|
عرفان
کريم
ڕه‌نگه هیچ شتێک
به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه ناشیاو وبهدڕوو نه‌یه‌ته پێشچاو کاتێک
که ئێمه له‌هه‌ڵسه‌نگاندن وگه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی
هۆکاره‌کان وئه‌نجامده‌رانی تاوانێکی سیاسی گه‌وره
ومهینهتباری وه‌ک کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا،وا ده‌بینین
به‌ئاشکرا هه‌قیقه‌ت ده‌کرێته قوربانی سیاسه‌ت وحورمه‌تی
سیاسی (نه‌ته‌وه‌یی کورد) ده‌بێته (که‌عبه‌یه‌کی
موقه‌ده‌س) و تاریکیه‌ک ده‌دات به‌سه‌ر به‌ڵگه‌و ڕووداوه
مێژوویه‌کان
و و به‌پاساوی
ئه‌وپه‌ڕی بێبنهماو ناکۆک له‌گه‌ڵ عه‌قڵ ومهنتیقی
بیرکردنه‌وه‌ی سه‌لیمی مرۆڤدا ڕاستیه‌کان په‌رده‌پۆش
ده‌کرێن،یاخود به هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵوێستی بێده‌نگی
وخۆگێلکردن له‌ڕاستیه‌کان، وه‌ک پچراندنی دیمه‌نێکی
(ناحه‌ز) له فلیمێکدا و به‌ئاره‌زوو هه‌وڵده‌درێت
هه‌رچونێک بێت ئه‌م رووداوه(ناخۆشه) تێپه‌ڕبکرێت.
سه‌رده‌مانێک
ڕۆشنبیرو ئه‌دیب وهونهرمهندو سیاسه‌تمه‌دارانی کورد
چیان نه‌وت چیان نه‌نوسی له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته،
چه‌نده‌ها کۆڕی شیعری وچه‌نده‌ها پیشانگاو که‌رنه‌ڤاڵی
سیاسیان سازدا ،ده‌یان کتێبیان نوسی ...! به‌ڵام ئه‌وه چ
خێره وا هه‌ڵوێستیان بۆته ماستی مه‌یی وتوشی به‌سته‌ڵه‌ک
بووه..؟وله‌به‌رامبه‌ر ئیعترافاته‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی
ونه‌وشیروان مسته‌فادا،کهههردووك (به‌ڕوویه‌کی
قایمه‌وه) وبه‌زمانی خۆیان نه‌خشی تاوانبارێتی یه‌کتریان
خستۆته ڕوو له‌ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌دا
،(بێلایه‌نن)..؟
له‌وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیارانهداو بۆ دۆزینه‌وه‌ی لوغزو نهێنی و هۆکاره‌کانی
ئه‌م هه‌ڵویستانه ئێمه ده‌بێ له نێو پانتاییه‌کانی
بیروباوه‌ڕ وپیرۆزی (ئابڕووی نه‌ته‌وه‌یی) و وههم
وخۆشخهیاڵی به (شوناسنامه‌ی قه‌ومپه‌رستی کوردایه‌تی) دا
بگه‌رێین و هه‌وڵبده‌ین له‌وێدا شیکردهوهنهکی دروست
به‌ده‌ست بهێنین،وه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ده‌بێ
نمونه‌یه‌کی به‌رجه‌سته بخه‌ینه‌ڕوو.
