|
به نیاز
نه‌بووم وه‌ڵامی كاك نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی بده‌مه‌وه،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له كوردستان ته‌بلیغی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانیان گه‌رمتر كردووه
بۆ په‌لكێشكردنی خه‌ڵك بۆ گاڵته‌جارێكی تر،بۆیه به پێویستم زانی زیاتر رۆشنای
بخه‌مه سه‌ر ماهیه‌تی هه‌ڵبژاردن و هۆكاره‌كانی بایكۆت كردنی خه‌ڵك و له نێویشدا
كورته وه‌ڵامێكی ئه‌كته‌رێكی نوێی ئه‌و فیلمه بده‌مه‌وه كه ده‌مێكه نمایش
كراوه ئه‌مجاره‌یان بۆ پرۆڤه‌كه‌ی كه‌س نه‌چوو به لایه‌وه!
كاك
نه‌جه‌ددین شێخ بزێنی له ووتارێكدا كه وه‌ڵامی منی داوه‌ته‌وه ره‌خنه له
هه‌ڵوێستی من ده‌گرێت كه باكۆتی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانم كردووه و به
هه‌ڵوێستێكی سلبی ده‌زانێت و له سوێده‌وه داوامان لێده‌كه‌ن بچینه هه‌ڵبژاردن.
من له
ووتاره‌كی پێشووتریش ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه كردوه له وڵاتێك كه یاسا و ده‌ستورێك
له ئارادانه‌بێت،وه‌كو خۆی ووته‌نی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ بوونی نه‌بێت،ئازادی و
سه‌ره‌تاترین بنه‌ماكانی خۆ كاندید كردن و پروپاگه‌نده مه‌ترسی گه‌وره‌ی به‌دواوه
بێت،باس كردن له هه‌ڵبژاردن ته‌نها سه‌رمه‌ستكردنی خه‌ڵكه و هیچیتر.
پێم
سه‌یره كاك نه‌جمه‌دین باس له هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه ده‌كات له كوردستان که
پارتی و یه‌كێتی تاكو ئیستا یه‌كتریان پێقبوڵ نیه و رۆژانه خروقات و مل
شكاندنه‌كان و پیلانه‌كانی یه‌كتر وه‌كو رۆژی روناك له هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ستی
پێده‌كرێت،هه‌له‌بجه داوای خزمه‌تگوزاری كرد بارووتیان ده‌رخوارد دان،سرێشمه
داوای ئاوی كرد گولله‌یان پێشكه‌ش كردن،كه‌لار داوای كاره‌بای كرد زیندانیان
نیشاندان.ئه‌ی دیاره كاك نه‌جمه‌دین ئاگاداری ئه‌وه نیه هه‌ر ئه‌و مانگه له
هه‌ندێك شوێندا نان و موچه‌ی خه‌ڵكیان به بارمته گرت بۆ راپێچكردنی خه‌ڵك بۆ ناو
تۆماركردن،رۆژانه نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان هه‌ره‌شه‌یان لێده‌كرێت زیندانی
ده‌كرێن و ده‌كه‌ونه به‌ر ره‌حمه‌تی ئه‌و ئازادییه‌ی كه تۆ شانازی پێوه
ده‌كه‌یت.
له
به‌شێكی نوسینه‌كه‌ی كاك نه‌جمه‌دین ره‌خه له ئه‌دای قسه‌كانی من ده‌گرێت و به
شێوه‌یه‌ك پێم ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕی بوونی كه‌مووكوری و گه‌نده‌ڵی ،به‌ڵام كاری باشیش
زۆر كراوه و پێویست بوو من باسی بكه‌ین.
