|
ئه‌مه
ئه‌و پرسیاره‌یه پێویسته هه‌ر تاكێك له كوردستان روووبه‌رووی خۆی بكاته‌وه،بۆچی
به‌شداری فیلیمێك بكات كه سیناریست و ده‌رهێنه‌ره‌كانی و
به‌رێوه‌به‌رانی،پێشتر فیلمی زۆری له‌م جۆره‌یان به‌رهه‌م هێناوه و نیشانیان
داوین،به‌ڵام نه‌یانتوانی دیمه‌نێكی جیاوازترمان نیشانبده‌ن له دیمه‌نه‌كانی
پێشتر!
به‌كۆمه‌ڵێك
به‌ڵێن و دورشم و فریوكارییه‌وه، گوایه ئه‌مجاره‌یان دیمه‌نی جوانترتان نیشان
ده‌ده‌ین خه‌ڵكیان راپێچی هۆڵه‌كان كرد،به نیشاندانی كۆمه‌ڵێك دیمه‌نی تراژیدیایی
، به‌بیرهێنانه‌وه‌ی كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كان توانیان چه‌ند جارێك بینه‌ر و گوێگر
بۆخۆیان په‌یدابكه‌ن،ئه‌مجاره‌شیان له به‌رنامه‌یاندایه هه‌مان میكانیزم
به‌كاربهێنن بۆ نمایشكردن و دووباره‌كردنه‌وه‌ی فیلمه‌كانی پێشتر!
ئه‌م چه‌ند
رۆژه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له پروپاگه‌نده و
هه‌وڵدایه بۆ راپێچ كردنی خه‌ڵكی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژارنی
پارێزگاكان،به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان لای خه‌ڵكی كوردستان رۆشنه ئه‌م فیلمه كۆتای
پێهاتووه و تاقه‌تی بینینه‌وه‌ی نه‌ماوه و چاوه‌ڕوانی گۆرانكارییه له دیمه‌ن و
سیناریسته‌كان و گۆرانكارییه‌كی ریشه‌یی له ژیان و چاره‌نوسی،خه‌ڵكی كوردستانیش
هێنده هۆشیار و چاوكراوه‌یه ده‌سته‌كان باش ده‌خوێنێته‌وه(چۆڵی بنكه‌كانی
ده‌نگدان له‌م رۆژانه به‌ڵگه‌ی ئه‌و قسانه‌یه)
پێش هه‌موو
شتێك پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین،له دونیا ئه‌وه رۆشنه كاتێك مه‌مله‌كه‌تێك
كه یاسا و ده‌ستورێك له ئارادانه‌بێت و به‌بێ جیاوازی په‌یڕه‌وی لێبكرێت و هێز و
توانا هه‌موو شته‌كان یه‌كلای بكاته‌وه، هه‌ڵبژاردن و پرۆسه هاوشێوه‌كانی جگه
له نمایشێكی فریوده‌ر و گاڵته‌جارانه و سه‌رمه‌ست كردنی خه‌ڵك مانایه‌كی تر
په‌یداناكات،چونكه هێزی باڵا ده‌ست به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵدا ده‌بێت بۆ
هه‌ڵوشینی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ،وه‌كو هه‌موو ئه‌و ساخته‌كاری و پێشێلكاریانه‌ی له
هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو بینیمان و كوردستان و عێراقیش چوونه لیستی ره‌شه‌وه
به‌هۆی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له پاش و پێشی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام درا.
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان مانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زعیه‌ت و
گوزه‌رانه‌یه كه ئیستا له كوردستان له ئارادایه،چونكه وه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان
پێكرد سیناریست و ده‌رهێنه‌ر و به‌رێوبه‌ره‌كانی هه‌مان شتن ته‌نها ئه‌كته‌ره‌كان
گۆرانكاریه‌كی كه‌میان به‌سه‌ردا ده‌هێندرێت.
