ئۆكتۆبه‌ر: به‌دوای بلاوبوونه‌وه‌ی دیدارێكی
هه‌فته‌نامه‌ی لڤین له‌باره‌ی مسته‌فا
به‌رزانیه‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان
هه‌رایه‌كی له‌دژی ئه‌م گۆڤاره خسته‌رێ
وله‌كه‌ناریشه‌وه ڕیزێك له نوسه‌ران و میدیاكانی
كوردستان له‌م فه‌زایه‌دا هاتنه قسه..چوارچێوه‌ی
ئه‌م فه‌زایه چییه و پارتی بۆ چ ئامانجێكی سیاسی
كه‌وتۆته خۆی؟
عوسمان حاجی مارف:
پێم وایه پێك هێنانی ئه‌م جۆره فه‌زایانه ناتوانێ
به‌ده‌ر بێت له ئاڵوگۆڕی هه‌لومه‌رجێكی سیاسی
كوردستان كه له ئێستادا به‌قازانجی پارتی
بڕاوه‌ته‌وه، به‌و مانایه‌ی كێشمه‌كێشێك له‌ناو
بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی‌و له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا
خۆی له‌شه‌ڕی نێوان یه‌كیتی نیشتمانی‌و پارتی
دیموكراتی كوردستاندا بینیوه‌ته‌وه. پارتی
به‌ده‌ستكه‌وتێكی زیاتره‌وه له‌م شه‌ڕه‌و
كێشمه‌كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی عێراق‌و
كوردستاندا هاته‌ده‌ره‌وه، له كاتێكدا یه‌كیتی‌و
پارتی وه‌ك دوو هێزی میلیشیا له دابه‌ش كردنی
كوردستانی عێراق بۆ ناوچه‌ی نفوزی خۆیان‌و ڕاگرتنی
سه‌رگه‌ردانی كوردستان‌و ناجێگیری سیاسی ڕۆڵی
سه‌ره‌كیان دیووه‌و به‌ڵاو موسیبه‌تێكی بێ وێنه‌یان
به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا هێناوه، له ئاكامدا پارتی
دیموكراتی كوردستان له باری سیاسی‌و نفوزی
ده‌سه‌لاتیه‌وه بالاده‌ستییه‌كی زیاتری به‌ده‌ست
هێناوه‌و پاشه‌كشه‌ی به سه‌ر یه‌كیتیدا سه‌پاند‌و
هاوكێشه‌ی هێز به‌لای پارتیدا داشكایه‌وه، بۆیه
له‌دانوسان‌و ڕێكه‌وتنه‌كانیاندا زیاتر به قارانج‌و
ده‌ستكه‌وت بۆ پارتی فه‌راهه‌م هاتووه، یه‌كیتی
نیشتمانیش ته‌سلیم به‌م حاله‌ته بووه‌و قه‌بولی
كردووه، به‌جیا له‌وه‌ی یه‌كیتی ده‌سه‌لاتی ناوچه‌ی
نفوزی خۆی راگرتووه به‌لام له شیوازی ئۆپۆزسینویك
وه‌ك هیزیكی پله دوو مامه‌له‌ی پارتی ده‌كات.
