|
دوایى
وه‌لاَمدانه‌وه‌ى
خه‌لَكى
كوردستان و نووسه‌ران و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان به پرۆژه‌ى مه‌لا و
حیزبه ئیسلامیه‌كان بۆ زیاتر به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ى ئازادییه‌كان و سانسۆر
و كۆنترۆلَى
زیاترى نووسن و بلاَوكردنه‌وه
و راگه‌یاندن،ئیسلامیه‌كان رووه راسته‌قینه‌كه‌ى خۆیان ده‌رخست و به
هه‌موو شیَوه‌یه‌ك
كه‌وتنه هه‌ره‌شه و په‌لاماردان بۆ جىَ
خستنى به‌دیله‌كانى خۆیان و به شیَوه‌یه‌كى
زۆر نامه‌دیانه و دوور له هه‌ر فه‌رهه‌نگیَكى
ئینسانى و سیاسى هیَرش
ده‌كه‌ن و ئیهانه و سوكایه‌تى به خه‌لَك
و نووسه‌ران و
رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن،له سه‌ره‌تادا ده‌ستیان بۆ ئه‌و كه‌سانه بردوه كه
رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و وه‌لاَمیان
داونه‌ته‌وه و خه‌لَكیان
له تاریكى و مه‌ترسیه‌كانى ئاگادار كردۆته‌وه،به‌هه‌رحالَ
خۆزگه هه‌ر له نووسین و بلاَوكردنه‌وه
تیَپه‌ڕى
نه‌كردایه و به‌مه‌ش نه‌وه‌ستان راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ و به ئاشكرا و به نهیَنى
وه‌كو پیشه‌ى هه‌میشه‌ییان هه‌ره‌شه ده‌كه‌ن تۆمه‌ت و سوكایه‌تیان پىَ
ده‌كه‌ن،گه‌یشتۆته ئاستیَك
له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزیونى نه‌ورۆز محمد بازیانى كۆنه بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى به
هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و خه‌لَكى
نارازى ده‌لَیَت:
( ئه‌وانه گیَل
و نه‌خۆش و نه‌فام و سه‌رلىَشیَواون!)،ته‌نها
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داوایان كردووه ته‌نها وه‌كو كاك محمده‌كان گفتوگۆبكه‌ن و بنوسن
و راكانیان ده‌ربڕن،به‌مه‌رجیَك
كه‌س نه‌یانكوژىَ!
به‌راستى ئیَمه
نازانین ئیسلامیه‌كان و میَجه‌ر
و عه‌مامه به‌سه‌ره‌كان و ره‌وته ئیسلامیه‌كانى كوردستان چیان ده‌ویَت؟!بۆ
لیَناگه‌ریَن
سه‌ربارى هه‌زار و یه‌ك كیَشه
و گرفت و كه‌مووكوڕى پیَداویستى
رۆژانه‌دا ،خه‌لَك
ژیان بكات و له هه‌ولَدابیَت
بۆ ده‌ست راگه‌یشتن به ژیانیَكى
بىَ
چین و چه‌وسانه‌وه؟ به ئاره‌زووى خۆیان له له مینبه‌رى مزگه‌وته‌كاندا ووتارى
ئاگرین بلاَوده‌كه‌نه‌وه
و خه‌لَكى
ده‌ترسیَنن
و هه‌ره‌شه‌یان لىَ
ده‌كه‌ن و فتواى كوشتن‌یان ده‌رده‌كه‌ن و سه‌رى مانگانیش مووچه‌یه‌كى چه‌ور و
نه‌سریه‌كى باش له ده‌سه‌لاَتداران
وه‌رده‌گرن و له هیچ شتیَكیان
كه‌م نیه،ئازادانه ده‌نووسن و بلاَوده‌كه‌نه‌وه
و ده‌كوژن و له‌ت و په‌ت ده‌كه‌ن و ده‌خنكیَنن
و ده‌ته‌قیَننه‌وه
و سه‌ر ده‌بڕن و زینده‌به‌چالَ
ده‌كه‌ن و .....،كه‌چى له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه و نووسین و بلاَوكردنه‌وه‌ى
لیَكۆلَینه‌وه‌یه‌كى
زانستى و میَژووى
هیستریا ده‌یانگریَت،ئه‌ى
بۆچى وه‌لاَمیَكى
مه‌نتقى و به به‌لگه ناده‌نه‌وه و هه‌ره‌شه ده‌كه‌ن و له‌لایه‌كى تریش هاوار بۆ
سه‌رۆكى هه‌ریَم
ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ى فرییان بكه‌ویَت
و ئه‌و كۆمه‌لَگا
تاریكتر بكه‌ن و به یاسا و ده‌ستوور كه‌س زات نه‌كات و هیَلَى
سوور نه‌به‌زیَنیَت.زیاتر
له هه‌زار سالَه
ئیَوه
ئه‌و كار و كرده‌وه‌تان بووه و ده‌تانه‌ویَت
له سه‌ده‌ى بیست و یه‌كیش له سه‌رده‌مى پیَشكه‌وتنى
زانشت و هۆشیارى و چاوكراوه‌ى به هه‌مان شیَوه
بۆتان بچیَته
سه‌ر و خه‌لَك
بڕواتان پىَ
بكات؟!
