|
ئاسۆ گۆران |
به‌شی دووه‌م
له وه‌ڵام به‌سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپادا.
دیاره له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م بابه‌ته‌دا سێ خاڵم باسکردبوو له‌سه‌ر نائارامی و ناسه‌لامه‌تی ههلو مه‌رجی سیاسی کوردستان.
پێم خۆشه له‌به‌شی دووه‌می بابه‌ته‌که‌مدا وردتر‌و ڕۆشنتر باسی ئه‌و خاڵانه بکه‌م.
خاڵی یه‌که‌م که‌مه‌سه‌له‌ی هێڕشه‌کانی تورکیایه! ئه‌م مهسهلهیهزۆر گرنگ و حساسهوهجێگای ئهوهیهقسهی له‌سه‌ر بکه‌ین چونکه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕۆژ به‌ڕۆژ گه‌رمترو ترسناکتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕووداوه‌کانی زۆرتر و خراپتر بن. چونکه هه‌ر ئهوپیلانهی ئێستا له‌ئارادایه بۆ هێڕشی سێ قۆڵی بۆ سه‌ر په‌که‌که کاره‌ساتێکی گه‌وره‌و ماڵوێرانکه‌ری به‌دواوه‌یه وه خه‌ڵکی کوردستان له‌و نێوه‌نده‌دا زه‌ره‌رمه‌ندی گهوهرهدهبن .من باس له‌سه‌ر ئه‌وه ناکه‌م که په‌که‌که چ جۆره ڕێکخراوێکه چۆنه و چۆن بیردهکهنهوهمن ئه‌وانم قبوڵه یا نا گرنگ ئه‌وان به‌رئه‌نجامی سیاسه‌تێکی فاشیستی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورکیاوه خوڵقاون و ه خۆیان له‌هه‌موو بنه‌ماکانی ژیانی ئاسایی مرۆڤ مهحرومکردووه.
بۆیه پێش هه‌رشتێک ئێمهئهبێت مامه‌ڵه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی تورک شه‌رمه‌زار بکه‌ین و ته‌نانه‌ت هه‌ر ئێستا خه‌ڵکانی ئازادیخواز‌و مرۆڤ دۆستی هه‌رێمی کوردستان بکهوینهکهمپین وناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر هێڕشه‌کانی سوپای تورکیا‌و وهبهیهکێک له‌خاڵه‌کانی شکاندنی پرنسیپهنێودهوڵهتیکان بیناسێنین کاتێک سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ئاسمان ولهزهویهوه ده‌به‌زێنن.
خه‌ڵکی کوردستان ئه‌که‌ن به‌قوربانی له‌م هێڕشه‌دا، گونده‌کان بهچۆڵکردن ده‌ده‌ن ، ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ریان ده‌که‌ن،سه‌ره‌ڕای زه‌ره‌روزیانێکی زۆری مادی له‌و خه‌لکه هه‌ژارو که‌م ده‌رامه‌ته حکومه‌تی هه‌رێمیش نه‌خۆی کردوهبهخاوهنی ئه‌م نه‌هامه‌تییه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا دێت و نهقهرهبووشی کردونه‌ته‌وه.
جگه له‌مانه‌ش ئه‌م هێڕشانه‌ی تا ئێستا کراون و ئه‌گه‌ری کردنی ههیهبهشێوهیهکی به‌رفراوان جارێکی تر ده‌بیته‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌زاران گه‌نجی ئهوسنورهبدهن به‌ده‌م قه‌ده‌ری سهفهرهوهو شه‌پۆلی سه‌فه‌ر گه‌رمترو به‌رفراونتر بکهنو کۆمه‌ڵگاش به‌گشتی و لاوان به‌تایبه‌تی بێ ئومێد ده‌که‌ن.
گه‌رچی تورکیا ئامانجێکی تری له‌م هاتنهژورهوهیهههیهلهم هه‌موو دهستوهردانهلهکاروباری عێراق و کوردستان هه‌مووی له‌پێناو مه‌سه‌له‌ی کهرکوکدایهههر ئهویشهکۆمهکی گه‌وه‌ره‌ی ئه‌م هه‌موو حیزبۆکهیهیی تورکمانه‌کان ده‌کات وه‌ده‌یان ڕاسپارده‌ی تیرۆریستی لهناوچهکهداخۆڵقاندوه له‌پێناو که‌رکوکداو وه‌هاو ههڵویستیشن له‌گه‌ل حکومه‌تی مالکی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک، هه‌ر بۆیه‌شه سه‌ردانی یه‌ک ده‌که‌ن و پلان بۆ هێڕشکردنه‌سه‌ر قه‌ندیل و هه‌رێمی کوردستان داده‌ڕێژن و ده‌شیانه‌وێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاوکارو هه‌م ئاهه‌نگی ئه‌م هێڕشهبێت.
