ئۆكتۆبه‌ر: به‌دوای بلاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی
ڕۆژنامه‌ی نیوَرك تایمزی ئه‌مریكیدا، هه‌واڵی
ئاودیو كردنی نه‌وتی خاو له‌میدیاكانی
كوردستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و هه‌ریه‌ك
له‌ده‌سه‌لاتداران و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن،
له‌باره‌یه‌وه ڕاو بۆچوونی پێچه‌وانه‌یان خسته‌ڕوو.
هارله‌مباره‌شه‌وه شاندێكی هاوبه‌شی حكومه‌تی
مه‌ركه‌زی وئه‌مریكا هاتنه كوردستان وله‌گه‌ڵ
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا كۆبوونه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی
هیچ شتێكی له‌باره‌وه ڕابگه‌یه‌نن. به‌ڕای ئێوه
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌چ چوارچێوه‌یه‌كدا سه‌ری
هه‌ڵداوه و كێشمه‌كێشه‌كان چ ئامانج
وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه؟
عوسمانی
حاجی مارف:
پێش هه‌موو شتێک ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئه‌وه‌یه
كه‌هه‌ر هێزێکی میلیشیایی، له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا
كۆنترۆلی كۆمه‌ڵگای كردبێت، ئه‌وا سامان‌و
ئیمکاناتی ئه‌و ناوچانه‌ی داگیری کردووه،به‌پێ‌ی
قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی خۆی مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كات.
سائیتر ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه‌ی به‌شێوه‌ی یاسایه‌ك بێت
كه‌خۆی به‌زرۆی چه‌ك به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دای
سه‌پاندووه وه‌یا ژێر به‌ژێر وبه‌شێوه‌ی تالانكردن
به‌ڕێوه‌ی به‌رێت. به‌واتایه‌كی تر كه‌مادام
ده‌سه‌لات میلیشیای بێت ئه‌وا مامه‌ڵه‌كردنی
ده‌سه‌لات به‌سامان وداهاتی كۆمه‌ڵگاوه له‌هه‌ر
شێوه‌یه‌كدا بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌پێ‌ی یاسای
بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و ئاڵۆگڕبێت، ناتوانێت
له‌ده‌ره‌وه‌ی تالانچێتی حسابی بۆنه‌كرێت. ئه‌مه
مۆدیَل‌و واقعیه‌تی ئێستای حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
کوردستانه. هه‌ر بۆیه له‌مه‌سه‌له‌ی ئاودیوكردنی
نه‌وتیشدا پێناسه‌ی بازرگانی کردن نایگرێته‌وه و
زۆرتر وه‌ک قاچاخچیه‌ک، ده‌ناسرێت. ئه‌مه خۆی
دیارده‌یه‌كی ئاسایی‌و چاوه‌ڕوان کراوه وكارێكیش
نییه كه پێچه‌وانه‌ی ئسوڵه‌کانی دەسەلاتی میلیشیای
ئێستای كوردستان بێت. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌كرێت
بڵێین نه‌ك هه‌رنه‌وت وكالاكانی وه‌به‌رهێنان
وبازرگانی، به‌ڵكو گشت موقه‌ده‌راتی هاولاتیان
كوردستان كه‌وتۆته چوارچێوه‌ی سات وسه‌وداو
قاچاغچێتی پێكردنه‌وه. به‌تایبه‌تیش هه‌ر هێزکی
مافیایی ومیلیشایی له‌هه‌ر جێگایه‌ک بێت ئه‌وا هه‌ر
به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ده‌كات وئاماده‌یه لە پێناو
کۆکردنەوەو کەڵه‌کەی سەرمایەدا گه‌وره‌ترین شه‌ڕو
پێکدادان‌و کارەسات بخوڵقێنێت.
