|
پرسیار : رۆڵی گه‌نجی كورد له‌مرۆدا چیه بۆ پته‌وكردنی بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كانی
كۆمه‌ڵگا؟
به‌شدار علی:پێش هه‌موو شتێك پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین,گه‌نجان و لاوانی
كوردستان له‌نێو به‌رداشه‌كاندا هه‌میشه هاڕدراون و ده‌هاڕدرێن,گیرۆده‌ی ده‌یان
كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و
فه‌رهه‌نگین,بۆیه به‌بڕوای من به‌م حاڵه‌یانه‌وه ناتوانن ببن به كاراكته‌رێكی
ئه‌كتیڤ بۆ گۆرینی ئه‌و وه‌زعیه‌ته یان وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ڵێن( پته‌وكردنی
بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان),چونكه له‌نێو ئه‌و سیسته‌مه زاڵانه‌ی كه له‌نێو
كۆمه‌ڵگادا باڵا ده‌سته بێجگه له‌وه‌ی كه رێگه‌ی پێ نادرێت,له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
توانا و سه‌لیقه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه ئه‌و رۆڵ و ئه‌ركه بخاته سه‌ر شانی
خۆی,چونكه ده‌زانێ ئه‌و خاوه‌نی خۆی نیه نه‌ك كۆمه‌ڵگاكه‌ی تاكو هه‌ڵسێت به
چاككردنی!له هه‌موو لاكانه‌وه كارده‌كرێت بۆ یه‌خسیركردن و بێ ئیراده‌ی
ئه‌و,دارزیوترین و ئیفلیج ترین یاسا و ده‌ستوریان به‌سه‌ردا فه‌رز
كردوون,سه‌ره‌تاترین ئازادییه فه‌ردیی و مه‌ده‌نیه‌كانیان له ژێرپرسیاردایه,
خه‌ون به ساكارترین خزمه‌تگوزارییه‌كانیانه‌وه ده‌بینن,له‌نێو ته‌ڵبه‌ندێكی
دواكه‌وتوودا كار و پرۆژه‌كانیان قه‌تیس كردوون,له‌وه‌ته‌ی هه‌ستیان به بوونی
خۆیان كردووه له نێو ته‌پ و تۆزی جه‌نگ و ئاسه‌واره‌كانی كوشتن و بڕین و كاره‌سات
ئاشنا ده‌كرێن,هه‌میشه هه‌ره‌شه و په‌لاماردانی وڵاتانی ناوچه‌كه مۆته‌كه‌یه‌كی
نزیك بووه لێیان,...ئیتر كاتێك هه‌ست به مافی خۆی نه‌كات ئه‌و ئه‌ركه و ده‌یانی
تر نایخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان,له‌هه‌موو دونیاش هه‌ر وایه ئه‌گه‌ر ئه‌رك و ماف
یه‌كسان نه‌بن ناهاوسه‌نگیه‌ك دورست ده‌بێت.
به‌ڵام به ده‌ست بردن بۆ ره‌گ و ریشه‌ی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه
باسمان كرد و كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ده‌ست بردن بۆ پرۆژه‌ی جۆراو
جۆر ل هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا, رێگه‌دان به‌ده‌نگ و ره‌نگی جیاواز , ئه‌و كاته‌ش
بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كانی كۆمه‌ڵكاش كێشه‌یه‌كیان نابێت و پێویستیان به پته‌وكردن
نیه, گه‌نجان و لاوان به كچ و كوڕه‌وه ده‌یان ئه‌ركی جیاواز ده‌خه‌نه سه‌ر شانی
خۆیان ,چونكه كاتێك سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن مێشكی مناڵان و گه‌نجانی به
زانستی سه‌رده‌م ئاخنی,كه جیاوازی و نایه‌كسانی له كۆمه‌ڵگادا كاڵبویه‌وه,كه
گه‌نده‌ڵی و به هه‌ده‌ردانی سامانی خه‌ڵك نه‌ما,كه یاسا و ده‌ستورێكی
سه‌رده‌میانه و مۆدێرن له دادگا و داموده‌زگاكان كاری پێكرا,ئاو وكاره‌با و
سوته‌مه‌نی و رێگاوبان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر دابینكرا,كچ و كوڕانی گه‌نج
له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنێك و پیاسه و دوو قسه‌ی خۆشه‌ویستی خه‌ڵتانی خوێن نه‌كران و
یاسایا و ده‌زگایه‌ك هه‌بوو بۆ بۆ پشتگیری‌یان و پارێزگاری‌یان,ئه‌و كاته‌ش گه‌نجان و
لاوانی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری له به‌های كۆمه‌ڵگاكه‌یان ده‌كه‌ن و
كار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه و گرفته‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا.