پرسیارێكی
ساده‌یه،به‌كێ ده‌نگ بده‌ین؟!به‌و كه‌سانه‌ی
كۆشك و ڤێلاكانیان زیاتر بچنه ئاسمانه‌وه و پانتایه‌كی زیاتر داگیر بكه‌ن،له‌سه‌ر
دورست كردنی كه‌لاوه‌یه‌كیش به خشت و قوڕ هه‌زاره‌ها كه‌مده‌رامه‌ت راپێچی
زیندانه‌كان بكرێن و كه‌لاوه‌كان به‌سه‌ر ماڵ و مناڵه‌كانیان بروخێندرێن؟!بۆ ئه‌وه
بچینه هه‌ڵبژاردنه‌كان، تا چوار ساڵی تر له‌نێوان تاران و به‌غدا و ئه‌نقه‌ره و
واشنتۆن سات و سه‌ودا و بازرگانیمان پێبكه‌نه‌وه؟!بۆ ئه‌وه هه‌ڵتان بژێرینه‌وه
تاكو داوای ئاو كاره‌بامان كرد به‌ر گولله‌مان بده‌نه‌وه؟!(هێشتا كفنی قوربانیانی
داواكارانی ئاوی خه‌لیفان ووشك نه‌بۆته‌وه و برینداره‌كانیش چاك
نه‌بوونه‌ته‌وه)،بۆ ئه‌وه ده‌نگ بده‌ین تاكو له‌گه‌ڵ باسی سه‌ره‌تاترین ماف و
ئازادییه‌كانمان به ئانارشیست و ئاژاوه‌گێر ناومان به‌رنه‌وه؟!بۆ ئه‌وه بچینه
هه‌ڵبژاردن ،تاكو هه‌ر پله‌دوویی و سه‌رگه‌ردانی و ترس و دڵه‌راوكێكانی هێرش و
په‌لاماردانه‌كانی سوپاكانی ناوچه‌كه و جیهان هه‌ره‌شه له ژیان و هه‌ناسه‌دانمان
بكات؟!
به‌كورتیه‌كه‌ی،چوونه پێشی پرۆسه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكان
درێژه‌كێشانی
بێمافیه‌كانه،قوڵتركردنه‌وه‌ی نایه‌كسانیه‌كانه، به‌رده‌وامی هه‌ره‌شه و
په‌لاماردانه‌كه به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكی كوردستانه‌وه،له‌گۆرنانی حه‌ز و خۆزگه‌ی
هه‌زاره‌ها گه‌نج و لاوه له‌ژێر ره‌حمه‌نی بۆگه‌نترین كه‌لتور و
فه‌رهه‌نگ،بێبه‌شبونی به‌رده‌وامی مناڵان و پیر و په‌ككه‌وته‌كانه به رووناكی و
ئاو و خزمه‌تگوزراییه سه‌ره‌تاییه‌كان،كۆتایی نه‌هاتنی قه‌سابخانه‌كانی ژنان و
ئافره‌تان و
به‌رده‌وامی زینده‌به‌چاڵكردنه‌كانیانه،دواتریش به‌رده‌وامییه به سیسته‌مه‌كانی
نێو كۆمه‌ڵگا كه نه‌وه‌یه‌كی خه‌سیو و كۆیله و بێ جوڵه و بیركردنه‌وه‌ی
به‌خشیوه به كۆمه‌ڵگای كوردستان،....
.
بۆیه له‌سه‌ر
خه‌ڵكی كوردستان پێویسته نه‌ك به‌شداری هه‌ڵبژارنه‌كان نه‌كه‌ن ،به‌ڵكو بیكه‌ن به
مانۆِرێك
بۆ گۆرینی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ ده‌ست راگه‌یشتن به ژیانێكی
سایسته‌ی به‌شه‌ره‌كان و كۆتایهێنان به وه‌زعیه‌تی موجودی ئیستا.
25-8-2008
|