![]() |
| هه‌ڵبژاردنێك له ئارادانیه..! |
||
خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی چاوه‌ڕوانی میكانیزمێكی گونجاو بوون بۆ گۆڕان و گۆڕانكاری له كایه‌یی سیسته‌مه‌كانی به‌رێوه‌بردن و ده‌ركێشانی كۆمه‌ڵگا له كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی كه خه‌ریكه به‌ره‌و ئاقارێكی مه‌ترسیدار ئاراسته‌ی ده‌كات و ده‌رچونیان له‌م ژینگه داخراوه كه خه‌ریكه جێگای هه‌ناسه‌دانی تیا نامێنێت،چونكه سیسته‌می تقلیدی و كۆنی ئیستای حوكمڕانی له كوردستان ناخی تاكه‌كانی وێران كردوه و مرۆڤی هۆشیاری ئه‌م سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه چیتر به‌رگه‌ی ناگرێت،وورد بڵێم، ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك له شوێنی خۆیه‌تی و به‌هانه‌كانی شان خاڵی كردنه‌وه باوی نه‌ما و پێویسته ده‌سه‌لاَتی سیاسی جواب به خواست و وویسته‌كانی خه‌ڵك بداته‌وه، ده‌بوایه ئه‌حزابی حاكم خۆی به‌دوایی میكانیزم بگه‌ڕێت بۆ وه‌لاَمدانه‌وه به‌م ناره‌زایه‌تیانه و خالی كردنه‌وه‌ی ئه‌و بركانه‌ی كه له‌ناخی هه‌ر تاكێكدا خۆی حه‌شارداوه و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به ده‌رفه‌تێك بزانێك بۆ ده‌ستپێكی گۆڕانكاری به شێوازێكی سه‌رده‌میانه له به‌رێوه‌بردنی ولاَتدا، به‌داخه‌وه ده‌سه‌لاَت مێشَیك میوانی نیه و هه‌موو ئاماژه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه و به‌رنامه و پرۆگرام و ستراتیژیان و ته‌نانه‌ت كاندیده‌كان و قسه‌كه‌ره‌كانیان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و ژینگه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵك و هێز و لایه‌نه‌كان دورستیان كردووه، نیشانی ده‌دات كه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر هه مان ریتم و به‌رنامه‌ی پێشتر به‌رده‌وام بن و درێژه به وه‌زعیه‌تێك بده‌ن كه قه‌تڵ و عامی شێنه‌یی خه‌ڵكی له‌گه‌ڵدایه و بێگومان ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاگری ژێر خۆڵه‌مێش ده‌مێنێته‌وه و دوور نیه له‌كاتێكی تردا كڵپه بسێنێت ! به‌هه‌رحاڵ ، ئه‌و میكانیزمه‌ی كه خه‌ڵك به‌دواییدا ده‌گه‌ڕا تا راده‌یه‌ك ده‌توانم بڵێَم له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان گیری كرد و خه‌ڵك وویستیان ئه‌مجاره‌یان له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه كۆتای به سیسته‌می ئیفلیج و دواكه‌وتوویی به‌رێوه‌بردن و ده‌سه‌لاَتی ره‌های ئه‌حزاب و ئه‌شخاس بهێنن،به‌لاَم به‌داخه‌وه وه‌كو نه‌ریتێكی چه‌قبه‌ستوی زۆرێك له ده‌سه‌لاَته داسه‌پاوه‌كانی تری ناوچه‌كه و جیهان ئه‌حزابی ناسیونالیستی كوردی كه سه‌رمایه‌ی ئه‌و ولاَته‌یان بۆ خۆیان قۆرخ كردووه و هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌لاَتیان مۆنۆپۆل كردووه، ده‌رفه‌ت ناده‌ن و ده‌ست بۆ هه‌موو شێوازێكی پێشێلكاری ده‌به‌ن و سامانی و داهاتی ئه‌و خه‌ڵكه‌ش ده‌خه‌نه خزمه‌تی درێژه‌دان به مانه‌وه‌ی كار و كاسبیه‌ك كه وێنه‌ی كه‌مه له دنیادا! بۆیه ئومێدێك له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌دیناكرێت بۆ گۆڕان و هاتنه پێشه‌وه‌ی عه‌قلیه‌تێكی تازه بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگا خاپوره و دڵخۆشكردن به هه‌ڵبژاردنێك كه بۆنی ساكارترین پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و ئازادی لێوه نایه‌ت خۆشخه‌یاڵیه و فێڵ كردنه له خۆمان. 