هه‌ر بۆیه
دروست نییە ڕه‌خنه گرتن له‌ده‌سه‌لات له‌مه‌سه‌له‌ی
نه‌وتدا ته‌نها به‌وه‌ی که ئێستا نه‌وت ئاودیو
ده‌که‌ن سنووردار بکرێته‌وه، پێویسته به‌چاوێکی
فراوانتر‌و ڕیشەیی تره‌وه بڕوانینه مامه‌ڵه‌یان
له‌مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌لاتدراێتی‌و ڕه‌وشی ئابوری‌و
به‌تاڵان بردنی داهات و ڕەنجی خەڵکی كرێكار‌و
زه‌حمه‌تكێشانی کوردستاندا و به‌تاڵانچیَتی
ناوزه‌دیان بكه‌ین. ڕه‌خنه‌ی ئێمه له‌ده‌سه‌لات وه‌ك
ده‌سه‌لاتێكی بۆرژوازی كه‌له‌پشتی شه‌ڕی
ئه‌مریكاوه به‌زۆری چه‌ك و وه‌همی كوردایه‌تی خۆی
داسه‌پاندووه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستاندا و
له‌به‌رژه‌وه‌ندیدا نییه ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن و یاسا‌و
ده‌ستورێك كه جێگا بكاته‌وه بۆ ماف‌و ئازادیه‌كان و
دابین كردنی خزمه‌تگوزراریه‌كان و به‌شداری
نوێنه‌رانی خه‌ڵك له‌به‌ڕێوه بردنی كاروباری
ئابووری و ئیداری ولاتدا ئه‌و ڕاستیه به‌رجه‌سته
ده‌كاته‌وه كه بۆرژوازی كورد و ده‌سه‌لاته‌كه‌ی
له‌سه‌ر هێزی میلیشیایی ڕاوه‌ستاوه و بنه‌مای
ئابووری‌و بازرگانی دارایی کردۆته مه‌یدانێك بۆ
قۆرغ كردنی داهات و كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه‌و قازانج.
له‌مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و بودجەدا به‌ڕۆشنی ئه‌م
تاڵانچێتیه ده‌بینرێ كه‌چۆن داهاتی كوردستان
مۆنۆپۆڵ كراوه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌و مانه‌وه‌ی خه‌رجی
هێزه‌که‌یان به‌کار ده‌هێنرێت. له‌م نێوه‌شدا
ئاشکرایه که به‌رپرسه حزبیه‌کان بوونه‌ته به‌رپرسی
کۆنتڕۆڵی پڕۆژه ئابووری‌و بازرگانیان، که‌ئیَستا له
کوردستان ئه‌چه‌رخێت، به تایبه‌تی له بواری نه‌وتدا،
كه‌هیچ سنورێكی یاسای وه‌به‌رهه‌مهێنانی ئابووری و
دەوڵەت نایگرێته‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه ڕەخنەی
لایەنەکانی بەرامبەر به‌م ده‌سه‌لاته ڕۆشنفکرانی
کوردایەتییه كه‌داوا دەکەن خۆێن مژینی کرێکارن ئازاد‌و
ئاواڵەتر بکرێت، ئه‌مه‌ش له‌و ڕۆانگه‌یه‌وه كه‌داوا
ده‌كه‌ن بازرگانی كردن به‌نه‌وته‌وه یاسایی
بكرێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له كۆتایی هێنان
به‌ده‌سه‌لاتی ئه‌حزابی میلیشیایی بكه‌ن و
خوازیاری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بن له‌كوردستاندا.
له هه‌مان
کاتدا، نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت كه‌ڕِِه‌خنه‌یه‌ك
كه‌لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی وه‌ك گۆڕان
وئیسلامیه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاودیوكردنی نه‌وت
هێناویانه‌ته كایه‌وه، ڕِِاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی
هه‌یه به‌كێشه‌ی نێوان ئێران وئه‌مریكاوه.
