|
له یادی 110 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی کوردی‌دا، که‌ناڵی کوردسات چاوپێکه‌وتنێک
له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌نجام ده‌دات1، که ده‌قی چاوپێکه‌وتنه‌که
له ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه2.
له به‌شێکی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که به‌رامبه‌ر به
ده‌سه‌لاته‌که‌ی ده‌نوسرێن و بلاوده‌کرێنه‌وه، تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "ته‌نیا
یه‌ک ته‌علیقی بچووکم له‌سه‌ری هه‌یه و ده‌لێم سه‌گ به مانگه‌شه‌و
وه‌ڕینه. مادام ئازادی هه‌یه، با سه‌گیش ئازادبێت بووه‌ڕیت، ناکرێت ئه‌و
ئازادییه سنوورداربکه‌یت."
هه‌روه‌ها له کۆتای چاوپێکه‌وتنه‌که‌شدا ئه‌م وته‌یه دووباره ده‌کاته‌وه و
ده‌ڵێته‌وه: "...با نه‌ترسین فڵان
ڕۆژنامه چی ده‌ڵێت یان فیسار سایت چی ده‌نووسرێت، ئه‌گه‌ر ڕاسته ده‌ستیان خۆشبێت،
ئه‌گه‌ر ڕاستیش نییه، سه‌گ به مانگه‌شه‌و وه‌ڕینه‌و ده‌بڕێته‌وه."
پشیله ده‌میاوێنێت و سه‌گیش ده‌وه‌ڕێت. ئه‌مه ئاساییه و شتێکی عه‌جب و غه‌ریب
نییه. وه‌لێ له دنیای ئیسلام و عه‌شیره‌تیدا، سه‌گ وه‌ک ئاژه‌ڵێکی گڵاو و پیس
داده‌نرێت و خۆیان به دوور لێی راده‌گرن، ئه‌گه‌ر چی بۆ پاسه‌وانی زۆر جار به‌کاری
ده‌هێنن و سوودی لێ وه‌رده‌گرن. بۆیه کاتێک له‌و جیهانه‌وه باس له سه‌گ ده‌کرێت
و کرداریکی تایبه‌ت به سه‌گ وه‌ڕین به‌روارد ده‌کرێت، وه‌ک شتێکی بێ ئه‌ندازه سوک
ته‌ماشا ده‌کرێت و به سوکایه‌تیه‌کی گه‌وره ده‌ژمێردرێت.
ئه‌گه‌ر به که‌سێکی ئه‌وروپی یان پێشکه‌وتوخواز بوترێت "ئه‌و شته ده‌لێی وه‌ڕینی
سه‌گه،" بێ یه‌ک و دوو وه‌ڵام ده‌داته‌وه وده‌ڵیت: "جا وه‌ڕینی سه‌گ چییه؟،
به‌ڵی سه‌گ ده‌وه‌ڕیت و چ شتێکی سه‌یر لێره‌دا هه‌یه؟!" کاتێک تاڵه‌بانی کرداری
نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان به وه‌ڕینی سه‌گ له قه‌ڵه‌م ده‌دات، ئه‌م مه‌به‌سته
ئاساییه‌ی جیهانی پێشه‌کوتووی نییه، به‌ڵکو مه‌به‌سته دواکه‌وتوه‌که‌ی هه‌یه و
سوکایه‌تیکردنه پێیان.
چونکه تاڵه‌بانی و حزبه‌که‌ی سه‌رده‌مانێک له شاخ سه‌گیان بۆ پاسه‌وانی به کار
هێناوه و له‌کاتی وه‌ڕیندا پییاندا کێشاوه، هه‌روه‌ها ئه‌و تێڕوانینه بۆ سه‌گ
وه‌ک ئاژه‌ڵێکی پیس و گلاو هه‌میشه بوونی هه‌بووه. بۆیه ئاسایترین شت بۆ
تاڵه‌بانی ئه‌وه‌یه که کرداری که‌سانێک به وه‌ڕینی سه‌گ به‌روارد بکات.
ئه‌گه‌ر چی تاڵه‌بانی ده‌ڵیت "ناکرێت
ئه‌و ئازادیه سنووردار بکه‌یت." جیا له‌وه‌ی هه‌میشه بۆ ئه‌مان
کراوه و به‌رده‌وام ده‌یکه‌ن، ئه‌م ڕسته‌یه سنووردانانه‌که پیشان ده‌دات.
ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی باوه‌ڕی به ڕه‌خنه‌گرتن و ئازادی هه‌بووایا، هیچ کات ڕسته‌یه‌کی
له‌و جۆره‌ی نه‌ده‌وت و دووباره‌ی نه‌ده‌کرده‌وه. به‌رواردکردنی ڕه‌خنه به
وه‌ڕینی سه‌گ (له دیدی سۆسیال دیموکراته‌کانی کوردستانه‌وه) خۆی له خۆیدا
سنووردانانه بۆ ئازادی.
ئایا تاڵه‌بانی و حزب و ده‌سه‌لاته‌که‌ی ناتوانن وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه
بده‌نه‌وه، یاخود ڕوونکردنه‌وه‌ی خۆیانی له‌سه‌ر بده‌ن، که پێیان وایه وه‌لام
هه‌ڵده‌گرێت و پێویست به ڕوونکردنه‌وه ده‌کات؟ یاخود ناتوانن ڕه‌خنه‌یه‌کی دروست
قبوڵ بکه‌ن؟ ده‌بێت هه‌ر به وشه‌ی ناشرین و به‌و به‌رواردانه ته‌علیقیان له‌سه‌ر
بدرێت؟!
وه‌ک ئاماژه‌م پێدا، له جیهانی عه‌شیره‌تیدا کاتێک سه‌گ ده‌وه‌ڕیت، پیایدا
ده‌کێشن. کاتێکیش تاڵه‌بانی کرداری ڕۆژنامه‌نووسان به وه‌ڕینی سه‌گ له قه‌ڵه‌م
ده‌دات، مه‌به‌سه‌ت له‌وه‌یه، که ئاساییه بۆیان، که ڕۆژنامه‌نووسێک ره‌خنه
بگرێت و به هه‌مان ده‌ردی وه‌ڕینی سه‌گیدا به‌رن.
14.6.2008
1: که‌ناڵی کوردسات، 30.4.2008
2: ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ، ژماره 4560 و 4561ی به‌رواری 1 و 2ی 5.2008، ل5
|