بارزان: پێشتر چەند رەوت و پارتی ئۆپۆزسیۆن دروستبوون و هەندێكیشیان ئێستا كار بۆ ئەوە دەكەن، كە بوونی خۆیان رابگەیەنن، بەبۆچوونی ئێوە، بوونی ئەو بەرەو رەوتە ئۆپۆزسیۆنانە بۆچی دەگەڕێتەوە؟ ئایا تاچەند كاریگەریان لەسەر دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان دەبێت ؟
ئاسۆ كەمال: دروستبوونی ڕه‌وته ئۆپۆزسیۆنه‌کانی ئێستای کوردستان نیشانه‌ی ئه‌و واقعیه‌ته‌یه که ناڕه‌زایه‌تیه‌کی زۆر له کوردستاندا به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتداریەتی یه‌کێتی و پارتی هه‌یه، به‌ڵام دیاره هه‌رکام له‌م ڕه‌وتانه نه‌یارن به‌شتیكی ده‌سه‌ڵات و هه‌رکامه‌یان ئامانج و سیاسه‌تێکی خۆی هه‌یه، که ناکرێت به‌گشتی پیناسه‌بکرین و پێویسته هه‌رکام له‌وانه به‌دیاریکراوی هۆی سه‌رهه‌ڵدانی و کاریگه‌ریان باس بکرێت. به‌گشتی ئه‌مانه فشارێکن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانەوە و هه‌رکامه‌یان له‌و جه‌وه گشتیه ئۆپۆزسیۆنه‌ی جه‌ماوه‌ر له کوردستان هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوتی ئازادی و نایه‌کسانی ئابورییه‌وه ده‌یانه‌ویت، ئه‌م دروشمه گشتیه ئۆپۆزسیۆنیانه بکه‌نه به‌رگی داخوازی و شه‌ڕی خۆیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و داهات.
بارزان: ئەو بەرەو رەوتانە زیاتر لەدەرەوە بوونی خۆیان رادەگەیەنن، پێتوایە زەمیینەی كوردستان بەوشێوەیە لەبارنەبێت، كە ئەوان لەدەرەوەی كوردستان بوونی خۆیان رادەگەیەنن، یاخوود ئەوان خۆیان بەو شێوەیە ئارەزوو دەكەن، كە لەدەرەوە كاربكەن؟
ئاسۆكەمال: له کوردستان و له‌ده‌ره‌وه‌ش له‌و جۆره ره‌وتانه هه‌ن، بێگومان له کوردستان فشاریان له‌سه‌ر زیاتر ده‌بێت و مۆڵه‌تی یاساییان پێ ناده‌ن بۆ ئەوەی ببنە ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵات. بەڵام له ده‌ره‌وه ئازادن. ئه‌مانه له‌وانه‌یه هۆکاری زیاتر ده‌رکه‌وتنی ئه‌م ڕه‌وتانه بێت، پێموایه هه‌موو لایه‌نێک، که کار له‌سه‌ر کوردستان ده‌کات، ئاره‌زووی کار له کوردستان ده‌کات ئه‌گه‌ر ڕێگری له‌به‌رده‌مدا نه‌بێت.
بارزان: ئەوان بەپێی ئەو راگەیاندنانەی خۆیان، باس لەجیاكردنەوەی دەزگا ئەمنییەكان لە حیزب دەكەن و پێیان وایە دەبێت حكوومەتێكی یاسایی ئەم دەزگانەی هەبێت نەك حیزب، پێتوایە پارتی و یەكێتی ئەمە قبووڵ بكەن ؟
ئاسۆ كەمال: به‌گشتی ده‌ڵین جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له حکومه‌ت ئه‌مه مومکین نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی له کوردستاندا حیزبییەو کوردستان خۆی دەوڵەت نیه و ناسنامه‌ی سیاسی و حقوقی و نیو ده‌وڵه‌تی دیارنیه، به‌م شێوه‌یه‌ش ناتوانێ باس له سیسته‌می سیاسی مه‌ده‌نی له کوردستان بکه‌ین. کوردستان به‌شیکه له عیراقێکی ئاینده نادیاری پڕ کێشه‌ی یه‌کلایی نه‌کراوه، له‌گه‌ل مه‌رکه‌زێکی ناجێگیردا. ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی سیاسی ما‌نه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی حیزبه‌کانه له عیراق و کوردستاندا دەكات. قه‌یران و گرفته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌م سیسته‌می میلیشیایی ئه‌م حیزبانه و زه‌مینه‌ی سیاسی مانه‌وه‌ییدایه، که سه‌رگه‌ردانی سیاسیه و ڕێگا چاره‌که‌شی دامه‌زراندنی دەوڵەتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و هاتنه سه‌رکاری سیسته‌میکی عه‌لمانی و مه‌ده‌نیه. به‌بێ ئه‌م هه‌نگاوه هیچ چاکسازیه‌ک له ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیتی و پارتیدا وه‌ڵامی کێشه سیاسی و ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ناداته‌وه.