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم كه‌کیَشمه‌کیَشێکی چه‌ند
ساڵه‌ی نیوان کۆماری ئیسلامی‌و ئه‌مه‌ریکا،
گه‌ی‌شتۆته ئاستێک، که گه‌مارۆی ئابووری له‌سه‌ر
ئێرانی هێناوه‌ته كایه‌وه و ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا
هه‌وڵ ئه‌دات بۆئه‌وه‌ی گه‌مارۆی ئابووری
وبازرگانی بكاته فشارێَك بۆ سنوردار كردنه‌وه‌ی
ڕۆڵی سیاسی ئێران له‌عێراق و ناوچه‌كه‌دا. له‌م
کاتەدا که یه‌کێتی نیشتیمانی‌و پارتی دیموکراتی
کوردستان، که وه‌ک دوو هێز وجودیان هه‌یه له
ناوچه‌که‌دا به‌شێکی گرنگبوون له په‌یڕه‌و‌کردنی
نه‌خشه‌و سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا. به‌لام
به‌ئاودیوكردنی نه‌وت بۆئیران هه‌وڵه‌كانیان
پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی
ئه‌مریكادا و ئه‌م كاره‌شیان به شیَوه‌یه‌کی ژێر به
ژێر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بۆته بابه‌تێك
به‌ده‌ست لایه‌نه "ئۆپۆزسیۆن"ه‌كانی وه‌ك گۆڕان و
ئیسلامیه‌كانه‌وه تا سه‌رنجی ئه‌مریكا بۆلای خۆ‌یان
ڕاكێشن وپه‌یوه‌ندی نزیكتری له‌گه‌ڵ دابمه‌زرێنن.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌و جۆره ڕه‌خنانه‌ی كه
ئۆپۆزسیۆن ده‌یگرێت هیچ په‌وه‌ندێكیان
به‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه نییه و بۆدیفاع
له‌باشبوونی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان نییه، به‌ڵکو
بۆ دڵڕاگرتنی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکایه‌و ده‌یانه‌ویَت
پیشانی بده‌ن که خۆ‌یان دڵسۆزی ئه‌مه‌ریکان. هه‌ر
ئه‌و لایه‌نانه‌ی، که ئێستا ده‌یانەوێت ئه‌م
مامه‌ڵه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا ڕیسوا بکه‌ن، بۆ
خۆ‌یان له هه‌مان هه‌لومه‌رجدا، ناتوانن وه‌ک هێزێکی
میلیشیا تاڵانچی نه‌بن، وە فرت‌و فێل لە یەکترو لە
دەولەتی ئەمریکاو وولاتانی تریش نەکەن.
ئۆكتۆبه‌ر: به‌لام هاوری عوسمان هه‌یه ده‌لێت
ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت به‌م شیوه‌یه دزیه‌كی
ئاشكرایه كه‌حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كانی كوردستان
ده‌ستیان بۆبردووه و ده‌یانه‌ویت به‌دزینی سامانی
وولات هێنده‌ی تر ژیانی فیرعه‌ونی خۆ‌یان دابین
بكه‌ن. ئێوه له‌مه‌رئه‌م بۆچوونه چی ده‌ڵێن وئایا
پێتان وایه دزییه‌ك له‌ئارادا بێت؟
عوسمانی
حاجی مارف:
کۆنتڕۆڵکردنی ته‌واوی سه‌رمایه‌ی هه‌ر ولاتێک له
لایه‌ن هێزه میلیشیاکانه‌وه له دزی واوه‌تره.
