|
ئاسۆ که‌مال
asokamal@yahoo.com
ناونیشانی
دادگای جه‌ماوه‌ری لهوانهیهنهبیستراو بێت به‌ڵام
ماوه‌یه‌کی زۆرهلهبهریتانیا "دادگای ماجسترهیت "
ههیهکهههرکهسێک بیه‌وێت ده‌توانێت به‌شداری بکات و
ده‌وری هه‌بیت وه‌ک دادوه‌ر و ئهمهلهژێرچاودیری بۆردی
دراسه‌ی دادوه‌ریدان به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌هاده‌ی دادوه‌ریان
هه‌بێت. که‌یسێک که‌ئێستا هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانی
بهخۆیهوهخهریک کردوه‌و خه‌ڵک هه‌موو ڕای جۆراوجۆری
له‌سه‌ر ده‌ده‌ن که‌یسی تاله‌بانی- نه‌وشیروانه. ئه‌م
کهیسهپێویستی به
دادگایه‌کی ئاشکرا و
جه‌ماوه‌ری له‌شێوه‌ی "دادگای ماجسترهیت " ههیهتا خه‌ڵک
له‌کوردستان بتوانن به‌شداری بکه‌ن له‌بڕیاردان له‌سه‌ر
ئه‌م که‌یسه. هه‌رکام لهجلال تاله‌بانی ونه‌وشیروان
مسته‌فا شایه‌تیان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک تاوانی کوشتن
وکاره‌سات و سه‌رکوتی سیاسی یهکترداوهکهکۆمهڵێک
له‌خه‌ڵکی کوردستان بونه‌ته‌قوربانی ئه‌و
ڕوداوانهکهتائێستالههیچ دادگایهکدامافی خۆیان
وه‌رنه‌گرتوه‌و لیپیچینهوهیان له‌سه‌ر نه‌کراوه. ئێستا
که‌ئه‌م دوو که‌سه‌ی به‌رپرسن له‌م ڕووداوانهبهئاشکرا و
بهبهڵگهوهشایهتیان له‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوانهکردوهبۆ
خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و بۆ قوربانیانی ئه‌م
کاره‌ساتانه‌ش به‌تایبه‌تی گرنگهکهلهدادگایهکی ئاشکرا
و جه‌ماوه‌ریدا و هاوکات له‌و دادگا نێودهوڵهتیانهشدا
ئه‌م کهیسانهیهکلایی بکرێتهوهچونکهئهم دوو
کهسهدهسهڵاتدارن له‌حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستاندا
و ژیان و ئایندهی 4 ملێۆن ئینسانیان له‌به‌رده‌ستایه‌و
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕاستیانه‌ی ئێستا ئاشکرایان کردوهجارێکی تر
بشاردرێتهوهئهوا ڕاستی ده‌سه‌ڵاتداریتی ئێستا و
ئاینده‌شیان ده‌شاردرێته‌وه‌و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان وه‌ک
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی داخراوی پاراستنی نهێنیه ترسناکه‌کان
ده‌هێڵینه‌وه‌و چاو گوێی خه‌ڵک له‌ئاست ڕاستیه‌کان
ده‌به‌ستین.
ڕاستهکهنابێت
ڕێگا بدرێ ئه‌م ده‌رخستنی ڕاستیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
تاله‌بانی و نه‌وشیروان ئێستا بکرێتهبیانوی شه‌ڕێکی تر
که‌ئه‌م دوو دهسهڵاتدارهئێستا له‌سه‌ر یه‌کلاکردنه‌وه‌ی
کۆنترۆلی شاری سلێمانی هه‌یانه،به‌ڵام خۆدورخستنه‌وه
له‌م شهڕهبهچاوپۆشی کردن له‌م ڕاستیانه‌ی ڕابردوو
که‌ئێستا و ئایندهی خه‌ڵکی کوردستان دیاریده‌کا نابێت و
تارمایی شه‌ڕی ئه‌م دوو دهسهڵاتهبهخۆکهڕکردن له‌سه‌ر
سه‌ری خه‌ڵک دورناخرێتهوهو بهپێچهوانهوهبوونی
دادگایه‌کی ئاشکرا و جه‌ماوه‌ری که‌ئه‌م که‌یسی
پێشیلکاریه‌کانی ئه‌م دوو کهسهبخاتهبهردهمی و
بڕیاربدات له‌سه‌ر کارنامه‌و لیستی ئه‌م تاوانانه‌و
هه‌ڵوێستی خه‌ڵک نیشان بدات له‌سه‌ر ئه‌م تاوانانه‌و
مه‌حکومیان بکات ده‌توانێ ئه‌م دوو
دهسهڵاتهلهدوبارهکردهوهو درێژه‌دان به‌م تاوان و
کارهساتانهدوربخاتهوهو ترسی ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕینی
خه‌ڵک به‌ڕویاندا خه‌یاڵ و پیلانی کوشتار و روداوێكیناخۆش
و قه‌وماوێکی نه‌ویستراو که‌ئێستا هه‌ردوو لا هه‌ڕه‌شه‌ی
پێدهکهنبهرپێبگرێت.
