|
به‌شدار علی
* له 76%ی فه‌رمانبه‌رانی ئافره‌ت له‌لایه‌ن
به‌رپرسان و ده‌سه‌لاَتداران له داموده‌زگاكان
روووبه‌رووی تحروشی جنسی ده‌بنه‌وه،ئه‌مه
راگه‌یاندراوی دوایین راپرسی رێكخراوی
(پۆینت)ه،كه‌له‌نێو كچان و ژنانی فه‌رمانبه‌ر
له‌داموده‌زگاكانی هه‌رێم ئه‌نجامدراوه.
له مه‌مله‌كه‌تێكی وه‌كو كوردستاندا كه خه‌ڵكه‌كه‌ی
زۆرترین قوربانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست زوڵم و
زۆرداری و چه‌وسانه‌وه رزگاری بێت،ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی
به‌رپرسان جێگای قبوڵ نیه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوردستان
ده‌سه‌لاتێكی مه‌ده‌نی گه‌ره‌كه.
هه‌زاره‌ها دایك و باوك جه‌رگی خۆیان داخكرد و خوێنی
ئازیزترین كه‌سه‌كانیان له كوڕ و براكانیان خسته
كاسه‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی شه‌خصیات و ئیعتباریان له كۆمه‌ڵگا
پارێزراو بێت،هه‌زاره‌ها خێزان سه‌رگه‌ردان و ماڵ‌وێران و
ئاواره‌ییان هه‌ڵبژارد و ده‌یان ساڵ به كه‌ساسی
گوزه‌راندیان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وویستویانه كچ و
خێزان و نه‌وه‌كانیان دوور بن له شه‌هوه‌تی گلاوی
پیاوانی به‌عس،به‌لام ئیستا كچان و هاوسه‌ره‌كانیان
دووچاری هێرش و په‌لاماردان و ناچاركردن ده‌بنه‌وه كه
ده‌یان قوربانی و كاره‌ساتیان رووبه‌روو بویه‌وه بۆ
ده‌سه‌لاَتێكی خۆماڵی و ئیستا ش به‌م شێوه‌یه پاداشتیان
ده‌درێته‌وه.ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان
به‌خۆیاندانه‌چنه‌وه جامی خه‌ڵك پڕ بوه.
* تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: نه‌وشیروان پاساوی دایه به‌عس
بۆ كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه،نه‌وشیروانیش ده‌ڵێت
:تاڵه‌بانی رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئیران كرد و رێگای بۆ
رژێم خۆشكرد و خۆزگه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی تر خواستوه
...ئه‌مانه قسه‌ی ئێمه نین تا تاوانبارمان بكه‌ن به
خائین و نۆكه‌ری بێگانه و له پشته‌وه‌بونی ده‌ستێك
بمانده‌نه دادگا ،ئه‌مانه قسه‌ی خودی خۆیانه و
له‌سه‌ر زمانی خۆیانه‌وه له (كوردستانی نوێ و سایتی
سبه‌ی بلاَوكرایه‌وه كه زمانحاڵی خۆیانه) به‌پێی
قسه‌ی خۆیان بێت كه‌سانێكیش هه‌بون بێجگه له به‌عس
به‌شداره له ماڵوێرانی و كاره‌ساته‌كانی سه‌ر خه‌ڵكی
كوردستان،بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی زیاتر ئه‌مانه دوو له
دێرینترین و نزیكترین هاوڕێی شاخ و شاری ده‌سه‌لاتی
سیاسین و زۆر له نزیكه‌وه ئاگاداری یه‌كتر بونه دوایی
نه‌مانی به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئه‌و نهێنیانه‌یان
بۆ دركاندین .