هه‌ر له‌م واقعیه‌ته بالاده‌ستیه‌وه‌یه پارتی
وخانه‌واده‌ی بارزانی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان
ده‌سه‌لاتیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا یه‌كسه‌ره‌و
پایه‌دارتر بكه‌نه‌وه وناوچه‌ی نفوزیان فراواتر
بكه‌ن‌و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له‌به‌رده‌وامی شه‌ره‌كانیاندا
ته‌واوی كوردستان له‌ژیر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی
خۆیاندا كۆنترۆڵ بكه‌ن، دیاره پارتی وه‌ك هێزێكی
میلشیایی‌و ناسیۆنالست‌و عه‌شیره‌تی، به‌بێ توند
كردنه‌وه‌ی ئیستبدادی سیاسی‌و چاوسووركرنه‌وه ئه‌م
كاره‌ی بۆ ناچێته سه‌ر، بۆیه هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك
له هه‌ر شوێنیكادا هه‌ست پێ بكات كه‌به زیان بۆ
نفوز‌و هێزی سیاسی ته‌واوده‌بێت، پێی قه‌بوڵ ناكرێت‌و
به هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن وه‌لامی ئه‌داته‌وه. پێم وایه
هه‌رای پارتی به‌دژی گۆڤاری "لڤین" له‌چوارچێوه‌ی
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دایه كه‌ده‌یه‌وێ ده‌سه‌لاتی
نه‌ڕوشێت‌و واقعیه‌تی ئاشكرا نه‌كرێت‌و زیان به‌خش
نه‌بێت بۆی، تاده‌سه‌لاتی سیاسی له كوردستاندا
بكه‌نه تاپۆی پارتی‌و خانه‌واده‌ی به‌رزانی،
له‌چه‌شنی ئیمپراتۆره‌كان‌و پاشاكان‌و
میرنیشیه‌نه‌كان. ئه‌مه‌ش واقعیه‌تێكی مه‌ترسیداره بۆ
خه‌ڵكی كوردستان‌و له‌ناو بردنی ئازادی سیاسیه.
له‌وه زیاتر پێویسته ڕێگه به پارتی‌و هه‌ر
لایه‌نێكی تری سیاسی نه‌درێت به ناوی موقده‌سات‌و
سومبوله‌كانیه‌وه هێرش بكاته سه‌ر خه‌ڵكی‌و
كاره‌ساتی هاوشێوه‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان
دوباره ببێته‌وه. پێوسته پارتی له بری ئه‌وه‌ی
شین‌و هه‌را بۆ موقده‌ساته‌كانی بكات جارێ با
بفه‌رموێ وه‌لام به سیناریۆی تیرۆری سه‌رده‌شت
عوسمان بداته‌وه،
ئۆكتۆبه‌ر: به‌لام هاورێ عوسمان پاساوی پارتی له‌م
فه‌زایه‌دا ڕووی له‌وه‌یه كه قانعی فه‌رد تانه‌ی
له‌شۆڕشه‌كانی كورد و سومبوله نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
داوه وبه‌مه‌ش باوه‌ڕی گشتی خه‌ڵكی كوردستانی
شه‌رمه‌زار كردووه.. ئێوه له‌سه‌ر ئه‌م پاساوانه چی
ده‌ڵێن، وه تاچه‌ند پێتان وایه كه سومبوله‌كانی
پارتی یه‌كسانه به‌ڕه‌مزی خه‌ڵكی كوردستان؟
عوسمان حاجی مارف:
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه پارتی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و
ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی به‌ره‌و ڕووی ده‌بنه‌وه
گه‌ڕ‌و پاساو نه‌كاته هۆیه‌ك بۆ هه‌راو هوریاكانی،
به‌لام ئه‌سڵی مه‌سه‌له لا خودی پارتی‌و خانه‌واده‌ی
بارزانی پاراستنی ده‌سه‌لاتی سیاسی‌و فراوان بونی
نفوزی ده‌سه‌لاتییه‌تی به‌هه‌ر قیمه‌تێك‌و له‌ڕێگه‌ی
توند كردنه‌وه‌ی سه‌ركوتی سیاسی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌و
مانۆر لێدانی هێزی میلشیاییه‌وه، تائه‌مه ببێته
ڕێگایه‌ك بۆ بێ ئیراده‌كردنی خه‌لك
ودووركه‌وتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌خه‌بات
وناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیندا. ده‌نا مێژووی بزووتنه‌وه‌ی
كوردایه‌تی‌و له پێش هه‌مویانه‌وه ڕۆلی پارتی، پڕه
له‌به‌لاو كاره‌سات‌و نه‌هامه‌تی بۆ خه‌ڵك. خه‌ڵكی
كوردستان هیچ كات ئه‌و به‌لاو هه‌ره‌س هێنانه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌بیرناچێته‌وه
كه‌له‌سالانی ڕابردوودا دووباره بۆنه‌ته‌وه. ئه‌و
سومبولانه‌ی كه ناسیۆنالستی كورد ده‌یه‌وێت فه‌رز كات
به‌سه‌ر هاولاتیانی مه‌ده‌نی كوردستاندا نه‌ك
جێگایان نییه. به‌ڵكو گه‌لێك جار وه‌ك سیمای كۆمیدی
ده‌یخوێننه‌وه. هه‌ركه‌س‌و هه‌ر لایه‌ن‌و ده‌سته‌و
تاقمێك به‌هه‌ر ئایدۆلۆژیاییه‌كه‌وه كه‌هه‌یانه
ئازادن چ شتێك ده‌كه‌نه سومبل‌و مقدسات، به‌لام
ئه‌وه‌ی ناڕه‌وایه ئه‌ویه كه‌ئه‌و مقده‌ساتانه،
گشتی بكرێته‌وه‌و به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا فه‌رز بكرێن.
