|
ئا: بنار
مسته‌فا
تورکیا:
وه‌ک ساڵانی ڕابردوو له هه‌موو شاره‌کانی تورکیادا هێزی چینی کرێکار و
ئازادیخوازان به لێشاو هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆپیشاندانی فراوانیان
ئه‌نجامدا.

له
ئه‌سته‌نبول ڕێکخراوه کرێکاره‌کان له خۆ ئاماده‌کردندا بوون بۆ به‌ڕێکخستنی
خۆپیساندانێکی نیو ملێۆن که‌سی، که بڕیار بوو له مه‌یدانی ته‌قسیمه‌وه ده‌ست
پێ‌بکات، که وه‌ک سمبوڵی کرێکاران ده‌ناسرێته‌وه، که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ 31 ساڵ له‌مه‌و به‌ر، کاتێک له یه‌کی ئایاردا 34 کرێکار به ده‌ستی پۆلیسه‌وه
ده‌کوژرێن. به‌ڵام ئه‌م ساڵ ده‌وڵه‌ت هه‌ر ئێواره‌ی پێشوو ئاکسێۆنی فراوانی
کرێکارانی قه‌ده‌غه‌کرد، بۆیه سه‌ر له به‌یانی یه‌کی ئایار زیاتر له 30 هه‌زار
له هێزه‌کانی پۆلیس ئه‌و ناوه‌یان کۆنتڕۆلکرد و ڕێگه‌یان به ئه‌نجامدانی
خۆپیشاندانه‌که گرت. کاتێک کرێکاران و ڕێکخراوه‌کانیان سوربوون له‌سه‌ر ڕێکخستنی
خۆپیشاندانه‌که‌یان و له هه‌موو سوچێکی تورکیاوه کرێکاران به‌ره‌و ئه‌و مه‌یدانه
ده‌هاتن، بۆیه پۆلیس زۆر به شێوه‌یه‌کی دڕندانه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کرێکاران و
هه‌ڵسوڕاوانیان و ڕیگه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌یان لێ ده‌گرن.
پۆلیس زۆر به شێوه‌یه‌کی نا مرۆڤانه و میلیتاریستانه که‌وته ده‌ستگیر کردن و
لێدانی توندی خۆپیشانده‌ران. هه‌روه‌ها پۆلیس به چه‌ندین جۆری کیمیای و ئاو ڕێگه‌ی
له خۆپیشاندان گرت. سه‌ره‌نجام زیاتر له 500 که‌س له خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیرکان
و 6 پۆلیسیش بریندار بوون، جگه له‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌کانی ئه‌سته‌مبول
هه‌لومه‌رجێکی زۆر نا ئاسایی تێکه‌وتوه، به هۆی زۆری برینداران و هه‌ڵمژینی
کیمیایی. شایه‌نی باسه هه‌ر به‌یانی زووه‌که‌ی هێزه‌کانی پۆلیس بۆمبی کیمیاوی
ده‌که‌نه ناو باره‌گای یه‌کێک له ڕێکخراوه کرێکاریه‌کان، که تێیدا کۆبوونه‌وه‌ی
ڕابه‌رانی به‌ڕێوه ده‌چوو.
داخوازی سه‌ره‌کی له ڕۆژی کرێکاراندا له تورکیا زیادکردنی موچه‌ی کرێکاران و
باشکردنی ڕه‌و‌شی خه‌سته‌خانه و ته‌ندروستی بوو. هه‌روه‌ها یه‌کێک له هوتافه‌کانی
کرێکاران بریتی بوو له: "پێکه‌وه به‌رامبه‌ر فاشیزم ده‌وه‌ستینه‌وه!"
ڕوسیا:
مارشێکی گه‌وره و فراوان له مۆسکۆی پایته‌خت به‌رپا کرا، که تێیدا زیاتر له 25
هه‌زار کرێکار به‌شداریان تێدا کرد. کرێکاران و به‌شداربووانی مارشه‌که به توندی
دژ به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خوارده‌مه‌نی وه‌ستانه‌وه و داوای ده‌ست به‌جێ
نزمبوونه‌وه‌ی نرخه‌که‌یان ده‌کرد. له هه‌مان کاتیش‌دا داوای زیاد کردنی مووچه و
باشکردنی هه‌لومه‌رجی کاریان ده‌کرد.
