به‌شدار علی
گه‌نده‌ڵی و رۆتین و بێبه‌رنامه‌یی و بێ پلانی و فه‌وزایه‌ك كه ئیستا له كوردستاندا هه‌یه،له هه‌ڕه‌مه‌كانی سه‌ره‌وه هاتۆته خواره‌وه و هه‌ر ئه‌وان كردویانه به دیارده و هه‌موو خه‌ڵكیان تێئاڵاندووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێست و كرده‌وه‌كانی خۆیان تیایدا وون بێت،بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و وه‌زعیه‌ته به‌ره‌و باشتر به‌رین ده‌بێت له سه‌ری ماره‌كه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین،كاتێكی زۆر تێپه‌ڕی و ده‌رفه‌تێكی باش له‌به‌رده‌ستا بوو
له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه ئه‌گه‌ر عه‌قڵێكی حكیم هه‌بوایه ده‌تواندرا زۆر به ئاسانی كۆمه‌ڵێك كێشه چاره‌سه‌ر بكرایه كه ئیستا له گه‌ردنی خه‌ڵك بۆته ته‌وق و رۆژانه قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆچی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان توانیان مه‌حسوبیه‌تی حیزیاتی بۆ ناو هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته رۆبچوێنن،خوێندن و په‌روه‌رده و فێركردن و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتور و مێژوو وره‌نگ و ووشه و...،سه‌راپایی جوڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی كائینه‌كانیان ته‌ژی كرد له حیزبایه‌تی،به‌ڵام بۆچی خورافیات و توندوتیژی و چیرۆكه ئه‌فسانه‌ییه‌كانی نێو پرۆگرامه‌كانی خوێندنیان له كۆڵ مناڵان و لاوان نه‌كرده‌وه؟ كه بۆته هۆی یه‌خسیركردن و كۆیله و بێده‌سه‌ڵاتی تاك و دورستكردنی مرۆڤێكی ئیفلیج!رۆژانه قوربانیه‌كانی ده‌بینین و (هه‌ژاریش)قوربانیه‌كی تره.
(هه‌ژار ئه‌سعه‌د)قوربانیه‌كی تری ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردنی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌یه،له‌كڵاورۆژنه‌یه‌كی مانگی ئابدا به په‌تێك له گه‌ره‌كی سه‌ركارێزی شاری هه‌ولیر به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له قوتابخانه و دورست كردنی كێشه له‌لایه‌ن ماڵه‌وه‌یان خۆی خنكاند و بۆ هه‌تایه چاوه‌كانی لێكنا و حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانیش بۆ ئه‌به‌د به فه‌رامۆشیان سپارد!ده‌بێت ئه‌و رووداوانه كه ئه‌رشیف ناكرێت ده‌بێت ببێته په‌ڵیه‌كی ره‌ش و بۆ مێژوو تۆمار بكرێت.
راسته كوردستان نزیكه‌ی نیو سه‌ده به ده‌ست جه‌للادترین رژێمه‌وه بوو،هێز و ئیراده و توانای مرۆڤه‌كان وورد و خاشكرا و هه‌موو جومگه‌كانی ژیان له‌به‌ریه‌كترازا و تاكه‌كان له‌سه‌ر سیسته‌م و بیركردنه‌وه و عه‌قڵیه‌تێك گۆش كران، خاڵی له هه‌موو مه‌نتق و بیركردنه‌وه‌یه‌كی دورست،به‌ڵام دوایی دوو ده‌یه له به‌رێوه‌بردنی حكومه‌تی كوردی،ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نه‌ك هه‌ر كاری نه‌كرد له‌سه‌ر كاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاسه‌واره خراپه له‌سه‌ر ژیان و بیركردنه‌وه و چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان ،به‌ڵكو به هه‌مان عه‌قڵیه‌ت و بیركردنه‌وه و سیسته‌م و پرۆگرامه‌وه خه‌ڵكی نقومی نێو مه‌رگ و سه‌رگه‌ردانی و دڵه‌راوكێ و ده‌یان ده‌رد و به‌ڵا و نه‌خۆشی ده‌روونی و جه‌سته‌یی كرده‌وه و درێژه‌ی به ژیانێك دا كه ته‌نها قابیلی به‌شه‌ر نیه.
دوایی هه‌موو هه‌وڵه‌كان و چاوه‌روانیه‌كی زۆر ئومێدێك نه‌ماوه بۆ باشتر بوون،بۆیه رۆژانه ده‌یان هه‌واڵی خۆكوژی و كوتایهێنان به ژیان به شێوازی جیاواز له شار و شارۆچكه و گونده‌كانی كوردستان گوێچكه و چاوه‌كانمان ئازار ده‌ده‌ن،به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سان و لایه‌ن و ده‌زگایه‌كیش لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوونی به‌دوادا بكه‌ن.
ده‌مێكه گوتومانه سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن له‌م مه‌مله‌كه‌ته دارزیوترین و ئیفلیجترین سیسته‌م و پرۆگرامه و ده‌بێت بخرێته زبڵدانی مێژووه‌وه،به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان گه‌ره‌كیانه له‌رێگای كۆنی و دواكه‌وتویی ئه‌و سیسته‌مانه درێژه به ته‌مه‌نی خۆیان بده‌ن و خه‌ڵك بۆ هه‌میشه له تاریكی و نه‌زانیدا بژین و ده‌رگای هۆشیاری و زانست و مه‌عریفه‌یان به‌سه‌ردا دابخه‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بمێنن.
باشه حكومه‌ت چ كاره‌یه؟ كاتێك پرۆگرامێكی خوێندن نه‌گۆرێت و نه‌توانێ خه‌ڵك له‌م جه‌نگه ترسناكه رزگار بكات،شانی خۆی له هه‌موو پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كی خه‌ڵك خاڵی كردۆته‌وه و خه‌ڵكی به قه‌ده‌ر سپاردوه،ده‌زگایه‌ك دانه‌مه‌زرێنێ بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه،خۆ له رووی به‌رهه‌مهێنانیشه‌وه له خوار هێڵی سفره‌وه‌یه تا ئیستا(لاستیك و تور و مه‌سینه‌ش)له ده‌ره‌وه ئاودیو ده‌كرێ،ئیتر مانایه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت بوون.
8/9/2008