هاوكات ئه‌وه‌ش بڵێم كاتێك هه‌ر لایه‌نێك ده‌خوازێ
سومبوله‌كانی گشی بكاته‌وه، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌ش بكات كه‌له‌لایه‌ن خه‌ڵك وئازادیخوازانه‌وه
ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه وسه‌رنج ببیته‌وه و سومبوله‌كانی
قه‌بوڵ نه‌كه‌ن. موقده‌سات‌و سومبل وه‌ك هیمای بیر‌و
بۆچون‌و عقه‌یده بۆهه‌رلایه‌نێك مه‌سه‌له‌یه‌كی
تایبه‌ته، به‌لام گشتی كردنه‌وه‌و فه‌رز كردنی
به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا، كارێكی دژی ئازادیه‌و قابلی
قه‌بول كردن نییه.
پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین ئه‌وانه‌ش كه قانعی
فه‌رد نوسیویه‌تی له‌سه‌ر به‌رزانی‌و
حه‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی، هێشتا كه‌متره له‌وانه‌ی كه پێشتر
كه‌سانی تر نوسیویانه، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر
ته‌وازنی هاوكێشه‌ی سیاسی به‌قازانجی پارتی نه‌بووه،
بێ ده‌نگه‌ی لێكراوه‌و كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر
نه‌بووه، وه‌ك ئیشاره‌م پیكرد ئێستا مه‌سه‌له‌كه
قانعی فه‌رد‌و گۆڤاری لڤین نییه، به‌ڵكو هه‌وڵی
داسه‌پاندن‌و توندكرده‌نه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتێكی
سه‌ركوتكه‌ر‌و سنووردار كردنه‌وه‌ی ئازادی به‌یان و
ره‌خنه‌و ئازادی سیاسیه.
ئۆكتۆبه‌ر: له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م فه‌زایه‌دا تاڵه‌بانیش
له كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی چه‌ند
ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن هه‌مان هه‌ڵوێستی پارتی
له‌مه‌ڕ گۆڤاری لڤین و دیداره‌كه‌ی قانع فه‌رد
دووباره كرده‌وه و ئه‌ویش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا
كه‌قسه كردن له‌سه‌ر مسته‌فا به‌رزانی وشۆڕشه‌كانی
كورد هێڵی سورن و خزمه‌ت به‌دوژمنانی كوردستان
ده‌كات.. له‌سه‌ر ئه‌م جۆره ده‌ربڕینانه چی ده‌لێن؟
عوسمانی حاجی مارف:
سه‌رده‌مانێك جه‌لال تاڵه‌بانی‌و هێزه‌كه‌ی له
شه‌ڕیاندا له گه‌ڵ پارتی، ته‌واوی سومبول‌و
موقده‌ساته‌كانی پارتی‌و خانه‌واده‌ی بارزانیان
خستبووه ژێر پرسیار‌و تانه‌و ته‌شه‌ره‌وه،
ته‌نانه‌ت نه‌وشیروان موسته‌فاش له كتێبه‌كانیدا
چه‌ندین باسی سه‌یر‌و سه‌مه‌ره‌ی نوسیوه له‌سه‌ر
بارزانی، به‌لام ئێستا دونیا بۆ وا گۆڕدراوه‌و
ئه‌وانه بونه‌ته موقده‌سات‌و هێڵی سور؟.. ئاشكرایه
كه جه‌لال تاڵه‌بانی‌و یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له
شه‌ڕو كێشمه‌كێشیان له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا به‌چوكدا
هاتوون‌و ئه‌وه‌یان قه‌بوڵ كردووه كه به‌شی شێر له
