|
ئاسۆ کمال |
نێوه‌ند: *سەرەنجام لەکۆتایى ساڵى 2008جەلال تاڵەبانى سکرتێرى یەکێتى بەپرۆژەیەک کەلەژێر ناوى"جیاکردنەوەى حیزب لەحکومەت" لەپێناوى چاکسازیى پێشکەشکرد، دانى بەو راستییە دانا گەندەڵى کوردستانى تەنیوەتەوەوحیزبەکەشى بەرپرسیارتییەکى زۆرى ئەم گەندەڵییەى دەکەوێتە ئەستۆ، زۆرێک لەچاودێرانى باردۆخەکەش باس لەوەدەکەن ئامانجى تاڵەبانى لەپڕۆژەکەى قۆستنەوەى رۆڵىئەودەنگە نەیارانەیە ئێستا لەرێگای ڕۆشنبیران و رۆژنامەنووسانەوە بەرزدەبنەوە، پرسیارەکەى من ئەوەیە لەئێستاى کوردستاندا یەکێتى وپارتى دەستیان بەسەر هەرسێ دەسەڵاتى یاسادانان وجیبەجێکردن ودادوەریى وبگرە دەسەڵاتى چوارەمیشیان بۆخۆیان قۆرخکردووە چ چاوەڕوانییەک لەپڕۆژەکەى تاڵەبانى دەکرێت؟.
ئاسۆ کمال: چاکسازی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵیدا باس ده‌کرێت که بوه‌ته میحوه‌ری ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر دژ به ئیداره‌ی یه‌کیتی و پارتی. ئه‌م ئیدعا و شیعارانه‌ی چاکسازی له ژیر فشاری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دایه که خه‌لک به گشتی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حزبانه‌ی هه‌یه و له‌ڕاستیدا شتێک نیه جگه له هه‌وڵی ئه‌م حزبانه بۆ کپکردنه‌وه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه. به‌ڵام چاکسازی له چیدا ده‌که‌ن؟ ده‌ڵین جیاکردنه‌وه‌ی حزب له حکومه‌ت. ئه‌مه مومکین نیه. له‌به‌رئه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی له کوردستاندا میلیشیاییه و کوردستان خۆی ده‌وله‌ت نیه و ناسنامه‌ی سیاسی و حقوقی و نیوده‌وڵه‌تی دیار نیه و به‌م شێوه‌یه‌ش ناتوانێ باس له سیسته‌می سیاسی مه‌ده‌نی له کوردستاندا بکه‌ین. کوردستان به‌شیکه له عیراقێکی ئاینده نادیاری پڕ کێشه‌ی یه‌کلایی نه‌کراوه له‌گه‌ل مه‌رکه‌زێکی ناجێگیردا.ئه‌مه زه‌مینه‌ی سیاسی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی حزبه‌کانه له عیراق و کوردستاندا. ئاشکراشه که گه‌نده‌ڵی به‌شی جیانه‌کراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاییه و باسی چاکسازی و جیاکردنه‌وه‌ی حزب له حکومه‌ت هیج زه‌مینه‌یه‌کی واقیعی نیه و ته‌نها پۆشینی ده‌مامک و ماسکی هه‌لخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی ناڕازی بوونه له وه‌زعی مه‌وجود له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه تاکو خه‌ڵک له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆیاندا به‌دیار چاوه‌ڕوانی گۆدۆوه بهێڵنه‌وه.
قه‌یران و گرفته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌م سیسته‌می میلیشیایی ئه‌م حزبانه و زه‌مینه سیاسی مانه‌وه‌ییدایه که سه‌رگه‌ردانی سیاسیه و ڕێگاچاره‌که‌شی دامه‌زراندنی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و هاتنه‌سه‌رکاری سیسته‌میکی عه‌لمانی و مه‌ده‌نیه. به‌بێ ئه‌م هه‌نگاوه هیچ چاکسازیه‌ک له‌ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی یه‌کیتی و پارتیدا وه‌ڵامی کێشه سیاسی و ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداریه‌کانی به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستان ناداته‌وه.