هه‌روه‌ها
به‌رامبه‌ر به ناتۆ و پیلانه نوێیه‌کانی پوتین شیعار ده‌وترایه‌وه.
له شاری ڤڵادیڤۆستۆکیش زیاتر له 25 هه‌زار و له ئیکاترینبورگیش 20 هه‌زار که‌س
خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و به‌رامبه‌ر به گرانی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی
خوارده‌مه‌نی به تایبه‌تی، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. "نان بۆ برسیه‌کان" یه‌کێک
بوو له هوتافه سه‌ره‌کیه‌کانی خۆپیشانده‌ران. شه‌یانه‌ی باسه له سه‌رتاسه‌ری
ڕوسیادا له 1000 شاری جیاوازدا چه‌ند ملیۆن که‌س به‌شداری چالاکیه‌کانی ئایاریان
کرد.
فه‌ڕه‌نسا:
له سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕانسادا زیاتر له 150 خۆپیشاندانی جیاواز به بۆنه‌ی یه‌کی
ئایاره‌وه ئه‌نجام درا، که بۆ نمونه ته‌نها له پاریس زیاتر له 25 هه‌زار که‌س
ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان. له ته‌واوی خۆپیشاندانه‌کاندا داوای موچه و هێزی کاری
باشتر و خانه‌نشینی زیاتریان ده‌کرد. هه‌روه‌ها داوای باشکردنی هه‌لومه‌رجی
ته‌ندروستی به گشتی و خه‌سته‌خانه‌کان به تایبه‌تی ده‌کرا. به‌رگری له مافی مرۆڤ
بۆ هه‌موو مرۆڤه‌کانی جیهان و هاوپشتی ده‌ربڕین بۆ کرێکارانی وڵاتانی تر، به‌شێکی
که بوو له خواست و هوتافی خۆپیشانده‌ران.
ئه‌ڵمانیا:
یه‌کی ئایار له ئه‌ڵمانیادا سونه‌تێکی مێژووی هه‌یه. ئه‌مساڵیش وه‌ک ساڵانی
ڕابردوو، هه‌زاران که‌س له شاره جیاوازه‌کانی ئه‌ڵمانیا هاتنه ڕیزی خۆپیشاندانی
گه‌وره و به‌هێزی کرێکارانه‌وه.
له شاری هه‌مبورگ هێزه‌کانی پۆلیس ده‌که‌ونه به‌ینی مارشی فراوانی چه‌په‌کان و
ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یان له لایه‌ن به‌ره‌ی ڕاست و ڕاسیسته‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه. به
گوێره‌ی وته‌ی پۆلیس ئه‌م ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌م ساڵ زۆر خراپتر بوو له ساڵانی
پێشووتر، بۆیه پۆلیس به ئاو هێرش ده‌کاته سه‌ر خۆپیشانده‌ران، که ئه‌وانیش
وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه و چه‌ند پۆلیسێک بریندار ده‌بن.
هه‌روه‌ها له شاری نورێمبێرگیش پێکدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌کانی
پۆلیسدا ڕوویدا و چه‌ند بریندارێکی ڵێ که‌وته‌وه.
ئیتاڵیا:
له ڕۆمای پایته‌خت کۆنسێرتێکی گه‌وره ڕێکخرا بۆ جه‌ژن گێڕانی یه‌کی ئایار.
ئامانجی سه‌ره‌کی و خواستی کرێکاران باشکردنی بارودۆخی سه‌لامه‌تی کار بوو.
شایه‌نی باسه ته‌نها له دوای مانگی جانیوه‌ریه‌وه له ئیتاڵیا 301 کرێکار
له‌سه‌ر کاره‌کانیان گیانیان له ده‌ست داوه.
سویسرا:
مارشی یه‌کی ئایار له زیورخ هێمنانه ده‌ستی پێ‌کرد، به‌لام دواتر پێکدادان
ده‌که‌ویته نێوان هیزه‌کانی پۆلیس و کۆمه‌ڵێ گه‌نجی چه‌په‌وه. پۆلیس گولله‌ی
لاستیک و ئاو به‌کار دێنێت بۆ ڕێگه گرتن به درێژه‌دانی خۆپیشاندانه‌که. دواتر
هێزه‌کانی پۆلیس چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌که‌ن و چه‌ند خۆپیشانده‌رێکیش بریندار
ده‌بن، یه‌کێکیان به سه‌ختی.