پارتی و یه‌کێتیش ئه‌وه قبوڵ ناکه‌ن، که ده‌زگای پاراستن و زانیاری و ده‌زگای ئه‌منی و هێزی چه‌کداریان له ده‌ست ده‌ربهێنرێت، چونکه ئه‌مه سیسته‌مێکه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی عه‌سکه‌ری و سیاسی و ئیداری حیزب دامەزراوە، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر حیزب کۆنترۆڵی نه‌کات، هه‌موو شتێکی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ستاکتۆر و دامه‌زراوه یاسایی و جێگیره‌کانی ئیداره‌ی وڵاتێک له پێشدا پێویستی به بنه‌ما سیاسی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه و کوردستان هیچ کام له‌مانه‌ی دیارنیه و ئیداره‌یه‌کی کاتیه له ده‌ستی دوو حیزب‌دا، که داهات و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شکراوه و هه‌موو شتێک له‌م هه‌رێمه‌دا له‌ڕێگای ئه‌م دوو حیزبه‌وه بەڕێوەدەبرێت، بۆیه ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌م دوو حیزبه له‌م ئیمتیازاتانه و به‌خشینه‌وه‌ی به‌سه‌ر حیزب و تاکه‌کاندا شتێکی مومکین نیه و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وان تێک ده‌دات، بۆیه‌ش به‌هێزی چه‌ک و مادی ڕێگه له له‌ده‌ستدانی ئه‌و ئیمتیازاته‌نه ده‌گرن.
بارزان: ئەو بەرە و ڕەوتانەی دروستدەبن، ئیدیعای ئەوە دەكەن كە ئەوان بەدیلی پارتی و یەكێتین، لە كاتێكدا ئەمرۆ چەند پارتێكی تر هەیە، مەبەستم ئەوانەی كە ئێستا لە نێو دەسەڵاتدان، بەبۆچوونی جەنابت ئەو حیزبانەی ئەمڕۆ بەشدارن لە حكومەت، تاچەند توانیویانە كار لەسەر گۆڕینی شووناسی حكومەت بكەن، یان ئەگەر نەیانكردووە هۆكارەكەی بۆچی دەگەڕێتەوە؟. بەشێوازێكی تر ئایا ئەوان بەو بەشە داهاتەی كە پێیان دەدرێت ڕازین، لە بەرامبەر ئەوەی كە ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنێكی بەدیل نەگێڕن ؟
ئاسۆ كەمال: ئه‌و حیزبانه‌ی ئه‌مڕۆ له حکومه‌تدا هاوبه‌شن، وه‌ک چوارحیزبه‌که‌ی سوسیالست و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ و زه‌حمه‌تکێشان، و له‌ناو یه‌کیتیشدا وه‌ک باڵی نه‌وشیروان، که خۆیان به به‌دیل و ریفۆرم ده‌ناسێنن. ئه‌و ریفۆرمه‌ی ئه‌وان باسی ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت ته‌نها جێگاگرتنه‌وه‌ی حیزبه‌کانی خۆیانه، له سه‌ر کورسی هه‌مان سیسته‌می سیاسی و ئیداری میلیشیایی و حیزبی، که ئیستا یه‌کیتی و پارتی له‌سه‌ره. ئه‌م جۆره ریفۆرمانه‌ش به‌زیادکرنی بودجه‌ی ئه‌م حیزبانه یان کورسیه‌کی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت و ساتوسه‌ودا و فشاری سیاسی و عه‌سکه‌ری چارەسەركراوە و ئیستا به‌م حه‌مله ئیعلامیه‌ی چاکسازی ئه‌م جۆره ریفۆرمیستانه، تووشی بێ بازاڕی زیاتر ده‌بن و به‌شێکیان زیاتر به‌دوای چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌م چاکسازیه‌وه‌ن، له‌وه‌ی خه‌می فه‌رشی ریفۆرمی ژیر پییانبێت. به‌شه‌که‌ی تریان که ئیسلامیه‌کانن