دوابه‌دوای
بڵاوبونه‌ی ئیعترافاته‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی ونه‌وشیروان
مسته‌فا ،له نێومیدیاو رۆژنامه‌کانی کوردستاندا،(توانا
عوسمان) سه‌رنوسه‌ری پێشووی ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی ڕۆژی
17.01.2009 وتارێکی له‌ژێر ناونیشانی (ڕاپۆرته‌که‌ی
تاڵه‌بانی و وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فادا )له سه‌ر
سایتی هه‌مان ڕۆژنامه بڵاوکردۆته‌وه، وتیایدا به‌ڕۆشنی
هه‌ڵوێستی ئه‌و تۆێژه له (ڕۆشنبیرانی) ناسیونالیستی کورد
ده‌خاته ڕوو که ده‌یانه‌وێ به‌هه‌ر قیمه‌تێک بێت
نههيڵێن ئه‌م سکانداڵه سیاسی یه قورسایه‌کی دیکه
بخاته سه‌ر مه‌له‌فه‌کانی تاوانبارێتی بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی له ڕابردوودا‌و کارگه‌ریه‌کی خراپیش بخاته
سه‌ر وه‌زعیان له‌ئێستادا ،له‌وتاره‌که‌یدا توانا عوسمان
وبه(لایه‌نگریه‌کی دبلۆماسیانهو شهرمنۆکانهوه له
بزوتنه‌وه‌ی گۆران) نوسیوه‌تی {هه‌ڵبه‌ته قسه‌کانی
تاڵه‌بانی ئه‌ڵقه‌یه‌که له‌ململانێکانی نێوان یه‌کێتی
وگۆران،که له‌رۆژگاری هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25.07
سه‌ریهه‌ڵداوه‌و ڕه‌نگه له‌به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کانی
عێراقیشدا ،دیمه‌نی توندتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.،..}
هه‌روه‌ها له‌درێژه‌دا، ده‌ڵێ {له25.07 وه،ده‌رکه‌وت
ئیتر بهسهروهریهکانی پێشووه‌وه دونیا
ئیدارهناکرێت،ئه‌وه‌ی ئومێدی ده‌نگده‌ر
ئاراسته‌ده‌کات،ئێستایه نه‌ک دوێنێ ، چاوبرێن
لهسبهینێیک که‌جیاوازه له‌رابردوو} ببینه عه‌جایه‌ب
وئیکتشافاتهکانی (ڕۆشنبیری ) ناڕازی ناسیونالیست،(دونیا
هه‌ر ئێستایه‌و رابردوو یه‌کسانه به‌هیچ )! ..؟؟ بۆ زیاتر
سه‌لماندنی ئه‌م تیۆریی یه سیاسیه توانا عوسمان
به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م شێوه‌یه دێته سه‌رباسی مێژووی
سیاسی بزووتنه‌وه‌و ئه‌حزابی ناسیونالیستی کورد { ئێمه
له‌زانستی مێژووناسییه‌وه فێربوین كه‌ناكرێت ئه‌مڕۆ
به‌ین به‌سه‌ر دوێنێداو به‌پێوانه‌كانی ئێستاش رابردوو
بپێوین، چونكه ده‌بێت چه‌مكی مومكنو موستهحیلو
دهستكهوتو سهركهوتنو شكت....، له‌ناو خه‌باتی
میلله‌تاندا له‌چوارچێوه مێژووییه‌كه‌ی خۆیدا ببینین‌و
بپێوین. بۆ نمونه ناكرێت ئه‌و توندوتیژییه‌ی ساڵانی
هه‌شتاكان هێزێكی وه‌ك یه‌كێتی له‌شاخ نواندویه‌تی،
كه له شه‌ڕی چه‌كداریدا بووه له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس،
به‌پێوانه كلتوری‌و ئه‌خلاقییه‌كانی ئه‌مڕۆ، موحاسه‌به
بكه‌ین و....تاد }.
ئالێره‌دا با بۆ
چه‌ند ساتێکیش بێت هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین و بڕوا به‌م
شیکردنه‌وه‌یه بهێنین له(مێژووناسی) توانا
عوسماندا،بابپرسین ئایا به‌هه‌مان لێکدانه‌وه‌و بیانۆ
ناکرێت ناسيونالیسیتێکی سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی عروبه‌یی
بپرسێت ئه‌وه بۆچی سه‌رانی به‌عس دادگایی ده‌کرێن..؟،خۆ
ئه‌وانیش له‌شه‌ڕی (نه‌ته‌وه‌یی )دا بوون دژ به
(داگیرکاری فورسهکانی ئێران)..؟ وه ئایا ئه‌گه‌ر تۆ
لهنوسینهکهتدا ده‌ڵێ ی {یه‌كێتی بزوتنه‌وه‌یه‌كی
چه‌كداری بوه‌و خه‌ونێكی سیاسی هه‌بوه،
كاردانه‌وه‌یه‌كی توندوتیژو توندڕه‌وی واقعێكی