ئیسپانیا:
زیاتر له 25 هه‌زار که‌س مارشی ئایاری ئه‌م ساڵی مه‌دریدیان به ڕیوه برد.
خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی
بێ‌کاری. شایه‌نی باسه بۆ ده‌یان ساڵه بێ‌کاری له ئیسپانیا‌دا خۆی له‌و ئاماره
نه‌داوه که ئێستا هه‌یه.
فنلاندا:
له شاری هێلسینکی زیاتر له سێ هه‌زار که‌س به‌شداری خۆپیشاندانی یه‌کی ئایاریان
کرد، که خواستی سه‌ره‌کی کرێکاران بریتی‌بوو له دابین کردنی خزمه‌تگوزاری به
یه‌کسانی به‌سه‌ر هه‌موو هاوڵاتیاندا. شایه‌نی باسه چه‌ندین جار هه‌وڵ دراوه که
مارشی یه‌کی ئایار کۆتای پێ بهێنرێت، به‌ڵام کرێکاران سورن له‌سه‌ر ڕێکخستنی مارشی
ئایار له هه‌موو ساڵێکدا.
یۆنان:
خۆپیشاندانی فراوانی کرێکاران، شاره‌کانی ئه‌سینای پایته‌خت و شاره‌کانی تری
گرته‌وه. داخوازیه‌کانی کرێکاران له‌م ڕۆژه‌دا له به‌رچاوبوون، بۆ نمونه
سه‌ندیکای گواستنه‌وه و هاتوچۆ مانگرتنێکی ڕاگه‌یاند به‌رامبه‌ر به تایبه‌تکردنی
کارگه‌کان و داواکردنی چاکسازی له بواری خانه‌نشینیدا.
سێربیا:
له بێلگرادی پایته‌ختی سێربیا، 10 هه‌زار که‌س مارشی یه‌کی ئایار به ڕێ ده‌خن و
دژی تایبه‌تی کردنی کارگه‌کان ده‌وه‌ستنه‌وه. له هه‌مان کاتیش‌دا خۆپیشانده‌ران
داوای باشکردنی بارودۆخی ژیانی کرێکاران و زیادکردنی مووچه‌یان کرد. شایه‌نی باسه
خۆپیشانده‌ران جارێکی که به‌ڵێنه درۆکانی حکومه‌تیان دایه‌وه به ڕووی وه‌زیری
کاری ئه‌و وڵاته‌دا.
ئه‌مه‌ریکا:
هه‌زاران هه‌ڵسوڕاوی کرێکاری له شاره جیاوازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به مارش یه‌کی
ئایاریان به‌رز راگرت. گه‌ورترینیان له شاره‌کانی لۆس ئه‌نجلس و میامی بوو، که
تیایاندا داوای سیاسه‌تێکی ئینسانه‌یان ده‌کرد درباره‌ی مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری.
فلیپین:
به هه‌زاره‌ها کرێکار له مانیلای پایته‌خت خۆپیشاندانێکی فراوانی یه‌کی ئایاریان
به ڕێوه برد، که تێیدا داوای ده‌ست به جێ نزمکردنه‌وه‌ی نرخی خوارده‌مه‌نیان
ده‌کرد، که له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند به‌رامبه‌ر زیادی کردووه. زیاد کردنی
موچه‌ی کرێکاران و باشکردنی هه‌لومه‌رجی کاره‌کانیان یه‌کێکی که بوو له
داخوازیه‌کانیان. هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران داوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی
وڵات، گلۆریا ماکاباگل ئارویه‌یان ده‌کرد. شایه‌نی باسه زیاتر له 3 هه‌زار پۆلیسی
ئه‌و ولاته چاودێری خۆپیشاندانه‌که‌یان ده‌کرد.
کۆریای باشور:
وه‌ک ساڵانی پێشوو له سۆوڵی پایته‌خت و شاره‌کانی تری کۆریای باشور، هه‌زاره‌ها
کرێکار ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ به‌رزڕاگرتنی یه‌کی ئایار. له خۆپیشاندانه‌که‌ی
سۆوڵدا، که له‌سه‌ر بانگه‌وازی یه‌کێتی گشتی کرێکارانی ئه‌و ولاته ڕێکخرابوو،
زیاتر له 5 هه‌زار کرێکار هاتنه ڕیزی خۆپیشانده‌ران و خواستی سه‌ره‌کیان بریتی
بوو له زیادکردنی مووچه‌ی کرێکاران و باشکردنی سه‌لامه‌تی بارودۆخی کار و زیاد
کردنی مافه‌کانی کرێکاران، به تایبه‌تی بۆ ئه‌و کرێکارانه‌ی که کاری
به‌رده‌وامیان نییه.