ده‌میَكه
سامیه لابیدى نووسه‌ر گووتویه‌تى(شتیَك
كه به‌بىَ
ده‌لیل و مه‌دره‌ك،به‌چاوبه‌ستراوى قبولَكرابیَت،به‌بىَ
ده‌لیل و مه‌دره‌كیش ده‌خریَته
كه‌ناره و ده‌رده‌كریَت...)ئیسلامیه‌كان
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناتوانن وه‌لاَمیَكى
قانعكه‌ر و دورست به خه‌لَك
و نووسه‌ران بده‌نه‌وه و به‌لَگه
و دیكۆمیَنته‌كانیان
هیَنده
لاوازه ته‌نانه‌ت جیَگاى
پیَكه‌نین
و گالَته‌جارییه،بۆیه
ده‌یانه‌ویَت
وه‌كو هه‌موو جاره‌كانى پیَشووتر
ئه‌مجاره‌یان له (كه‌مترین باوه‌ڕ)ده‌رچیَت
و هیَرش
ده‌به‌ن.
ئه‌وان پیَویسته
بخریَنه
ژیَر
چاودیَرى
چاكسازییه‌وه یارمه‌تیان بدریَت
و هاوكارى بكریَن،چونكه
به هه‌موو شیَوه‌یه‌ك
له هه‌ولَدان
بۆ دژایه‌تى كردنى حه‌ز و خۆزگه و هیواو ئاواته‌كانى خه‌لَكى
كوردستان و لاوان و گه‌نجان و ژنان و منالاَن
به تایبه‌ت، ئیَمه
ده‌لَیَین
ژنان و ئافره‌تانیش وه‌كو هه‌ر مرۆڤیَكى
دیكه و پیَویسته
یه‌كسان بن و ئازادانه مامه‌لَه‌بكه‌ن،پیَمان
ده‌لَیَن
ئیَوه
له به‌ڕه‌لاَیى
ده‌گه‌ریَن
و به‌د ئه‌خلاقى بلاَوده‌كه‌نه‌وه!!!ئیَمه
ده‌لَیَین
ده‌بیَت
منالاَن
و هه‌رزه‌كاران كه میَشك
و بیر و هۆشیان كاملَ
نیه و له‌هه‌موو جۆره توندوتیژى و هه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كى مه‌زهه‌بى و
قه‌ومییه‌وه به‌دووربن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌یه‌كى ته‌ندورست دوورست بیَت،ئیَمه
ده‌لَیَین
یاسا و ده‌ستوور نابیَت
بكریَته
ته‌وقیَك
و گه‌رده‌نى مرۆڤه‌كانى پىَ
زنجیر بكریَت
و دوور بیَت
له سه‌پاندنى هه‌ر بیروباوه‌ر و ئایدلۆژیایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ئینسانه‌كان خاوه‌نى
ئیراده‌ى و تواناكانیان بن،ئه‌وان ده‌لَیَن
به‌هیچ شیَوه‌یه‌ك
نابیَت
یاسا و ده‌ستوور سه‌ربه‌خۆبن و ده‌بیَت
دین و بیروباوه‌ره ئاینیه‌كان سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى بن له دارشتنى،ئیَمه
ده‌لَیَین
ده‌بیَت
هه‌موو شته‌كان قسه‌ى له‌سه‌ر بكریَت
بۆ ئه‌وه‌ى گومانه‌كان نه‌میَنن،به‌لاَم
ئه‌وان هیَلَى
سوورمان بۆ دیار ده‌كه‌ن و به‌زاندنى ئه‌و هیَلاَنه‌ش
به سزایى مه‌رگمان ده‌گه‌یه‌نن تاكو هه‌میشه له‌نیَو
دوودلَى
و گومڕاییدا بژین... .
هه‌موو
ئه‌مانه به شویَنى
خۆى،به‌لاَم
نه‌بوونى ده‌سه‌لاَتیَكى
مه‌ده‌نى و لیَواو
لیَو
له گه‌نده‌لَى
و خاوه‌ن هیَزیَكى
میلشیایى ده‌رفه‌تى بۆ ئه‌و كۆلكه مه‌لایانه ره‌خساندووه تا بریار و راسپارده
شه‌رمهیَنه‌ره‌كانیان
به‌سه‌ر نه‌وه‌ى سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك،كوڕان و كچانى سه‌رده‌مى رۆبۆت و
ته‌كنه‌لۆجیادا تاقیبكه‌نه‌وه،ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاَتى
له‌رزۆك و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ى پارتى و یه‌كیَتى
نه‌بیَت،ئه‌گه‌ر
سات و سه‌ودا و سیاسه‌تى نان به‌نرخى رۆژى ناسیونالیستى كوردى نه‌بیَت،هه‌رگیز
ئه‌و ره‌وته ئیسلامیانه و پرۆژه‌كانیان له‌به‌رده‌م ناره‌زایه‌تى پڕ له توڕه‌یى
گه‌نجان و لاوانى كچ و كوڕ و ژنان و منالاَنى
كوردستان،ناتوانىَ
بوه‌ستىَ،ئه‌گه‌ر
پالَشتى
و هاوكارى ده‌سه‌لاَتدارانى
كوردستان نه‌بیَت
به بیست و چوار سه‌عات ئه‌م نویَنه‌رانه‌ى
تاریكى ئاسه‌واریَكیان
له كوردستان نامیَنیَت.
Bashdar_net@yahoo.com
|