به‌دیله‌که‌یان ئاشکرایه که به ئیسلامی کردنی کۆمه‌ڵگه و کردنی کوردستانه به ئێران و سعودیه و ته‌جروبه‌ی خورماڵ و بیاره‌یان لای خه‌ڵک جێگای ترس و بێزاریه، نه‌ک چاکسازی بارودۆخی ناله‌باری خزمه‌تگوزاری، ئه‌مانه خوازیاری ریفۆرمن له دابه‌شکردنی داهات و ده‌سه‌ڵاتی هه‌مان سیسته‌م و ئیداره. ئه‌مه له ئۆپۆزسیۆن بوونی ئیسلامیه‌کان و حیزبه‌کانی ناو حکومه‌ت و ڕه‌وته‌کانی ناو یه‌کێتیشدا ده‌بینینه‌وه. به‌ڵام ڕاستیه‌ک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هیچ کام له‌م ڕه‌وته به‌ناو ئۆپۆزسیۆنانه قاڵبی ناڕه‌زایه‌تیه‌کی جه‌ماوه‌ری نین و ناتوانن له به‌رامبه‌ر یه‌کێتی و پارتیدا ئه‌م هێزه ئۆپۆزسیۆنه جه‌ماوه‌ریه نوینه‌رایه‌تی بکه‌ن. ئه‌مه هه‌م به حوکمی پیی ئه‌م هێزانه له ده‌سه‌ڵاتدا و هه‌م له جیاوازی خواست و ویستی چینه هه‌ژار و سته‌م لێکراوه‌کان له ئامانج و سیاسه‌تی ئه‌م حیزبانه.
بارزان: پێشتر ریگا بەحیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق نەدراوە بەشداری لە پەرلەماندا بكات، هەروەها دوای ئەوەی حیزبی كۆمۆنیستی كوردستان، بوونی خۆی راگەیاند ئەویش بەهەمان شێوە ڕیگریان لێ كرا كە وەك حیزبەكانی تر بەشداری پەرلەمان بكات، بەنیاز نین دووبارە دانیشتن لەگەڵ پارتی و یەكێتی بكەنەوە، بۆ ئەوەی مۆڵەتدان پێبدەن، وەك هەر پارتێكی دیكە كاری سیاسی خۆتان بكەن، ئایا پێیشتوایە لەبەرامبەر ئەو رەوت و پارتانەی دروست دەبن، هەمان هەڵوێستیان نەبێت ؟
ئاسۆ كەمال: هۆی مۆڵه‌ت نه‌دان به حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق و کوردستان ئه‌وه‌یه که ئه‌م حیزبانه به‌ئاشکرا ڕ‌ایانگه‌یاندوه که ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتین و خوازیاری گۆڕینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نامه‌ده‌نی و بورژوازیەی کوردن، به ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان. یه‌کێتی و پارتیش نه ئۆپۆزسیۆن قبوڵ ده‌که‌ن، نه ڕێگاش ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی هیچ پرۆسه‌یه‌که‌وه ده‌سه‌ڵاتیان لێوه‌رگیرێته‌وه، هه‌ر بۆیه هێز به‌کاردینن، بۆ قه‌ده‌غه‌کردن و مۆڵه‌ت نه‌دان به‌چاڵاکی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری. ئێمه له 18 ساڵی ڕابردوودا، چ ئه‌وکات که باره‌گا و هێزی چه‌کدارمان هه‌بوو و چ ئێستاش که نووسینگه‌مان هه‌یه له کوردستان، چه‌ندین جار داوای مۆڵه‌تمانکردوه و له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتی دانیشتوین، به‌ڵام ئه‌وان له‌سه‌ر به‌رگرتن به‌ئازادی حیزبەكان و چاڵاکی ئۆپۆزسیۆن به‌رده‌وامن و تا ئێستا گۆڕانمان له هه‌ڵوێستی هیچ لایه‌کیاندا به‌دی نه‌کردوه، كە ئه‌مه‌ش ده‌لیلێکی تر‌ی بێبنەمایی ئیدعای دیمکراسی و فره‌حیزبی و قبوڵکردنی ئۆپۆزسێۆنه لای ئه‌م دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره، ئه‌گینا هیچ مانایه‌کی تر‌ی نیه.