كوردستاندا بۆ عه‌شره‌تی بارزانی‌و پارتیه، بۆیه
ناچارن ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ی كه‌تا دوێنێ له‌سه‌ر
پارتی و خانه‌واده‌ی به‌رزانی به‌گوێ‌ی خه‌لكیدا
ده‌یاندا، ده‌چووه خانه‌ی تانه‌و ته‌شه‌ره‌وه
وئه‌مڕۆش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی قه‌یرانی
بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی‌و پێكهاتن له سه‌ر مێزی
دانوسان، ده‌یكه‌نه سومبول وموقه‌ده‌سات و ژیانی
خه‌ڵكی بۆده‌خنه پێناوه‌وه، تا پارتی
وخانه‌واده‌كه‌ی بتوانێ ده‌سه‌لاتی خۆی زیاتر
داسه‌پێنێ.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره له‌قسه‌كانی
تاڵبانیدا ئه‌وه‌یه كه‌بپرسین دوژمانانی "كورد" كێن؟
وا موقده‌ساته‌كان‌و ئاینده‌ی كوردستانیان له
به‌رامبه‌ردا بپارزێرێت، واته جه‌لال تاله‌بانی‌و
مه‌سعود به‌رزانی كێ به‌دوژمنی "كورد" ده‌ناسێنن،
چونكه ئه‌وه‌ی سه‌یر‌و عه‌جیبه، لایه‌ن‌و ده‌وڵه‌تێك
نه‌ماوه له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ست نه‌خه‌نه ناو ده‌ستی‌و
هاوكاری نه‌كه‌ن‌و له خزمه‌تیدا نه‌بن، بۆیه دوژمنی
"كورد" نادیاره كه كێ‌یه و له چ شوێنێكه. ئه‌مه
له‌كاتێكدایه كه‌مێژووی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی پڕه
له‌ڕه‌دووكه‌وتن بۆ "دوژمنانی كورد" و جێ به‌جێ
كردنی به‌رژه‌وندی سیاسه‌ت‌و قازانجی ده‌وڵه‌تانێك
كه‌سه‌رتاپا دژ به‌ژیان وبه‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی
كوردستان بوون. ئه‌توانم بڵێم كه‌قسه‌كانی
تاڵه‌بانی‌و لایه‌نه‌كانی تریش له چوارچێوه‌ی
قه‌بوڵكردنی سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی پارتیدا
قه‌راری گرتووه كه ڕاسته‌وخۆ ڕووی له‌سه‌ركوتی
ئازادی و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كرێكار‌و
زه‌حمه‌تكێشه كه‌ڕوژانه یه‌خه‌ی ده‌سه‌لاتی
بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ده‌گرێ.
ئۆكتۆبه‌ر: له‌كه‌نار ئه‌م وه‌زعه‌وه نوسه‌ران
وڕۆشنبیرانێكی ناسیونالیست وچه‌پ هه‌ن گله‌یی
له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌نه‌ده‌بوو له‌م كاته‌دا لڤین
دیدارێكی له‌وجۆره بلاوبكاته‌وه، چونكه ئه‌م جۆره
كارانه فرسه‌تی داوه به‌پارتی هێرش به‌رێت بۆسه‌ر
ئازادیه‌كان و سه‌ركوت توندبكاته‌وه، وه‌یا هه‌یه
ده‌ڵێت قسه‌كانی قانعی فه‌رد له‌ڕووی زانستی
یه‌وه كه‌می هێناوه و مێژووی شێواندووه.. ئێوه
له‌سه‌ر ئه‌م جۆره بۆچونانه ده‌ڵێن
چی؟
عوسمانی حاجی مارف:
من ئه‌م خاڵانه به‌دروست نابینم و ئه‌وه باسێكی تره
و له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا كه‌پارتی بۆسه‌ر
كۆمه‌لگا ده‌ستی بۆبردووه، زۆر لاوه‌كییه.