نێوه‌ند **پڕۆژەکەى تاڵەبانى پێویستە رەزامەندیى پارتی دیموکراتى کوردستان بەتایبەتى تر بنەماڵەى بارزانى بەدەستبهێنێت ئێستا سەرۆکایەتى حکومەت وهەرێمى کوردستانیان لەدەستدایە لەمبەر ئەوبەریش قسە لەسەر ئەوەدەکرێت تاڵەبانى بەپێشکەشکردنى ئەم پڕۆژەیە دەیەوێت کێشەکانى ئەمڕۆى ئیدارەى یەکێتى لەگەڵ پارتیدا دابەشبکات پرسیارەکەى من ئەوەیە تاچەند گەشبینن بەوەى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕەزامەندیى لەسەر ئەم پرۆژەیى دەرببڕێت؟.
ئاسۆ کمال: پارتی کیشه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدایه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئیداره‌که‌ی به‌ڵام یه‌کێتی باڵێکی ناوخۆی حزبه‌که‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان کردۆته فشارێک به‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی ئێستای یه‌کێتیه‌وه تاکو له‌شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆی حزبه‌که‌یاندا ئامانجه‌کانی خۆیان بپێکن. پرۆژه‌ی تاله‌بانی ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی کیشه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری حکومه‌تی هه‌رێمی هاوبه‌شیشیاندا ئاراێش کراوه به‌ڵام له ڕاستیدا ڕووی له لابردنی فشاری ناوخۆی یه‌کیتی یه نه‌ک پرۆژه‌یه‌کی جدی بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. ڕووی گه‌نده‌ڵی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته تاکه‌که‌سی و بنه‌ماڵه‌یی یه‌یه.که‌ئه‌مه سیمای هاوبه‌شی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتیشه.ئه‌م سیسته‌مه بنه‌ماڵه‌ییه لای پارتی جێگیره و ئه‌وه‌ی ئه‌بێت به ئه‌ندامی پارتی له‌پێشدا ئه‌م وه‌لائه‌ی بۆ بارزانی قبوڵ کردوه.به‌ڵام لای یه‌کێتی ئه‌م تاک ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌ی تاله‌بانی وه‌ک بنه‌ماڵه تا‌زه‌تره و له‌به‌رامبه‌ریشدا که‌سایه‌تی و باڵی تر هه‌ن که شه‌ڕیانه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی زیاتر و ئاینده‌ی یه‌کێتی دوای تاله‌بانیش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی توندترکردۆته‌وه. هه‌ربۆیه به‌نه‌بوونی ئه‌م مه‌سه‌لانه له‌ناو پارتیدا پرۆژه‌ی چاکسازی تاله‌بانی ئاڵا هه‌ڵگری نیه و خودی پارتیش له‌ڕێگه‌ی کۆنترۆلی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه ڕێگه‌نادات له‌ناو پارتیدا مه‌رکه‌زی ده‌سه‌ڵاتی تر دروست ببێت و له‌دژی یه‌کتر بکه‌ونه په‌رده‌هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئیداری و مالی،وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ناو یه‌کێتیدا ڕۆژانه ده‌یبینین.ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ هه‌ردوولا جدی نیه و زیاتر پروپاگه‌نده‌یه‌که که له ناو حزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نمونه‌ی زۆره به‌بێ ئه‌وه‌ی زه‌ڕه‌یه‌ک له ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی و دیکتاتۆری و گه‌نده‌ڵی ئه‌مانه‌ی له‌ده‌یان ساڵی حوکمدارێتیاندا که‌م کردبێته‌وه.
نێوه‌ند **هەر لەسەرتاى بڵاوکردنەوەى پڕۆژە چاکسازییەکەى تاڵەبانیدا لەلایەن بەشێک لەچاودێرانەوە ئەو دەنگە بەرزبووەوە پڕۆژەکە تەنیا وەک سەرنجێکى ئازارشکێنى کاتى بەکاردێت ومەحاڵە سەر بگرێت ئەم بۆچونانەش لەسەر ئەو بنەمایانە سەرچاوەى گرتووە ئەم پڕۆژەیە لەزیانى حیزبەکانە وقازانجى خەڵکییە وپارتەکانى باشوورى کوردستانیش هیچ کات ئامادەى ئەوەیان نییە خۆیان بکەنە قوربانى بەرژەوەندییەکانى خەڵکى کوردستان پرسیارێک کەلێرەدا دێتە پێش ئەوەیە ئایا تاڵەبانى لەهەموو تاکێکى کوردستان زیاتر ئەو راستییە دەزانێت جێبەجێکردنى ئەم پرۆژەیە لەپێشدا زیانە بەبنەماڵەکە خۆى وپاشان حیزبەکەى بۆچى پڕۆژەیەکى واپێشکەش دەکات؟.
