|
به‌شدار عه‌لی
* رێك سه‌د مه‌ترێك له‌خوار هوتێلی
خانزادی گه‌شتیاری له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر-مه‌سیف سه‌لاحه‌دین، جێگای
حه‌وانه‌وه‌ی گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌یه ،( 3 )جۆر كاره‌بای
هه‌یه و له‌به‌رزایی شاخێكه و یه‌ك چركه‌ش كوفره ئه‌گه‌ر كاره‌بای
ببڕێت،به‌لاَم له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی كه ده‌شتێكی پان و به‌رینه گوندی
(ئۆخسر)تاكو ئه‌و ساته‌ش كه 19 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌رین و نه‌مانی به‌عسه‌وه
تێپه‌ڕی كردووه بۆیه‌ك چركه‌ش كاره‌بای نیشتمانیان به‌چاوی خۆیانه‌وه
نه‌بینیه‌وه و خه‌ون به ستون و عامودی كاره‌باشه‌وه ده‌بینن،وه‌كو دانیشتوانی
گوند باسی لێوه ده‌كه‌ن ،ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و گونده
به ئاوازی ده‌سه‌لاَته‌وه بلوێر ناژه‌نن،بۆیه بۆیان نیه له روناكی
به‌هره‌مه‌ند بن!! پێشیان راگه‌یاندراوه تاكو وه‌كو ئێمه بیر نه‌كه‌نه‌وه
گلۆَپی كاره‌با به چاوی خۆتانه‌وه نابینن،له‌كاتێكدا دانیشتوانی ئه‌م گونده
چه‌ندین كه‌ڕه‌ت دووچاری ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی و گرتن و قوربانیدان
بونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی فاشی به‌عس،یه‌كسانی و عه‌داله‌تی
كۆمه‌لاَیه‌تی و باشكردنی خزمه‌تگوزراییه‌كان و سود وه‌رگرتنی هه‌موان له
سامانی ئه‌م ولاَته ،ته‌نها بۆ مانگێكی دیعایه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌شێ و پاش
ئه‌و به‌رواره باسكردنیان داواكردنیان(ئه‌زمونه‌كه)ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و
(ده‌ستێكی تێكده‌ری)له پشته‌وه‌یه..!!له‌راستیدا ئه‌وه كار و كرده‌وه‌ی
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ولاَته‌یه ئۆزقاڵێك ئومێد له‌دڵ خه‌ڵكه‌وه ناهێڵێت و
شتێكیان لانامێنێت به‌ناوی (ئه‌زمونه‌وه).
* به‌ناوی جوانكاری شاره‌وه
بازاڕی(پیرێژنان) له هه‌ولێر تێكدراو و گواسترایه‌وه شوێنێكی تر،جگه
له‌وه‌ی‌له گواستنه‌وه‌ی بازاڕی ناوبراو كۆمه‌ڵێك كاسبكار و ده‌ست فرۆشی ئه‌و
بازاڕه له قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی شوێن بێ به‌شكران و به‌مه‌ش ده‌یان خێزان و مناڵ
له بژێوی و كاسبی ژیانیان بێ به‌ش كران و نانه‌ره‌قه‌ی به‌یانیان كه‌وته
مه‌ترسیه‌وه ، له‌كاتێكدا له شوێنی ئه‌مانه چه‌ندین(هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر و
رۆژنامه‌نوس و مناڵه به‌رپرس و خانه‌واده‌كانیان!) له شوێنی راگوزه‌راواندا
دوكان و شوێنیان وه‌رگرتوه،تۆ بڵێی یاسای جه‌نگه‌ڵ و دارستان تاكو ئیستا
سه‌روه‌ر بێت و گه‌وره بچوك قوت بدات ؟!
* زانیومه مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی له
هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری خه‌ریكی تۆماركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌خۆیانه‌وه
نزیكن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ( سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌یان) به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ
دامه‌زراندن،وابزانم ئه‌گه‌ر به‌ڵێنێكیان وه‌رنه‌گرتبێت له خۆیانه‌وه ده‌ست بۆ
ئه‌م كاره نابه‌ن ،بیرمان نه‌چوه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رۆكی
حكومه‌ت زۆرترین قسه‌ت له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی حیزب وحكومه‌ت و ده‌سه‌لاَتی
دامه‌زراوی بوو!
