کەقەوانین و بریارى رەسمى بەسەریدا چاودیرە بەدەستەوەبگرین. لەمبارەشەوە هەلسوورانەکانى ئەم دەورەیە رووى لەم ئەرکە کردووە. هەرلەم پەیوەندەشدا ناساندنی حزب و ریکخستنەوەی ریزەکان وئەندام گیری و پیگەیاندنی کادران بەبیروباوەری مارکسیزم، هەروەها دەور دەخالەتمان لە رابەری کردن و رکیخستنی نارەزایەتیەکانی جەماوەری خەلکی و ریکخست و پیکهینانی ریکخراوە جەماوەریەکان، بردنە پیشەوەی ئاستی کیشمەکیشی سیاسی لەسەر مەسائل و کیشە کۆمەلایەتی و سیاسەکانی ئەم دەورەیە لە کوردستاندا، لەریزى ئەو مەیدانانەبووە کە دەستمان بۆبردووە وهەوالەکانى چالاکى حزب لەم دەورەیەدا هەرئەمە تەئکید دەکاتەوە.
ئۆکۆتبەر: بەو مەوقعیەتەوە کەباستانکرد، رۆلى حزب لەنیو باروۆدخى ئیستاى کوردستاندا چۆن باسدەکەن؟ بەواتایەکی تر سەرنج ولیکدانەوەى ئیوە لە بارودۆخی سیاسى وکۆمەلایەتییەکانى ئیستاى کوردستان چیەو حزب چ ئاراستەیەیەکى سیاسى و عەمەلى لەدەستووردایە.
عوسمان حاجی مارف: پیش هەموو شتیک پیوستە وەزعی سیاسی کوردستان و ئەو ئالوگۆرانەی پیک هاتووە بناسین، پاشان ئاراستەی سیاسی و عەمەلی کە لە دەستوردایە بخیەنە روو.
پیشتر لە ئەدەبیاتی حزبدا باسی ئەوەمان کردووە کە وەزعی سیاسی کوردستان چارەنوسیکی نادیارو ناجیگرو هەلواسراوە لە سایەی دەسەلاتی ئەحزابی ناسیۆناستی و میلشیاییدا، ئەم وەزعیەت حالەتیکی نەخوازیارو نەگونجاوی بۆ ژیانی خەلکی بەدی هیناوە، کە حەڤدە سالە ئەم وەزعیەتە بە شەری نیوان هیزە چەکدارەکانەوە بەسەر خەلکیدا سەپینراوە، بەلام بەدوای داگیرکردنی عیراق لە لایەن هیزەکانی ئەمریکاو روخانی حکومەتی بەعس، بەجیا لەوەی وەزعی کوردستان لە هەمان حالەتی هەلواسراوی و ناجگیریدا مایەوە، هیزە ناسیۆنالست و ئیسلامیەکان لە ئاستی عیراق و کوردستاندا لە بەرامبەر ئالوگۆری وەزعیەتیکی سیاسی وەها بەرەو روو بونەوە، کە بە خۆ گونجاندن لە گەل رەوتی سیاسەتء بەرژەوەندیەکانی دەولەتی ئەمریکاوە کیشەء ریکەوتنەکانی نیوان خۆیان بەریوە بردووە، هەلبەتە لە ماوەی چەند سالی رابردودا لە بەردەوامی کیشمەکیشی هیزو رەوتە سیاسیەکانی عیراق و کوردستان هاوسەنگی هیزەکان ئالوگۆریان بەسەردا هاتووە، هەر لەم بارەیەوە هەمیشە مانۆری سیاسی و عەسەکەریان لە بەرامبەر یەکتردا کردووەو هیزی خۆیان نیشانداوە بۆ سەلماندنی بالادەستی خۆیان بەسەر ئەو ناوچانەی بە دەستیانەوەیە، بەم شیوەیە وەزعی سیاسی عیراق و کوردستان وەها لە قالب دراوە، بەسەر ژیانی خەلکی عیراقدا سەپینراوە، هەر بەم وەزعیەتەوە ئایندەو چارەنوسی کوردستان وەک خۆی بە هەلواسراوی و نادیاری ماوەتەوە، واتە هەر لەم واقعیەتەوە سیاسەتی ئیمە بە شیوەیەکی گشتی پێداگری دەکاتەوە لە سەر خواستی سەربەخویی کوردستان و پیکهاتنی دەولەتیکی سەربەخۆی عیلمانی و غەیەرە قەومی. بارگرژى و ناکۆکیەکانى ئیستاى حکومەتى هەریم لەگەل مالیکیدا لەسەر کیشەى کەرکوک وخانەقین و ناوچە سنورىیەکان، تا هەولى مالیکى بۆگیرانەوەى سوپا و دروستکردنى "ئەنجومەنى ئەسناد"، تا بانگەشەى مالیکى ولایەنەکانى نیو ئەنجومەنى نیشتمانى سەبارەت بەگۆرینى دەستور و سەنترالکردنەوەى دەسەلاتى مەرکەز بەسەر هەریمى کوردستاندا، تا ناکۆکى لەسەر مانەوەى ئەمریکا لەعیراق و پەیماننامەکەى نیوان عیراق وئەمریکا.. هەموویان تەئکید لەناجیگیربوونى کوردستان دەکەن و وانیشاندەدەن کەدرەنگ یا زوو فیدرالیزمیک کە ئەحزابى ناسیونالیستى کورد بانگەشەی دەکەن و خۆش باوەری بلاودەکەنەوە بەکردەوە کەوتۆتە ژیر پرسیارەوە. هەرلەمبارەوە مەسەلەیەکی تر لەخەباتى ئەم دەورەیەماندا دەخالەتکردنە لە بزوتنەوەى نارەزایەتى جەماوەرى کە ئەبعادى جۆراوجۆى هەیە، لەوانە نارەزایەتى خەلک لەدژى گەندەلى ونەبوونى خزمەتگوزراى، نارەزایەتى کریکاران وکارمەندان بۆ زیادکردن وگیرانەوەى موچەکانیان، نارەزایەتى لاوان وقوتابیان و خویندکاران، نارەزایەتى ژنان و خەلکى ئازادیخواز لە دژى یاساکانى بارى کەسیتى، نارەزایەتى رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان لەدژى دەستدریژى وژیر پینانى ئازادى بەیان ودەربرین وگەلیکی تر..هەموو ئەمانە جیگاى سەرنجى جدی حزبن و رابەرى لەهەولدایە کە بەنەخشەى رۆشنەوە مامەلەیان لەگەلدابکات. دیارە خەباتی ئیمە هەمیشە لە هەولی رابەری و ریکخستنی ئەم نارەزایەتانەدایەو حزب تیدەکۆشى بۆ بە سەرەنجام گەیاندنى خواستەکانى جەماوەر و کۆکردنەوەیان لەدەورى ئاسۆیەکى چەپو رادیکالی ئینسانى و راکیشانى رابەران و هەلسووراوانیان بۆنیو ریزکانى حزب.