بارزان: ئێوە وەك پارتی كۆمۆنیستی كوردستان، چ پەیوەندییەكتان بەو بەرەو رەوتە نوێییانەوە هەیە و تاچەند لەگەڵ سیاسەت و ستراتیژی ئەوان كۆكن ؟
ئاسۆ كەمال: ئێمه خۆڕاگه‌یاندن و بوونی ڕه‌وت و فراکسێۆنی حیزبی که بیرکرده‌وه‌ی جیاوازی له ناو حیزبێکدا هه‌بێت، یان ئۆپۆزسێۆنی ده‌سه‌ڵات بێت، به مافێ سیاسی ده‌زانین و پێویسته له لایه‌ن یه‌کێتی و پارتیه‌وه چ له ناو حیزبه‌کانی خۆیاندا چ به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه‌ی خۆیان، به‌ڕه‌سمی ئه‌م مافانه بناسن.
بارزان: سەبارەت بەپرۆژكەی مام جەلال لەچەند رۆژی رابردوودا بڵاوی كردەوە، چی تێروانینێكتان هەیە، ئایا پرۆژەیەكی وا خزمەت بەكێ دەكات زیاتر، پێتان وانییە، بۆ مانەوەی خوودی هەردوو حیزبی دەسەڵاتداربێت، لەسەر پۆستی سیادی یان كاریگەری لایەنەكانی تریان بەسەرەوەیە ؟
ئاسۆ كەمال: یه‌کێتی باڵێکی ناوخۆی حیزبه‌که‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان کردۆته فشارێک به‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی ئێستایەوە، تاوەكو له‌شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆی حیزبه‌که‌یاندا ئامانجه‌کانی خۆیان بپێکن. پرۆژه‌ی تاله‌بانی ئه‌گه‌رچی له چوارچێوه‌ی كێشەی گه‌نده‌ڵی ئیداری حکومه‌تی هه‌رێمی هاوبه‌شیشیاندا ئاراێشکراوه، به‌ڵام له ڕاستیدا ڕووی له لابردنی فشاری ناوخۆی یه‌کیتی یه نه‌ک حكومەتی هەرێم، و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. ئه‌مه به میکانیزمی جێبه‌جێکردنه‌وه‌که‌یه‌وه دیاره، که بۆ بنه‌بڕکردنی گه‌نده‌ڵی له جێگای گۆڕینی سیسته‌می سیاسی و ئیداری نامه‌ده‌نی و میلیشیایی شکاتکردن لای تاله‌بانی کراوه‌ته گه‌ره‌نتی جێبه‌جێکردنی ئه‌م چاکسازیه له کاتێکدا ڕووی گه‌نده‌ڵی خۆی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته تاکه‌که‌سی و بنه‌ماڵه‌یی یه. که ئه‌مه سیمای هاوبه‌شی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتیشه.
چاکسازی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵیدا باس ده‌کرێت، که بوه‌ته میحوه‌ری ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر دژ به ئیداره‌ی یه‌کیتی و پارتی، ئه‌م ئیدعا و شیعارانه‌ی چاکسازی له ژیر فشاری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دایه که خه‌لک به گشتی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حزبانه‌ی هه‌یه و له‌ڕاستیدا شتێک نیه، جگه له هه‌وڵی ئه‌م حیزبانه بۆ کپکردنه‌وه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه.
بارزان: كێشەكانی كورد ئەمڕۆ لەگەڵ دەوڵەتی عێراق، وەك خۆی ماوەتەوە و چارەسەرنەكراوە، پێتوانیە ئەو باجەی ئێستا كورد دیدات، سەرەتاكانی نەگەڕێتەوە بۆ دروستبوونی دەوڵەتی عێراق ؟
ئاسۆ كەمال: یه‌کێتی و پارتی هه‌ڵه‌یان نه‌کردوه، به‌ڵکو ستراتیژی فیدرالی و مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراقدا بووه، بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاین و دابینکردنی داهاتی زیاتر له‌ڕێگای شه‌ریک بوونیان، له ده‌سه‌ڵات و داهاتی عێراقدا. ئه‌مه به‌زیانی چاره‌نووسی سیاسی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه بووه، به‌ڵام بۆ ده‌سه‌ڵاتداران گه‌یشتن بووه به به‌هه‌شتی (دریمستی) و سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و . هتد، ئیستا که گۆڕینی هیزه‌کان له عیراقدا به‌زیانی حیزبه ناسیونالسته کورده‌کانە له عیراقدا، و ئه‌مریکا ئیمتیازات به سونه و تورکیا ده‌دات، له‌سه‌ر حسابی خه‌لکی کوردستان، ئاکامەكەی درێژه‌دانه به فیدرالیزمی شکست خواردوی ئه‌م حیزبانه و کێشه‌ی کورد له عیراقدا له‌سایه‌ی ئه‌م فدرالیزمه‌دا به‌چاره‌سه‌رنه‌کراوی ده‌مینێته‌وه و ڕێگا چاره‌که‌ی ته‌نیا جیابوونه‌وه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه له کوردستان.
