|
به‌شدار علی
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مناڵانی شه‌هیدان و به‌جێماوانی و ئه‌نفالی
ناحیه‌ی رزگاری ئه‌و هاوینه‌یان به‌بێ ئاوی خواردنه‌وه به‌رێكرد
و له‌م ته‌مموزه گه‌رمه‌دا چوار جار خۆیان نه‌شۆری و له‌شاری
خه‌ونه‌كانیش له هه‌ولێر چوار مه‌له‌وانگه‌ی تیا بوو،هه‌ر
مه‌له‌وانگه‌یه‌ك رۆژانه 2 جار ئاواكه‌ی ده‌گۆڕدرا . بۆیه ئه‌و
ووتاره به‌بێ مۆنتاژ رسته‌كانی ریز ده‌كا !
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانیومانه (600)قه‌ره‌وێله بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی
حكومی ئه‌ومه‌مله‌كه‌ته‌ی لای خۆمان له‌سه‌ر گیرفان و بودجه‌ی
ساڵانه‌ی ئێمه كڕدراوه،به‌ڵام دڵتان خۆش نه‌بێت ! له‌سه‌ر داوای
به‌رپرسێك كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی كردبویه‌وه هه‌ر شه‌سه‌د
قه‌ره‌وێله بۆ ئه‌و پیاوه كاسبه چوو و نه‌خۆشخانه‌كه‌ی پێ
ئاوه‌دان كرایه‌وه و نه‌بویه قسمه‌تی مناڵانی هه‌ژار،بۆیه
ووشه‌كانی ئه‌و بابه‌ته مۆنتاژ ناكرێت !
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مناڵی به‌رپرسێك له قوتابخانه له‌به‌رچاوی
مامۆستا و هاوپۆله‌كانی به سه‌د دۆلاریه‌ك لووتی سڕی و دواتر
خستیه ناو ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌كه و مناڵانی ئێمه‌ش ده‌بێت چاویان
له دووسه‌دوپه‌نجایه‌كی بریمه‌ر بێت و باش ده‌شزانین ئه‌و سه‌د
دۆلاریه به‌شی هاوپۆله‌كانیشی تیایه، بۆیه به‌بێ مۆنتاژ
قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رێوبه‌رێكی گشتی ئه‌و حكومه‌ته‌ی لای
خۆمان(52)گه‌ڵای رێكی واته(5200)$ی له ده‌عوه‌تێكی خزمان و
دۆستانی له شه‌قڵاوه له‌سه‌ر نه‌سریه‌ی دائیره‌كه‌ی كرده
وه‌سڵێك و بۆ مالیه‌ی به‌رزكرده‌وه و ئێمه‌ش ژه‌می ده‌ره‌وه‌مان
هه‌ر فلافله ،بۆیه ئه‌و هه‌ناسه‌یه‌ی ئه‌و دێرانه‌ی پێ نوسراوه
مۆنتاژ قبوڵ ناكه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تێكی تازه دامه‌زراو له‌یه‌كه‌م مانگی
ده‌ست به‌كاربونیدا (128)ملیون دیناری له چاككردنه‌وه‌ی مۆلیده و
(257)ملیونیشی له چاككردنه‌وه‌ی سه‌یاره سه‌رف كرد بۆیه به‌بێ
مۆنتاژ قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند فه‌یله‌سوفێكی تری ئه‌و وڵاته كه پله‌ی
به‌رێوبه‌ری گشتیان هه‌یه،نازانن دوو كه‌ڕت دوو ده‌كا به
چه‌ند،به‌ڵام ناویان له‌جێگای محاسب و كارمه‌ند و كادیری عیلمی
وه‌زاره‌ته‌كه‌یان نووسی و له جێگای ئه‌وان و له‌سه‌رگیرفانی
مناڵه هه‌ژار و داماوه‌كان دوو هه‌فته له توركیا
گوزه‌راندیان،سه‌فه‌ر به‌ره‌كه‌ت !
ئه‌و كۆمه‌ڵه ووشه‌یه بۆیه مۆنتاژی نه‌ما ،چونكه به‌رپرسێك
زیاتر له (40)كه‌سی له نوسینگه‌كه‌ی خۆی وه‌ستاندبوو ،گوایه
كاكی به‌رپرس كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه،به‌ڵام خۆم بۆ نه‌گیراو خۆم كرد
به ژووره‌وه له‌گه‌ڵ خانمێكی ناسك قاوه‌یان ده‌خوارده‌وه،ده‌ك
نۆشی گیانتان بێت به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌م،له‌وڵاتێك كه چاودێری و
لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوون نه‌بێت و دز و خاوه‌ن ماڵ له‌یه‌كتر
جیانه‌كرێنه‌وه،حاڵمان له‌مه باشتر نابێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كارمه‌ندێك له بازگه‌ی هه‌ولێر-كركوك كه
چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئاسایشی خه‌ڵك بپارێزن،وه‌كو جه‌لادێك كه‌وته
گیانی خێزانی هاورێكه‌م و خه‌ڵك له‌به‌ر ده‌ستیان ده‌رهێنا وه‌كو
ئه‌وه‌ی خێزانی بن لادنیان ده‌ستگیر بوبێ، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
نه‌یزانیه‌وه له ریز بوه‌ستێت بۆ پیشكنین،بۆیه مۆنتاژكردنی ئه‌و
دێرام پێ‌باش نه‌بوو.
ئیستا زانیم ده‌بێت ئه‌و دێرانه مۆنتاژ بكه‌م ئه‌وسا وه‌كو زۆرێك
له چایچی و فیته‌ر و شۆفێری ته‌كسی و دوكاندار و عه‌مبار و
بازرگانی شار ده‌بم به ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان(له‌گه‌ڵ
رێزی زۆرم بۆ هه‌موو خاوه‌ن پیشه و كاسبیه‌ك كه ئه‌وپه‌ڕی جێگای
رێز و شانازین،به‌ڵام هه‌ر كه‌سه و شوێنی خۆی)،به‌ڵام شته‌كان
هێنده ئاڵۆز كراوون جیاكردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته،بۆیه مۆنتاژكردنیشی
ئاسان نیه. |