فێڵ و خیانه‌ت دوو له قێزه‌وه‌نترین ووشه‌ن،به‌تایبه‌ت
ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر میله‌تێك ئه‌نجام بدرێت و چاره‌نوسی
هه‌زاران كه‌س بخه‌یته مه‌ترسیه‌وه و هه‌زارانیش ببنه
قوربانی،هه‌ڵه‌بجه زامێكه له‌گه‌ڵ بیرهێنانه‌وه‌ی
دیمه‌نه‌كانی ویژدانی مرۆڤایه‌تی
ده‌هه‌ژێنێت،سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕی
به‌عس تاوانباری راسته‌قینه‌یه و ئه‌نجامده‌ری
تاوانه‌كه‌یه،به‌لام رێگا خۆشكردن و پاساودانه ده‌ست
به‌عس و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانی ،كه لای هه‌موو
كه‌سێك رۆشنه هه‌موو وه‌حشیگه‌رییه‌كی لێده‌وه‌شێته‌وه
جێگای گومانه.بۆ میله‌تێكیش كه هه‌میشه قوربانی
ده‌ستی خیانه‌ت و فێڵ لێكردنی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بوه
،پێویسته ئه‌و دانپیانانه جێگای هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر
كردن بێت،بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی كه‌م به‌ر به
دووباره‌بونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان بگرین كه له سایه‌ی
میزاج و عه‌قڵیه‌تی به‌رێوه‌بردنی ئه‌و
ولاَته،گه‌وره‌ترین كاره‌سات له برژانگه‌كانمانه‌وه زۆر
نزیكتره لێمانه‌وه.
·
له هه‌موو دونیا،به‌تایبه‌ت ئه‌و ولاَتانه‌ی
ده‌سه‌لاَتی سیاسی چاره‌نوس و دوا رۆژی كۆمه‌ڵگای لا
گه‌ره‌كه، قوتابخانه و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان شوێنی
دورستكردنی كه‌سایه‌تی و گۆشكردنیانه به‌زانست و
زانیاری،بێجگه له‌وه‌ی له كوردستان منالاَن ئۆزقاڵێك
مه‌عریفه له‌م ده‌زگایانه فێر نابن و به‌هۆی ئیفلیجی
سیسته‌می خوێندن و مامه‌ڵه‌ی نا په‌روه‌رده‌یی
كاراكته‌ره‌كانی منالاَن و تازه لاوان له‌نێو جه‌هل و
تاریكی راده‌گرن و رووبه‌رووی ده‌یان نه‌خۆشی
ده‌روونیشیان ده‌كه‌نه‌وه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
قوتابخانه‌كان شوێنێكی له‌باریشه بۆ تێكشكاندنی
كه‌سایه‌تی تاكه‌كان،ئه‌وه‌تا هه‌فته‌ی رابردوو له
قوتابخانه‌ی (یه‌زدان دۆختی بنه‌ڕه‌تی)له عه‌نكاوه
،جگه له‌وه‌ی قوتابیه‌ك داركاری ده‌كرێت و دواتریش
باوكی قوتابیه‌كه بانگ ده‌كرێت و هه‌ر له‌نێو
قوتابخانه‌ی ناوبراو قوتابی و باوكه‌كه‌ی ته‌سلیمی
پۆلیسی ده‌كه‌ن و دواتریش به‌هه‌زار و یه‌ك تكا به
كه‌فاله‌ت ئازادییان ده‌كه‌ن و مه‌رجی به‌رێوبه‌ره‌ش
ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌و قوتابیه له قوتابخانه‌كه‌ی
نه‌خوێنێت وه‌كو بڵێی مولكی باوكی بێت.ئه‌م ولاَته
هێنده كاری له‌سه‌ر كراوه بۆ وێرانی و داروخانی
بونیاده‌كانی توانای خۆنوێكردنه‌وه و وه‌رگرتنی شتی
تازه ناكات، بۆیه پێویستی به ئاڵوگۆڕێكی ریشه‌ی
هه‌یه له كۆی سیسته‌م و عه‌قڵیه‌ته‌كاندا.
|