بارزان: كێشەی كەركووكیش بەشێكە لەو كێشانەی كەوەك خۆی ماوە و چارەسەرنەكراوە، تائێستا لەریگای نەتەوەیەكگرتووەكان و حكومەتی عێراق دەستی دەستی پێدەكرێت، خەڵكیش چاوەرێی پارتی و یەكێتی دەكەن، چارەسەركردنی ئەو مەسەلەیە پێتان وایە پارتی و یەكێتی بتوانن رۆلێ كارەكتەرێكی چالاك بگێرن ؟
ئاسۆ كەمال: کیشه‌ی که‌رکوکیش به‌شیکه له کێشه‌ی کورد له عیراقدا و که‌رکوک وه‌ک به‌شێک له كوردستان چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ناکرێت و ده‌بێت له‌پاڵ رفراندۆمی کوردستاندا چاره‌نوسی که‌رکوکیش له‌ڕێگه‌ی رفراندۆمێک بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی که‌رکوک بکرێتە بریار وە بچێتە سه‌ر ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان یان له عێراقدا بمیننه‌وه، ئه‌گینا ماده‌ی 140 و کاری یه‌کیتی و پارتی و حکومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیش یاری کردنه به بالانسی هێز بۆ دابه‌شکردنی داهات و ده‌سه‌ڵات له که‌رکوکدا له‌سایه‌ی فدرالیزم و حکومه‌تی شکست خواردی ئێستاوه، خولانه‌وه‌یه له‌بازنه‌ی به‌تاڵدا و به‌هه‌ده‌ردانی چاره‌نووسی خه‌ڵکی که‌رکوک و هێشتنه‌وه‌یه‌تی وه‌ک به‌رمیلیکی باروت له‌نزیک پریشکی ئاگری شه‌ڕی نەتەوەییەوە، که له‌کاتی شکانی هاوپه‌یمانێتی حکومی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی له عێراقدا به‌گیانی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی که‌رکوکدا ده‌ته‌قێته‌وه.
بارزان: تۆپبارانكردنی ناوچەسنووریەكان لەلایەن توركیا‌و ئێران و بێدەنگی حكومەتی هەرێم، بەڵام كاتێك باس لەم كێشەیە دەكرێت، رووی ئاراستەی توركیا لەدەوڵەتی عێراقەو لە هەمانكاتیشدا حكوومەتی عێراق وەك پێویست بەدەم كێشەكەوە نەهاتووە، پێت وایە ئامانجی تۆپبارانكردنی ئەو ناوچانە تەنیا (پەكەكە)بێت یان مەبەستێكی تریان هەیە؟
ئاسۆ كەمال: یه‌کیتی و پارتی هیچ کات له‌به‌رامبه‌ر ئێران و تورکیادا وه‌ک ده‌سه‌ڵات و کیانێکی سه‌ربه‌خۆ، که نابێت هێرش بکرێته سه‌ر سه‌یری خۆیان نه‌کردوه، چونکه له‌ڕاستیدا سه‌ربه‌خۆ نین و سه‌رگه‌ردانن، ئیستاش که به‌شیکن له عیراق، له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقیه‌وه ده‌کرێنه دیاری و کارتی گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیادا. په‌که‌که بیانویه‌که که ئێران و تورکیا دژ به خه‌ڵکی کوردستان به‌کاری دەهێنن و یه‌کیتی و پارتیش چونه‌ته ژێر ئه‌م فشاره‌وه. تۆپبارانی به‌رده‌وامی سنوره‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌وه په‌یامێ به‌رده‌وامی ده‌ستدریژی ئه‌وانه له‌ئێستا و داهاتوی نادیاری عێراق و له‌سایه‌ی شکستی ئه‌مریکایە لە عێراقدا.
ڕۆژنامه‌ی بارزان ژمارة 101 هه‌ولير
|
|
