|
ئا: بنار مسته‌فا bnarmustafa@yahoo.co.uk |
به‌کارهێنانی هێزی کاری منداڵان کێشه‌یه‌کی جیهانی ئه‌مڕۆیه. زۆرینه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که هێزی کاری منداڵانی تێدا به‌کارده‌هێندرێت، ئه‌و وڵاتانه‌ن که هه‌ژاری له‌ناو دانیشتوانه‌که‌یاندا به‌ربڵاوه، به‌تایبه‌تی له وڵاته‌کانی ئاسیا‌و ئه‌فه‌ریقا‌و ئه‌مه‌ریکای لاتین، به‌ڵام له وڵاتانی پیشه‌سازیش‌و ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپاش ئه‌م دیارده‌یه بوونی هه‌یه.
مه‌به‌ست له به‌کارهێنانی هێزی کاری منداڵان (یان کاری منداڵ) به‌مانای ئه‌و که‌سانه دێت که هێشتا ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتۆته 18 ساڵ‌و له بازاڕی کاردان، وه‌ک کارگه، کشتوکاڵ، ماڵ هتد.
ئاسان نییه ئاماری دیاریکراو بدرێت له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی له کاردان، چونکه به‌جیا له هه‌وڵدان بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه، لێکدانه‌وه‌ی کێ منداڵه‌و چ کارێک ده‌چێته خانه‌ی کاری منداڵانه‌وه، دیاریکردنی ڕێژه‌و ئاماره‌کان قورس‌تر ده‌کات. به پێی ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کار(ILO) له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا لانی که‌م 250 ملیۆن منداڵ له ته‌مه‌نی نێوان 4 – 15 ساڵ له‌سه‌ر کارن. 140 ملیۆنیان کاری ته‌واوی ڕۆژانه ده‌که‌ن، که هه‌ندێکیان کاری کۆیلایه‌تی ده‌که‌ن.
هۆکاره‌کانی به‌کارهێنانی کاری منداڵان چین؟
هۆکاره‌کان زۆرن بۆ به‌کارهێنانی هێزی کاری منداڵان، که له‌یه‌ک نزیکن‌و ده‌چنه‌وه سه‌ر یه‌ک. سه‌ره‌کیترینیان هه‌ژاریه. هۆکاره‌کانی تر بریتین له: زیادبوونی به‌رده‌وامی دانیشتوان، جێگا‌وڕێگا‌ی ژنان له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا، که‌می شانسی خوێندن‌و گۆڕانکاری ئابووری. هه‌روه‌ها ڕووداوه سروشتیه‌کان‌و جه‌نگ، شه‌پۆلی کاری منداڵانه به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن، کاتێک منداڵان بێ باوک‌و دایک ده‌مێننه‌وه‌و شانسی خوێندن له ده‌ست ده‌ده‌ن.
هه‌ژاری سه‌ره‌کیترین هۆکاره بۆ ناردنی منداڵان بۆ بازاڕی کار. بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌که داهاتیان هه‌بیت، له دوا هه‌نگاوه‌کانیاندا ناچار ده‌بن به‌وه‌ی که منداڵه‌کانیشیان بنێرنه سه‌ر کار. به پێی ڕاپۆرتێکی UNICE و ILO، له‌و ولاتانه‌ی که هه‌ژاری زۆری تێدایه، منداڵانله 10 تاکو 25% له داهاتی خێزانه‌که دابین ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها له هه‌ندێ جێگه‌دا، کارکردنی منداڵان بۆته پیشه‌و نه‌وه به‌دوای نه‌وه دووباره ده‌بێته‌وه. بۆ نمونه له‌و جێگایانه‌ی که داهاتی خێزانه‌که له ڕێگه‌ی کشتوکاڵه‌وه دێت، منداڵان هه‌ر له ته‌مه‌نێکی زۆر منداڵیه‌وه شان به شانی که‌سانی تری گه‌وره ئه‌ندامانی خێزانه‌که کار ده‌که‌ن. بۆیه له زۆر وڵات‌و جێگه‌دا، تیڕوانینی جیاواز هه‌یه له په‌یوه‌ند به کاری منداڵانه‌وه. به‌تایبه‌تی بۆ کچان، له زۆر جیگه‌دا کچان به که‌متر ته‌ماشا ده‌کرێن له‌چاو کوڕاندا، بۆیه هه‌ر زوو بواری به‌کارهێنانی هێزی کچان له کاردا جێگه ده‌گرێت.
