|
به‌شدار علی
سایكۆلۆژیای ئه‌و
مرۆڤانه‌ی كه متمانه‌یان به‌خۆیان نیه و به شێوه‌یه‌ك
له‌شێوه‌كانیش نه‌خۆشی خۆ به‌زل زانیان هه‌یه ئه‌وه‌یه، هه‌میشه
ده‌یانه‌وێت له‌به‌رچاوی خه‌ڵك وون نه‌بن، له‌لایه‌ك وون بن
ده‌یانه‌وێت له‌ده‌یان لای تره‌وه بكه‌ونه‌وه به‌رچاوی
خه‌ڵك،چونكه به ده‌رنه‌كه‌وتنیان هه‌ست به نه‌مان و ئاوابونی
خۆیان ده‌كه‌ن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناخی خۆیانه‌وه هیچ شك نابه‌رن
تا شانازی پێوه‌بكه‌ن و بوونی خۆیان
بسه‌لمێنن و ده‌یانه‌وێت
له‌ناخی به‌رامبه‌ره‌كانیان ئه‌و بۆشاییه پربكه‌نه‌وه،چیرۆكی
توڕه‌بوون و په‌لاماردان و هیستریای ده‌یان به‌رپرسی كوردستان له
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی حیزبی و غیره حیزبی ئاماده‌یه، ته‌نها
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (وێنه‌كه‌ی جوان ده‌رنه‌كه‌وتیه،له‌كاتێكی باش
بۆی بڵاونه‌بۆته‌وه و بۆی دووباره نه‌بۆته‌وه و له ئه‌وروپا
نه‌یانبینیوه و گرینگی پێنه‌دراوه...)
ته‌ها به‌رواری وه‌زیری
وه‌رزش و لاوانی كوردستان له دوو تێی كتێبێكدا كۆی (كار و
چالاكیه‌كانی)خۆی و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خستۆته روو ،به‌چاو خشاندنێك
به كۆی دووبه‌رهه‌می چاپ كراوی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی هه‌رێم
و وه‌زیره‌كه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی لای سه‌ره‌وه‌ت بۆ رۆشن ده‌بێته‌وه
و گومانتێكت لانامێنێت كه ئه‌میش كه‌وتۆته هه‌مان داوه‌وه،
وه‌كو دوا په‌له‌قاژه‌ی خۆی و ترسی دووركه‌وتنه‌وه له سه‌روه‌ت و
سامانێك كه له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو ته‌خشان و په‌خشانی كرد و
وون بوونی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك و راگه‌یاندنه‌كان توشی حاله‌تێكی
نائاسایی كردووه، بۆیه ،زیاتر له (100)وێنه‌ی خۆی له
بڵاوكراوه‌یه‌ك ده‌ده‌ت و له‌سه‌ر حیسابی گیرفانی گه‌نجانی باداوه
و كانی سپیكه به هه‌زاران نوسخه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه.
بێجگه له‌مه‌ش ده‌كرێ
خوێندنه‌وه‌یه‌كی تریش بۆ زه‌مه‌نی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتابانه
بكرێت و ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ هه‌ڤاڵانی سه‌ره‌وه‌ی خۆی تا له
كابینه‌ی تازه‌دا هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تێنێت و وه‌زه‌ره‌تێكی تری پێبده‌ن
و دیسانه‌وه كاولی بكات و پۆلێك گه‌نج و لاو و پیر و په‌ككه‌وته‌ی
تر نا‌ئومێد و بێ هیواو سه‌رگه‌ردان بكات وه‌كو له وه‌رزش و
لاوان‌دا كردی و ئیتر له یاریه‌كه دوورنه‌كه‌وێته‌وه.
