|
ده‌گیَرنه‌وه
له سه‌رده‌مانیَك
خه‌لَكى
فه‌ره‌نسا له‌وپه‌ڕى برسیه‌ته‌وه ده‌یاننالاَند
و له‌تیَك
نان نه‌بوو بیخۆن و به ماناى ووشه له‌برسان ده‌مرن،كاتیَك
شا ژن
پیاسه‌یه‌ك بۆ ناو خه‌لَك
ده‌كات و خه‌لَكیش
هاوارى لَى
هه‌لَساوه
و داوا له شاژن ده‌كه‌ن كه (نان) نیه بیخۆن و برسین،شاژنیش به ئاوازیَكى
زۆر خۆشه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ى باشترین چاره‌سه‌رى بۆ دۆزیبیَتنه‌وه
و ده‌لَیَت
:(بسكویت)بخۆن.
ئه‌و وه‌لاَمه‌ى
شا ژن له‌گه‌لَ
گوزه‌رانى خه‌لَك
و وه‌لاَم
و پرۆژه‌كانى ده‌سه‌لاَتدارانى
كوردستان بۆ كیَشه‌و
گرفته‌كان لیَك
چوونیَكى
زۆرى تیادا به‌دیده‌كریَت،چونكه
خه‌لَك
كه‌لاوه‌یه‌ك شك نابه‌رىَ
تا دوایى هیلاكى رۆژانه شه‌و تیایدا
بحه‌سیَته‌وه،له‌به‌ر
سه‌ختى گوزه‌ران فریایى هیچ ناكه‌ویَت
و ده‌ست و قاچى خۆى وون كردووه و سه‌رۆكى حكومه‌تیش ده‌چیَت
شارى گه‌شتوگوزارى دورست ده‌كات!
خه‌لَكى
كوردستان به‌ده‌ست نه‌بوونى و برسیه‌تى بیَكارى
و نه‌بوونى سه‌ره‌تاترین پیَداویستیه‌كانى
ژیان له‌بابه‌ت ئاو و كاره‌با و ریَگاو
بان و پیَداویستیه‌كانى
ته‌ندورستى و په‌روه‌رده و فیَركردنه‌وه،گیریان
خواردووه و له‌م هه‌فته‌یه‌ش سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌ریَمى
كوردستان بۆندیَكى
له‌گه‌لَ
كۆمپانیاى داماك مۆركردووه بۆ دورست كردنى شاریَكى
گه‌شتوگوزارى له‌هه‌ولیَر.
دیاره
ئینكارى له‌وه ناكریَت
بوونى ناوچه و شویَنى
گه‌شتوگوزارى له‌هه‌ر شویَنیَك
بۆ پشودان و حه‌سانه‌وه پیَویسته،به‌لاَم
ئه‌مه چ كاتیَك؟ئایا
ئیستا گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ گه‌شتوگوزار له كوردستاندا سه‌رف
بكریَت،بیَگوكان
نه‌خیَر
،چونكه من دلَنیام
له‌م وه‌زعیه‌ته ویَرانه‌ى
خه‌لَكدا
وه‌كو هه‌موو پرۆژه ته‌رفیهیه‌كانى تر ته‌نها به‌رپرسانى و پارتى و یه‌كیَتى
ده‌توانن تیایدا بخۆن و بخۆنه‌وه و بحه‌سیَنه‌وه
و بۆ خه‌لَكیش
هه‌ر ئاخ و حه‌سره‌ت هه‌لَكیَشان
ده‌بیَت
وه‌كو پرۆژه‌كانى تریان،هه‌ولیَر
و سلیَمانى
و كۆیه پالاَس
به‌من چى كه نه‌توانم قاوه‌یه‌كى لىَ
بخۆمه‌وه؟
تۆ بلَىَى
سه‌رۆكى حكومه‌ت وه‌كو شا ژن ئاگادارى گوزه‌رانى خه‌لَك
نه‌بیَت
و بىَ
خه‌به‌ر بیَت
