|
به‌شدار على
چه‌ند رۆژیَك
له‌مه‌و به‌ر
چه‌ند
تیَبینیه‌كم
له‌سه‌ر
داخستنى به‌رنامه‌ى(
زووم ئین) كه‌له
ته‌له‌فزیونى
كوردستانى
پارتى پیَشكه‌ش
ده‌دریَت
بلاَوكرده‌وه,كه
له‌لایه‌ن
ستافى به‌رنامه‌كه
پیَم راگه‌یه‌ندرا
كه له ده‌مى
به‌ریَوبه‌رى
پۆلیسى هه‌ولیَر
پیَیانراگه‌یاندراوه
كه وه‌زیرى
هه‌ریَم بۆ
كارووبارى
ناوخۆ بریارى
داوه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى كه
له‌م به‌رنامه‌یه
(سه‌رپیَچى و
رووداوى
دلَته‌زیَن
زۆر پیشان ده‌دریَت)
بۆیه باش
نیه ئه‌و
رووداو و
دیاردانه
روو به‌ده‌ره‌وه
پیشان
بدریَت,هه‌ر
ئه‌و كات من
له بابه‌ته‌كه‌م
ئه‌وه‌م
نوسیبوو كه
ئه‌و هه‌فته‌یه
دوا ئه‌لقه‌ى
به‌رنامه‌كه
ده‌بیَت(كه
ئه‌مه
بریارى ستافى
به‌رنامه‌كه
بوو)به‌لاَم
به‌بىَ ئه‌وه‌ى
ستافى ئه‌و
به‌رنامه‌یه
هیچ
روونكردنه‌وه‌یه‌ك
بنوسن له‌سه‌ر
ئه‌و كیَشه‌یه
كه چۆن
كیَشه‌كه‌یان
چاره‌سه‌ر
كرا!, دواى
دوو هه‌فته
بریاره ئه‌م
پیَنج شه‌ممه‌یه
ئه‌لقه‌یه‌كى
تازه له‌به‌رنامه‌ى
زووم پیَشكش
بكریَت,دیاره
ئه‌وه بۆمن
جیَگاى
خۆشحالَیه و
ده‌ستى هه‌ر
كه‌س و ده‌زگایه‌ك
ده‌كوشم كه
بیانه‌ویَت
په‌یامى
راستى به
گوىَ و چاوى
خه‌لَك بگه‌یه‌نن
و دیارده
ناشیرنه‌كانى
كۆمه‌لَگاى
كوردستان بخه‌نه
به‌رده‌م ده‌سه‌لاَتدارانى
كوردستان بۆ
ئه‌وه‌ى كه‌میَك
له كیَشه و
گرفته‌كانى
خه‌لَك به‌ره‌و
چاره‌سه‌ریَك
بروات و شانى
قورسى گه‌نجان
و لاوانى كوڕ
و كچ و
قوتابیان و
مامۆستایان و
فه‌رمانبه‌ران
و كاسبكارانى
كوردستان
سووك بیَت ,به‌برواى
من به‌رنامه‌ى
زووم ئین
تاراده‌یه‌ك
هه‌ولَى ده‌دا
ئه‌مه بیَت
به‌تایبه‌ت
له به‌رنامه‌كانى
سه‌ره‌تاى.
دوایى ئه‌وه‌ى
كه به‌رده‌وام
بوون له‌سه‌ر
به‌رنامه‌كه
به پیَویسم
زانى ئه‌و چه‌ند
ووشه‌یه بۆ
خه‌لَكى
كوردستان و
خودى به‌رنامه‌ى
زووم
بنوسم,چونكه
من له زمانى
خۆیانه‌وه
گواسبومه‌وه
كه ئه‌و به‌رنامه‌یه
چیتر به‌رده‌وام
نابیَت,به‌لاَم
ئه‌وه‌ى
جیَگاى
تیَرامانه,ئایا
چۆن ئه‌و به‌رنامه‌یه
بریارى
راگرتنى درا
خیَرا ئیستا
به‌رده‌وام
ده‌بیَت؟!ئایا
چیتر ئه‌و به‌رنامه‌یه
دیارده نه‌شیاو
و سه‌رپیَچى
و رووداوه‌كانى
كوشتن و بڕین
و دزى و گه‌نده‌لَى(كه
دیارده‌ى هه‌مه
رۆژه‌ى كۆمه‌لَگاى
كوردستانن )به‌برواى
من ته‌نها ئه‌وه
خالَى به‌هیَزى
به‌رنامه‌كه
بوو,پیشان
نادات؟ئایا
كه هیَزى
ناوخۆ و ئه‌وانه‌ى
كه ده‌یانه‌ویَت
ئه‌و ولاَته‌مان
به به‌هه‌شت
نیشان بده‌ن,
ئیستا به چ
مه‌رجیَك
رازى بوونه
كه ئه‌و به‌رنامه‌یه
به‌رده‌وامى
هه‌بیَت؟
هیوادارم هیچ
یه‌كیَك له‌مانه
نه‌بیَت و
ستافى به‌رنامه‌كه
هیچ مه‌رج و
سازشیَك قبولَ
نه‌كه‌ن,چونكه
ئه‌گه‌ر ئه‌و
به‌رنامه‌یه
به
ئاقاریَكى
تردا بروات و
به مه‌رج
كاربكات,نه‌كردنى
باشتره له
كردنى, خه‌لَكى
كوردستانیش
پیشاندانى
راستیه‌كان و
سه‌رپیَچى و
كاره نه‌شیاوه‌كان
و دیارده مه‌ترسیداره‌كان,
دلَى ئاو ده‌خواته‌وه,بیَگومان
مه‌رجى ده‌سه‌لاَتدارانیش
شاردنه‌وه‌ى
ئه‌مانه‌یه!
15-4-2008
|
|