|
له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا بارگرژی نێوان
تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی یه‌كتر
پانتایی‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌نێو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا گرت. هاوڕێ عوسمانی
حاجی مارف سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، له‌دیدارێكی دا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی
هاوپشتی، هه‌وڵیداوه ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بارگرژی و دانپێدانانانه له‌په‌یوه‌ند
به‌خه‌ڵكی كوردستان وتاوانێك كه‌ده‌رهه‌ق به‌وان كراوه تاوتوی بكا‌و هه‌ڵوێستی
حزب له‌سه‌ری بخاته‌ڕوو.. ئێمه لێره‌دا و له‌به‌ر گرنگی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م دیداره
هه‌وڵمانداوه قسه‌وباسه‌كان به‌شێوه‌ی نوسرا وئاماده‌بكه‌ین. بێگومان ئه‌وه‌ی
لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه ده‌قی ته‌واوی گفتوگۆكه نییه و له‌ئاستێكدا
كورتكراوه‌ته‌وه تا بۆ خوێنه‌ر مایه‌ی تێگه‌یشتن بێت. بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
ڕادیۆی هاوپشتی: عوسمانی حاجی مارف
هه‌روه‌ك ئێوه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگ و تۆنی نێوان
سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی هه‌ن، ئه‌م حاڵه‌ته چۆن
ده‌بینین.. دواتریش پرسیاری ترمان ده‌بێت؟
عوسمانی حاجی مارف: پێشه‌كی سوپاستان
ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته. به‌لام من ئه‌مه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نوسیان
وقسانه‌ی كه‌له‌به‌رامبه‌ریه‌كدا هه‌م تاڵه‌بانی و هه‌م نه‌وشیروان و كۆسه‌رت
ڕه‌سول و كه‌سانی‌تر كردویانه له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕابردووی سیاسی خۆیان،
پێشتر ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئێمه‌وه لێكدانه‌وه بۆ خه‌ڵك له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌وان
كرابێت، ئه‌وا ئه‌مڕۆ خۆیان په‌رده له‌سه‌ر ڕاستی خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه. به‌لام
ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه له‌م نوسینانه‌ی كه‌له‌به‌رامبه‌ر یه‌كدا
ده‌ینوسن به‌جیا له‌وه‌ی كه ئیختلافاتی سیاسیان خویان و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
یه‌كتر له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانیدا هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی
خۆیان له نێو كۆنگره‌و پلنۆم و كۆبووونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا چیه‌و چۆن
بووه، هه‌موو ئه‌مانه زۆرتر تایبه‌ت به‌خۆیانه، به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌گرنگه بۆ من
و كۆمه‌لانی خه‌ڵك ئه‌وه‌یه كه‌سه‌ره‌تا جه‌لال تاڵه‌بانی له‌پلنۆمدا، هه‌روه‌ك
له‌هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌دا بلاوكراوه‌ته‌وه، له‌ووتاری پلنۆمدا هێرشی كردۆته
سه‌ر نه‌وشیروان و ته‌ئكید له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك تاوان ده‌كات و ده‌یخاته ئه‌ستۆی
نه‌وشیروانه‌وه له‌وانه كاره‌ساتی كیمیابارانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه. كه‌كاتی خۆی
سه‌دام پێ‌ی ووتون ئه‌گه‌ر ئێوه هێز به‌رنه ئه‌و ناوچه‌یه‌وه ئه‌وا ئیمه
به‌كیمایی لێیده‌ده‌ین. به‌قسه‌ی مام جه‌لال گوایه نه‌وشیروان به‌بێ ئاگاداری
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌م كاره هه‌ستاوه و ئه‌وه‌ش بۆته
یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م تراژیدیایه به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌دا
هاتبێت. له‌هه‌مانكاتدا له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كانی پشتئاشان و هێرش بردن بۆسه‌ر
حیزبی دیموكرات و نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك و ته‌نانه‌ت هێشتا ئه‌وه‌ش نازانرێ
كه‌ئایا باسی هێرشه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆسه‌ر حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری
له14/7/2000دا كراوه یان نا.. گشت ئه‌مانه گۆمه‌ڵه تاوانێكن كه نه‌وشیروان
به‌هیچ جۆرێك به‌دوای وه‌لامدانه‌وه‌وه نییه پێان و به‌رگری له‌خۆی ناكات ..