به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی دزی بۆ ئه‌م هێزه
ناسیۆنالیسته میلیشیایانه، له واقعیه‌تی پێکهاته‌ی
سیاسیان‌و پۆخڵه‌وات‌و تاوانه‌کانیان که‌م
ده‌کاته‌وه. ئه‌مانه دەسەلاتدارنێکی بۆرجوا
ناسێۆنالست‌و تاوانبارن به‌رامبه‌ر به چاره‌نووس‌و
ئاینده‌ی خەڵکی کوردستان، تاوانبارن به‌رامبه‌ر به
هه‌ژاری‌و ده‌ردیسه‌ری‌و به‌تالان بردن و داگیرکردنی
ته‌واوی سه‌ره‌وه‌ت و سامانی خه‌ڵکی کوردستان. هه‌ر
ئه‌وه‌ی که ژیانی فیرعونی بۆ خۆ‌یان پێکده‌هێنن‌و
هه‌ژاریه‌کی فراوان له کۆمه‌ڵگادا له ئارادایه، لە
هەمان کاتدا کوردستانیان ناجێگیرو سەرگەردن راگرتووە
تاوانێکی گه‌وره‌و ئاشکرایه. به‌کارهێنانی وشه‌ی دزی
به‌رامبه‌ر به کارێک که ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌مڕۆی
کوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له ئاستی مێژوی
تاوانه‌کانیان که‌م ده‌کاته‌وه. ڕه‌خنه‌گرتن له‌وه‌ی
که به دزییه‌وه کارێک ده‌که‌ن یان دزی ده‌که‌ن،
ڕه‌خنه‌یه‌کی لاوه‌کی‌و که‌م بایه‌خه. کاتێک ئه‌مان
ته‌واوی سه‌ره‌ت‌و سامانی خەڵکی کوردستانیان
کۆنتڕۆڵکردوه‌و به ئاره‌زووی خۆ‌یان مامه‌ڵه‌ی پیَوه
ده‌که‌ن‌و بازرگانیان بە چارەنوس‌و ژیانی خەڵکەوەیە ،
ئیتر به‌شیوه‌ی یاسایی ده‌كریت یان به‌قاچاغ هیچ
له‌ڕاسته‌یه‌كه ناگۆڕێت. ته‌نانه‌ت به‌شیوه‌ی دزی
ونه‌هێنی بێت یان به ئاشکرا، به‌هه‌ردوو باردا
تاوانه‌و ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌مه بوه‌ستینه‌وه. خۆ
ئه‌گه‌ر ئه‌مان به ئاشکرا گرێبه‌ست ئه‌نجام بده‌ن‌و
نه‌وت بفرۆشن، پەیرەوی رێکەتن‌و گرێبەستەکانیان لە گەل
هێزە میلیشیاکانی عێراق‌و کۆمپانیاو دەوڵەتی ئەمریکادا
به‌ریوه‌به‌رن ئایا ئه‌مه به مانای ئه‌وه‌یه
كه‌تالانچیتی ناكه‌ن وداهاتی كاره‌كه‌یان بۆ خه‌لك
ده‌بیت! كه‌وایه ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌یان هه‌یه
له‌وه‌ی که ده‌سه‌لاتداران ژێربه‌ژێر نه‌وت
ده‌فرۆشێت،ئەوە ڕه‌خنه‌یان له تاڵانکردن‌و
کۆنتڕۆلکردنی سه‌روه‌ت‌و سامانی خەڵکی کوردستان نییه،
به‌ڵکو ڕه‌خنه‌یان له چۆنیَتی ژێربه‌ژێری بازرگانی
کردنه‌که‌یه. گوایه حزبە دەسەڵاتدارەکان له
ده‌ستوورو یاساکانی بازاڕی بازرگانی سه‌رمایه‌داری
دەرچون، ئه‌م کارانەش سه‌رپیچی بنه‌ماکانی بازاڕی
ئازاد‌و گرێبەستەکانە، ئه‌مه‌ش به‌دزیکردن دەخوێننەوە
نەک ئه‌وه‌ی كه خودی گریبه‌سته‌كان وبازرگانی
كردنی ده‌سه‌لاتداران له‌سایه‌ی ده‌سه‌لاتیكی
بۆرژوازی ومیلیشیایی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا
شتیكی جیانییه له‌خوێن مژینی کرێکاران و ده‌ست
به‌سه‌راگرتنی داهاتی خه‌لك له‌لایه‌ن
