|
||
|
ژماره‌و ئاماره‌کانی جه‌نگی ئه‌مریکا له‌دژی خه‌ڵکی عیراق
ئاماده‌کردن وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بیه‌وه :ئاراس ڕەشید ئه‌مه‌ریکا دوا هێزی خۆی له‌عیراق کشاندەوە، به‌مه‌ش دوا قۆناغی کێشانه‌وه‌ی چالاکییه سه‌ربازیه‌کانی له‌م ووڵاته‌کۆتایی پێهات. پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 8ساڵ له‌حاڵه‌تی جه‌نگدابوو، وه‌به‌به‌سه‌دان ملیار دۆلاری سه‌رف کرد‌و هه‌زاران سه‌ربازیش گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌دوای ئه‌م کشانه‌وه‌یه‌ش ئه‌رکی دابین کردنی ئاسایشی عیراق ونۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی که‌وتۆته ئه‌ستۆی سه‌رۆک وڕابه‌رایه‌تی ئه‌و ووڵاته‌ی که‌جه‌نگ کاولی کردووه. وه‌هه‌ر ژماره‌و ئامارێک که‌په‌یوه‌ندی به‌م جه‌نگه‌وه هه‌بێ، ئه‌وا له‌و مه‌سه‌لانه‌ن که‌کێشه‌یان له‌سه‌ره. له‌هه‌مووی زیاتریش ژماره‌و ئاماری کوژراو وبرینداری خه‌ڵکی مه‌ده‌نییه. له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین که‌هه‌ندێک له‌ئاماره‌کانی ئه‌م جه‌نگه و ئه‌و مشتومڕه‌ی که‌له‌سه‌ر ژماره‌کان هه‌یه بخه‌ینه‌ڕوو.
ئاست و ژماره‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کان:
له‌مانگی ئازاری 2003، ئه‌مه‌ریکا
له‌هاوپه‌یمانیه‌کی نێو ده‌وڵه‌تیدا سه‌رکردایه‌تی
هێزه‌سه‌ربازیه‌کانی له‌داگیر کردنی
عیراقداگرته‌ده‌ست، که‌به‌ریتانیا وچه‌ند ووڵاتی
دیکه‌ی تیا به‌شداربوون. هێزه‌کانی ئه‌مریکا
له‌سه‌ر ووشکایی له‌نێوان 100بۆ 150هه‌زار سه‌رباز
بوو. له‌ساڵی 2007.به‌پێی نه‌خشه‌یه‌ک که‌سه‌رۆکی
پێشووی ئه‌وکاته‌ی ئه‌مه‌ریکا، جۆرج ده‌بلیو بۆش،
بۆ پاراستنی ئاسایشی به‌غدای پایته‌خت بڕیاری
لێدا، 30هه‌زار سه‌ربازی تری مارد بۆ عیراق.
به‌ڵام سه‌ناتۆری پارتی دیموکرات، باراک ئۆباما،
مه‌سه‌له‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای
له‌عیراق، کرده‌به‌ڵێنێکی سه‌ره‌کی له‌که‌مپینی
هه‌ڵبژارنه‌کانی ساڵی2008.دا، به‌م جۆره‌ش
هه‌رله‌ده‌ست به‌کاربوونیه‌وه، هێزه‌کانی
به‌ره‌به‌ره‌که‌مکرده‌وه. له19ی ئۆگۆستۆس
ی2010،دوا تیمی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له‌عیراق
ڕۆیشت ودوای خۆیان 50هه‌زار سه‌ربازانیان جێهێشت
تابه‌شداربن له‌پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کان
له‌ووڵات.به‌ڵام هێزه‌کانی به‌ریتانیا لەکاتی
دەستپێکردنی جانگدا، ژماره‌یان گه‌یشته 46هه‌زار
سه‌رباز وله‌دواییدا ژماره‌یان ساڵ له‌دوای
ساڵ‌که‌م بووه‌وه، تاله‌ئایاری 2009 ژماره‌یان
گه‌یشته‌سه‌رباز، له‌وکاته‌دا به‌ریتانیا
به‌فه‌رمی له‌و ووڵاته‌کشایه‌وه. بوونی
به‌ریتانیا له‌عیراق له‌ئێستادا ته‌نها
بریتیه‌له‌تیمێکی ڕاهێنه‌ر.