ته‌نانه‌ت له‌ناوخۆی یه‌كێتیشدا بێده‌نگی لێده‌كرێ، یانی ئاشكرای ده‌كه‌ن و
ئیتر قسه‌ی له‌سه‌ر ناكرێ، له‌كاتێكدا ئه‌مانه كارگه‌لێك نه‌بوون كه ته‌نها
به‌نوسینێك وه‌یا به‌قسه‌یه‌ك به‌خه‌ڵكی بووتریت فلانه‌كه‌س تاوانباره و ئه‌و
كاره‌ی كردووه. به‌ڵكو ئه‌م ڕووداوانه بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه و بۆ هه‌موو
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی وه‌ك ته‌ره‌فێكی سیاسی له‌م ڕووداوانه‌دا،
پێویستی به‌دادگا و لێكۆڵینه‌وه‌ی جدییه. پێویستی به‌وه‌یه كه‌هه‌موو یان
له‌كاری سیاسی‌دا ڕاگیرێن. چونكه ئه‌وه‌ی كه‌له‌ژیان وخه‌باتی سیاسی‌یاندا
له‌شاخ وله‌شار خودی ئه‌م لایه‌نانه‌و ئه‌م كه‌سایه‌تیانه چیان به‌رامبه‌ر
به‌خۆیان كردبێت و چۆن جولابێتنه‌وه و له‌به‌رامبه‌ر به‌یه‌كدا مه‌سه‌له‌یه‌كی
ناوخۆیی بووه و زۆر په‌یوه‌ندی به‌خه‌ڵكه‌وه نه‌بووه، به‌لام ئه‌و
ڕووداوانه‌ی كه تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی پێكردووه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان
به‌خه‌ڵكه‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌ی كه‌مام جه‌لال كێ‌ی كرده‌وه به‌مه‌كته‌بی سیاسی
و كێ‌ی نه‌كردووه، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌خه‌ڵكه‌وه نییه وزۆرتر كێشه‌و گرفتی
نێوخۆی یه‌كێتی‌یه و ده‌توانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن و ته‌نانه‌ت ده‌كرێ بگه‌نه
ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌ئه‌و كاره هه‌ڵه‌بووه یان ڕاست بووه. به‌لام ئه‌وه‌ی كه
هه‌شت هه‌زار كه‌س له‌هه‌ڵه‌بجه كوژراوه ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌ك نه‌بووه، به‌ڵكو
یه‌كێتی یان نه‌وشیروان وه‌یا هه‌ركه‌سێكی‌تر تیابه‌شدار بووبێت و وه‌یا پێ‌ی
هه‌ستابێت، تاوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه. هه‌موو ئه‌وسه‌ركردانه‌ی
كه‌له‌جیهاندا تاوانی ئینسان كوژیان كردووه وه‌یا به‌شداربوون له‌م جۆره
تاوانانه‌دا بۆ نمونه سه‌ركرده‌ی هێزه میلیشیاییه‌كان له یوگسلافیا، دراون
به‌دادگا و دادگایی كراون، ئه‌مانه شایانی دادگایی كردنن . به‌ڕای من ئه‌بێ
ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌كی گه‌وره له‌لایه‌ن هه‌موو مانه‌وه به‌دژی ئه‌م دانپێدانانه
به‌ڕێ بخرێ و به‌ره‌و دادگا به‌ڕێ كه‌وین بۆ ته‌حقیق كردن له‌سه‌ری. به‌ڕای من
نابێ هیچ كه‌س بێده‌نگ بێت، چونكه ئه‌مه مێژوویه‌كی ترسناكه بۆ خه‌ڵك
له‌كاتێكدا ئه‌م كه‌سایه‌تیانه به‌م مێژووه‌وه كه‌هه‌یانه سه‌ركرده‌ی سیاسی
ببن و له‌ده‌سه‌لاتدا بمێننه‌وه. له‌لایه‌نێكی تریشدا ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه‌ی
كراوه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه واده‌رچێت، كه‌من خۆم پێم وایه وابوو بێت وئێمه
له‌پێشبینیه‌كانماندا ئاماژه‌مان كردووه به‌وه‌ی كه كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه
ده‌ستی یه‌كێتیشی تێدابووه. ته‌نانه‌ت مام جه‌لالیش تاوانباره به‌وه‌ی
كه‌بۆچی له‌ئێستادا په‌رده له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه هه‌ڵده‌داته‌وه و كاتی خۆی
باسی نه‌كردووه، بۆچی ئێستا كه‌خیلاف كه‌وتوته نێوان ئه‌و ونه‌وشیروانه‌وه دێت
باسی ده‌كات. من چ وه‌ك خۆم و چ وه‌ك حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان داوام
ئه‌وه‌یه كه هه‌مو لایه‌نیكی دڵسۆز به‌خه‌ڵك و كه‌سایه‌تی ئازادیخواز بچینه
نێو سازدانی كه‌مپینێكه‌وه بۆ ڕۆشن كردنه‌وه‌ی ڕاسته‌یه‌كانی ئه‌م ڕووداوانه
تا ڕووداوه‌كان بچنه سه‌ر ڕێچكه‌ی ڕاستی خۆیان و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان تێیدا
هه‌بووه به‌سزای خۆیان بگه‌ن.