* قوتابیه‌كی كۆلیژی جیهانی ئه‌هلی
له هه‌ولێر كه ته‌مه‌نی(27)ساڵه،به‌لاَم پله سه‌ربازییه‌كه‌ی (رائیده) و
له‌كاتی پیاچونه‌وه به پله‌كه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی حكومه‌تی
مه‌ركه‌زییدا،دوایی گفتوگۆیه‌كی زۆر و به‌پێی نیزامی عسكری ئه‌گه‌ر ئه‌و برا
رائیده له‌ناو سگی دایكی پله‌كه‌ی (ملازمی)بۆ دابندرێت هه‌ر چوار ساڵێكی
پێویسته تاكو له‌م ته‌مه‌نه بگاته پله‌ی رائید،له ولاَتێكدا كه میزاج و خزم
خزمێنه و بیری ته‌سكی عه‌شیره‌تی و حیزبی و سۆفیگه‌ری،بڕیار له‌سه‌ر
هه‌ستیارترین كه‌یس و پرسه چاره‌نوسسازه‌كانی خه‌ڵك بدات و عه‌قڵ و مه‌نتق و
به‌رژه‌وه‌ندی گشتی رۆڵێكی نه‌بێت،ئه‌و كارانه به‌ئاسانی جێگای ده‌بێته‌وه و
تێپه‌ڕ ده‌بێت.
* مامۆستایه‌كی ماندوی زانكۆ
پێیراگه‌یاندین،به به‌ڵگه‌وه بۆتان ده‌سه‌لمێنم له‌كۆی (42)عه‌میدی
كۆلیژه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ته‌نها (12)یان به‌عسی نه‌بوینه،ده‌بو پێش
به‌غدا لیژنه‌ی ریشه‌كێش كردنی به‌عس له كوردستان دورست بكرایه.
یه‌كێك له گوناهه گه‌وره‌كانی
ده‌سه‌لاَتی سیاسی كوردی ئه‌وه‌بوو ،رێك له به‌حیزبیكردنی داموده‌زگاكانی
په‌روه‌رده و فێركردن لاسایی به‌عسی كرده‌وه و له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه
له‌هه‌وڵدابوو زۆرترین به‌چكه كادیری حیزبی بخه‌نه ناو زانكۆه‌وه،ئیتر پشپۆری
و توانا و شاره‌زای تاكو ئه‌و ساته‌ش له‌دواوه‌ی هه‌موو پێوه‌ره‌كانه‌وه‌یه
له‌وه‌رگرتنی پۆسته‌كاندا،بۆیه زانكۆكانیان تا راده‌ی وێرانی برد،نه‌ك زانكۆ
كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دانه‌ناوه به‌ڵكو دارزیوترین داب و نه‌ریتی كۆنی
كۆمه‌ڵگایان گواسته‌وه نێو زانكۆ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان و لاوانی ولاَت هه‌میشه
له‌نێو جه‌هل و خورافیان بمێننه‌وه. بیریشتان نه‌چێت له‌دوایی راپه‌رین ئه‌خزابی
كوردی له پێشبركێدا بوون بزانن كامیان زۆرترین به‌عسی له خۆیاندا
كۆده‌كه‌نه‌وه.بۆیه‌ئه‌گه‌ر گوزه‌رێك به به‌رهه‌م و داهێنانه‌كانی زانكۆ بكه‌یت
له كوردستاندا تێده‌گه‌یت ناوی زل و دێی وێرانه‌یه،زانكۆ له كوردستان جگه له
به‌فیرۆدانی چوار ساڵی ته‌مه‌ن و وه‌رگرتنی كاغه‌زێكی بێ سوود كه ناوی(
بڕوانامه‌یه )هیچی تر نیه.
Bashdar_net@yahoo.com
*(بێ مۆنتاژ)گۆشه‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه
له هه‌فته‌نامه‌ی (پاڵه)بلاَو ده‌بێته‌وه |