|
به‌شدار
عه‌لی
Bashdar_net@yahoo.com |
له مانگی( 3ی 2009) 18 ساڵ تێپه‌ڕ بوو به‌سه‌ر راپه‌رینی خه‌ڵكی
كوردستان و رزگاربونیان له رژێمی به‌عس و نه‌مانی فیزیكی به‌عس له
كوردستاندا،له‌مانگی (4ی 2009) ش 6 ساڵ تێپه‌ڕ بوو به‌سه‌ر گووم بوونی
رژێمی به‌عس له به‌غدا.
به‌جیا له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو به‌هانه‌كانی هێرش و په‌لاماردانی بۆ سه‌ر
خه‌ڵك عێراق مایه پوچ ده‌رچوو له‌به‌رچاوی هه‌موو دونیا ریسوا‌و شه‌رمه‌زاربوو و
رۆژ له‌دوایی رۆژیش كێرڤی هێزی له جیهاندا روو له دابه‌زینه و هه‌موو
به‌ڵگه‌كان پێیان گوتین، واشنتن سه‌دامێكی ئه‌لقه گوێی گه‌ره‌كه، له‌م كورته
نوسینه ناچینه سه‌ر شێواز و ئالیه‌تی گووم بوونی ئه‌م رژێمه له هه‌رێم و
به‌غدا كه به قوربانیه‌كی زۆری خه‌ڵك و داته‌پینی ته‌واوی عێراق كۆتای هات و
بۆ چه‌ندین ساڵی تریش خه‌ڵك ده‌بێت باجه‌كه‌ی بده‌ن،به‌ڵكو مه‌به‌ستمانه
گوزه‌رێكی خێرا به نێو 18 ساڵ (ئازادی)هه‌رێم و (6)ساڵ (ئازادی) به‌غدا بكه‌ین!
پێش هه‌موو شتێك، ده‌سه‌لاتێك
كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گه‌وره تیرۆرستی جیهانی و پێكهاته‌یه‌كی قه‌ومی و
تائیفی و مه‌زهه‌بی بنیات نرابێت هه‌رگیز نابێته جێگای ئومێدی خه‌ڵكی عێراق و
له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوش ئه‌مه‌مان بینیوه ،ده‌سه‌لات
هێنده چاو و دڵی له تاران و واشنتۆنه، نیو هێنده له به‌غدا نیه.
له‌سه‌روبه‌ندی رووخانی به‌عسدا و له‌یه‌كه‌م راپرسیدا، له 98% ی خه‌ڵكی
كوردستان داوایی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی
سه‌ربه‌خۆیان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌تایه له‌ده‌ست پله‌دوویی و ژێر ده‌سته‌ی
رزگاریان بێت،به‌لام
پارتی و یه‌كێتی به‌بێ گوێدانه رای گشتی و گوتیان (ئه‌زمونی كوردستان)
ده‌گوازینه‌وه بۆ به‌غدا و جیابونه‌وه كاتی نیه و سه‌رده‌می دكتاتۆری
به‌سه‌ر چوو و له‌گه‌ڵ كۆنه به‌عسی و چه‌ند مه‌لا و ئاخوندێك سه‌روه‌ت و سامان و
ده‌سه‌لاتیان
له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شكرد.
هه‌ر وایانكرد ئه‌زمونی دزی و گه‌نده‌ڵی و رۆتینات و كوشتن و بڕینی و سه‌ركوتی
مخالفین و فه‌رزكردنی یاسا و ده‌ستوری كۆنه‌په‌رستانه و دورستكردنی میلشیایان
گواسته‌وه بۆ به‌غدا.