ڕادیۆی هاوپشتی: به‌لام به‌جیا له‌و
خاڵه گرنگه‌ی كه‌ئێوه باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش گرنگه كه ده‌رخستنی ئه‌م
ڕاستیانه له‌زاری خۆیانه‌وه جۆرێك له‌ئاشكرا كردنی به‌شێك له‌به‌رپرسیارێتی
مێژووییه كاتائێستا كه‌س نه‌چۆته پای. ئه‌مه وه‌ك خاڵێك بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌تا
ئێستا ڕاستیه‌كانیان لافه‌رامۆش بووه گرنگه. به‌لام خاڵێك كه‌ئێوه باسی ده‌كه‌ن
كه لایه‌نێك بێت كاربكات بۆئه‌وه‌ی كه ئه‌م كێشانه به‌رێته دادگاوه تا
بزانرێت ئه‌م كه‌سایه‌تییانه له ڕۆژگارێكدا چی‌یان كردووه. به‌لام پێتان وانییه
لایه‌نێكی تری ئه‌م كێشه‌یه كه‌خه‌رێكه توند ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی كاتێك
كه ئه‌م مێژووه خوێناویه تێكه‌ڵ به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكی‌یه‌كی سیاسی
نێوخۆیی تێكه‌ڵ ده‌بێت، پێت وانییه له‌ئانجامدا ئه‌م كێشمه‌كێشه به‌كاره‌ساتێكی
ناخۆش بگات؟
عوسمانی حاجی مارف: ئه‌وه‌ی كه‌ئێوه
ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، حاڵه‌تێكی ئه‌كیده. ئه‌م كێشمه‌كێشه نێوخوَیانه‌ی نێو
یه‌كێتی نیشتمانی كه‌ئێستا له‌نێوان لیستی گۆڕان و كوردستانیدا هه‌یه، ماده‌م
كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا دوو هێزی ملیشیایین، پێشبینی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت
كه‌ئیختلافاتی سیاسیان بگات به پێكدادانی چه‌كداری وكاره‌ساتێكی خوێناوی
لێبكه‌وێته‌وه و له‌مه‌شه‌وه وه‌زعی شاری سلێمانی و كوردستان و ژیانی خه‌ڵك
بشێوێنێت. ئه‌مه پێشبینی ئێمه‌یه‌و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی به‌گشتی ئه‌م
چاوه‌ڕوانیه‌ی هه‌یه. به‌تایبه‌تی كه كێشه‌ی نێوان دوو لایه‌نی میلیشیایی
وه‌ك حاڵه‌تێكی سرۆشتی به‌پێگدادانی چه‌كداری ده‌گات، چونكه لێپرسینه‌وه
له‌یه‌كتر به‌كوشتن و ته‌سفیه‌ی یه‌كتر ده‌گات كه‌له‌وانه‌یه به قه‌تڵوعامی
یه‌كتر بگات وئه‌مه‌ش ده‌بێته‌مایه‌ی شێواندنی ژیانی خه‌ڵك له‌شاری سلێمانیدا،
ئه‌مه یه‌ك واقعیه‌تی پێشبینی كراوه. به‌لای ئێمه به‌جیا له‌وه‌ی كه‌ده‌بێ
به‌جدیه‌وه كاربكرێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌یه‌كان ئاشكرا بكرێ، هاوكات ده‌بێ به‌ر
به‌ڕوودانی شه‌ڕو پێكدادان بگیرێ. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا هه‌موو لایه‌نه
سیاسیه‌كانی كوردستان به‌رپرسیارن له‌وه‌ی كه ڕێگا نه‌ده‌ن ڕووداوی له‌مجۆره
ڕووبدات و نه‌هێڵن شه‌ڕی ئه‌م دوولایانه سه‌رهه‌ڵبدات. ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م
دوولایه‌نه چی له‌سه‌ر یه‌ك ده‌ڵێن ئاره‌زووی خۆیانه، ته‌نانه‌ت چ ڕاستیه‌ك
له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه ئازادن، به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌ترسناكه ئه‌وه‌یه كه