پرسیار: په‌رته‌وازه‌بوونی گه‌نج و بزربوونی ناسنامه‌كه‌ی وه‌ك گه‌نج هۆكاره‌كه‌ی
بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه؟
به‌شدار علی: لایه‌نێكی تری كێشه‌كان لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات,ده‌سه‌ڵااتدارانی
كوردستان یه‌كێك له‌و توێژانه‌ی به جدیه‌ته‌وه كاریان له‌سه‌ر كردووه بۆ كۆنترۆڵ
كردنیان,گه‌نجان و لاوانی كوردستان بوون,چونكه به‌و پێیه‌ی فراوانترین و زۆرترین
ژه‌ماره‌ی كۆمه‌ڵگان و خاوه‌نی توانا و قابیلیه‌تی زۆرن و زۆرترین خه‌ون و هیوا و
ئاواتیشیان له هه‌گبه‌دایه,بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شێواز رێگای جۆراو جۆریان
په‌یڕه‌و كردووه,به‌سه‌ر حیزبه‌كاندا دابه‌شیان ده‌كه‌ن,جیاوازی رێكخراو
سه‌ندیكایان ده‌خه‌نه نێوان, سوود له تۆخ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌گه‌رێتی و عه‌شیره‌ت
گه‌رێتی و مه‌زهه‌ب و ئاینه‌كان وه‌رده‌گرن بۆ دابڕان و په‌رته‌وازه
بوونیان,پرۆژه و ئیمكانیاتیان ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی بۆ بێ ده‌نگ كردن و كپ
كردنه‌وه و دابڕانیان و راگرتنیان به‌رامبه‌ر له‌یه‌كتر,دامه‌زراندن و كاركردنیان
كرده وه‌سیله و فشار ,ده‌نگدان به لیسته‌كانیان كرا به مه‌رجی ده‌رچوون له
ناوه‌نده‌كانی خوێندن,بێجگه له‌مانه‌ش مه‌حاڵه پرۆژه و كارێكی تر به‌بێ مۆری
ئه‌وان بچێته پێشه‌وه,چونگه ئۆرگان و داموده‌زگاكانیان كۆنترۆڵ كردووه,ئیتر
كاتێك گه‌نجانێك ده‌یان پرۆژه‌یان لێ كرا به سه‌راب و هه‌ره‌سی پێ هێندرا و له
بێ ئومێدییدا له شوێنی خۆی داده‌نیشێ تاكو رێگایه‌كی تر ببینێته‌وه بۆ
رزگاربوون و ده‌رچوون له‌م وه‌زعیه‌ته,,بۆیه گه‌نجان و لاوانی كوردستان
به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ی دواییان دوایی بێ ئومێد بوون له گۆڕان و باشتربوون
بیریان له رێگایه‌كی تر كرده‌وه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌مه‌كه ئه‌ویش كۆچ و
سه‌فه‌ركردن بوو بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا,ئه‌وانه‌شی كه نه‌یانتوانیوه
به‌داخه‌وه ده‌ستیان بۆ ماده‌ی بێ هۆشكه‌ر یان خۆكوژی بردووه كه ئه‌مانه
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگاچاره نین.