پارتی و یه‌كێتی هه‌میشه سودیان له‌سه‌رگه‌ردانی و پله‌دوویی خه‌ڵكی
كوردستان وه‌رگرتوه به پیشاندانی دێوێك له به‌غدا درێژه‌یان به ته‌مه‌نی
ده‌سه‌لاته‌كه‌یان
داوه،چونكه ئه‌گه‌ر مۆته‌كه‌ی سته‌می میللی به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكه‌وه
نه‌مێنێت به دڵنیایه‌وه ناتوانن به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بن، به پاره‌ی خه‌ڵك
بازرگانی بكه‌ن و باقیه‌كه‌شی نه‌گه‌رێننه‌وه!بۆیه لێناگه‌رێن ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆ هه‌نگاو بهاوێ و به‌رده‌وامیش له هه‌وڵدا ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌چكه
دیكتاتۆر له به‌غدا حوكم بكات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی پێ بترسێنن و
له‌كاتی نا ئاسایش‌دا وه‌كو كارتێك به‌كاریبهێنن و ئه‌و (ئه‌زمونه‌ی)ئیستا
به‌رده‌وام بێت،ئێوه سه‌یر كه‌ن له‌گه‌ڵ مالكیدا له هه‌موو شتێك‌دا به‌شدارن و
هه‌فتانه دیداری ته‌شریفاتیان هه‌یه،كه‌چی ناوه ناوه به تاكڕه‌و و دكتاتۆر
وه‌سفی ده‌كه‌ن ،ئه‌مه بانێكه و دوو هه‌وا و كه‌سێك به پولێكی قه‌ڵپ
وه‌ریناگرێت !
18 ساڵه ئه‌حزابی ناسیونالیستی كوردی سات و سه‌وا به خه‌ڵك ده‌كات،به سه‌ركوت
و زیندان و كوشتن و بڕین ده‌نگه نارازییه‌كانت خامۆش ده‌كاته‌وه، دواكه‌وتوترین
سیسته‌می له كۆمه‌ڵگادا چێكردوه،به یاسا‌و ده‌ستوره مه‌تاتیه‌كانیان( كه
ته‌نها خه‌ڵكی بێ ده‌سه‌لاَت
ده‌گرێته‌وه و خۆیان له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكن) فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكیان تا خوار
هێلی سفر بردوه،18 ساڵه حكومه‌تیان دامه‌زراندوه نه‌یانتوانیوه كێشه‌ی
كاره‌با و ئاو رێگاوبان چاره‌سه‌ر بكه‌ن له كاتێكدا تاكو ئه‌و ساته‌ش زۆرترین
ئیمكانیاتیان له‌به‌رده‌ستا بوه ،به‌غداش هه‌مان ئه‌زمونی دووباره كرده‌وه،
ئه‌وه‌ی لایان گرینگ نه‌بێت كێشه و گرفت و خواسته‌كانی خه‌ڵكه و هه‌میشه‌ش
ده‌یانه‌وێت شه‌ڕ و كوشتن و ته‌قینه‌وه درێژه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به پاڵپشتی
ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كورسی بمێننه‌وه و به ئاره‌زووی خۆیان مامه‌ڵه به
چاره‌نوسی خه‌ڵك بكه‌ن و سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیشیان له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه
ئه‌ستورتر بكه‌ن،بۆیه كار ده‌كه‌ن و هیوا ده‌خوازن ده‌یان(18)ی تر و (6)تر به‌م
شێوه‌یه تێپه‌ر بێت و خه‌ڵكیش با له‌نێو نا ئه‌مه‌نی و سه‌رگه‌ردانی و
ئاواره‌یی و بێكاری و نه‌بونی و به‌دخۆراكی بیگوزه‌رێنن.
له كۆتاییدا خه‌ڵكی عێراق رزگاری نابێت و هه‌رگیز ئازادی به چاوی خۆی
نابینێت، به‌بێ كۆتای هێنان به سه‌رگه‌ردانی و بێ چاره‌نوسی خه‌ڵكی
كوردستان و كۆتایهێنان به داگیركاری و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی
دامه‌زراوه‌یی له نوێنه‌رانی خه‌ڵكی عێراق، نه‌ك نوێنه‌رانی قه‌بیله و
تائیفه .