ئاسۆ کمال: هۆیه‌کانی ناچاربوونی ته‌له‌بانی به پێشکه‌ش کردنی پرۆژه‌ی چاکسازی ئه‌مانه‌یه:
یه‌که‌م: ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر دژ به ئیداره‌ی یه‌کیتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی که کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاینده‌ی یه‌کێتی داناوه له به‌رامبه‌ر پارتیدا.
دووه‌م: ده‌رهێنانی ئه‌م کارتی فشاره له‌ده‌ست ئه‌و باڵه‌ی ناو یه‌کێتی که نه‌وشیروان به‌ناوی ریفۆرمه‌وه له‌ململانێی ناو یه‌کێتیدا به‌لاری ده‌هێنێت.
سێیه‌م: که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌وفشارانه‌ی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ناونابانگی گه‌نده‌ڵی ئیداره‌ی تاله‌بانی له‌ئاستی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا.
به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای ئه‌م فشارانه خودی بێ بنه‌ما بوونی ئه‌م چاکسازیه به میکانیزمی جێبه‌جێکردنه‌وه‌که‌یه‌وه دیاره که بۆ بنه‌بڕکردنی گه‌نده‌ڵی له جێگای گۆڕینی سیسته‌می سیاسی و ئیداری نامه‌ده‌نی و میلیشیایی شکات کردن لای تاله‌بانی کراوه‌ته گه‌ره‌نتی جێبه‌جێکردنی ئه‌م چاکسازیه له‌کاتێکدا ڕووی گه‌نده‌ڵی خۆی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته تاکه‌که‌سی و بنه‌ماڵه‌یی یه‌یه. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر چاکسازی له‌ناو یه‌کێتیشدا پێویست بێت بۆئه‌وه‌ی ببێته حزبێکی مۆدێرن لابردنی ئه‌م سیسته‌می تاک ده‌سه‌ڵاتی و بنه‌ماڵه‌ییه و بونی به‌رنامه‌یه‌کی مۆدێرنه بۆ ئیداره‌ی کۆمه‌ڵگه که له‌م سیسته‌مه میلیشیایی و عه‌شیره‌تیه ده‌ریکات که سیمای هه‌موو باڵه‌کانی ناو یه‌کێتیه.هه‌ربۆیه ئه‌م چاکسازیه به مانه‌وه‌ی سیسته‌می ئیداری و حزبی ئێستای یه‌کێتیه‌وه له‌ڕاستیدا ده‌سه‌لاتی تاله‌بانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی و حزبه‌که‌ی لاوازناکات و هیچ که‌سێکیش ئه‌و پرۆژه‌یه له‌م حزبانه به‌جدی وه‌رناگرێت.له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه سیسته‌مێکه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی عه‌سکه‌ری و سیاسی و ئیداری حزب ده‌چیته پێش هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر حزب کۆنترۆلی نه‌کات هه‌موو شتێکی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ستاکتۆر و دامه‌زراوه قانونی و جێگیره‌کانی ئیداره‌ی ووڵاتێک له‌پێشدا پێویستی به بنه‌ما سیاسی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه و کوردستان هیچ کام له‌مانه‌ی دیارنیه و ئیداره‌یه‌کی کاتیه له ده‌ستی دوو حزبدا که داهات و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شکراوه‌و هه‌موو شتێک له‌م هه‌رێمه‌دا له‌ڕێگای ئه‌م دوو حزبه‌وه ده‌چێته‌پێش و هه‌ربۆیه ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌م دوو حزبه له‌م ئیمتیازاتانه و به‌خشینه‌وه‌ی به‌سه‌ر حزب و تاکه‌کاندا شتێکی مومکین نیه و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وان تێک ده‌دات و هه‌ربۆیه به هێزی چه‌ک و مادی ڕێگه له له‌ده‌ستدانی ئه‌و ئیمتیازاته‌نه ده‌گرن. ڕاستیه‌کانی ده‌ست بردن بۆ چه‌ک له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی سیاسیاندا و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و یاریکردن به چاره‌نوسی سیاسی کوردستان له‌رابردو و داهاتوشدا ڕاستی ئه‌م قسانه ده‌سه‌لمێنێت.
*له‌ژماره 59 ی گۆڤاری نێوه‌ند له لاپه‌ره‌کانی 28 و 29 دا ئه‌م گفتوگۆیه بڵاوکراوه‌ته‌وه
|
|