ماوه‌یه‌ك پێش ئیستا
وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار به ئیش و كاره‌كانی لاوان له حكومه‌ته
له‌رزۆكه‌كه‌ی ئه‌فغانسان كه له دواكه‌وتوترین شوێنی سه‌ر ئه‌و
گوێی زه‌وییه‌یه هاته سه‌ر ته‌له‌فزیون و رایگه‌یاند هه‌موو
هه‌وڵ و ماندووبونی خۆیان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی
له‌م وڵاته قه‌ده‌غه نه‌بێت و یاسا و ده‌ستورێكی مه‌ده‌نی
بكه‌ینه ده‌ستور له‌م وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی لاوان له‌ده‌ست فه‌رهه‌نگ
و كه‌لتوری دواكه‌وتودا رزگاریان بێت...كه‌چی سه‌راپای كار و
چالاكیه‌كانی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كه‌ی لاوان له هه‌رێمی
لانكه‌ی (ئازادی و دیمكراسیدا) له ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی دونیا
به نه‌وت و سامانی سروشی و له‌به‌رده‌ستا بوونی زۆرترین
ئیمكانیات،له‌خولی دورمان و شه‌قام پاككردنه‌وه و سه‌فه‌ر و
سه‌ردانی به‌چكه كادیرانی حیزب بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دورستكردنی
یاریگای بازرگانی و خه‌ڵاتكردنی چه‌ند كادیرێكی حیزب ...،تێپه‌ڕی
نه‌كردووه، (كه خۆیان بڵاویان كردۆته‌وه) نازانم ئه‌و
وه‌زاره‌ته‌ی كاك ته‌ها و راگه‌یاندنه‌كه‌ی چۆن روویان هات و شه‌رم
داینه‌گرتن كاتێك هه‌موو كاری چه‌ند ساڵه‌یان له‌م چوارچێوه‌یه
ده‌رنه‌چوو كه‌چی بڵاویشیان كرده‌وه !
هه‌ر ئه‌و كار‌و كرده‌وه‌ی
ئه‌و وه‌زاره‌ته و ئه‌و به‌رنانه و ئه‌جێندایه بوو،زیاتر
گه‌نجان و لاوانی به‌ره‌و هه‌ڵدێر و سه‌رگه‌ردانی و نائومێدی برد و
چه‌ندین كه‌ڕه‌ت له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دووریخستنه‌وه ،هه‌ر خودی
وه‌زاره‌تێك به‌ناوی لاوانه‌وه به‌یه كێشه
و مۆته‌كه‌یه‌ك له‌سه‌ر دڵی لاوان،چونكه ده‌زگایه‌ك هه‌بوو
به‌ناوی لاوانه‌وه كه‌چی خه‌ریكی هه‌موو شتێك بوو به‌س ئاگاداری
كێشه و گرفته‌كانی لاوان نه‌بوو،له‌سه‌ر حیسابی گه‌نجانی
خێرله‌خۆنه‌دیوی كوردستاندا به‌چكه كادیرانی حیزب له
ره‌فاهیه‌تدا له ئه‌وروپا و لوبنان و دوبه‌ی ده‌یانگوزه‌راند.
ئیتر به‌هایه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی و گرینگی‌دان به گه‌نجان و
لاوان نه‌مایه‌وه و متمانه‌یه‌ك كه پێشتر چاوه‌روان ده‌كرا
كوژایه‌وه،ئه‌وان هاتن كۆمه‌ڵێك نه‌خوێنده‌وار كه كادیری حیزب
بوون له‌م وه‌زاره‌ته جێگایان كردنه‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌شیان
لێچاوه‌ڕوان ده‌كرا ،وویستیان گه‌نجان و لاوان به‌ره‌و هه‌ڵدێر
به‌رن و له كێشه و گرفته سه‌ره‌كیه‌كانی خۆیان دووریان
بخه‌نه‌وه و به كێشه‌ی لاوه‌كیه‌وه خه‌ریكیان بكه‌ن،به‌ڵام
سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به
كردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگخانه‌كان به تایبه‌ت له ئیداره‌ی سلێمانی
ده‌ستیان پێكرد،به‌ڵام دواتر ئه‌و فه‌رهه‌نگخانانه له ناوچه و
رێكخراوه‌كان زیاتر كاری حیزبیان ده‌كرد و سه‌ره‌نجام بویه جێگای
نیگه‌رانی هاوپه‌یمانه‌كه‌یان و كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌سێردرا .
كێشه‌ی گه‌نجان و لاوانی
كوردستان ،كێشه‌ی نه‌زانینی دورمان نیه ،گرفتیان پیس بوونی
شه‌قامه‌كان نیه،كێشه‌یان نه‌زانینی كاری حیزبی و رێكخراوه‌یی
نیه كه ئه‌و وه‌زاره‌ته له فه‌رهه‌نگخانه‌كان كاری بۆ
ده‌كرد،.. .
كێشه‌ی گه‌نجانی ئه‌و
مه‌مله‌كه‌ته ،نه‌بونی فه‌رهه‌نگێكی هاوچه‌رخه كه حه‌ز و
خۆزگه‌كانیان لێده‌كات به‌سه‌راب ، له‌ئارادابوونی یاسا‌و
ده‌ستورێكی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتوه كه ده‌ست و قاچه‌كانیان
كه‌له‌پچه ده‌كا،دزی و گه‌نده‌ڵی و رۆتیناتێكه كه جیاوازی و
نایه‌كسانیه‌كانی تا ئانیشك قوڵ كردۆته‌وه،مناڵی به‌رپرسان
له‌وپه‌ڕی ناز و نیعمه‌ت ده‌یگوزه‌رێنن و مۆنیكا لێده‌خوڕن و
له‌نێو ڤێلادا شه‌و و رۆژ ده‌كه‌نه‌وه،به‌ڵام كوڕ و براكانی ئێمه
له نه‌بونیدا ناتوانن خوێندن ته‌واو بكه‌ن و بیركردنه‌وه له
هاوسه‌رگیری و خێزان پێكه‌وه‌نانیش كوفرێكه ئه‌نجامده‌رانیان
دووچاری ده‌یان كێشه‌ی قورس ده‌كاته‌وه و به باجێكی قورس ته‌واو
ده‌بێت،نوێنه‌رایه‌تیكردنی كۆمه‌ڵێك به‌ناو لایه‌ن و رێكخراو
داموده‌زگایه كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به لاوانه‌وه نه‌بوه و
نیه، به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی لاوانیش بوو به به‌شێك له‌م ده‌زگا
و لایه‌نه ره‌زاگرانانه له‌به‌رچاوی گه‌نجان و لاوان،كێشه‌ی
لاوانی كوردستان داسه‌پاندنی ئیفلیجترین سیسته‌می په‌روه‌رده و
خوێندنه كه مێشكیان به خورافیات و وه‌هم و ئه‌فسانه‌ی جۆراو جۆر
ئاو ده‌دات و سه‌ره‌نجامیش نه‌وه‌یه‌كی خاڵی له بیركردنه‌وه و
جوڵه داهێنان ده‌بێته نسیبی كۆمه‌ڵگا.گه‌نجی مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی
من به‌ده‌ست ده‌یان نه‌خۆشی ده‌روونی و جه‌سه‌دی گیرۆده‌یه و
لایه‌نێك نیه هانای بۆ به‌رێ،كه‌چی وه‌زیره‌كه‌یان له ئه‌وروپا
كۆنفراسی خه‌ته‌نكردن ده‌گێڕێت !
وه‌زاره‌تی لاوان،
گه‌نجانیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و هیچ یه‌كێك له‌م كارانه نه‌بویه
بابه‌ت و پرۆژه‌یه‌كی ئه‌و وه‌زاره‌ته،به‌ڵكو میكانیزمێك بوو بۆ
درێژه‌دان به عه‌قڵیه‌تێكی دۆگمای چه‌ق به‌ستوو كه هه‌موو
شته‌كان به به‌یانی و دوو به یانی و سێ به‌یانی و...ده‌سپێرێ و
خه‌ڵكی له‌نێو چاوه‌ڕوانیه‌كی قوڵدا راده‌گرێت .
ئه‌گه‌ر ئه‌وان
خزمه‌تێكیان به چه‌ند به‌چكه كادیرێكی حیزب كردبێت ،به‌ڵام
هه‌زاران گه‌نجی وه‌كو منیان نا ئومێدكرد له‌هه‌ر هه‌وڵێكی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی بۆ چاره‌سه‌ركردن یاخود كومكردنه‌وه‌ی
به‌شێك له كێشه و گرفته‌كانی لاوان و گه‌نجان. |