هۆکارێکی دی بۆ به‌کارهێنانی هێزی کاری منداڵان، دابه‌شبوونی سه‌روه‌ت‌و زه‌ویه به نایه‌کسانی. پێکهینانی چینی جیاواز له کۆمه‌ڵگه‌داو خاوه‌نێیه‌تی سه‌روه‌ت‌و سامان‌و زه‌ویه له‌لایه‌ن که‌مایه‌تیه‌که‌وه، خێزانه‌کان ناچار ده‌کات که کار به منداڵه‌کانیان بکه‌ن‌و ته‌نانه‌ت بۆ جێگه‌ی دوریشیان بنێرن بۆ کارکردن.
وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌ی پێ درا، نه‌بوون یاخود که‌می قوتابخانه‌و پێداویستی خوێندن، ئه‌گه‌ری ڕاکێشانی منداڵان بۆ سه‌ر کار زیاد ده‌کات. هه‌روه‌ها ڕیگه‌ی دووری قوتابخانه‌و ئاستنزمی خوێندن، ئه‌و هۆکارانه‌ی ترن که کارکردن بۆ منداڵ وه‌ک ئه‌گه‌رێکی شیاو ده‌هێڵێته‌وه. له هه‌ندێ جێگه‌شدا هێشتا گرنگی خوێندن د‌رکی پێ ناکرێت.
خاوه‌ن کاره‌کان به‌کارهێنانی منداڵان وه‌ک هێزی کار به هه‌لێکی باشتر ده‌زانن تا گه‌وره‌کان، چونکه ڕاپه‌ڕاندنی منداڵان بۆ کارکردن ئاسانتره. هه‌روه‌ها مووچه‌ی که‌متر به منداڵان ده‌درێت تا گه‌وره‌کان، له‌گه‌ڵ منداڵدا پێویست ناکات ڕێککه‌وتننامه ئیمزا بکرێت.
به جیا له‌چه‌ند شتێکی دی، وه‌ک ئه‌وه‌ی ناتوانن وه‌ک گه‌وره‌کان داوای مافه‌کانیان بکه‌ن‌و خۆیان ڕێکبخه‌ن..هتد. هه‌روه‌هائه‌وه‌ش سه‌رنجدراوه که منداڵان دزی ناکه‌ن له جێگه‌ی کاره‌کانیان.
ئه‌نجامه‌کانی کارکردنی منداڵان
ئه‌وه‌ی که منداڵ ده‌نێردرێته سه‌ر کار‌و هێزو توانا‌و ئه‌نه‌رژی له‌وێدا به‌کار ده‌هێنێت، چه‌ندین ئه‌نجامی خراپ بۆ خودی منداڵه‌که به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. هه‌ژاری ته‌نها هۆکار نییه بۆ به‌کار هێنانی کاری منداڵانه، به‌ڵکو ئه‌نجامه‌که‌شیه‌تی. منداڵان کاتێک له ته‌مه‌نێکی بچوکدا ده‌خرێنه سه‌ر کار، مه‌جالی خوێندنیان که‌م ده‌بێته‌وه یاخود هه‌ر نامێنێ، بۆیه کاتێک که گه‌وره ده‌بن، زانیاری‌و لێهاتووییه‌کی پێویستیان نییه بۆ کارێکی باشتر. بۆیه به گشتی کرێکاره منداڵه‌کان که گه‌وره ده‌بن، بێ به‌ڵگه‌نامه‌ی خوێندنن‌و گرفتی جه‌سته‌ییان هه‌یه‌و ته‌ندروستیشیان باش نییه، بۆیه بواری چوونه پێشه‌وه‌یان زۆر که‌مه.