بڕوانه‌خشته‌ی 1 زیانه‌کان: به‌پێی دوایین ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکی(پنتاگۆن)، ئه‌مه‌ریکا 4487 که‌سیان له‌ده‌ست داوه. له‌ی ئابی 2010، واته‌له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی کشانه‌وه‌ی دوایین یه‌که‌کانی هێزی شه‌ڕکه‌ری ئه‌مه‌ریکی، ژماره‌ی کوژراوان له‌هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشته4421سه‌رباز، 3492یان له‌مه‌یدانه‌کانی جه‌نگدا کوژراون، ژماره‌ی برینداره‌کانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌که‌س بوو. له‌و کاته‌وه‌سه‌رباز کوژراون، 38یان له‌کاتی به‌شداریان له‌و چالاکیانه‌دا‌گیانیان له‌ده‌ستداوه‌که‌به‌ناوی "چالاکیه‌کانی فه‌جری نوێ" ناونرابوون. به‌ڵام ژماره‌ی برینداره‌کانی که‌له‌و چالاکیانه‌دا به‌شداریان کردوه‌له‌ی سپتامبه‌ری 2010ه‌وه‌گه‌یشته‌که‌س. هه‌روه‌ها به‌ریتانیا 179له‌سه‌ربازه‌کانی به‌ژن وپیاویه‌وه‌له‌ده‌ست داوه، که‌یان به‌شداریان له‌شه‌ڕه‌کاندا کردوه. به‌پێی ماڵپه‌ڕی 'کاجۆلتیز" casualties 139که‌سیش له‌هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ووڵاتانی تر کوژراون. تێبینی ئه‌وه‌ده‌کرێت که‌به‌شێوه‌یه‌کی(مه‌عقول) قوربانیانی هێزه‌کانی ووڵاته‌به‌شداربوه‌کان له‌هاوپه‌یمانیه‌که‌تۆمار کراون، به‌ڵام وه‌ک ده‌بینرێت به‌گرانی توانراوه‌ژماره‌ی قوربانیانیان له‌هاووڵاتی و سه‌ربازی عیراقی تۆمار بکرێت. ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی ژماره‌ی فه‌رمی که‌بتوانرێت پشتی پێ‌ببه‌سترێ.جیاوازی زۆر ده‌بینرێت سه‌باره‌ت به‌گێڕانه‌وه‌ی داستانه‌کان ومه‌زه‌نده‌کردنی ژماره‌ی قوربانیانی عیراقی. ئه‌نجومه‌نی ئامارکردن کوژراوانی عیراقی، له‌م ماوانه‌ی دواییدا هه‌ولیداوه‌بۆ دلنیا بوون له‌ژماره‌ی کوژراوانی هاوڵاتی مه‌ده‌نی، بۆئه‌مه‌ش پشت به‌جۆریک له‌ڕێگا به‌ستووه، وه‌ک دۆسیه‌ی مه‌یتخانه‌کان. به‌م شێوه‌یه‌به‌پێی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، ژماره‌ی کوژراوانی عیراقی که‌له‌عیراق کوژراون تاوه‌کو مانگی حوزه‌یرانی 2010 له‌نێوان 97461که‌س بۆ 106348که‌س مه‌زه‌نده‌کراوه. ئه‌و مانگه‌ی که‌هێرشی داگیر کردن بۆ سه‌ر عیراق ده‌ستی پێ کرد واته‌مانگی ئازاری 2003 ، به‌خوێناوی ترین مانگ ده‌ژمێردرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نی ئاماری کوژراوانی عیراقی، ده‌ڵێ: 3977 هاوڵاتی ئاسایی عیراقیه. وه‌له‌مانگی نیسانی هه‌مان ساڵ 3437که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. "ڕێکخراوی ته‌ندروستی خێزانی عیراقی" له‌ڕاپرسیه‌کیدا که‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان پشتیوانی لێ ده‌کات، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی توندوتیژیه‌وه‌له‌نێوان مانگی ئازاری2003 و حوزه‌یرانی 2006 گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ده‌گاته‌هه‌زار که‌س. به‌ڵام گۆڤاری" لانیست"ی پزیشکی، له‌ساڵی 2006دا باسێکی بڵاوکرده‌وه‌که‌ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌عیراقدا له‌ماوه‌ی جه‌نگدا له‌ئه‌نجامی توند‌و تیژی‌کوژراون ده‌گاته.