ئه‌نده‌نوسیا:
هه‌زاران که‌س له شه‌قامه‌کانی جاکارتای پایته‌ختی ئه‌نده‌نوسیادا خۆپیشانیان
ئه‌نجامدا و داوای به‌رزبوونه‌وه‌ی موچه‌یان ده‌کرد، که له کاتێکدا نرخی
خوارده‌مه‌نی زۆر به‌رز بۆته‌وه، به‌ڵام مه‌چه‌ی کرێکاران هه‌ر له جێگه‌ی
خۆیدایه. هه‌روه‌ها باشکردنی هه‌لومه‌رجی کرێکاران و جوتیاران یه‌کێکی که بوو له
داخوازی خۆپیشانده‌ران. شایه‌نی باسه 10 هه‌زار پۆلیس له شه‌قامه‌کانی جاکارتا
چاودیری خۆپیشاندانه‌که‌یان ده‌کرد.
یابان:
له گؤره‌پانێکی تۆکیۆی پایته‌ختدا، زیاتر له 12 هه‌زار کرێکار کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
جه‌ماوه‌ریان به‌ست و داوای زیادکردنی مووچه‌ی کرێکارانیان ده‌کرد.
تایلاند:
له بانگ کۆنگی پایته‌خت، هه‌زاره‌ها کرێکار به خۆپیشاندان چوونه به‌رده‌م
باره‌گای حکومه‌ت و حکومه‌تیان تاوانبار کرد به‌وه‌ی که گوێ ناداته ژیانی
کرێکاران.
مصر:
کڕێکاران و هه‌ژارانی ئه‌و ولاته له یه‌کی ئایاردا درێژه‌یان دا به خۆپیشاندانه
جه‌ماوه‌ریه‌کانیان دژ به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خوارده‌مه‌نی و زیاد بوونی
هه‌ژاری.
فه‌له‌ستین:
له که‌رتی غه‌زه سه‌دان که‌س خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و چه‌ند ئامێرێکی
کارکردنیان سوتاند، بۆ نیشاندانی بێکاریان. شایه‌نی باسه له 70%ی خه‌ڵکی غه‌زه
له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و له 60%ی بێکارن، که به‌شێکی هۆکه‌ی
گه‌مارۆدانیانه له لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه.
لوبنان:
له یه‌کی ئایاردا زیاتر له دوو هه‌زار که‌س له به‌یروتی پایته‌خت خۆپیشاندان
ده‌که‌ن دژ به گرانی.
هه‌روه‌ها له زۆر ولاتی که‌ش خۆپیشاندانی فراوان و چالاکی تری جۆراو جۆر به
بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه ئه‌نجام دراوه. بۆ نمونه له شاره‌کانی له‌نده‌ن،
ئه‌مستردام، تۆرۆنتۆ، سیدنی، ڤێنا، پراغ، ستۆکهۆڵم، مێکسیکۆ سیتی.... هتد مارشی
هه‌زار که‌سی ئه‌نجام دراون، که وه‌ک مارشه‌کانی تر داوای سه‌ره‌کی به‌رگری له
مافه‌کانی کرێکار و زیاد کردنی مووچه و بارودۆخی ژیانیان بوو. له زۆرێکی تری
خۆپیشاندانه‌کاندا پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پۆلیس روویدا و چه‌ندین که‌س
ده‌ستگیر کراون. بۆ نمونه له شیلی 96 که‌س له خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر کراون.
شایه‌نی باسه له ته‌واوی خۆپیشاندانه‌کاندا ئالای سور به فراوانی به ده‌ست
خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌بینرا.
2.5.2008
bnarmustafa@yahoo.co.uk
سه‌رچاوه:
- سایتی دایلی سپه‌ین
- سایتی ڕۆیته‌رس
-
ڕۆژنامه‌ی الحیاه
- الجزیره
تێبینی: ئه‌م ڕاپۆرته له ژماره 3ی بلاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ردا بڵاوکراوه‌ته‌وه. |