من دڵنیام له‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ یه‌ک له‌حزه‌ش نه‌ئه‌توانێ خاون هه‌ڵوێست بێت وه نه‌ئه‌توانێت بۆ یه‌ک جاریش ڕووی خۆی سپیبکات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک که‌بۆ خه‌ڵک گرنگبێت و په‌یوه‌ندی به‌ژیانی خهڵکهوهبێت.
کهئهمهههڕهشهیهکی گهورهیهلهسهروهری خه‌ڵکی کوردستان و نابێت قبوڵی بکه‌ین.
هه‌ر ئێستا بڕۆین لهنێودادگایی نێوده‌وڵه‌تیدا شاکات نامه‌یه‌ک به‌ناوی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ڕووبه‌ڕوی ده‌وڵه‌تی تورکیا بکه‌ینه‌وه.
تا چیدیکهخۆینی خه‌ڵکی کوردستان به‌فیڕۆ نه‌ڕێژێت به‌ناوی له‌ناوبردنی په‌که‌که‌وه. وهسنورێک بۆ ملهوڕیه‌کانی تورکیا دابنرێت.
ئهمهسهڕهڕای ئه‌وه‌ی که وه‌ک وتمان هه‌موو ئه‌م شێر‌و ڕێویهیی بۆ مه‌سه‌له‌ی کهرکوکهبۆ ئه‌وه‌ی بێته ناوهمهسهلهیهکهوهکههیچ په‌یوه‌ندی پێوه‌نیه به‌ڵام به‌بیانوی به‌رگریکردن له‌چاره‌نوسی تورکمانه‌کانی که‌رکوک خۆی کردوهبهخاوهن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و ته‌نانه‌ت قسه‌له‌سه‌ر ماده‌ی 140 ده‌کات ئه‌وه ماده140 ی که‌له‌گه‌ڵ له‌دایکبونیدا مردوه!! وه‌هه‌رگیز به‌م مادهیهخهونی چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک نایه‌ته‌دی، تورکیا پێی وایهئهگهر ئه‌و نه‌بێت مافی تورکمانه‌کان پارێزراو نابێت بۆیهمادهی 140 و که‌رکوکیش به‌گشتی ئه‌و قومبهلهتهوقیت کراوهیهکهههمیشه هه‌ڕه‌شه له‌ئارامی و سه‌لامه‌تی کوردستان ده‌کات به‌گشتی و که‌رکوکیش به‌تایبه‌تی بۆیهتا مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک چاره‌سه‌ر نه‌کرێت و یه‌کلایی نه‌بێته‌وه ناتوانرێت هه‌رگیز ناوی ناوچه‌یه‌کی ئارام و سه‌لامه‌ت له‌کوردستان بنێین که‌ئه‌مه‌ش به‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستا له‌ناوچه‌که‌دا په‌یڕه‌و ئه‌کرێت زۆر زه‌حمه‌ته و ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری زۆر سه‌خته.
ئه‌وه‌نده‌ی که‌تا ئێستا ڕۆشنهئهوهیهتا کوردستان له‌م سه‌رگه‌ردانیدا بمێنیته‌وه، له‌م بێناسنامهیهیدا بمێنیتهوهئهوا هه‌رگیز ناتوانرێ ناوی ناوچه‌یه‌کی ئارام و سه‌لامه‌تی لێبنرێت ، چونکهگهورهترین کێشه‌ی کوردستان نه‌بونی ناسنامهیهناڕۆشنی ئاینده‌یه‌تی ئه‌م سهرگهردانییهیی ئێستا ئه‌م ناجێگیریهسیاسیهیی ئێستا کوردستانی له‌به‌رده‌م چاره‌نوسێکی نادیاردا هێشتۆته‌وه.
جا ئه‌وه‌ی که‌لای من مهبهستهلهم باسه‌دا مه‌سه‌له‌ی پهنابهرنهوهناردنهوهی په‌نابه‌رانه بۆ کوردستان له‌ژێر ناوی ناوچه‌ی ئارام و سه‌لامه‌ت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ کوردستان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌و پێشێلکاریهکهکهتهنها به‌ره‌ی ڕاستی ئه‌وروپاو خه‌تی ڕاسیزمهجێبهجێی ئه‌کات و ئه‌م سیاسهتهپهیڕهو ده‌کات. بهداخهوهدنیا ئهوهندهبهلای ڕاستا لای داوه‌ته‌وه زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته ئه‌روپیه‌کان ئێستا ئه‌م بهریهبهڕێوهی ده‌به‌ن. وه‌هه‌ر ئه‌وا نن ئه‌توانن ئه‌م بێحورمهتیهبهئینسان بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کوردستان ئه‌و ناوچهئارام سهلامهتهنیهتهنانهت به‌ده‌ست سیاستێک کهراستهوهخۆ له‌وێ پیاده‌ئه‌کرێت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا حکومده‌کات ئهمهسهڕهرای ئه‌وه‌ی که‌مافه‌کانی مرۆڤ ڕۆژانهلهکوردستاندا پێشێلده‌کرێت.
