|
ئۆكتۆبه‌ر:
هاوڕێ عوسمان كۆنگره‌ی دووه‌می حزب له‌ڕۆژانی 4و 5ی ئه‌م
مانگه له‌شاری سلێمانی به‌سترا، ئامانج له‌م كۆنگره‌یه چی
بوو وه‌چ جێگایه‌كی له‌ژیانی نێوخۆی و خه‌باتی حزبدا هه‌یه؟
عوسمان حاجی مارف:
ئه‌م كۆنگره‌یه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وماوه‌یه‌ی كه‌به‌سه‌ر
كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حزبی‌دا تێپه‌ڕبووه، به كۆنگره‌یه‌كی ڕۆتین
وده‌وره‌یی دێته به‌رچاو، به‌لام به‌دوو ده‌لیل ئه‌توانرێت
به‌ڕۆشنی جێگایه‌كی گرنگ له‌ژیانی حزبدا بگرێ: یه‌كه‌میان
هه‌لومه‌رجێكی سیاسی وكۆمه‌لایه‌تی هه‌ستیاری كوردستان و
پێوستی خۆسازدانه‌وه و ئاماده‌كردنی كۆمۆنیزمی كرێكاری بۆ
ده‌خاڵه‌تكردن له‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا، جێگایه‌كی گرنگ وتایبه‌تی
به‌م كۆنگره‌یه به‌خشیوه. دووه‌میشیان، به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی كه
كۆنگره‌ی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ڕاگه‌یاندنی حزب بوو، به‌لام به‌هۆی
كۆمه‌ڵه گرفتێكی نێوخۆیی‌یه‌وه، نه‌توانرا پڕۆسه‌ی دامه‌زراندن
و بیناكردنی حزبی به‌كرده‌وه لێبكه‌وێته‌وه. هه‌ربۆیه ده‌توانم
بڵێم كۆنگره‌ی دووه‌م یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانی به‌كرده‌وه‌ی
بینای حزبی هه‌ڵناو له‌سه‌ر مه‌لزوماته سیاسی و
ڕێكخراوه‌ییه‌كانی ڕاوه‌ستا. به‌دیاری كراویش كۆنگره هه‌وڵی دا
بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی حزب‌و ئارایشی ڕابه‌ری‌و دابینكردنی
ڕابه‌ریه‌كی جێگیر‌و هاوئاهه‌نگ. وه‌له‌باری سیاسیشه‌وه
ڕۆشنایی‌یه‌كی زۆری خسته سه‌ر ڕێبازی سیاسی و هه‌ڵسووڕانی
حزب و هه‌موو ئه‌و مه‌یدانانه‌ی كه‌ده‌بێ حزب ده‌خاڵه‌تیان تێدا
بكات. به‌تایبه‌تیش كاتێك كۆنگره به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه
چووه سه‌ر باسی هه‌لومه‌رجی سیاسی ئێستای كوردستان و ئه‌و
ئاڵوگۆڕانه‌ی كه هاتوونه‌ته پێشه‌وه، ڕه‌وه‌ندی كێشه‌كانی
ئێستای ناو بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالستی كورد‌و قه‌یرانی حزبه‌كانی‌و
كاركردی له سه‌ر ژیانی خه‌ڵك‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی لێكدایه‌وه و
چه‌ندین ئه‌نجامگیری سیاسی و ڕێكخراوه‌یی لێده‌ركێشا، وه له‌م
چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رنج كێشرایه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆتایی
مانگی ته‌مووز و هاتنه كایه‌وه‌ی قڵشتی گه‌وره‌ی ناو ڕیزه‌كانی
یه‌كیتی نیشتمانی‌و سه‌رهه‌ڵدانی باڵێكی ناسیونال فاشیست له‌ژێر
ناوی لیستی گۆڕان و هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌لاڕێدا بردنی
بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماه‌وه‌ری، كه‌ده‌بێ به‌ته‌واوی
تواناوه وه‌ك له‌مپه‌ڕێكی سه‌ر ڕێگای خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بۆ
پێكهێنانی ئاڵۆگۆڕی ڕیشه‌یی خه‌باتی له‌دژ بكرێ. هه‌روه‌ها
له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ‌ی حكومه‌ت و پڕۆژه‌ی
ده‌ستوری هه‌رێم و ئه‌و ئیحتمالاتانه‌ی كه‌دێنه پێشه‌وه،
كۆنگره له‌باره‌یانه‌وه قسه‌وباسی تێر‌و ته‌سه‌لی كرد و
سیاسه‌تی كۆمۆنیستی له‌به‌رامبه‌ردا گه‌لاڵه كرده‌وه.. هه‌موو
ئه‌مانه‌ش به‌رچاو ڕۆشنیه‌كی سیاسی و عه‌مه‌لی له‌ڕاستای
بینای حزبدا هێنایه كایه‌وه. له‌یه‌ك ووته‌دا ئه‌م كۆنگره‌یه
ده‌ورو جێگایه‌كی گرنكی نیشاندا له ژیانی سیاسی حزبماندا بۆ خۆ
ئاماده‌كردن‌و یه‌كخستن‌و پته‌و كردنی ڕیزه‌كانی ڕه‌وتی كۆمۆنستی
كرێكاری له ناو هه‌لومه‌رجی سیاسی ئێستای كورددستان‌و
ناوچه‌كه‌دا.