به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره بۆ چونانه، یان هه‌وڵی پارتی
بۆ بالاده‌ستی‌و سه‌ركوتی ئازادی ناخوێنێته‌وه وئه‌و
مه‌ترسیه ده‌رك پێناكات كه‌له‌مڕێگایه‌وه ده‌خرێته
سه‌ركۆمه‌ڵگای كوردستان، وه‌یان له‌سه‌ره‌تاوه
خاوه‌نانی ئه‌م بۆچوونانه ته‌سلیم به‌واقعیه‌تی
هه‌ڕه‌شه‌كانی پارتی بون‌و وه‌ك تاڵه‌بانی‌و یه‌كیتی‌و
لایه‌نه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی به‌گۆران‌و
نه‌وشیروان مسته‌فاشه‌وه، ناچارن بۆ قازانجی
بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی هێژمۆنی پارتی‌و فه‌رزكردنی
موقده‌ساته‌كانی قه‌بوڵ بكه‌ن، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه
ئه‌و باسه‌ی قانعی فه‌رد ئه‌گه‌ر زانستی بێت یان نا
زانستی، هیچ له‌و ڕاستیه ناگۆڕێت، كه‌پارتی
كه‌وتۆته په‌لاماردانی ئازادیه‌كانه‌وه، له‌مه‌شدا
نه‌ك هه‌ر گۆڤاری لڤین و نوسه‌ران زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن،
به‌لكو گشت كۆمه‌لگای كوردستان، به‌ره‌و
سه‌ركوتگه‌ریه‌كی بێپه‌رده ڕاپێچ ده‌درێت. هه‌ربۆیه
ده‌بێ ڕه‌خنه‌ی ئازادیخوازی به‌رگری بێت له ئازادی
بێ‌قه‌یدو شه‌رتی سیاسی، له‌سه‌پاندنی ئازادی ره‌خنه‌و
به‌یان. به‌ڕای من له‌ئێستادا واقعی مه‌سه‌له‌كه
ئه‌وه‌یه: ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له‌سه‌ر گۆڤاری لڤینه،
هه‌ڕه‌شه‌یه له ئازادی ڕۆژنامه‌و ئازادی به‌یان‌و
ئازادی سیاسی، هه‌ربۆیه ده‌بێ ئاڕاسته‌ی ڕه‌خنه‌و
حه‌ره‌كه‌تی ئازادیخوازانیش له‌به‌رامبه‌ر
هه‌راوهوریا‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی پارتیدا تیژ بێته‌وه،
یانی له به‌رامبه‌ر مه‌ترسیه‌كدا راوه‌ستینه‌وه
كه‌خه‌ریكن ئاینده‌ی كوردستان ده‌كه‌نه تاریكستان، جا
بیانو هه‌رچیه‌ك بێت.
پێش ئه‌وه‌ی قانعی فه‌رد له سه‌ر بارزانی بنوسێت،
ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی لڤین ئه‌و نوسینه بلاو
كاته‌وه، پارتی هێڵی سووری به‌ئاشكرا داناوه. بۆیه
ئه‌ركی ئازادیخوازانی كوردستانه به‌خه‌باتی خۆیان
ئه‌و هێڵه سووره ببه‌زێنن. سه‌رده‌شت عوسمان بۆیه
تیرۆر كرا ئه‌و هێڵه سوره‌ی به‌زاند كه‌پارتی
دایناوه وگه‌ره‌كیه‌تی فه‌رزی بكات به‌سه‌ر خه‌ڵكی
ئازادیخوازی كوردستاندا، ئێستاش خه‌ریكن "لڤین" تیرۆر
ده‌كه‌ن چونكه هێڵی سووری به‌زاندووه، كاردانه‌وه‌ی
هه‌موو كۆمۆنیسته‌كان‌و ئازادیخوازانیشه كه‌بۆ
سڕینه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه سورانه‌ی كه‌میرنشینی بارزانی
ده‌یكێشیت‌و تاڵه‌بانی‌و یه‌كیتی‌و نه‌وشیروان‌و گۆران
ملكه‌چی بون، له ثيَشةوةي مه‌یدانی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ریدا په‌یگیرانه ڕاوه‌ستن.