كاك
نه‌جمه‌دین كاری من ئه‌وه نیه بۆیه‌كردنی شه‌قامێك و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌ند و جۆمێك
و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاپارتمانێك(كه من تا ژیانم ماوه بۆم نیه قاوه‌یه‌كی تیادا
بخۆمه‌وه)،دورستكردنی ته‌كیه و خانه‌قایه‌ك،بكه‌مه ماشێتی نووسینه‌كانم و ستایشی
بكه‌م،له‌لایه‌ك ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌م كارانه هه‌ڵسێت وه‌زیفه‌یه‌كی بچوكی خۆی
جێبه‌جێده‌كات و خه‌ڵكی كوردستان شایه‌نی زۆر له‌وه زیاتره و سامان و
سه‌روه‌ته‌كه‌شی ئه‌گه‌ر نه‌دزرێ كاری زۆر مه‌زنتری به‌دواده‌بێت،له‌لایه‌كی تر
ئه‌وه نیه پارتی و یه‌كێتی له‌شكرێك ماستاوچی و كۆڵكه نوسه‌ریان له خۆیان
كۆكۆدۆته‌وه و ده‌زگای زه‌به‌لاحی راگه‌یاندنی گه‌وره گه‌وره‌یان
دامه‌زراندنه‌وه له‌گه‌ڵ چاككردنه‌وه‌ی هه‌ر بۆریه ئاوێكی گه‌ره‌كێك هه‌زار و
یه‌ك مه‌نه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ن!بۆیه من كار له‌سه‌ر ستایش ناكه‌م و
له‌هه‌ر شوێنێك كه‌موكوڕی و ناره‌زایه‌تی و گه‌نده‌ڵی و رۆتین و نایه‌كسانی بێمافی
هه‌بێت من له‌وێم و ره‌خنه ده‌گرم،شكور هێنده خاڵی ره‌ش هه‌ن له‌م مه‌مله‌كه‌ته
هیچ رۆژێك بێكار نین و به ئاسوده‌ی خه‌ومان لێناكه‌وێت و هه‌میشه ویژدانمان
ئازارمان ده‌دات!
كاك
نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت(ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دیاریكردنی چاره‌نووسه!)،راست ده‌كه‌یت منیش
دركم به‌وه كردوه بۆیه بووه هه‌وێنی نوسینێكم،بۆیه پێیان ده‌ڵێم
خه‌ڵكینه!چاره‌نوسێكتان نه‌وێت بێ ئاو و بێ كاره‌با و بێ رێگاوبان،چاره‌نوسێك
هه‌ڵمه‌بژێرن به گولله و ئاسن وه‌ڵامی داوا‌و خواسته‌كانتان بداته‌وه،له‌گه‌ڵ
چاره‌نوسێك مه‌بن بازرگانی و سات و سه‌وداتان پێبكات،ئه‌و چاره‌نوسه ره‌فز
كه‌نه‌وه كه جگه له گه‌نده‌ڵی و بێمافی و نایه‌كسانی مژده‌یه‌كی تری
پێنیه،چاره‌نوسی ده‌رخواردنی ده‌رمان و خواردنی ئێكسپایه‌ر
هه‌ڵمه‌بژێرن...،زه‌نگێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی خه‌وتوو لێبده‌ن و بڵێن ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت
وه‌كو به‌رپرسه‌كان بژین.
كاك
نه‌جمه‌دین وێده‌چێت له‌دوایی راپه‌رینی 91 كوردستانی نه‌بینیبێته‌وه،ئه‌گه‌رنا
چۆن هه‌ستی به‌م ناره‌زایه‌ته قوڵه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كردووه كه قوڵپی و
توڕه‌ی و بێزاری خه‌ڵك به‌و په‌ڕی خۆی گه‌یشتووه و خه‌ڵك له شه‌قام نه‌فره‌ت
ده‌كات،شۆرشگێران ئاخ و په‌شیمانی هه‌ڵده‌كێشن،كاریزماكان ئه‌وانه‌ی خه‌ڵك لێیان
ده‌ترسا ئیستا بوونه به نوكته و قسه‌ی خۆشی شه‌وانه!ئیستا ئه‌و نیشتمانه
نه‌ماوه كه تۆ له‌نێو هزر و بیركردنه‌وه‌ی خۆت چێت كردووه باب و باپیرانمان بۆ
ئازادی و سه‌ربه‌خۆی نانی به‌رده‌می ئێمه‌یان ده‌دا به پێشمه‌رگه و تا به‌یانی
جگه‌ر گۆشه‌كانی خۆیان برسیده‌كرد،ئیستا وه‌كو(عبدولقادر سه‌عید)له(گوڕ
غه‌ریب)باسیده‌كات(نیشتمان شتێك نیه جگه له ده‌نكه ته‌زبێحی وه‌ریوی
سه‌رشه‌قامه‌كان،ئه‌و شه‌قامه‌ی كه‌س ئاوڕ له رێبواریت ناداته‌وه،هه‌ر ده‌نكێكی
ده‌كه‌وێته ژێر پێڵاوی كه‌سێكه‌وه)كه‌سێكیش شك نابه‌یت بۆ هۆنینه‌وه‌ی!به
پێچه‌وانه‌ی راكانی تۆ، وه‌ره به‌یه‌كه‌وه گوزه‌رێك به‌نێو شه‌قام و پاس و تاكسی
و بازار و زانكۆكانی كوردستان ده‌كه‌ین بزانه چ شتێك ماوه ئه‌و خه‌ڵكه به
كوردستان ببه‌ستێته‌وه؟!وه‌ره یه‌ك مانگ كێشه و رێگری بۆ گه‌نجان دورست مه‌كه
بزانه یه‌ك گه‌نج له‌م كوردستانه ده‌مێنێت؟!