که‌س. هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ی" ڕاپرسی ته‌ندروستی خێزانی عیراقی و باسه‌که‌ی لانیست" ئاماری کوژراوانی هاووڵاتی مه‌ده‌نی وسه‌ربازی و چه‌کداره‌کان له‌خۆ ده‌گرێت. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی نه‌زانراو له‌به‌ڵێنده‌رانی مه‌ده‌نی له‌عیراق گیانیان له‌ده‌ست داوه، ماڵپه‌ڕی " ئای کاجۆلتیز" باسی به‌شێکی لیستی ئه‌و قوربانیانه‌ده‌کا که‌ناوی به‌ڵێنده‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
تێچوون: یه‌که‌ی ڵێکۆڵینه‌وه‌له‌کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکی"، ڕایگه‌یاندووه‌که‌ئه‌مه‌ریکا بڕی 802ملیار دۆلاری تاکۆتایی 2011 له‌و جه‌نگه‌خه‌رج کردووه. به‌ڵام هه‌ریه‌ک له‌ئابووری زانی ئه‌مه‌ریکی" جۆزیف ستیغلیتز" و " لیندا جی بیڵمیز" گه‌وره‌مامۆستا له‌کاروباری سیاسی گشتی بڕوایان وایه‌که‌تێچووی جه‌نگی عیراق گه‌یشتۆته‌تریلیۆن ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و‌کاریگه‌ریه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌له‌سه‌ر بودجه‌ی ئابووری ئه‌مه‌ریکا زیاد بکه‌ین. به‌ریتانیا پشکی خۆی له‌خه‌زێنه‌ی یه‌ده‌گ له‌تێچوونی ئه‌و جه‌نگه‌داوه، ئه‌و پارانه‌له‌مالیه‌ی زیاده‌یی که‌بۆ پشتیوانی بودجه‌ی ئاسایی وه‌زاره‌تی به‌رگری دانراون دراوه. به‌ڵام پشکی به‌ریتانیا له‌جه‌نگی عیراق 14.32ملیار دۆلار بوه. که‌زوربه‌ی له‌ئۆپەراسیۆنە‌سه‌ربازیه‌کاندا خه‌رج کراوه‌وبڕی 861ملیار دۆلاریش بۆ کۆمه‌ک خه‌رج کراوه.
بڕوانه‌خشته‌ی 3
ئاواره‌بووه‌کان: له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2005وه‌کاری توندوتیژی تایه‌فی له‌عیراق ده‌ستی به‌هه‌ڵکشان کرد، به‌ڵام ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌زاری ئیمامه‌کانی عه‌سکه‌ر له‌سامه‌را، له‌لایه‌ن شیعه‌کانه‌وه، له‌مانگی شوباتی 2006 بووه‌هۆی شه‌پۆلێک له‌هێرشی به‌رامبه‌ر له‌نێوان سونه‌و شیعه‌به‌جۆرێکی ڕوو له‌زیاد.که‌بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌خێزانی عیراقی ماڵه‌کانی خۆیان جێ بێڵن و بگوێزنه‌وه‌بۆ شوێنی تر وه‌یا هه‌ڵبێن بۆده‌ره‌وه‌ی وڵات. ڕێکخراوی جیهانی ئاواره‌کان، ده‌ڵێ له‌نێوان ساڵانی 2006- 2010 نزیکه‌ی 1.6ملیۆن عیراقی له‌ماڵی خۆیان دوورخرانه‌وه. ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی 5.5له‌سه‌دی گشتی دانیشتوانی عیراق پێک دێنێ. نزیکه‌ی 400هه‌زار له‌و ئاوارانه‌گه‌ڕانه‌وه‌شوێنی خۆیان تا ناوه‌راستی ساڵی 2010،به‌پێی قسه‌کانی ریکخراوی ناوبراو زوربه‌ی گه‌ڕاوه‌کان له‌به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاکانی دیاله‌ونه‌ینه‌وا وئه‌نبار بوون. سه‌رچاوه: سایتی خەبەری(بیبی سی)وەریگێڕاوە
|
||
| Copyright © 2007 hkkurdistan.org |