ئۆكتۆبه‌ر:
گرنگترین باس و مه‌سه‌له‌كانی كۆنگره‌ی دووه‌م چیبووون و چ
ئه‌نجامگیریه‌كیان لێوه‌رگیرا؟
عوسمان
حاجی مارف:
سه‌ره‌تا له‌ڕێگه‌ی ڕاپۆرتی سیاسی سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیه‌وه
هه‌ڵسوڕانی سیاسی‌و كاروباره‌كانی حزب هه‌ڵسه‌نگێندران، پاشان
گرنگترین ئه‌و باسانه‌ی كۆنگره خستیه ده‌ستوره‌وه بریتی بوون
له: یه‌كه‌م باسێك سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پێكهێنانی حزبێكی سیاسی
ده‌خاڵه‌تگه‌ری كۆمه‌لایه‌تی‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه. دووه‌م باس له سه‌ر وه‌زعی سیاسی كوردستان‌و
ئه‌ركه‌كانی حزب كه به شێوه‌ی پانێل پێشكه‌ش كرا. وه دواتر باس
له‌سه‌ر ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه پێویسته له به‌رنامه‌ی حزب‌و
په‌یڕه‌وی ناوخۆدا بكرێن كرا. هه‌ڵبه‌ته له چوارچێوه‌ی باسی
چۆنیه‌تی پێكهێنانی حزبێكی سیاسیه‌وه، وه‌زعی حزبی كۆمۆنیستی
كرێكاری كوردستانیش خرایه به‌ر باس‌و لێكدانه‌وه‌و ڕه‌خنه له
كه‌م‌و كوڕی‌و نائاماده‌ییه‌كان‌و میكانیزمی كاری حزب گیرا‌و
ڕێگریه‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵسورانی سیاسیمان ڕۆشن كرایه‌وه. كه
له‌م باره‌یه‌وه به‌شێوه‌كی فروان هاوڕێیان هه‌ریه‌ك له دیدگا‌و
بۆچونی خۆیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه، به‌شداریان
له‌باسه‌كه‌دا كرد، سه‌باره‌ت به باسكردن‌و تێگه‌یشتنی زیاتر له
وه‌زعی سیاسی‌و ئه‌و ئاڵوگوَڕانه‌ی له كوردستاندا پێش هاتون،
تێگه‌یشتن‌و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌و پێشبینیانه‌ی ئه‌گه‌ری
ڕودانیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه‌له ئاكامی كێشمه‌كێشی نێوان
هێزه ناسیۆنالسته‌كان وله په‌یوه‌ست به وه‌زعی جیهانی‌و ڕۆڵی
ئه‌مریكا‌و كاریگه‌ری قه‌یرانی ئابووری سه‌رمایه‌داری، یه‌وه
دێنه پێشه‌وه..ئه‌مانه باسگه‌لێكی فروان‌و هه‌مه‌لایه‌نه بون
كه هوَڵی كۆنگره‌ی داگرت و بۆچونی جیاوازی له‌سه‌ر خرایه ڕوو.
پاشان كۆنگره بڕیاریدا به ڕاسپاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كه
بڕیارنه‌مه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه ده‌ربكات.