پرسیاری: ئایا خودی گه‌نج به‌شێكه له په‌رته‌وازه‌كه‌ی كه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك
ئیستا باسی لێوه ده‌كرێت؟
به‌شدار علی: نه‌خێر ,به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌نجان و لاوانی كوردستان خۆیان به‌شێك
یاخود هۆكار نه‌بوونه له‌و په‌رته‌وازییه,به‌ڵكو كاریان له‌سه‌ر كراوه یاخود
ناچاركراون وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد,تۆ به بیری خۆتی بهێنه‌ره‌وه
به‌درێژای ئه‌و چه‌ندساڵه‌دا چه‌ندان گروپ و رێكخراو و ده‌سته و كۆمه‌ڵه دورست
بوون بۆ داكۆكیكردن له ماف‌و ئازادییه‌كانی گه‌نجان و لاوان,به‌ڵام یان به( هێمنی)
له‌بارده‌بران یاخود له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه و كار و چاڵاكیه‌كانیان راپێچی
زیندان ده‌كران و ئیهانه و سوكایه‌تی ده‌بووه به‌شیان, به‌بیانووی (نه‌بوونی
مۆڵه‌ت و كاری تێكده‌رانه و له پشته‌وه‌بوونی ده‌ستی دوژمنان و ساوای
ئه‌زموونه‌كه و ...) چونكه له‌گه‌ڵ ستراتیژ و سیاسه‌تی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵات كه‌مێك
جیاوازتر بوون.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی گه‌نجان و لاوانیش كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری
كردۆته سه‌ر ووزه و توانا و سه‌لیقه‌یان,به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر لاوان و گه‌نجانی
كوردستانن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ره‌شه و په‌لاماردانی وڵاتانی شۆڤینی ناوچه‌كه به
هه‌زارانیان ده‌رژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان و ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن,به‌سه‌دانیان
كۆده‌بنه‌وه و پشتگیری یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ كۆتایهێنان به گه‌نده‌ڵی و نایه‌كسانی و
زوڵم ز زۆرداری ,ده‌نگی ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌می و
نه‌بوونی پێداویستیه‌كانی ژیان,ده‌نووسن و قسه ده‌كه‌ن له هه‌ر كێشه ئه‌گه‌ر و
گرفتێك كه رووبه‌رووی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌بێته‌وه.
پرسیار: چین ئه‌و پرسیارانه‌ی كه پێویسته گه‌نجان بیكاته به‌رنامه و به‌دوای
وه‌ڵامه‌كانیدا بگه‌رێت؟
به‌شدار علی: كچان و كوڕانی گه‌نجی كوردستان,پێویسته كۆكردنه‌وه‌ی هێز و
تواناكانیان بكه‌نه خاڵی وه‌چه‌رخان بۆ كۆتاییهێنان به‌م وه‌زعیه‌ته,له ده‌وری
یه‌كتر كۆببنه‌وه و هه‌موو سنوره ده‌ستكرد و دوورستكراوه‌كان بپچرێنن,ژیانی
ره‌فاهیه‌ت و خۆشگوزه‌رانی و ئازادی و یه‌كسانی و ده‌ست راگه‌یستن به ئامێر و
وه‌سائیله‌كانی سه‌رده‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كان و كۆتایهێنان به پله‌دووی و
سه‌رگه‌ردانی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ,بكه‌نه ئامانجی سه‌ره‌كیان(بێگومان ئه‌مانه
ئامانجی هه‌موو كوڕ و كچێكی گه‌نجه له كوردستان كه به‌چه‌ندین زمان رۆژانه
ده‌ریده‌بڕێ),به ده‌سه‌ڵاتداران بلێین ئێمه پێمان خۆش نیه دۆست و ئازیزانمان
جێ بهێڵین و برۆین كۆچ بكه‌ین,بۆ ئێمه خۆش نیه ده‌ست بۆ مادده‌ی كهولی و ئه‌فیون
و تلیاك به‌رین,ساته‌كانی ته‌مه‌نمان به ده‌ستی خۆمان كورت بكه‌ینه‌وه,نامانه‌وێت
دیسانه‌وه ته‌سلیم به ده‌وله‌َتێكی
عروبی ئسلامی ببینه‌وه,سامانی ئه‌و وڵاته گه‌لێك زۆره و فرسه‌تێكی زێرینمان
له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان هه‌ست به بوون و ناسنامه‌ی خۆمان بكه‌ین و
وه‌كو هه‌ر گه‌نجێكی سه‌ر ئه‌و زه‌مینه له ماف و ئازادییه‌كانمان به‌هره‌مه‌ند
بین,بێگومان ئه‌مه‌ش ته‌نها به یه‌كگرتووی و كۆبوونه‌وه و به‌هێزی فشاره‌كانمان
ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌و مافانه‌ی ئێمه ده‌وه‌ستنه‌وه به‌هێز
و ئیراده‌مان هه‌ڵیانده‌ینه زبڵدانی مێژوو.
تێبینی: ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له ژماره(2899)ی رۆژی هه‌ینی رۆژنامه‌ی خه‌بات
بڵاوكراوه‌ته‌وه
|