له‌وه‌ىكه رۆژانه به‌هۆى نه‌بوونى شه‌قام و ریَگا
و بانى گونجاو له‌شاره‌كانى كوردستان به سه‌دان كه‌س گیان به‌ده‌ست ده‌ده‌ن،به‌هۆى
نه‌بوونى ده‌رمان و كه‌رسته‌ى پیَویستى
ته‌ندورستى له نه‌خۆشخانه‌كان رۆژانه ده‌یان منالَ
و گه‌نج و په‌ككه‌وته گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن،به‌هۆى نه‌بوونى كوالیَكتیَكى
جۆرى و هیَنانى
خواردنى ئیكسپایه‌ر، مردنى شیَنه‌ى
خه‌لَك
په‌یتا په‌یتا ده‌ستى پىَ
كردووه و ریَژه‌ى
نه‌خۆشیه‌كانى دلَ
و گورچیله و چاو گوىَ
و ...، روو له هه‌لَكشانه
و به‌بىَ
چاره‌سه‌رى،ئه‌ى ده‌بیَت
سه‌رۆكى حكومه‌ت ئاگادارى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فیَركردن
نه‌بیَت
كه به سیسته‌م و پرۆگرام و ئامرازه‌كانى فیَركارى
سه‌ده‌كانى ناوه‌راست به‌ریَوه‌ده‌چیَت؟
قوتابى جگه له زانست و مه‌عریفه فیَرى
هه‌موو شتیَكى
تر ده‌بیَت،خه‌لَكى
ئیستا له‌نانى به‌یانی دلَنیا
نیه و ئه‌گه‌ر رۆژیَك
كار نه‌كات نابیَت
نان بخا‌و منالَه‌كانى
بىَ
شیر ده‌بن،له كه‌لاوه‌ى كریَدا
ده‌خه‌ون،كچان و كوڕانى گه‌نج دووچارى یه‌ئس و بىَ
ئومیَدى
و ده‌یان نه‌خۆشى ده‌روونى هاتوون،16 سالَ
ده‌خویَنن
یان به كه‌مترین موچه داده‌مه‌زریَت
كه به‌شى جلیَكى
ریَك
و پیَك
ناكات یان به‌بیَكارى
له شه‌قامه‌كان ده‌سوریَنه‌وه
و له‌گه‌لَ
دواكه‌وتوترین داب و نه‌ریت و فه‌رهه‌نگیشا به‌ره‌و روون،....
.
باشه كه
ئیَمه
ئه‌و هه‌موو كیَشانه‌مان
هه‌بیَت،چۆن
فریایى گه‌شت و سه‌یران ده‌كه‌وین؟ئایا بۆ حكومه‌تیَك
ئه‌گه‌ر یه‌ك زه‌ڕه ژیانى خه‌لَكى
لا گرینگه له یه‌كیَك
له‌م بوارانه‌ى سه‌ره‌وه ئه‌و بڕه پاره‌ى سه‌رف بكردایه باشتر نه‌بوو له شارى
گه‌شتوگوزارى؟!
بۆیه كاكى
سه‌رۆك،ئیَمه
كیَشه‌ى
نان و ئاو و ئازادیمان هه‌یه نه‌ك شویَنى
حه‌سانه‌وه و گه‌شتوگوزارى،بیجگه له هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌هۆى ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ى
حكومه‌ته‌كه‌ى تۆ له ریَگاى
یاسا و ده‌ستور و پرۆژه‌كانه‌وه له كۆمه‌لَگادا
زالَى
كردووه,دوایى دورست كردنى ده‌یه‌ها شویَنى
تر‌ى گه‌شتوگوزارى له‌م شیَوه‌یه،كچ
و كوڕیَكى
عاشق ناتوانن ده‌ستى یه‌ك بگرن له‌ناویدا،جا چ دلَیَكمان
به‌م پرۆژانه خۆش بیَت؟
|