زه‌مانه‌تێك نییه شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا ڕوونه‌دا، ئه‌مه
ئه‌وترسه‌یه كه‌جێگای گومانه. ته‌جروبه‌ی سیاسی ئه‌م لایه‌نانه چ له‌شاخ
بووبن یان له‌شار كێشه‌یان چ له‌ناوخۆی خۆیاندا بووبێت وچ له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌كاندا
وه یان له‌گه‌ڵ پارتی‌دا بووبێت هه‌ربه‌شه‌ڕ كۆتایی‌یان پێهێناوه و
نه‌یانتوانیوه مانای دیموكراسی وئازادی سیاسی بپارێزن و كێشه‌كان
به‌ململانێ‌ی سیاسی چاره‌سه‌ربكه‌ن.
ڕادیۆی هاوپشتی: به‌لام سیحرێك
كه‌له‌ناوخۆی كوردستاندا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌جۆریك له‌سه‌ر خه‌ڵكی داناوه و
ناشزانم كه‌تاچه‌ند ئه‌م سیحرێك خه‌ریكه كاڵ ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م
لایه‌نه ده‌ڵێت ئێمه مه‌ده‌نیانه كارده‌كه‌ین و خه‌باتی قانونی ده‌كه‌ین.
پێتوایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان توانای ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی چه‌كداری هه‌بێت
ئه‌گه‌ر كێشه‌كان به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا بڕوات؟
عوسمانی حاجی مارف: به‌لێ ئێمه پێمان
وایه.. پێشتریش ئێمه له‌سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی 7دا ئاماژه‌مان
بۆئه‌وه كردووه كه لیستی گواڕان به‌جیا له‌وه‌ی كه‌له‌ئیختلافاته
نێوخۆیه‌كانی ناو یه‌كیتیه‌وه وه‌ك هێزێكی میلیشیایی كه‌بۆده‌سه‌لات
هه‌وڵده‌دات سه‌ری هه‌ڵداوه، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وه په‌رلمانه كه
پێكهاته‌یه‌كی واقعی نییه و ئه‌م ده‌نگی گۆڕانه‌ش په‌یوه‌ندی نییه به‌ژیانی
خه‌ڵك و به‌ده‌ستهێنانی ماف وداخوازیه‌كانی خه‌ڵكه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه به‌رهه‌می
ناكۆكیه‌كی نێوخۆیی‌یه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتیدا له‌پێناو
دابه‌شكردنی ئه‌و به‌شه‌یه كه‌له‌بۆدجه وه‌رده‌گیرێت و بۆ دابه‌شكردنی
ده‌سه‌لات و كورسیه‌كان په‌رلمانه. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
نوێنه‌راتی خه‌ڵك ناكات و ته‌نها سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بووه و
مێژویه‌كی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانیدا هه‌یه. به‌م مانایه‌ش هه‌ڵگری هیچ
ئامانجێك بۆ گۆڕانی ژیانی خه‌ڵك و ئاینده وچاره‌نوسی كوردستان نییه وبۆ
ئه‌وه‌یه له‌په‌رلماندا چه‌ند كورسه‌یه‌كی ببێت و بۆدجه وه‌ربگرێت. ئه‌گینا ئه‌م
لایه‌نه نه‌باسی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی كوردستان ده‌كات نه‌به‌لای
چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵواسراوی وه‌زعی كوردستان ودروستبوونی ده‌وڵه‌تێكدا ده‌چێت.