نه‌چوونی منداڵ بۆ قوتابخانه به هۆی کاره‌وه، به‌جیا له‌وه‌ی کاریگه‌ری خراپی هه‌یه بۆ خۆی‌و دواڕۆژی لێ سه‌خت ده‌که‌ن، له هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵگه‌ش پاشه‌کشه ده‌کات‌و بواری چوونه‌پێشه‌وه‌ی نامێنێت.هه‌روه‌ها له‌باری
sته‌ندروستیشه‌وه کرێکارانی منداڵ کاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر ده‌بێت. هه‌موو سه‌رچاوه‌کان
ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن، که ئه‌و منداڵانه‌ی کار ده‌که‌ن، بچوکتر‌و زه‌عیفترن له‌و منداڵانه‌ی له هه‌مان ته‌مه‌ندان‌و ده‌چنه قوتابخانه. هه‌ڵگرتنی که‌لوپه‌لی قورس، جێگه‌ی خراپی کار، که‌می خۆراک..هتد. کاریگه‌ری خراپ داده‌نێن له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵه‌که. خراپی هه‌لومه‌رجی کار، بۆ نمونه که‌می خزمه‌تگوزاری، خراپی گۆڕینی هه‌وای پاک، به‌رزی پله‌ی گه‌رمی..هتد. چه‌ندین نه‌خۆشی‌و سه‌ختی له دواڕۆژدا بۆ کرێکاری منداڵ دروست ده‌که‌ن، وه‌ک ته‌نگه نه‌فه‌سی‌و چه‌ندین نه‌خۆشی‌و کاره‌ساتی هاوشێوه. به‌جیا له‌مانه‌ش ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی سه‌خت به هۆی کاره‌وه بۆ منداڵ زۆر زیاتره تا که‌سانی گه‌وره، منداڵان زۆر ئاسانتریش کاریگه‌ری ماده‌ی کیمیای‌و بایلۆجی پێیان ده‌گات.
قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی هێزی کاری منداڵان
به‌درێژایی مێژوو به‌چه‌ندین ڕێکه‌وتن‌و بڕیاری جیاجیا کاری منداڵان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر قه‌ده‌غه‌کراون، گرنگترینیان په‌یماننامه‌ی مافه‌کانی منداڵانه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه له‌ساڵی 1989دا، که 187 وڵاتی جیهان ئیمزایان کردوه. ته‌نها ئه‌مه‌ریکاو سۆماڵ ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌ییان ئیمزا نه‌کردوه. له مادده‌ی 32ی ڕێککه‌وتننامه‌که‌دا باس له کاری منداڵان ده‌کات، که تیایدا منداڵان له هه‌موو ئه‌و کارانه ده‌پارێزێت که ئه‌گه‌ری زیانی هه‌یه بۆی، له خوێندن یاخود ژیانی ڕۆژانه‌ی.
دووه‌م گرنگترین په‌یماننامه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆساڵی 1973 له لایه‌ن ILO، که تائێستا 116 وڵات ئیمزای خۆیانیان لێ داوه. تێیدا هاتووه که منداڵ نابێت بخرێته سه‌رکار تا خوێندنه سه‌ره‌تاییه‌کانی ته‌واو نه‌کردبێت‌و ته‌مه‌نی له‌خواروو 15 ساڵ نه‌بێت. ته‌مه‌نه‌که ده‌کرێت به گوێره‌ی وڵاته‌کان، سه‌ختی کار‌و هه‌لومه‌رجی ئابوریه‌وه بگۆڕدرێت. هه‌روه‌ها ILO په‌یماننامه‌یه‌کی تریشی هه‌یه هه‌ر له‌په‌یوه‌ند به به‌کارهێنانی کاری منداڵانه‌وه، که تیایدا هه‌وڵ بۆ نه‌هێشتنی یه‌کجار‌ی خراپترین جۆره‌کانی کار بۆ منداڵ ده‌کات. ئه‌مه‌یان تا ئێستا ته‌نها 80 وڵات ئیمزایان کردووه.
27.12.2008
|
|