لایه‌نگرانی
هه‌ردوولا و به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی کریکار و زه‌حمه‌تکێش و
که‌م ده‌رامه‌ت و لاوان و ژنان و خه‌ڵکانی ئازادیخواز
ده‌بێت پێش که‌وتنه‌دوای ئه‌وه‌ی کام لا له‌سه‌ر هه‌قه‌و
بکهوێتهدوای ئه‌و داوه‌ی ده‌رخستنی ئه‌م ڕاستیانه لای
ئه‌م دوو دهسهڵاتدارهبۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی شه‌ڕی
ده‌سه‌ڵاتی ئیستایان خستویانهتهناو گۆڕه‌پانی ئه‌م یاری
بهئاگردنهوه، پێویستهلهههردوو دانپێدانانه‌کان
بکۆڵنهوهوهک دادوه‌رێکی بێلایه‌ن و خه‌ڵکی . بزانن
کهشایهتیهکانی تاله‌بانی له‌راپۆرته‌که‌ی دا له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا" بڕیارى كوشتنى خه‌ڵكى
له‌شارو له‌لادێ ده‌رده‌كرد" و" ئه‌نجامدانى ئه‌و
تاوانانه‌و گه‌لـێ بڕیارى ترمان لـێ ده‌شاردرایه‌وه،
به‌لام سه‌ره‌نجام، دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م، له‌رێگه‌ى
به‌رپرسانى گه‌وره‌ى ناو شاره‌وه، راستیه‌كانمان هه‌موو
زانى و چیكهفڕوفێل دادى نه‌ده‌دا. ئه‌م راستیانه‌ش واى
لێكردین بتوانین دوا سنوور بۆ پاكتاوى جه‌سته‌یى ناڕه‌وا
دابنێین!"
و دیفاعی
نه‌وشیروانیش که‌ده‌ڵێ" من وه‌کو هه‌ندێ که‌س نامه‌وێ
پاکانه‌ی درۆ بکه‌م! من وه‌کو یه‌کێ لهبهرپرسهباڵاکانی
ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه، له‌ساڵی 1975 ه‌وه‌تا ساڵی 1991
کهبهراپهڕین کۆتایی هاتوه، به‌ئه‌ندازه‌ی مه‌سئولیه‌تی
خۆم لهجوڵانهوهکهدا، ئۆباڵی ئه‌ده‌بی و ئه‌خلاقی و
سیاسی هه‌مو روداوه‌کانی شۆڕشه‌که و، هه‌مو ئه‌وانه‌ی که
له‌ئه‌نجامی ئه‌م شۆڕشه‌دا کوژراون یا زه‌ره‌رمه‌ند بون،
له‌هه‌ر لایه‌ک بوبن، له‌ریزه‌کانی یه‌کێتی دا بوبن، یان
له‌ریزه‌کانی لایه‌نه‌کانی تری شۆڕشی کوردا بوبن، یان
هاوڵاتی ئاسایی بوبن، یان له‌ریزه‌کانی حکومه‌تی عیراق دا
بوبن،هه‌ڵئه‌گرم و، له‌به‌رده‌م که‌سوکاری ئه‌وانه‌دا و،
له‌به‌رده‌م دادگای مێژوی نه‌ته‌وه‌که‌م دا و، له‌به‌رده‌م
دادگای خوای گه‌وره‌دا ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌م.
