|
ڕێژه‌ی ئه‌نجامدانی تاوان له نێو توێژی گه‌نجان له كوردستان ڕوو له
زیادبوونه،جۆری تاوانه‌كانیش جۆراو جۆره وه‌كو(كوشتن
،لێدان،دزی،رفاندن،مامه‌ڵه‌كردن به مادده‌ی بێ هۆشكه‌ر،ته‌عه‌دای سێكسی،له‌شفرۆشی
و...)
به‌پێی راپۆرتی ساڵانه‌ی رێكخراوی تواناسازی لاوانی كوردستان تیایدا هاتووه،
له‌ساڵی 2007 ته‌نها له ڕه‌گه‌زی نێر له فه‌رمانگه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر
(252) گه‌نج مه‌حكوم كراون،له فه‌رمانگه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانیش(286)
گه‌نج مه‌حكوم كراون و له فه‌رمانگه‌ی گرتن و گواستنه‌وه ودهۆكیش(227) مه‌حكوم
هه‌بووه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه له ڕه‌گه‌زی مێ له چاكسازی
ئافره‌تان له هه‌ولێر(22) ئافره‌ت گیراون و (10) یان مه‌حكوم كراوه، له
فه‌رمانگه‌ی چاككردنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانیش (397) ئافره‌تی مه‌حكوم هه‌بووه،
له‌چاكسازی ئافره‌تانی دهۆكیش(6)مه‌حكوم هه‌بووه.
هه‌ر به‌پێی داتاكانی نێو ڕاپۆرته‌كه كه خۆشیان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه به‌هۆی
چه‌ند هۆكارێكه‌وه نه‌یانتوانیوه ژماره‌ی راسته‌قینه به‌ده‌ست بهێنن، واته
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو به‌شێكه له‌وتاوانانه‌ی كه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی
رابردوو له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه ئه‌نجامدراوه، له‌درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه
له‌ئاسایشی گشتی له هه‌ولێر(680) مه‌حكوم هه‌بووه و له ئاسایشی گشتی له
سلێمانیش(647) مه‌حكوم هه‌بووه. به‌پێی ئه‌و داتایانه كه ئێمه شاره
سه‌ره‌كیه‌كانی كوردستان‌مان وه‌رگرتوه (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك) شار و
شارۆچكه‌كانی تری كوردستان كه رێژه‌كه‌ی ئه‌وانیش دیاریكراوه پشتگوێمان خستووه
له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زدا و ده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی له پۆلیس و ئاسایش و
چاكسازیدا(2517) گه‌نج مه‌حكوم كراون!
مرۆڤ له ئه‌زه‌له‌وه شه‌رانگێز و تێكده‌ر و ئازارده‌ر نییه وه‌كو لاپه‌ره‌یه‌كی
سپی وایه و په‌لاماردان و درۆ و خیانه‌ت و هه‌ر كارێك كه هه‌ستی كه‌سانی تر
بریندار بكات له هزری ئه‌ودا جێگای نابێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه مرۆڤێكی
ته‌ندروسته و هه‌میشه حه‌ز به یارمه‌تیدانی ده‌وروبه‌ر و خه‌ڵكانی تر ده‌كات،
به‌ڵكو ئه‌وه په‌روه‌رده و ژینگه‌ی ده‌ره‌وه و سیسته‌مه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگایه
له‌گه‌ڵ ئازاردان و په‌لاماردانی خه‌ڵكی دیكه رایده‌هێنن كه هه‌رگیزاو هه‌رگیزیش
بۆ ئه‌و خوازراو نییه، به‌ڵام پاڵنه‌رێك ئاوا له‌و مرۆڤه ده‌كات ده‌ست بۆكارێكی
له‌م شێوه به‌رێت (په‌شیمانبوونه‌وه‌ی تاوانباران دوایی هه‌ر تاوانه‌كان به‌ڵگه‌ی
ئه‌و ڕستانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه) باسه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه، چ هۆكارێك وا له‌م مرۆڤه
ده‌كات ده‌ست بۆ تاوان ببات و له‌سه‌ر تاوان و ئازاردانی كه‌سانی تر رابهێندرێت؟
بۆ ده‌ستكه‌وتنی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره پێویسته كه‌مێك بۆ دواوه بگه‌رێینه‌وه.
زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كانی كوردستان و عێراق
له‌رێگای شه‌ڕ و كوشتن و ماڵوێرانی و كاره‌ساته‌وه هاتونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و
به‌هه‌مان لۆژیكیشه‌وه درێژه‌یان به ده‌سه‌ڵات و ته‌مه‌نی خۆیان داوه، هه‌ر
ماوه‌یه‌ك كاره‌ساتێكیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا هێناوه و كوشتن و بڕین و شه‌ڕ و كاولكاری
بۆته مێژووی تاكه به‌تاكه‌ی خه‌ڵك، ئیتر به‌م شێوه‌یه تاكه‌كان به‌ناچاری ده‌ست
و په‌نجه له‌گه‌ڵ توندوتیژی نه‌رم ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌سه‌دان شێواز
خه‌ڵكیان ناچار به كوله‌مه‌رگی و ئاواره‌یی و سه‌رگه‌ردانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌ست بۆ كارێكی (ناڕه‌وا) به‌رن و ببن به ماده‌یه‌كی خاو بۆ دواڕۆژی ئیش و
كاره‌كانیان!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه زیاتر ده‌مانه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین هه‌موو ئه‌و
ژمارانه‌ی كه له‌م داتایانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه ته‌مه‌نیان له‌نێوان(18-35)
ساڵانه،واته گه‌نجن كه دووچاری ئه‌نجامدانی تاوانێك هاتوون، پرسیار لێره
ئه‌وه‌یه بۆچی گه‌نجان به‌م ڕێژه زۆره تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟ له كاتێكدا
هۆشیارترن توێژی كۆمه‌ڵگاكان گه‌نجان و لاوانن!