له‌یه‌ك ووته‌دا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی جیاوازی نییه له‌وه‌ی كه‌یه‌كێتی
نیشتمانی هه‌یه‌تی. ته‌نانه‌ت هیچ به‌رنامه‌یه‌كی جیاوازی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی
ئێستای یه‌كێتیدا نییه. ته‌نها مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه‌له‌م ده‌سه‌لاته‌دا
به‌شداری بكات. ده‌مه‌وێت بڵێم كه ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی كه خه‌ڵك هه‌یه‌تی
به‌ڕووی ده‌سه‌لاتی یه‌كێتی وپارتیدا فرسه‌تی دا به‌نه‌وشیروان بۆمه‌رامی خۆی
سود وه‌ربگرێ. به‌گشتی خه‌ڵك له‌ڕوانگه‌ی ئومێد و ئاره‌زوو خواسته‌كانیه‌وه
ده‌نگی به‌نه‌وشیروان نه‌داوه، به‌ڵكو خه‌ڵك له‌ڕوانگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین
به‌ڕووی ده‌سه‌لاتی یه‌كێتی و پارتی‌دا، به‌ڕووی مسعود به‌رزانی و جه‌لال
تاله‌بانی وبێزاریان له‌ده‌سه‌لاتی ئه‌مانه ده‌نگیاندا، نه‌ك له‌ئومێدیانه‌وه
به لیستی گۆڕان. ڕاسته هه‌ندێك كه‌س هه‌ن خۆیان به‌لیستی گۆڕان ده‌زانن
وله‌ده‌ره‌وه‌ی ڕابردووی نه‌وشیروان ویه‌كێتی پێناسه ده‌كان، به‌لام به‌گشتی
خه‌ڵك ناڕازی بوون له‌ده‌سه‌لاتی یه‌كێتی وپارتی هه‌ربۆیه دوای ته‌واوبوونی
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن خه‌ڵك بۆی ڕۆشنتربۆته‌وه كه لیستی گۆڕان په‌یوه‌ندیان
به‌ئومێدی خه‌ڵكه‌وه نییه.
ڕادیۆی هاوپشتی: له‌م مه‌جرایه‌دا
پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بێده‌نگه. به‌پێ‌ی قسه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵك
یه‌كێتی بۆته به‌شێك له‌پارتی و شه‌ڕی پارتی له‌دژی گۆڕان ده‌كات.. به‌ڕای
ئێوه پارتی هه‌م له‌به‌رامبه‌ر گۆڕان و ئه‌وزاعه‌كانی كوردستاندا ڕۆڵی چ
ئه‌كته‌رێكی پشتی په‌رده ده‌گێڕێت؟
عوسمانی حاجی مارف: من پێم وانیه
پارتی بێده‌نگ بووبێت، ڕه‌نگه پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا ڕیكه‌وتبێت به‌لام زیاتر
ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی یه‌كێتی وتاڵه‌بانیدایه وپێكه‌وه ئیداره‌ی
حكومه‌تێكیان بڕیارداوه، كه‌پێ‌ی ده‌ڵێن حكومه‌ت وكابینه‌ی شه‌شه‌م، ئه‌مه
به‌ڕێكه‌وتن بووه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا، به‌لام له‌ڵێكدانه‌وه‌ی مندا شه‌ڕی
نه‌وشیروان له‌ناو یه‌كێتیدا كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و نفوزی یه‌كیتی‌یه له
كوردستان له‌به‌رامبه‌ر پارتی‌دا. چونكه یه‌كێتی ئه‌وه‌ی قه‌بوڵ كردووه كه‌وه‌ك
حزبێكی ئۆپۆزسیۆن له‌به‌رامبه‌ر پارتی‌دا بێت. یانی ببێته حزب وهێزێكی پله دوو.