كه‌مایه‌تیه‌كه‌وه. ده‌توانم بڵێم که ڕه‌خنه‌کانی
نەوشیروان‌و گۆران لە یەکێتی‌و پارتی لە بواری ئەو
سەر پێچیکردنەشدا نه‌ك هه‌ر رۆاله‌تییه‌و دووره
له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌لكه‌وه، به‌ڵکو زیاتر
په‌یوه‌سته به وه‌زعی ناجێگیری سیاسی عێراق‌و
ڕێککه‌وتن‌و ریاکاری نێوان هێزه میلیشیاکان له
عێراق‌و کوردستاندا، له لایه‌کی تریشە‌وه له
ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه ڕه‌خنه
ده‌گرن‌و ده‌یانه‌وێت خۆ‌یان له ده‌وڵاتی ئه‌مریکا
نزیک بکه‌نه‌وه خۆ‌یان به‌دڵسۆزتر بۆ ئه‌مریکا نیشان
بده‌ن. قسه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که ده‌بێت تەواوی
سه‌روه‌تی تاڵان کراوی خه‌ڵک بگه‌ڕێته‌وه بۆ
کۆمه‌ڵگاو خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش بۆباشكردنی
ژیانی رۆژانه‌ی بریاری لیبدات. هه‌ربۆیه ته‌واوی
كرده‌وه وكاروباری ئابووری وبازرگانی
ده‌سه‌لاتداران، نا شه‌رعییه‌و ده‌بێت له ژێر
ده‌ستیاندا ده‌ربهێنرێت.
ئۆكتۆبه‌ر: له‌لایه‌كی‌تره به‌شیك له‌میدیا
ئه‌هلیه‌كان ئه‌و ناره‌زایه‌تی و گله‌ییه عه‌كس
ده‌كه‌نه‌وه كه‌ئاودیوكردنی نه‌وتی كوردستان
له‌ریگای ده‌یان كۆمپانیای شه‌خسی‌یه‌وه،
به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وولات ودزینی داهاتی
خه‌لكه، بۆیه داواده‌كه‌ن كه‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت
یاسایی بكریته‌وه و داهاته‌كه‌ی بخریته سه‌ر
بودجه‌ی هه‌ریم بۆئه‌وه‌ی بۆخزمه‌تی هاولاتیان
به‌كاربهینریت.. رای ئیوه‌له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه
چییه؟ ئایا پیتان وایه له‌هه‌لومه‌رجی ئیستای
كوردستاندا به‌یاسایی كردنی نه‌وت داهاتیك
له‌راستای دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی
خه‌لكه‌وه به‌دیبیت؟
عوسمانی
حاجی مارف:
ئه‌م جۆره ڕه‌خنانه‌له لایه‌ن میدیا
ئه‌هلیه‌کانه‌وه له چوارچێوه‌ی ته‌وه‌هومێکدایه،
که ناتوانن یاسای ده‌سه‌لاتداریتی حزبە میلیشیاکان‌و
ده‌سه‌ڵاتێکی نۆڕماڵدا جیا بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها
سوڕانه‌وه‌یانە به ده‌وری پێکهاتنی ده‌وڵه‌تیکی
دیموکراتی له ڕێگه‌ی ئاڵوگۆڕو چاکسازی له ناو خودی
دەسەڵاتی ئه‌م هێزه میلیشیانه‌دا، کە بۆته مایه‌ی
هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌کیان له سیاسه‌ت‌و مامه‌ڵه‌ی حزبه
ده‌سه‌لاتداره‌کان بۆ پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی،
نه‌ک ڕه‌خنه‌یان له پایه‌ی چینایه‌تی وکۆنەپەرستی‌و
ناسیۆنالیستی‌و میلیشیایی داسه‌پاوی هه‌ردوو حزبی