هه‌موو ئه‌و پیشێلکاریانهبهجۆرێک په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و نائارامی و ناسهلهمهتییهیی له‌کوردستاندا ده‌گوزه‌رێت له(کوشتنی ژنانه‌وه، لهفڕاندنی منداڵه‌وه، له‌سه‌رکوتی ئازادیه‌و،لهکوشتنو ههڕهشهلهڕۆژنامهنوسانهوه............هتد) بگرهههموی هاوکێشه‌یه‌کی تێکه‌ڵن و په‌یوندیان بهیهکهوهههیه. ئه‌توانین سه‌دان نمونه‌ش له‌سه‌ریان بهێنینه‌وه.
لهمانهشبگوزهرێ ئه‌گه‌ر وڵاتێك یان هه‌رێمێک ته‌نها پرنسیپه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی ههبووایهیان ته‌نانه‌ت مانه‌یه‌کی سیاسی یا پێناسیکی سیاسی ههبوایهئاوا ده‌بوو!!! ده‌روازه‌کانی ئاوا باز ده‌بوو بۆ هاتنهژوورهوی دهزگائهمنیکانی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و گروپ ولایهنهتیرۆریستهکان وهه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت ژیانی ئه‌م کۆمهڵگایهیهبشێوێنن! به‌ئاره‌زووی خۆیان ته‌راتێنیان ناکرد چ لهعێرقداو چ له هه‌رێمی کوردستانه‌دا.
ئاخر هه‌روا ئاسان نیهناوی ووڵاتێک بنێت ئارام و سه‌لامه‌ت که‌خۆی بنه‌ماکانی سه‌لامه‌تی و ده‌وله‌تی تیانه‌بێت . له ده‌سه‌لاته‌وه بیگرهتا سنور‌و جوگرافیا‌و ئابوری ............هتد هیچیان مانای ئهسهلی و پێناسه‌ی ئه‌سڵی خۆیان نیهکهواتهبهچ پێوه‌رێک ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا په‌نابه‌رانی بۆ دهنیرنهوه ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟.
ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان ته‌نها (ناوچه،هه‌رێم، ڕووبه‌ر، جوگرافیا...................)یه‌کی سه‌ربه‌خۆ یان سهربهدهوڵهتێکی ڕه‌سمی و مولته‌زیم بوایه هه‌رگیز جمهوری ئیسلامی ئاوا بێده‌ربه‌ست تۆپه‌کانی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان ناکردوو له‌هه‌رێمی کوردستانیشدا به‌ئاره‌زوی خۆی نه‌یاران‌و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی ئێرانی تیرۆرناکرد، ده‌یان گروپی تیرۆریستی دروست ناکرد هه‌ریه‌که‌و به‌ناوێک و هه‌ریه‌که‌و بۆ مه‌به‌ستێک . ده‌ستی تیرۆری ئیران ئهوندهدرێژهدهگاتهزۆر شۆینی دنیا !! جاوهرهدراوسێیبیت و ئه‌و دراوسێیه‌ی که‌ماڵی خۆشی بۆ ناپارێزرێت!
به‌ڕاستی ڕۆژگارێکی سه‌یره!
ده‌وه‌رن ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورپا بهمن بڵێن کوردستان لهکۆوهئارامو سه‌لامه‌ته تا ئێوهپهنابهرانی بۆ بنێرنه‌وه؟
ئاسۆ گۆران / له‌نده‌ن16/01/2009
تێبینی/
چه‌ند په‌نابه‌رێک په‌یوه‌ندیان پێوه‌کردوم که‌سودیان لێوهرگرتوهبۆ که‌یسه‌کانیان.
من پێموایه وه‌ڵامیکه به شیوه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر نا ئارمی و ناسه‌لامه‌تی کوردستان ئه‌کرێت هه‌موو په‌نابه‌ران له‌ڕووی گشتگیریه‌وه له سه‌ر کوردستان سودی لێببینن بۆ که‌یسه‌کانیان
|
|