ٍ نه‌وشیروان له‌ڕۆژانێكه‌وه كێشیه‌كی دروستكردووه به‌ناوی كۆمپانیای ووشه‌وه
و عاجزبووه له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه‌یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر پارتی‌دا
لاوازبووه، بۆ ئه‌وه بووه كه‌پارتی هێزی یه‌كه‌م نه‌بێت، ئه‌مه ئه‌وه
شته‌یه كه‌نه‌وشیروان قه‌بوڵی نه‌كردووه. ئێتساش شه‌ڕه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه كه
ئه‌و هێزه بۆیه‌كێتی بگه‌ڕێنێته‌وه. به‌تایبه‌تی كه‌تائیستاش نه‌وشیروان ده‌ڵێت
یه‌كیتی هی منه.. به‌تایبه‌تی هه‌موو ده‌زانین كه له‌دوای ڕووداوی 31 ئاب و
وه‌زعیه‌ته سیاسی‌یه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه ته‌وازنی نیوان هێزه‌كان، پارتی
له‌كوردستاندا بالاده‌ستی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا په‌یدا كردووه. به‌بۆچوونی من
ناوه‌ڕۆكی شه‌ڕی نه‌وشیروان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتیدا له‌م مونه‌ته‌ڵه‌قه‌وه‌یه
نه‌ك بۆگۆڕان و شتێكی‌تر، یانی بۆ بالاده‌ست كردنی خۆی له‌ناوچه‌كه‌و
گێڕانه‌وه‌ی حاڵه‌تی په‌نجا به په‌نجا وسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ولێرو ناوچه‌كانی‌تر
له‌پارتی، ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تاچه‌ند جێبه‌جێ ده‌بێت باسێكی‌تره به‌لام
ئه‌مه‌یه ناوه‌ڕۆكی ئامانجی سیاسه‌تی گۆڕان ونه‌وشیروان. ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه
كه‌مام جه‌لال و سه‌ركردایه‌تی ئه‌م واقعیه‌ته‌ی ئێستایان قه‌بووڵ كردووه
له‌پارتی.
ڕادیۆی هاوپشتی: دوای كه‌شف بوونی
ئه‌م هه‌موو ڕاستی وزانیاریانه له‌سه‌ر مێژوویه‌كی ڕابردوو كه‌كێ پێ‌ی
هه‌ستاوه یان نا، هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كوردستان چۆن ده‌بینن؟
عوسمانی حاجی مارف: خه‌ڵكی كوردستان
له‌چاوه‌ڕوانی و گوێ گرتندایه تابزانی ئه‌م ڕووداوانه به‌ره‌و كوی ده‌ڕوات،
به‌تایبه‌تیش خه‌ڵك ئیحساسی ترسی هه‌یه، به‌جۆرێك كه له‌سه‌ر ده‌می
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌یانوت كه‌ی ئه‌م مانگه به‌بێ شه‌ڕ ته‌واو ده‌بێ. به‌لام
خه‌ڵك به‌گشتی حاڵه‌تی چاوه‌ڕوانی هه‌یه، تانانه‌ت كاتێك كه‌ئه‌م تاوانانه
له‌ئاستی ڕۆژنامه‌كاندا بلاوبوونه‌وه. به‌لام به‌ڕای من ده‌بێ ئێمه و خه‌ڵكی
ئازادیخواز‌و ئینسان دۆست و چه‌په‌كان موده‌عی بین ومه‌سه‌له‌كه
گه‌وره‌كه‌ینه‌وه و خه‌ڵكی له‌ده‌ور هه‌ڵخڕێنین، چونكه ئه‌مه‌ش ئۆقیانوسێكه
له‌تاوان، ئه‌مانه كه‌شانازی به خه‌باتی شاخ و مێژوه‌كه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن
ده‌بێ كاره‌سات و ڕووداوه‌كانی پشتئاشان و هه‌ڵه‌بجه و هێنانی هێز بۆسه‌ر
حیزبی دیموكرات و په‌لاماردانی نه‌وتی كه‌ركوك و.. وه‌ك تاوانێك كه به‌هه‌قی
خه‌ڵكی كوردستان كراوه بهێنێنه‌ڕوو. ده‌بێ ئێمه بچینه پشت ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته
وله‌شونێكدا بیگه‌یه‌نین به‌دادگایه‌كی جیهانی وبێلایه‌ن. ده‌بێ ئه‌م ڕاستیانه
ساغ بكرینه‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان به‌م تاوانانه هه‌ستاوه بۆچی كۆمپانیای