ئه‌بو هه‌ر
که‌سێ ئه‌و قسه‌یه‌ی بکردایهتاڵهبانی قسه‌ی وای
نه‌کردایه!ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی من و چه‌ند که‌سێکی
که‌تاوانبار بکات به‌کوشتنی چه‌ند که‌سێ له‌شار و
له‌لادێکانی کوردستان دا، ئه‌ی کێ بهرپرسهلهکوشتنی
سه‌دان هه‌زار کورد که‌به‌درێژایی ساڵانی 1961 – 1975 و
1975 – 1991 و 1991- 2001 کوژراون؟"
لێره‌دا
ئاشکرایهکهتالهبانی به‌ڵگه‌و شاهیدی هه‌یه‌له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی که‌تاوانی کوشتنی خه‌ڵکی لهشارولادێ له‌لایه‌ن
نهوشیروانهوهئهنجامدراوهو نه‌وشیروانیش نکۆڵی لێ‌ناکات
بهمهسئولیهتی خۆی ده‌زانێ و ئامادهیهلهبهردهم
که‌سوکاری ئه‌و قوربانیانه وله‌به‌رده‌م دادگای خه‌لکدا
ئاماده‌بیت.هه‌روه‌ها زانیاری له‌سه‌ر تاوانی تاله‌بانی بۆ
کوشتنی سه‌دان هه‌زار کورد ده‌دات. کهواتهکهسوکاری ئه‌و
ئیغتیالات و کوشتنانه‌ی که‌به‌بڕیاری نه‌وشیروان
کراوه‌له1975 تا 1991 له‌که‌سانی سیاسی و عه‌سکه‌ری و
هاوڵاتی شار‌و لادێکانی کوردستان که‌ژماره‌یان
گهیشتۆتهڕادهیهک که تاله‌بانی ده‌ڵێ" تا كار گه‌یشته
ئه‌و راده‌یه‌ى هه‌ڕه‌شه‌مان كرد بهبهجێهێشتنى ولات
"و شؤڕشێکی له‌سه‌ر کۆتایی پێ بێنن، ئه‌مڕۆ ده‌توانن
داوا له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا تۆماربکه‌ن و ئه‌ویش
ئامادهیهبچێتهبهردهم دادگای خه‌ڵک و ئه‌و که‌سوکاره‌ی
قوربانیه‌کان و که‌یسی ئه‌و کوژراوانه‌ی لای نه‌وشیروان
ئاشکرا ببێت. ئهمهههنگاوێکی گرنگهئهگهر که‌سوکاری
قوربانیان بتوانن داوا له‌سه‌ر نه‌وشیروان تۆماربکه‌ن و
دادگایه‌کی ئاشکرا له‌کوردستان دابنرێت که‌نوێنه‌رانی چین
وبهشهجۆراوجۆرهکانی خه‌ڵکی کوردستان و نوێنه‌رانی
سه‌ندیکای کریکاران ،فه‌رمانبه‌ران و
رێکخراوهجهماوهریهکانی ژنان ولاوان و ڕۆژنامه‌نوسان
به‌شداری تێدابکه‌ن. خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت ئێستا
له‌لیستی گۆڕان ئه‌و پرسیارهبکهن بۆچی ئێوهکهباسی
گۆڕانی سیسته‌می دادوه‌ری و ئازادی زانینی ڕاستیه‌کان و
لێپرسینه‌وه‌ی لهدهسهڵتداران ده‌که‌ن داوا ناکه‌ن
نه‌وشیروان مستهفاخۆی که‌یسی ئه‌و مه‌سئولیه‌تی
کوشتنانه‌ی لهشارولادێکانی کوردستان کراوهلهسهر بڕیاری
ئه‌و کهلهئهرشیفی دۆکۆمینتهکانیدایهخۆی
بخاته‌به‌رده‌م که‌سوکاری ئه‌و قوربانیانه‌و ڕای گشتی
خه‌ڵک و میدیای ئه‌هلی و لیستی گۆڕان ده‌توانێ له‌شاری
سلێمانی و له‌په‌رله‌ماندا ئه‌و دادگا ئاشکرا و
جه‌ماوه‌ریه‌ی وه‌ک "دادگای ماجسترهیت " که له‌به‌ریتانیا
ههیهدایبنێ و سه‌رۆکی لیسته‌که‌ی ئاماده‌ی خستنه‌ڕووی
ڕاستیه‌کانی خۆی و تاله‌بانی ببێ.بێگومان ده‌رکه‌وتنی
ڕاستیه‌کانی ئه‌م که‌یسه‌ی تاله‌بانی له‌سه‌ر نه‌وشیروان
مسته‌فای کردۆتهوهگرنگیهکی زۆری ده‌بیت له‌سه‌ر ناسینی
مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆکی لیستی گۆڕان له‌گه‌ل ئۆپۆزسیۆن وئازادی
کاری سیاسی و شێوازی حوکمڕانی که‌ئێستا له‌بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زۆرباسی ده‌کا.ده‌بیت سه‌رۆکی ئه‌م