ده‌سه‌ڵاتدارو ئۆپۆزیسیۆنی ناو خۆ‌یان. هه‌ر بۆیه
په‌نا ده‌به‌ن بۆ ڕه‌خنه‌یه‌کی شکڵی له به‌رامبه‌ر
قاچاخچێتی نه‌وت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، کە
بۆ خۆشیان ناتوانن وەک هێزێکی سیاسی نوێنەرایەتی
لیبرالیزم‌و دیموکراتی خوازی لە بەرامبەر حزبە
دەسەلاتدارەکانی کوردستاندا بکەن. پێیان وایه به‌م
ڕه‌خنانه ده‌توانرێت ئه‌م هێزه میلیشیایانه به‌رنه
به‌رده‌م دادگای بازاڕی ئازاده‌وه‌و بازرگانی نه‌وت
له کوردستاندا بکه‌وێته ناو چوارچێوه‌ی سیسته‌م
ویاسای بازرگانی جیهانییه‌وه‌و داهاته‌که‌ی
بگه‌ڕێته‌وه بۆ بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت‌و ئاشکرابێ، تا لەم
رێگایانەوە ئالوگۆر بەدەست بێنن. دیاره
نه‌یانتوانیوه حاڵه‌تی شه‌ڕو ڕێککه‌وتن‌و
به‌رژه‌وه‌ندیی هێزه میلیشیاکانی کوردستان‌و عێراق
له په‌یوه‌ند به‌به‌رژه‌وه‌ندی‌و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی
ئه‌مه‌ریکاوه به ئیعتبار وه‌رگرن. له هه‌مان کاتدا
له ناو گێژاوی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری‌و
چه‌وسانه‌وه‌و خوێن مژینی کرێکاران بیر ناکه‌نه‌وه.
چونکه ئەوانیش مه‌سه‌له‌ی ئه‌سڵی له ڕه‌خنه‌که‌یاندا
بۆیان بۆته ڕێکخستنی بازرگانی نه‌وت‌و دادگای کردنی
که‌سانێک که له چوارچێوه‌ی ئه‌و بازاڕه‌دا
ده‌رده‌چن. له هه‌موو حاڵه‌تێکدا له چوارچیوه‌ی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا هه‌ر بازرگانیه‌ک‌و
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بودجه‌که‌ی بۆ ده‌وڵه‌ت ناچێته نێو
خانه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کان‌و بەرژەوەندی خه‌ڵکه‌وه.
ئه‌وه‌ی
جێگای سه‌رنجه به‌شێکی زۆر له ڕۆشنبیران‌و میدیا
ئه‌هلیه‌کان که‌وتنه ژێر کاریگه‌ری فەزای قلشتی هێزه
ناسیۆنالیسته‌کان خۆیانه‌وه، که به گۆڕان‌و
نه‌وشیروان ده‌ناسرایه‌وه. ئه‌م کێشمه‌کێشه‌و
ده‌رکه‌وتنی گۆڕانه بوو به ئومێد بۆیان‌و پێیان
وابوو که له ڕێگه‌ی ئه‌م فشاره‌وه ده‌توانن
ده‌سه‌ڵاتداران بگۆڕن، که به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی
به‌دیمان کرد،هەرای نه‌وشیروان‌و گۆڕان بە ناوی
مه‌سه‌له‌ی ئاشکراکردنی بودجه‌وە خۆ‌یان نیشان د‌ا‌و
ئێستاش به ناوی ئاشکراکردن‌و ڕیسواکردنی ئاودیوکردنی
نه‌وته‌وه خۆ‌یان ده‌رده‌خەن، که به داخه‌وه به‌شێک
له میدیا ئه‌هلیه‌کان‌و ڕۆشنبیران نه‌یانتوانیوه له
چوارچیوه‌ی ڕه‌خنه‌کانی گۆڕان‌و نه‌وشیروان به پیرۆز
راگرتنی کوردایه‌تیه‌یه واوه‌تر هه‌نگاو بنێن. بۆیە
لە حالەتی پاشەکشەو شکستەکانی نەوشیروان‌و گۆران‌دا بێ
ئومێد‌و سەرگەردان دەبن‌و رەخنەکانیان کاڵ دەکەنەوە.