ووشه‌ی بۆده‌كه‌نه‌وه؟
ڕادیۆی هاوپشتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مانه
هه‌موو تاوانه حزبی ئێوه ده‌چێته پای به‌ڕێ خستنی داداگاوه؟ ئایا ئێوه
ده‌توانن به‌م كاره هه‌ستن و بڵێن له‌هه‌ردوو سه‌ره‌وه ئێوه تاوانبارن له‌م
ڕووداوانه‌دا؟
عوسمانی حاجی مارف: ئه‌توانین و ده‌بێ
ئه‌م كاره‌بكه‌ین، ده‌بێ به‌ئاشكرا ڕاستیه‌كان ڕۆشنببنه‌وه و هه‌موو ئه‌و كه‌س و
لایه‌نانه به‌ڵگه‌كان بخه‌نه به‌رچاوی خه‌ڵك وئه‌گه‌ر كه‌سێكیش تاوانبار كرا
به‌رگری له‌خۆی بكا وبیسه‌لێمنێ .. من هه‌ر له‌ڕادیۆكه‌ی ئێوه‌وه ڕای
ده‌گه‌یه‌نم كه‌به‌دوای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌چین، وه‌هه‌رئێستاش ده‌بینین
هه‌ردوولا خه‌ریكن له‌میدایاكانی خۆیانه‌وه ئه‌و قسه ونوسراوانه‌ی بلاویان
كردۆته‌وه كاڵ ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڕای من وه‌لامه‌كانی كۆسه‌رت به‌نه‌وشیروان
ونه‌وشیروان به‌مام جه‌لال لاوازن و هه‌موویان باسه سه‌ره‌كیه‌كه باس لێوه
ناكه‌ن. من پێان ده‌ڵێم كه شه‌خسێك تاوانباره به‌تاوانێك بۆ له‌سه‌ر ئه‌مه
وه‌لام ناده‌نه‌وه و قسه‌یه‌ك ناكه‌ن، ئایا ده‌تانه‌ویت خه‌ڵك بخه‌ڵه‌تێنن؟
نه‌وشیروان له‌زمانی شه‌خسی یه‌كه‌می حزبه‌كه‌یه‌وه پێ‌ی وتراوه كه تاوانت
كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه وانییه بۆ دیفاع له‌خۆی ناكات و نایسه‌لمێنێت كه‌ئه‌وه
تونه‌بوێت به‌م كاره هه‌ستاویت.. بۆچی له‌سه‌رئه‌مه قسه‌ناكه‌یت و ووتار
به‌ناوی خۆت ومام جه‌لاله‌وه ده‌نوسیت و ده‌ته‌وێت به‌شتی لاوه‌كی
وه‌لامبده‌یته‌وه؟ كه‌هیچ په‌یوه‌ندێكی به ژیان وچاره‌نوسی خه‌ڵكه‌وه نییه.
ئێمه‌و خه‌ڵك چ مافێكمان به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه هه‌یه كه مام جه‌لال چۆن مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یدا كردووه. ئه‌مانه چ په‌یوه‌ندێكیان
به‌خه‌ڵكه‌وه هه‌یه. تۆ تاوانباركراویت به‌كاره‌ساتی پشتئاشان وهه‌ڵه‌بجه
وچه‌ند تاوانێكی‌تر!! له‌سه‌ر ئه‌مانه چی ده‌ڵێیت؟
ڕادیۆی هاوپشتی: ئێوه پێتان وانیه
كه‌هه‌ردوولا خه‌ریكه ده‌گه‌نه سنورێك، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگاداربین كه
ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر ته‌سریحاتی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌مباره‌وه دێنێته سه‌ر
ئه‌نته‌رنێت وپاش دووسه‌عات لای ده‌بات.. پێت وانیه كه ئابڕوبردنی مێژووی
یه‌كتری خه‌ریكه به‌مه‌ترسیكه بۆسه‌ر هه‌ردوولایان ته‌واو ده‌بێت؟ یانی
هه‌ردوولا به‌وه گه‌یشتبن كه‌ئه‌گه‌رچی خیلافیان له‌نێواندا هه‌بێت به‌لام به‌م
كاره‌یان خه‌ریكن مێژووی ڕابردوویان ده‌خه‌نه سه‌ر كاغه‌ز؟
عوسمانی حاجی مارف: به‌ڵی ئه‌مه
ڕاسته و ده‌شێ وابێت به‌لام ئه‌مانه بۆ قازانجی خۆیان وده‌وروبه‌ریان په‌نابۆ
هه‌مووشتێك ده‌به‌ن، به‌لام ئه‌مانه دوو هێزی میلیشیاین و په‌لاماری یه‌كیش
ده‌ده‌ن وئابڕو بردنیش زۆر بۆیان مه‌سه‌له نییه. ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن بۆ خیلافی
سیاسی خۆیان چه‌ندین كه‌س له‌یه‌ك بكوژن و هاركاتێكیش بخوازی ڕێده‌كه‌ونه‌وه.
