|
كێن ئه‌وانه‌ی له ووتنی راستیه‌كان ده‌ترسن؟!كێن ئه‌وانه‌ی ده‌رگای دیالۆگ له‌سه‌ر
خۆیان و به‌رامبه‌ره‌كانیان داده‌خه‌ن؟!كێن ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامی ره‌خنه
وناره‌زاییه‌تیه‌كان به گولله و ئاسن ده‌ده‌نه‌وه؟!ته‌نها ئه‌وانه‌ی به
شه‌فافیه‌ت كۆتاییان پێ دێت.
كامه هێز تونیویه‌تی به‌كوشتن و بڕین و سه‌ركوت و داپلۆسین درێژه به ته‌مه‌نی
خۆی بدات؟!ئه‌وه كامه سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیایه به‌رێگای له‌ناوبردنی
به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌یه‌وێت پایه‌كانی خۆی له‌نێو كۆمه‌ڵگا بچه‌سپێنێ؟!ئه‌وه چ
ده‌سه‌ڵات و حیزبێكه ده‌یه‌وێت ترس و تۆقاندن بكاته ته‌وقێك و له‌گه‌ردنی
تاكه‌كانی بئاڵێنێ،بۆئه‌وه‌ی خۆی(ئازادانه)مامه‌ڵه بكات؟!ده‌ست بردن بۆكاری
كوشتن و تیرۆر و تۆقاندن ته‌نها له‌سیسته‌م و به‌رنامه‌ی حیزبه فاشی و
دیكتاتۆره‌كان جێگای ده‌بێته‌وه،به‌ڵام كاتییه!
هیتله‌ر و ناپلیون توانیان ووزه و ئیراده‌ی تاكه‌كان وورد و خاش بكه‌ن و ماوه‌یه‌ك
(پاڵه‌وان)بنٍ،
صدام حسێن گه‌وره‌ترین هێزی ته‌رخانكردبوو بۆ سرینه‌وه‌ی ره‌قیب و به‌رامبه‌ره‌كانی
له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق،به‌ڵام به‌هه‌وادا رۆیشتن و كه‌وتنه
به‌رنه‌فره‌تی مێژوو،ئه‌وانه‌شی كه له‌سه‌ر ئه‌و كارانه به‌رده‌وامن چاره‌نووس و
ناوباگیان له‌مان باشتر نابێت،چونكه ئیستا نه‌وه‌یه‌ك په‌یدابووه دیكتاتۆریه‌تی
ره‌فزه،بۆ هه‌موو كارێكی نه‌شیاو ده‌نگ هه‌ڵده‌برێ و قسه ده‌كا و گوێش ده‌گرێ.
سۆران مامه،رۆژنامه‌نوسێكی گه‌نجی شاری كه‌ركوك بوو
له‌ماڵه‌ی خۆیدا ته‌قه‌ی لێكراو تیرۆریان كرد!،پێش ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی تاوان بۆهه‌ر
لایه‌ك درێژبكه‌ین پێویسته چه‌ند شتێك روونبكه‌ینه‌وه:سۆران وه‌كو گه‌نجێكی
نارازیی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌شێكی زۆری كاره‌كانی خۆی بۆ بێ سیسته‌می و
به‌ربه‌ریه‌ت و زوڵم و سته‌م و نایه‌كسانی و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كركوك به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی ته‌رخان
كردبوو،نه‌بونی و برسیه‌تی و سه‌رگه‌ردانی و یاریكردن به چاره‌نوسی خۆی و
هاوشارییه‌كان و تۆخ كردنه‌وه‌ی هه‌ستی تائیفی و قه‌ومی له‌نێوانیاندا بۆ دزینی
سه‌روه‌ت و سامانی زیاتری شاره‌كه‌ی،فشاریان بۆ هێنابوو،بۆیه ده‌ستی كرد به نوسین
و ره‌خنه‌گرتن له‌به‌رێوه‌بردنی ئه‌و عه‌قلیه‌ته دۆگمایه(له‌ودواین ووتاری سۆران
ئه‌مه زۆر به روون و ئاشكرا ده‌ربڕاوه) بێگومان ئاشكراكردنی راستیه‌كان و
په‌رده‌هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر دزی و راووڕووت و رێكه‌وتنه رێره‌وژووره‌كانیان و
باسكردن له ئێش و ئازار و كێشه‌كانی خه‌ڵك له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حیزبانه
له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌یی رابردوو به كوشتن و له‌ناوبردن ته‌واو بووه و لیستێكی
درێژیش له‌به‌رده‌ستدان.
سه‌رده‌مانێك له هه‌ولێر و سلێمانی كارده‌ست كه‌وتن و دامه‌زراندن مه‌رجێكی
سه‌ره‌كی ته‌زكییه‌ی پارتی بوون و یه‌كێتی بوون بوو،هه‌زاره‌ها گه‌نج و لاوی ئه‌و
مه‌مله‌كه‌ته نان بڕاو كرا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ملی بۆ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وان
دانه‌نواند،به‌سه‌دان خه‌ڵكی نارازی و توڕه زیندان و سوكایه‌تی و ئیهانه و تێر
شه‌ق
كران،ئه‌وانه‌شی كه به‌رده‌وام بوون له ره‌خنه و ناره‌زاییه‌تیه‌كانیان به
مه‌رگ سپێردران و پیاوه قه‌زه‌مه‌كانی حیزبیش به‌هانه‌كیان بۆ داتاشی وه‌كو
ئه‌وه‌ی ئیستا خه‌ریكن بۆ سۆرانی دورست ده‌كه‌ن له‌بابه‌ت كێشه‌ی شه‌خصی و ده‌ستی
ده‌ره‌كی و نه‌یار و دوژمنه‌كان و تێكده‌رانی وڵات!
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌پێناو ده‌ست راگه‌یشتن به ژیانێكی باشتر و ئارام و بێ زوڵم و
زۆرداری و نابه‌رابه‌ری تێكۆشان، باجێكی قورسیان به ژیانی خۆیان و خێزانه‌كانیاندا
و تیاچوون،به‌ڵام سه‌روه‌ری و مێژوویه‌كیان بۆ خۆیان تۆماركرد بۆ هه‌تا هه‌تایه
جێگای شانازییه بۆ به‌شه‌رییه‌ت،بوون به وانه‌یه‌كیش بۆ ئێمه ئیتر ده‌بێت ئه‌و
ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مانه بگۆردرێن،چونكه ناكۆكیان له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی
ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌یه و ده‌بێت بچنه زبڵدانی مێژووه‌وه،ئه‌گه‌ر به تیاچوونی
ئێمه‌ش كۆتایی پێ بێت جێگای شانازییه،با بكوژانی سۆرانه‌كانیش باش بزانن ده‌ست
بردن بۆ كاری كوشتن و تیرۆر و په‌لاماردان ئاماژه‌یه‌كی روونه و په‌له‌قاژیه‌كه
بۆ مه‌رگیان و كۆتای پێ هاتنیان و ئه‌مه دوا وه‌سیله‌یه به‌ده‌ستیانه‌وه.
|