|
تاكو ئه‌و
ساته هیچ بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوف و سیاسیه‌ك و زانایه‌كى ئه‌و دونیایه
سه‌ریان له نیزام و سیسته‌مى كارپیَكراوى كوردستان ده‌رناچیَت!بۆ هه‌ر
رووداو و دیارده‌یه‌ك شیَوه‌یه‌ك خۆیان نیشان ئه‌ده‌ن،ئه‌مرۆ كاریَك
ده‌كه‌ن و هه‌لَویَستیَك وه‌رده‌گرن ریَك پیَچه‌وانه‌ى هه‌لَویَست و
كاره‌كانى دویَنیَیانه،به‌كورتیه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده‌ى ئیَمه‌ى لیَى حالَى بین
سیسته‌م و یاسا و ده‌ستوریَكى دیاریكراو نیه تاكو هه‌موان په‌یڕه‌وى لىَ
بكه‌ن به‌گویَره‌ى میزاج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى به‌رپرس و گروپه‌كان
بڕیارده‌دریَت و هه‌لَویَست دیارى ده‌كریَت ،له‌مناوه‌شدا ته‌نها خه‌لَكه
كه‌مده‌رامه‌ته‌كه قوربانین،ئیوه ئه‌و نمونه‌یه بخویَننه‌وه:چوار
كریَكارى
به‌نگلاَدشى دیوانى
جیَگرى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَم له كاتى پشویاندا له ژووره‌كه‌ى خۆیان هه‌ر یه‌كه و
دوو بیره ده‌خۆنه‌وه،به‌لاَم به‌دبه‌ختانه سه‌رپه‌رشتیارى كاره‌كانى ئه‌و
كریَكارانه پیَى ده‌زانیَت و به توندى سزایان ده‌دات و ئه‌و كه‌سه‌شى كه
بیره‌كانى بۆ هیَناون فه‌سلَ ده‌كه‌ن!
نه‌مبیستوه له هیچ
ولاَتیَكى به فه‌رمى ئیسلامى وه‌كو ئیَران و ئه‌نده‌نوسیا و سعودیا كه دین به
كوته‌ك ده‌سه‌پیَنن ئه‌و جۆره بڕیارانه‌ى تیادا جیَبه‌جىَ كرابیَت،ئه‌گه‌ر
مه‌سه‌له كه‌مته‌رخه‌مى و كاتى ده‌وامى ره‌سمى بیَت ئه‌وه باسیَكى تره و ئیَمه‌ش
به شیوه‌یه‌كى تر قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین،به‌لاَم ئه‌و كریَكارانه له به‌یانى تا
ئیَواره كارى تاقه‌ت پروكیَنیان ئه‌نجامداوه و دوایى ده‌وامى ره‌سمى خۆیان
وویستویانه سه‌ریَك گه‌رم بكه‌ن و له‌دونیاى جه‌نجالَى و بىَ سیسته‌مى به‌نگلاَدش
و كوردستان بچنه دونیایه‌كى خه‌یالَى.
به پیَى یاسا و
ده‌ستورى سۆشیال دیموكرات كه سكرتیَره‌كه‌ى جیَگرى سه‌رۆكى هه‌ریَم به قه‌ولى
خۆیان ئه‌ندامى كاراى ئه‌و ریَكخراوه‌یه سه‌ر گه‌رم كردن له كاتى پشوى ره‌سمى
قه‌ده‌غه‌یه؟!به‌پیَى پرۆگرام و په‌یڕه‌وى ناوه‌خۆى یه‌كیَتى نیشتیمانى كوردستان
كه جیَگرى سه‌رۆكى هه‌ریَم كه‌سى دوومى ئه‌و حیزبه‌یه و خۆیان به علمانى
راده‌خه‌ن،بیره خواردنه‌وه و سه‌ر گه‌رم كردن له كونجى ژووره‌كان و له‌كاتى
پشودان قه‌ده‌غه‌یه؟!به‌پىَى ده‌ستورى پیَشنیاركراوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَمى
كوردستان كه چوار سالَه به نیازن خه‌لَكى راپیَچى سه‌ر سندوقه‌كان بكه‌ن و فریا
ناكه‌ون!سه‌رگه‌رم كردن قه‌ده‌غه‌یه؟!
ئیستا له كوردستان
كریَكاران و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانى كوردستان له ناخۆشترین بارى ده‌روونى
راگیراون،سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كریَى كاره‌كانیان له كه‌مترین ئاستى
پیَداویستیه‌كانیانه له‌گه‌لَ ئه‌وه‌شدا رۆژانه له‌لایه‌ن به‌ریَوبه‌ر و
سه‌رپرشتیارى كاره‌كانیان دووچارى ده‌ست دریَژى و هه‌ست بریندار كردن و ئیهانه و
سوكایه‌تى ده‌بنه‌وه و یاسا و ده‌ستور و ریَكخراویَكیش نیه بۆ به‌رگرى كردن
لیَیانه‌وه. رۆژانه به هه‌زاره‌ها ملیون دۆلار له داهاتى ئه‌و خه‌لَكه له
شه‌هوه‌ت و هه‌وه‌سى به‌رپرسان به فیرۆ ده‌ڕوات،شه‌وه سوره‌كانى شیراتۆنه‌كان و
پالاَسه‌كان به‌چى گه‌رم ده‌كریَت؟!سه‌فه‌ر و سه‌ردانه‌كانى به‌رپرسان بۆ ئه‌وروپا
و ولاَتانى كه‌نداو بۆ چ مه‌به‌ستیَكه و له داهات و بودجه‌ى كىَ سه‌رف
ده‌كریَت؟!كه‌چى دوو كریَكار له بنگلاَدشه‌وه هاتوون رۆژانه دوازده سه‌عات
كارده‌كه‌ن و خواردنه‌وه‌ى دوو بیره‌یان له‌كاتى پشویاندا لىَ ده‌بیَت به
ژه‌هره‌مار وسزا ده‌دریَن و ئیهانه و سوكایه‌تیان پیَده‌كریَت،ئه‌گه‌ر ئه‌و
هه‌لَویَست وه‌رگرتنه كاریَكى شه‌خسى بووه ده‌بیت ئه‌و كریَكارانه قه‌ره‌بووى
ماددى و مه‌عنه‌وى بكریَنه‌وه،ئه‌گه‌ریش بڕیار و راسپارده‌یه ده‌بیَت
سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَم بۆمان رابگه‌یه‌نیَت به‌شكو كه‌سى تر دووچارى ئه‌و جۆره
بڕیارانه نابیَت!
Bashdar_net@yahoo.com
|