یه‌كێتی وپارتی له‌شه‌ڕی ناوخۆدا هه‌شت ساڵ له‌یه‌كتریان كوشت تاكوشتنی
دیله‌كانی یه‌كتر كه‌چی ئێستا بۆ به‌رژوه‌ندی خۆشیان ڕێكه‌وتون. ئه‌مه
خاسیه‌تی هه‌رهێزێكی ملیشیایه‌یه كه شه‌رده‌كه‌ن و ڕێكده‌كه‌ونه‌وه.
په‌یوه‌ندی نێوان نه‌شیروان وتاڵه‌بانیش له‌م پڕۆسه‌یه به‌ده‌ر نییه. ئه‌مانیش
شه‌ڕده‌كه‌ن و ڕێك ده‌كه‌ون. ته‌نانه‌ت هیچ به‌دورنییه چه‌ند ملیۆنێك بده‌نه‌وه
به‌نه‌وشیروان و به‌شی له‌ده‌سه‌لاتدا پێبده‌نه‌وه دیسانه‌وه ڕێك بكه‌ونه‌وه و
فه‌زاعه‌ته‌كانی یه‌كتریش داپۆشنه‌وه. ته‌نانه‌ت زۆر ئاساییه كه كه‌سێكی وه‌ك
تاڵه‌بانی په‌شیمان ببێته‌وه و بڵێت من وام نه‌وه‌توه و مه‌به‌ستم
شتێكی‌تربووه. كه‌وایه ئه‌وه ئێمه‌ین كه‌ده‌بێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بوروژێنین.
ڕادیۆی هاوپشتی: دواین پرسیار..
ئێوه ده‌ڵێن لایه‌نێك كه‌ئه‌م مه‌سه‌لانه بوروژێنێت ئێمه‌ین، به‌لام پێتان وانیه
كه‌له‌گه‌ڵ دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆران‌دا جۆرێك له كوتایی مێژوو، جۆریچك
له‌كۆتایی ڕه‌خنه، له‌ناو ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا دروستبووه، ده‌نگی ئێوه‌ش
به‌ڕاستی لاوازه... چۆن ده‌كرێ له‌نێو مه‌جه‌رایه‌كی گه‌وه‌ری وه‌كو ئێستادا
كه‌دووهێز مێژووه خوێناویه‌كانی خۆیان و تاوانباریه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه
سه‌ركاغه‌ز.. له‌هه‌ڵومه‌رجێكی وادا ده‌نگێكی واهه‌بێت كه‌بتوانێت كاریگه‌ری
وای هه‌بێت كه‌به‌شێكی زۆر له‌سه‌رانی ئه‌مانه به‌تاوانباربگه‌ینێت؟
عوسمانی حاجی مارف: ئێمه ده‌بێ
هه‌وڵبده‌ین ئه‌م ده‌نگه‌ی خومان فراوان وگه‌وره‌كه‌ینه‌وه هه‌ر له‌ماوه‌یه‌دا
ئێمه به‌چه‌ند لایه‌نێكی ڕاگه‌یاندنه‌وه په‌یوه‌ندیمان كردووه و
به‌ده‌ستیشمانه‌وه‌یه كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نوسی بگرین و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بخه‌ینه
نێوخه‌ڵكه‌وه و ئه‌سلی مه‌سه‌له‌كه ڕۆشن بكه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر
خۆیان چیان ووتووه زۆر باسی ئێمه نییه به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و
ئه‌و ڕووداوانه‌ی تر قسه‌یان كردووه و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ له‌ئارادا بوونی
تاوان وتێوه‌گلان كه په‌یوه‌ندیان به‌خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه.
به‌واتایه‌كی‌تر ئه‌م قسانه به‌ڵگه‌ن بۆئه‌وه‌ی خۆیان شاهیدن به‌سه‌ر یه‌كتره‌وه
كه‌تاوانیان كردووه و دادگاش ده‌بێت ئه‌مانه كێشكات بۆ به‌رده‌م لێپرسینه‌وه.
|