|
عوسمان حاجی مارف
سكرتیری كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
حزبی كۆمۆنستی كریكاری
كوردستان- عیراق
به‌ریزان: له‌سایته‌كه‌ی ئیوه‌وه
ئاگاداربوینه‌وه كه‌له‌سه‌ر داوای پۆلیسی كۆماری ئیسلامی ئیران ژماره‌یه‌ك
له‌تیكۆشه‌رانی ئۆپۆزسیونتان خستۆته نیو لیستی تیرۆریستانه‌وه، به‌تایبه‌تی
ئه‌ندامان‌و دۆستانی حزبی كۆمۆنستی كریكاری ئیران-حكمه‌تیست. گوایه ده‌سه‌لاتی
مه‌لاكانی ئیران كه‌هیچ بوار‌و ئاستێكیان بۆئازادی هه‌لسورانی سیاسی ئۆپۆزسیون
نه‌هیشتۆته‌وه‌و رۆژانه په‌تی سیداره‌و گوشتن‌و تیرۆری
ئازادیخوازانی كردۆته كارنامه‌ی ره‌شی
خۆی، له‌دادگای تاوانكاریاندا ئه‌م تیكۆشه‌رانه‌ی دادگاكرده‌وه و تۆمه‌تی
تیرۆریستی خستۆته پالیان به‌بی ئه‌وه‌ی لانی كه‌می فرسه‌ت‌و مافی داكۆكیكردن
له‌خۆیان هه‌بی و ئێوه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه ناوی ئه‌وانتان وه‌ك كه‌سایه‌تی
داواكراو خستۆته لیستی خۆتانه‌وه و له‌سایته‌كه‌تاندا بلاوتانكردۆته‌وه.
ئه‌م كاره جگه‌له‌وه‌ی ده‌ستگیرۆییه‌كی
ئاشكرای كۆماری ئیسلامی ئیران و تاوانه‌كانیه‌تی، جگه‌له‌وه‌ی هه‌ولیكه بۆ
به‌ره‌سمیه‌ت ناسینی كارنامه‌ی ره‌شی پر له تیرۆر‌و كوشتن‌و له‌سیداره‌دانی
هه‌لسواروانی ئۆپۆزسیۆن وموخالیفی ئه‌م رژێمه سه‌ركوتگه‌ره، راسته‌وخۆ
پیچه‌وانه‌یه به‌مافی ئازادی هه‌لسورانی سیاسی و خه‌باتكردنی تیكۆشه‌ران له‌دژی
هه‌ر رژیمیكی ئینسان كوژو سه‌ركوتگه‌ر.
ئیمه له‌كوردستانی عیراقه‌وه ئاگاداری
كارنامه‌ی له‌سیداره‌دان وتیرۆرو كوشتنی ئازادیخوازان و رژیمیك هه‌ین كه چۆن
به‌رده‌بارانكردنی ژنان و زیندانیكردنی هه‌لسوراوانی بوواری خه‌باتی مه‌ده‌نی
له‌خوێن هه‌لكیشاوه. له‌ولاشه‌وه ئیمه ئاگاداری ئه‌وه‌ین كه‌تیكۆشه‌رانیك
كه‌ئیوه ناوتان خستۆته لیستی داواكراوی خوۆتانه‌وه، خه‌باتگیرانیكی ئاواره‌و
ریگه پینه‌دراوی هه‌لسورانی سیایی ژیرسایه‌ی دیكتاتۆره‌یتی ئیسلامین. بۆیه به‌م
كاره‌تان تاوانیكی گه‌وره ده‌رهه‌ق به‌مافه‌كانی ئینسان و خه‌لكی نارازی ئیران
ده‌كه‌ن، كه‌دیاره ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌شه‌رمه‌زاری و ریسوابوونی ده‌زگاكه‌تان
ته‌واوده‌بیت، هه‌ربۆیه من له‌حزبی كۆمنیستی كریكاری كوردستانه‌وه داواتان
لیده‌كه‌م كه‌فریوی ئه‌م پیلانه مه‌خون و مه‌بنه شه‌ریكی تاوان و تیرۆریزی كۆماری
ئیسلامی ئیران. خه‌لكی ئازادیخوازی ئیران بریاریانداوه كه به‌خه‌باتی مه‌ده‌نی
وشۆرشگیرانه‌ی خۆیان دره‌نگ یانزوو كۆتایی به‌ده‌سه‌لاتی نه‌گریسی ئیسلامی له‌ئیران
بهیین.
بیگومان ئه‌م كرداره‌ی پۆلیسی ئینته‌رپول
زه‌نگی لیدانی مه‌ترسی ئه‌و ده‌زگایه نیشان ئه‌دات بۆ هاوكاری كردنی به هه‌موو
ئه‌و رژیمه سه‌ركوتكه‌رانه كه به دوای نه‌یارانی خۆیانه‌وه‌ن تا به ناوی
تاوانباربونه‌وه ده‌ستگیریان كه‌ن، ئه‌مه هه‌ول‌و هه‌نگاویكی مه‌ترسیداره پولیسی
ئینته‌رپول ده‌ینێت، كه له ته‌واوای دنیادا به‌ر به هه‌ناسه‌ی ئازادی سیاسی
ده‌كرێت‌و ده‌یكاته به‌شیك له ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ئه‌و رژیمانه، بۆیه
ئه‌م كاره مه‌حكومه‌و ده‌بێت ده‌ست به‌جێ راگیریت‌و ریسواكرێت.
پێوسته پۆلیسی ئینته‌رپول ده‌ست به‌جێ
له ناساندنی ئه‌و ناوانه‌ی له جمهوری ئیسلامی ئیرانه‌وه وه‌ری گرتوون‌و به
تاوانبار ناوبراون په‌شیمان بونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یه‌نێت، له هه‌مان كاتدا سه‌وداو‌و
مامه‌له‌ی له گه‌ل جمهوری ئیسلامی ئیراندادا راگرێت.
23/12/2009 |