واقعیه‌تێكی تاڵ ئه‌مرۆ ڕووبه‌ڕووی لاوانی كوردستان بۆته‌وه،ژینگه‌یه‌ك بۆ لاوان
دورست كراوه تاكو به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌توانێ بیری ئاسوده‌ی و خۆشگوزه‌رانی و
ئازادی و یه‌كسانی و ره‌فاهیه‌تی خۆی و ده‌ووروبه‌ره‌كه‌ی به مێشكی‌دا گوزه‌ر بكات،
له‌ماوه‌ی خوێندندا ده‌یان رۆژ و هه‌فته به گیرفانی خاڵی به‌رێده‌كات و خۆزگه
به جلێكی تازه و جوان و سه‌فه‌رێكی شاره‌كه‌ی دراوسێی ده‌خوازێ، كه خوێندنیش
ته‌واو ده‌كات به كه‌مترین داهات(ئه‌گه‌ر واسیته‌یه‌كی هه‌بوو) داده‌مه‌زرێ و
ئیتر تا سه‌ره‌مه‌رگ خه‌ون به پارچه‌یه‌ك زه‌وی و كه‌لاوه‌یه‌ك بۆ مناڵه‌كانی
ده‌بینێ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كۆمه‌ڵێك به‌رپرس به ئاره‌زووی خۆیان له‌به‌ر چاوی
ئه‌و گه‌نجانه ته‌راتێن به سامانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ئیتر ئه‌و گه‌نجه چۆن
هه‌وڵنادات بۆ سامانی زیاتر له‌كاتێكیشدا هه‌موو رێگای كار و كاسبی و پول
په‌یداكردنێك مۆنۆپۆل كراوه وناچار ده‌بێت بۆ رێگای تر ئۆغر بكات!
بێجگه له‌و هه‌زاران گه‌نجه‌ی شه‌ڕ و برسیه‌تی ئه‌و حیزبانه رێگه‌ی ته‌واو كردنی
خوێندنیان پێنه‌دان، ئێستا به بێكار له شه‌قام و بازاره‌كان ده‌سورێنه‌وه،
ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توشبونیان به تاوانێك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه
داڕزیوترین كه‌لتور و فه‌رهه‌نگیان به‌سه‌ر لاوان و گه‌نجان فه‌رزركردووه، بۆیه
ترس له خۆشه‌ویستی و ئه‌وینداری مۆته‌كه‌یه‌كه به گه‌ردنی كچان و كوڕانی
كوردستان، بۆیه كچان و كوڕانی گه‌نج سه‌ره‌ڕایی دونیایه‌ك سۆز و خۆشه‌ویستی و
ئه‌وینداری بۆ به‌رامبه‌ره‌كانیان كه‌چی سڵ ده‌كه‌نه‌وه، چونكه زۆرێك له كچ و
كوڕانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته ته‌نها له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی ڕاز و نامه‌یه‌ك
نائومێدكران! ئیتر چۆن لادانی سێكسی ڕوونادات؟! گه‌نجێك كه هه‌موو
ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به كێشه‌و پێداویستی بگیرێت و كه‌سان و ده‌زگایه‌كیش نه‌بن
پرسیارێكی لێ بكه‌ن و به‌لایدا بچن، چۆن ده‌ست بۆ مادده‌ی بێ هۆشكه‌ر نابات؟!ئاو
كاره‌با كه سه‌ره‌تاترین پێداویستی و گرینگ‌ترین پێداویستی رۆژانه‌یه‌نی، به‌ڵام
دوو ده‌یه‌یه خه‌ڵكی لێی بێبه‌شه ئیتر چۆن گه‌نجانێك توشی لادان نابن و هستریا
نایانگرێت؟!
ئا ئه‌مانه‌یه كێشه‌ی سه‌ره‌كی گه‌نجان و لاوان و خه‌ڵكی كوردستان كه ناچاریان
ده‌كات ده‌ست بۆ ئه‌و جۆره كارانه به‌رن بۆ خۆشیان خوازراو نییه، به‌ڵام
گوزه‌ران ناچاریان ده‌كات. سیسته‌مه‌كانی باوی نێو كۆمه‌ڵگا فشاریان بۆ ده‌هێنێت
ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره كارانه نه‌رم بكه‌ن.
واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه،گه‌نج له كوردستان، خۆی سه‌رگه‌ردان و بێ ئومێد و بێ هیوا
ساته‌كانی ژیان به‌رێده‌كات، له‌چاره‌نوسی به‌یانی دڵنیا نییه و هه‌میشه له‌نێو
گومان و دوودڵی و دڵه‌راوكێوه ده‌ژیت، به‌داخه‌وه په‌روه‌رده‌یه‌كی باشیشی
به‌نسیب نه‌بووه، بۆیه ڕێگای جۆراو جۆر تاقیده‌كاته‌وه بۆ گۆڕانێك له ژیان و
چاره‌نوسی.
|