له‌به‌شێكی تری نووسینه‌كه‌ی كاك نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵوێسته خزمه‌تكردنه
به به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنان!،منیش ده‌ڵێم كاكی برا ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌گرتن له
ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تێك كه خه‌ڵكی ناچار به 2 سه‌عات كاره‌با و تانكیه‌ك ئاو
كردووه،ئه‌گه‌ر باسكردنی گه‌نده‌ڵی و دزی و راووڕوتیه‌ك كه ئیستا له كوردستان
به‌رێوه ده‌چێت و( مایكڵ رۆبن) له‌م سه‌ری ئه‌مه‌ریكاوه هاواری لێهه‌ڵساو خۆی بۆ
نه‌گیرا،ئه‌گه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تێكی دۆگما كه خه‌ڵكی نقومی نه‌زانی و
نه‌فامی كردووه...،دوژمنه‌كان به‌هێز بكات و هه‌ره‌شه بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتێك كه دوو
ده‌یه‌یه خۆی به حكومه‌ت ده‌زانێ و شانی خۆی له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك و
به‌رپرسیاریه‌تیه‌ك خاڵی ده‌كاته‌وه، كاك نه‌جمه‌دین پێویسته له‌گه‌ڵ من گومانێك
داتبگرێت،ئه‌وه چ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی به گوتنی راستیه‌كان لاواز و
له‌بارده‌چێت!!!
له
كۆتاییدا به كورتی وه‌ڵامی چه‌ند رسته‌یه‌ك ده‌ده‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بوو له
فرسه‌تێكی تر قسه‌یه‌كی تریانله‌باره‌وه ده‌كه‌ین.
كاكی برا
كه‌سێك له ئه‌وروپا چی پێویستی به‌وه هه‌یه بچێت خانووی ته‌جاوز دورست بكات
له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی جنسیه‌كه‌ی سۆسیال و خانوو به‌ره‌ی گونجاو و ئاو و كاره‌با و زۆر
شتی تری بۆ دابین ده‌كرێت،ئه‌وه من نیم حه‌زم له به‌ره‌لڵایی و
سه‌ره‌ڕۆییه،به‌ڵكو ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوردییه خه‌ڵك ناچار ده‌كات به خانوه‌كی
قورین و و له كه‌ند و كه‌له‌به‌ره‌كان كه‌لاوه‌یه‌ك دورست بكات،ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
كوردیش وه‌كو ئینسان سه‌یری هاوڵاتیانی خۆی بكات وه‌كو وڵاتانی ئه‌وروپا،خه‌ڵكیش
ناچار نیه له نێو ده‌شت و دۆڵ له‌گه‌ڵ مار و دوپشك مناڵه‌كانی بخه‌وێنێ.
ئیتر من
له‌وپه‌ڕی دڵسۆزیمه‌وه قسه ده‌كه‌م و ته‌نها ئێش و ئازار و كێشه‌كانی خه‌ڵكی
كوردستان ده‌مجوڵێنێ،له هه‌وڵی به‌رده‌وامیش دام بۆ گۆڕینی هه‌موو ئه‌و سیسته‌م و
سیاسه‌ت و به‌رنامانه‌ی ده‌یه‌وێت ده‌ست و په‌نجه‌ی مرۆڤه‌كان بگرێت بۆ گۆڕانكاری.
|