ئۆكتۆبه‌ر:
له‌باسی هه‌لومه‌رجی سیاسی كوردستان وئه‌ركه‌كانی حزبدا
كۆنگره چ لێكدانه‌وه‌یه‌كی بۆبارودۆرخه‌كانی ئێستای كوردستان
هه‌بوو وه له‌به‌رامبه‌ردا چ ئه‌رك و مه‌هامێكی خسته
ده‌ستووره‌وه؟
عوسمان حاجی مارف:
به‌گشتی ڕه‌وتی باسه‌كانی كۆنگره له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی
كوردستان ئه‌وه‌ی ده‌ست نیشان كرد كه به‌جیا له‌وه‌ی به دوای
هه‌ژده‌ساڵ له ده‌سه‌لاتی حزبه میلشیاكانی كوردایه‌تی به‌سه‌ر
كوردستاندا، ئاڵوگۆڕی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و ئابووری پێشهاتووه،
به‌لام له هه‌مان كاتدا ده‌سه‌لاتی حزب‌و ده‌سه‌لاتی میلشیایی
به‌رده‌وامی هه‌ر هه‌یه، ئه‌ویش به‌جۆرێكه كه ئاستێكی جێگیری
به خۆوه گرتووه‌و هێزه سیاسیه‌كانی كوردایه‌تی به ناوی
فدراڵیه‌ته‌وه ڕه‌سمیه‌تیان پێداوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه
كه‌وه‌زعی ناجێگیری سیاسی‌و هه‌ڵواسڕوای كوردستان‌و نادیاری
چاره‌نوسی كوردستان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه كۆنگره
پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێكی غه‌یره دینی‌و غه‌یره قه‌ومی له كوردستانی عێراقدا
كرده‌وه. له حاڵه‌تی تایبه‌تی ئێستاشدا، ئه‌وه ناڕه‌زایه‌تی
فراوانی خه‌ڵكه كه‌به‌دژی ده‌سه‌لاتی حزب‌و گه‌نده‌ڵی، وه
نه‌فره‌ت‌و نه‌ویستنی هه‌ردوو ده‌سه‌لاتی یه‌كیتی‌و پارتی هاتۆته
مه‌یدانه‌وه و پێوسته حزب حزوری مه‌یدانی وڕاسته‌وخۆی له‌م
ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا ببێت و وه‌ك حزبی ڕابه‌ری كردنی جه‌ماوه‌ری
ناڕازی ڕۆلی كۆمه‌لایه‌تی خۆی بگێرێت وله‌كێشمه‌كێشی نێوخۆی
هێزه بۆرژوا ناسیونالیسته‌كاندا، هاوكێشه‌كان به‌قازانجی
خه‌باتی خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش بگۆڕێ و هه‌وڵ بدات بۆ
گێڕانه‌وه‌ی ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك
به‌ئاڕاسته‌ی هێنانه كایه‌وه‌ی حاكمیه‌تی جه‌ماوه‌ری.
هه‌روه‌كو پێشتریش ووتم ده‌بێ حزب ده‌وری جدی‌و سه‌ركی بگێڕێت له
ڕۆشنكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌و فریوكارانه‌ی لایه‌نی
به ناو گۆران‌و چاكسازی كه ئه‌مرۆ له كوردستاندا ڕۆڵێكی
سه‌لبی‌و مه‌ترسیدار ده‌بینێت، له هه‌مان كاتدا حزب خۆی بكێشیته
ناو ڕێكخستنی فراوانی ڕیزه‌كانی كرێكارانی كۆمۆنست له شوێنی
ژیان‌و كاركردنیاندا و كۆمیته‌ی كۆمۆنیستیان لێ پێكبهێنێت...
ئۆكتۆبه‌ر:
زه‌روره‌تی باسی به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆ و هێنانه پێشه‌وه‌ی
له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
عوسمان حاجی مارف:
به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمۆنیزمی كرێكاری به‌دوای
دامه‌زراندنی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران‌و عێراقدا نوسراوه‌و
په‌سه‌ند كراوه كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی سالانی
نه‌وه‌ده‌كانه‌وه، دیاره كه ئه‌مه ماوه‌یه‌كی زۆری به‌سه‌ردا
تێپه‌ڕ بووه و له‌و ماوه‌یه‌شدا ڕووداو وگۆڕانكاری گه‌وره‌ش
ڕوویانداوه. له ئێستاشدا ئاڵوگۆڕی سیاسی تازه هاتۆته پێشه‌وه،
به تایبه‌تی به‌دوای ڕوخانی حكومه‌تی به‌عسدا. هه‌روه‌ها وه‌زعی
سیاسی كوردستان‌و كێشه‌ی كوردیش تایبه‌تمه‌ندی تری به‌خۆ گرتووه،
كه له‌م باره‌یه‌وه پێوسته له هه‌ندی به‌شی به‌رنامه‌دا
كه‌ئاڵۆگۆڕ بكرێ و له‌گه‌ڵ واقعیه‌ته تازه‌كانی ئێستادا
بگونجێندرێت و له‌به‌ر ڕۆشناییان ده‌ستكاری هه‌ندێك بڕگه‌و
به‌نده‌كانی بكرێ.. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه بوو كه كۆنگره باسی
به‌رنامه‌ی هێنایه ده‌ستووره‌وه. به هه‌مان شێوه په‌یڕه‌وی
ناوخۆش به‌دوای ئه‌م ماوه زۆردا له ڕیزه‌كانی ئێمه جیابونه‌وه
پێش هاتووه‌و بڕیاری ڕێكخراویی پێوست به دیسپلینی حزبی‌و ئارایشی
ڕێكخراوه‌یی‌و ڕابه‌ری نوسراوه كه پێسوته له په‌یڕه‌وی
ناوخۆدا زیاد بكرین‌و بكرێنه یاسای ڕێكسختنی ڕیزه‌كانی حزب.
|