18 ساڵه ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته به‌ناو ئازاده و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌یه،زۆرترین بودجه و ئیمكانیات و ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌ستا بووه،به‌لاَم جگه له چه‌ند هوتێل و مۆتێلێك و بۆ به‌سه‌ربردنی شه‌وانه‌ی خۆیان و چاككردنه‌وه‌ی دوو شه‌قام ده‌ستیان نه‌چویه كارێكی مه‌زنتر، به داهاتی خه‌ڵك بۆخۆیان بوون به بازرگان و سه‌رمایه‌داری دونیا و جارێكیشیان منالاَن و لاوانی باداوه و كانی سپیكه‌یان به‌سه‌رنه‌كرده‌وه،ئه‌وه‌نده‌ی بیریان له‌وه‌كرده‌وه، چۆن زۆرترین نه‌خوێنده‌واری حیزب به‌رنه ناو زانكۆكان،نێو هێنده بیریان له هێنانه‌كایه‌یی سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌یی پێشكه‌وتوو نه‌كرده‌وه، هێنده بۆ لای سه‌ركوتكردنی ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك گوزه‌ریان كرد تا نه‌وه‌یه‌كی نامۆ و دڵشكاو و بێزار و بێ جوڵه و داهێنانیان دورست كرد،نیو هێنده به‌لای یاسا و ده‌ستوره ژه‌نگاویه‌كان نه‌رۆیشتن كه رۆژانه خه‌ون و خولیایی سه‌دان گه‌نج و مناڵ به خاك ئه‌سپێرێ ، هێنده بیریان له ده‌ست تێكه‌ڵ كردن له‌گه‌ڵ ولاَتانی ناوچه‌كه و جیهان كرده‌وه،نیو هێنده بیریان له دورست كردنی كیان و قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ خه‌ڵكی كوردستان نه‌كردۆته‌وه،كاریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌میشه وه‌كو سواڵكه‌رێك بژیت و به‌رده‌وام له‌به‌رده‌رگاكانیان كرنۆش به‌رێ،سیسته‌می ته‌ندورستیان هێنده به وێرانی هێشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌كاتی ساغی و سه‌لامه‌تی به‌لایاندا نه‌چن له‌كاتی نه‌خۆشی و مردن‌دا هانایان بۆ به‌رن و ئه‌وانیش مه‌رهه‌مه‌تی خۆیان نیشان بده‌ن و دوو پول له حیسابه‌كه‌ی خه‌ڵك خۆیان بۆیان بگێڕنه‌وه و له مردن رزگاریان بێت، ... . هه‌ڵبژاردن كاتێك مانایه‌ك په‌یدا ده‌كات كه ئازادی بێ قه‌ید و شه‌رت بۆ هه‌موو لیست و كیانه سیاسیه‌كان دابین بكرێت،ئیمكانیات و بودجه‌ی پێویست به یه‌كسانی له‌به‌رده‌ستی هه‌مواندا بێت،هه‌موو هێز و لایه‌نه جیاوازه‌كان ده‌ستیان به ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا رابگات بۆ پروپاگه‌نده و ئاشكراكردنی به‌رنامه و ستراتیژیان ، هێز و ده‌سه‌لاَتی چه‌كداری و میلیشیایی حیزبی بوونی نه‌بێت،دواجاریش گره‌نتیه‌ك هه‌بێت بۆ قبوڵ كردنی ئه‌نجامه‌كه‌ی،به‌لاَم به‌داخه‌وه له كوردستان ئه‌مانه هه‌موو پێچه‌وانه‌ن،بۆیه هه‌ڵبژاردنێك به مانای ووشه بوونی نیه و ئه‌وه‌ی هه‌یه مانۆڕێكی ئه‌حزابی حاكمه له‌ژێر فشاری حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و هێز و لایه‌نی ده‌ره‌كیدا به‌رێیانخستوه بۆ شه‌رعیه‌تدانه‌وه به‌ده‌سه‌لاَتی تولیتاری و تاكڕه‌وی خۆیان. |
||