لیستهوهڵامی ئهوهبداتهوهکهبهناوی "مه‌سئولیه‌تی
شۆڕشه‌وه"چۆن ده‌توانێ وه‌ڵامی ئه‌و که‌سوکاره‌ی
قوربانیانی ئه‌م شهپۆلهکوشتارهبداتهوهو په‌یامی شۆڕشی
ئێستای له‌سایه‌ی ئه‌م ڕابردوه‌دا چی ده‌بێ؟
ڕاستیه‌کانی
کاره‌ساتی هه‌له‌بجه‌ش له‌سه‌ر ده‌وری نه‌وشیروان و
تاله‌بانی به‌شێکی تری گرنگهلهناسینی ئه‌و
کارهساتهئینسانیهگهورهدا که‌به‌سه‌ر خه‌ڵکی
کوردستاندا هاتوه. ڕاستیه‌کانی پشتی به‌ڵگه‌کانی
نه‌وشیروان و تاله‌بانی ده‌ری ده‌خه‌ن کهیاریکردن
به‌ژیانی خه‌لکی کوردستان له‌ئاگری شه‌ڕی دوو حکومه‌تی
فاشستی به‌عس و جمهوری ئیسلامی ئیران‌دا بڕیارێکی سیاسی
هه‌ردوولایان بوه‌و کاره‌ساتی هه‌له‌بجه‌ش ده‌وری
نه‌وشیروان مستهفایهلهجێبهجێکردنی عه‌مه‌لیانه‌ی
له‌سه‌ر حسابی 5000 کوژرا و چه‌ندین هه‌زار برینداری چه‌کی
کیمیایی له‌دانیشتوانی شاری هه‌له‌بجه. له‌م که‌یسه‌دا
پیویستهههرکام لهتالهبانی و نه‌وشیروان وه‌ڵامی ئه‌و
هه‌زاران خێزانهقوربانیهبدهنهوهکهبۆچی هه‌له‌بجه‌و
ژیانی خه‌ڵکه‌که‌یان کردهبهشێک له‌شه‌ڕی ئێران و عیراق.
ئه‌م کهیسهدهتوانێ سروشتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و پره‌نسیپ و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌باڵاکانی ئه‌م دوو دهسهڵاتدارهنیشان
بدات که‌خه‌ڵکی کوردستان ڕوبه‌ڕوی چ بڕیار و ئاینده‌یه‌ک
ده‌که‌نه‌وه؟ هه‌موو کارهساتهگهورهمێژووییهکانی
گه‌لانی جۆراوجۆر ده‌یان دادگا و لیکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر
ده‌کرێ و ده‌رسی گرنگ و مێژووییان تێدایه، هه‌له‌بجه‌ش
گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی مێژووی خه‌ڵکی کوردستانه‌و یه‌کیک
لهکارهساتهگهورهجیهانیهکانیشه له‌مێژووی نزیکیدا
ههربۆیهئهمهکهیسی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه‌و
پیویستهئهم دوو ده‌سه‌ڵاتداره‌ی ئێستاش چاره‌نوسی
کوردستانیان بهدهستهلهسهر دانپیانانه‌کانیان
لیپێچینهوهو بڕیار ده‌رکرێ.
ئایندهی
کوردستانیش له‌سایه‌ی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاتداره‌دا له‌نێوان
به‌دیلی فیدرالی هه‌رێم و فیدرالی سلێمانیداتالهبانی و
نه‌وشیرواندا کهیسیکهکهپێویستی به‌دادگایه‌کی سیاسیه.
ئه‌م دوو کهسایهتیهبههێشتنهوهی کوردستان
بهعێراقهوهکوردستانیان له‌سه‌رگه‌ردانی و ئاینده‌یه‌کی
نادیاردا راگرتوهبهڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا ژیانی کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکی کوردستانیان گیرۆده‌ی جۆریک له‌ده‌سه‌ڵاتداری
کردوهکهئهم دانپێدانانه‌ی ئێستایان له‌سه‌ر یه‌کتر
دڵۆپێک له‌و ئۆقیانوسی تاوانهیهکهبۆ شایه‌تی دان
له‌سه‌ری کافیهیهک جار دادگایه‌کی ئاشکرا و جه‌ماوه‌ری
له‌هه‌ر شوینیکی کوردستاندا کهمومکین بێت دابنرێ.
ئاسۆ کمال
لندن
1/12/2010
له ڕۆژنامه‌ی
هاولاتی
ژماره
594 لاپه
ره 14 بلاوكراوه ته وه
|