|
خەڵکی
ئازادیخوازو ئینسان دۆست
لەپشتی داواکردنی
تاوانبارانی ١٤/٧ ن بۆ
بەردەم دادگا
عوسمانی حاجی مارف
پێم
وایە ئەوە رۆشنە کە بۆجی
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری
لەم کاتەدا سکاڵای لە سەر
تاوانی ١٤/٧/٢٠٠٠ تۆمار
کردووە، ئەوەی کە پێوستە
زیاتر قسەی لەسەر بکەین
تۆمەتی ووتە بێژی گۆرانە
کە تائێستا پێداگری لە
سەر قسەکانی خۆی
دەکاتەوە، بەوەی گوایە کە
سانێک لە یەکێتی نیشتمانی
لە پشتی ئەم کەیسەوەن و
هانی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری ئەدەن.
لەبیست
ساڵی دەسەڵاتی حزبەکانی
کوردایەتی لە کوردستاندا
بەجیا لەوەی دادگا
دەسەلاتی نیەو سەربەخۆ
نەبووە، تا ئێستا هیچ
تاواباریک لە ناو
رابەرانی حزبەکانی
کوردایەتیدا نەک نەدراون
بەدادگا بەلکو نەتوانراوە
بەدوادا چون و لیکۆڵینەوە
شیان لەگەڵدا بکرێت،
تاوانەکان وتاوانباران
ئاشکران، بەڵام پۆلیس و
دادگا ناتوانن بەدواداچون
ولیکۆلینەوەیان
لەگەڵدا بکەن، ئەمە
واقعیەتی ئەم دەسەلاتە
سیاسیەی کوردستانە،
کەڕابەرانی بزوتنەوەی
گۆرانیش بەشێک بون لەو
واقعیەتەو لەناو هەمان
بازنەدا یاری دەکەن،
دیارە ئیستاش بە
قازانجیان نیە کەلەو
بازنەیە بێنە دەرەوە،
مەبەستم ئەوەیە کە تاوانی
14/7/2000 لەو تاوانە
ئاشکرایانەیە کە بە رۆژی
روناکو بەبەر چاوی
خەلکەوە، هیزە
چەکدارەکانی یەکێتی
نیشتمانی کوردستان پێنچ
ئەندامی حزبی ئیمەیان
بەکولەبارن کردە قوربانی
ئەنجامدانی ئەو
بەرژەوەندیە سیاسیەی کە
لە پەیوەند بە کۆماری
ئیسلامی و ڕژێمی بەعسەوە
پێیان سپێردرابوو، ئیمە
ئێستا باس لە تاوانێک
دەکەین و کاتی گونجاومان
بۆ هاتۆتە پێش و سکالامان
لە دادگا تۆمار کردووە،
کە دەبوا لە یانزە سالی
رابردودا کە بۆ ئیمە
گونجاو نەبو، وە نەمان
توانی ئەو کارە بکەین،
ئەوە هەر لە یەکەم رۆژەوە
کارو واجبی پۆلیس و دادگا
بوو کە بۆخۆیان
بەداوداچون و لیکۆلینەوە
لەسەر ئەم تاوانە ناهەق و
گەورەیە بکەن، یان کاری
هەر هیزیکی تری ئازادی
خواز بو کە لەبەرامبەر
ئەم جۆرە کەیسانەدا
بێدەنگ نەبن رێگەی بۆ
بدۆزنەوە، گەر
ووتەبێژەکەی گۆرانیش
کەمێ عەقلی سیاسی خۆی بە
قازانجی ئازادی سیاسی و
ئینسان دۆستی و سەروەری
یاسا بەکار بهێنایە ئەو
هەلەیەی نەدەکرد کە بلێت
حزبی کۆمۆنستی کریکاری
هاندراوان، چونکە یەکەم:
باسەکە لەسەر تاوانێکی
ئاشکرایەو داوا دەکرێت
تاوان باران برۆنە بەردەم
دادگا، تاوانێک گەر رۆشن
و واقعی بێت و ئیستا
داوای بەدواداچونی لەسەر
بکرێت، ئاخۆ دەبێت
تۆمارکردنی سکالا لەسەر
تاوانیک کە ئەوپەری دژی
ئینسانیەتی تیا
تۆمارکراوە، کام هیزی
سیاسی ئەتوانێ سودمەند
بێت؟ و زیان بەر کام هیزی
سیاسی تر دەکەوێت؟، لە
لۆژێکی قسەکانی ووتەبیژی
گۆران ئەوە لیکدەدرێتەوە
کە لە بەرامبەر سەلماندنی
تاوانێکی لەو چەشنە
یەکێتی نیشتمانی یان
کەسانێک لە یەکیتی
نیشتمانی سود مەند ئەبن و
بە زیان بۆ خۆیان واتە
گۆران تەواو دەبێت، واتە
ئەوان خۆیان لەبەرامبەر
پلانێکدا دیوەتەوە، کە
وەستانەوە لەبەرامبەر ئەو
پلانەو خۆ رزگار کردن لەو
پلانەدا بۆیان بۆتە
مەسەلە، نەک واقعیەتی
رۆشنی ئەو تاوانەو
لێپرسینەوە لە تاوانەکە،
دیارە ئەوە دەسەلمێنن کە
پاراستنی هاوسەنگی
هیزەکەیان زۆر لە تاوان و
کوشتارو بەڵا
بەسەرخەلکیدا بەلاوە
گرنگترە. دووەم: لایەنیکی
تری قسەکانی ووتەبێژی
گۆران ئەوە دەسەلمێنیت کە
تاوانبارەکان لای گۆرانەو
ئەمەش بۆ خۆی ئعترافە بە
تاوانەکەو تاوانبارن،
بەلام لە هەمان کاتدا
تاوانەکە بێ بایەخ دەکات
و نا ئنسانیانە وەلام
ئەداتەوە، وەک ئەوەی کە
کوشتنی ئەو پینج کەسە
راستە بەدەستی کەسانێک کە
ئیستا لە گۆراندان
ئەنجامدراوە بەڵام
دەیەوێت ئەو پەیامە
بگەیەنێت کە ئەو کوشتارە
هیچ نیەو کۆمۆنستەکان
دەبوایە بکوژرێن، هەر
بۆیە لێکۆڵینەوەو دادگایی
کردن بۆیان نابێتە
مەسەلە، بەلکو ئەوەیان بۆ
مەسەلەو گرنگ و جدیە کە
نیەتی سیاسی و پشتی
پەردەی سکالانامەکە
بخوێننەوە. کە ئەمە جۆرە
بەرخوردە هەمیشە سونەتی
بزوتنەوەی کوردایەتی دژ
بە مرۆڤایەتی بووە بۆ
بەرگری لە تاوانبارانێک
کە رابەری بزوتنەوەکەیان
بووە.
سکالانامەی
ئیمە بە جیا لەوەی
لەبەرامبەر تاوانیکی
ئاشکرادا تۆمار کراوە بە
ئامانجی سەروەری یاساو
بەهیزکردنی
نارەزایەتیەکانی خەلکە،
مەسەلەیەکی سیاسی جدیە بۆ
درێژەدان بە هاتنە
مەیدانی دەورو ئیرادەی
جەماوری خەلکی ئازادی
خوازی کوردستان، خستنە
روی ئەم مەسەلیە بەو
شیوەیەی ئیمە هیناومانەتە
ناو کیشمەکیشی سیاسی
لەبەرامبەر ئەحزبی
کوردایەتیدا هیچ هیزیکی
سەرکوتگەرو کۆنەپەرست و
نائنسانی ناتونن قازانجی
خۆیانی لى بەدەست بهێنن،
سەرکردایەتی یەکێتی
نیشتمانی وەک تاوانباران
لەو کەیسەی 14/7/2000دا و
تاوان بار لە بەردەم
تەقەکردن لە
خۆپیشاندانەکانی ئەم
دوایانەو کوشتن و رفاندن
و لیدانی کەسانی ناو
نارەزایەتیەکان و خاوەنی
چەندین تاوانی تر لە
میژووی هەسورانی
سیاسیاندا، ناتوانن
لایەنیکی سودمەند بن لە
سکاڵانامەکەی حزبمان، تا
پەنا بەرن بۆ هاندانی
ئێمە، گەر ووتەبیژی گۆران
بەم جۆرە ململانێ لەگەل
یەکیتی نیشتمانی دەکات
ئەوە لە ئێستاوە دیارە
کەرێگای سەرکەوتنی خۆیانی
لەو مەیدانەدا وێڵ کردووە.
تۆمارکردنی
ئەم سکالایەی پرۆسەی
بەرێوەچونی دەبێت
جەماوەری خەلکی ئازادی
خوازو ئینسان دۆستانی
لەپشت بن و هاندەری بن،
ئێمەش لە راستای
نارەزایەتیەکانی خەلکی
کوردستان لە بەرامبەر
دەسەلاتی یەکیتی و
پارتیدا ئەو ئومیدەمان
دیوە کە خەلکی نارازی
بەرگری لە هەقیانەتی
تاوانی 14/7/2000 و
هەرتاوانێکی تریش دەکەن،
جا تاوانباران هەر کەسێک
بن و لە هەر شوین و
جیگایەک بن، کە بەداخەوە
لەناو رابەرانی یەکیتی
نیشتمانی کوردستاندا تا
ئێستا کەسانی ئازادی
خوازو ئنسان دۆست شک
نابەین کە هاندەری ئیمە
بن، ووتەبێژەکەی
بزوتنەوەی گۆرانیش بەو
تۆمەتە ئەو پەیامەی پێ
راگەیاندین کە ئەوانیش
لەپشتی ئەو سکالایە نابن
و هاندەری نابن چونکە نە
ئازادی خوازن نە ئینسان
دۆستن.
|