فاشییانه‌ی به‌عس بوو....و یهكێتیو بزوتنه‌وه‌ی
چه‌كداری كورد بهپارتیو شیوعی‌و ئیسلامیهكانیشهوه،
كۆبونه‌وه‌ی خێڵیك نه‌بووه له‌ده‌وری كێشه‌یه‌كی
موڵكداری، گردبونه‌وه‌ی گروپێك نه‌بووه له‌سه‌ر
دوژمنایهتیو ناكۆكییه‌كی ئه‌خلاقی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
ژن‌و شه‌ره‌ف، سهرپێچیو سه‌ركه‌شی تاقمێكی قاچاخچی‌و
رێَِگریش نه‌بوه بۆ گومرگوهرگرتنو سه‌رانه‌سه‌ندن،
به‌ڵكو ئه‌م هێزه بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی بووه‌و دروشم‌و
خهونو ئومێدی هه‌بوه‌و بۆ به‌دیهێنانیشی چهكو شه‌ڕو
كوشتن‌و دانوستان‌و وتوێژی به‌كارهێناوه} لێره‌یشدا
ده‌کرێ بڵێین ئه‌ی خۆ ده‌وڵه‌تی به‌عسيش (سۆشیال
دیموکراته‌کانی) سوید نه‌بوون و(ئولف پاڵما )یش سه‌رۆکیان
نه‌بوو..؟؟،وئه‌و ڕژێمه‌یش به‌قه‌ولی خۆت ( دروشم وخه‌ون
وئومێدی هه‌بووه و بۆ به‌دیهێنانیشی چهكو شه‌ڕو
كوشتن‌و دانوستان‌و وتوێژی به‌كارهێناوه) ،هه‌روه‌ها
ئه‌گه‌ر تۆ له ستایشتدا به‌مێژووی یه‌کێتی ده‌ڵێ ی{
ناكرێت ئه‌وه‌ی كاتی خۆی بهخهباتو زه‌روره‌تی
مێژووی‌و ئه‌ركی نیشتمانیوهسفكرابێت، ململانێكانی
ئهمڕۆوهك كوشتن‌و تاوانی شهخسیوێنای بكات}
وبهنیازی له‌و ڕێگایه‌وه نه‌خشی تاوانبارانه‌ی سه‌رانی
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به(گرووپه‌که‌ی ناو
گۆران)ه‌وه پهردهپۆشبکهیت و به‌خه‌ڵکی بڵێ ی(ئه‌وه‌ی
چوو چوو،بائێمه سه‌یری ئێستا دوارۆژ بکه‌ین)،ئه‌رێ
به‌ڕاستی ژیان وچاره‌نوسی سه‌دان هه‌زار ئینسانی بێگوناه
که گیانیان له‌ده‌ستداو کرانه قوربانی، ئاوها به‌سانایی
وله‌نێو قه‌دی چه‌ند دێرێکدا وه‌ک موسڵمانێک ده‌یکه‌یته
(قه‌زاو قه‌ده‌ری خه‌باتی کوردایه‌تی) ؟ ئه‌ی باشه بیانۆت
چی یه بۆ(سه‌رده‌مه‌کانی) 18 هه‌ژده ساڵ له‌مێژووی پڕ
لهتاوانبارێتی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیه‌دا..؟ئایا
ئه‌وساش وئێستاش وله‌پاش (راپه‌رینه)وه،کوشتنی هه‌زاران
که‌س له‌شه‌ری ناوخۆ و تیرۆرکردنی سه‌دان که‌س له
موخالفینی سیاسی و پێشله‌شکری بۆ (حه‌ره‌س جمهوری به‌عس
وپاسداری ئێران وجهندرمهی تورکیا ) وکوشتنی هه‌زاران
ئافره‌ت وچه‌نده‌ها تاوانی دیکه،هێشتا له‌لای تۆ
(زه‌روره‌تی مێژوویی وئه‌رکی نیشتمانی )یه ..؟
له‌ڕاستیدا ئه‌م
جۆره شیکردنه‌وانه بۆ مێژوو جگه له وێناکردنێکی
سه‌قه‌ت ونادروست ناکرێت پێناسه‌یه‌کی دیکه‌ی بۆ
په‌یدابکرێت،ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ تیۆری ( مێژوو به‌دڵی خۆت
باس بکه ) داتاشێت وبه‌م شێوه‌یه راستیه‌کان بخاته
ڕوو،ئه‌وه له‌هه‌وڵی داهێنانێکی تازه‌دایه له‌بواری
هونه‌ری چه‌واشه‌کاری وبهلاڕێبردندا.
به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌م لێکدانه‌وه (مه‌زاجی) یه ، پێناسه‌ی دروست و
زانستیانه ئه‌وه‌یه، که مێژوو دیارده‌یه‌کی وابه‌سته‌و
گرێدراوه به‌یه‌که‌وه وپڕۆسهیهکی په‌یوه‌سته‌گیی و
به‌رده‌وامه،ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می دوێنێیه‌و سبه‌ینێش ئه‌مڕۆ
دروستیده‌کات.
کاتێک
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له‌مڕۆدا (سه‌روه‌ریه‌کانی) دوێنێ
ی سه‌رده‌می شاخی به‌سه‌رخه‌ڵکی کوردستاندا
ده‌فرۆشێته‌وه،به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌بێ باجی
هه‌ڵه‌کانی دوێنی ی بداته‌وه، هه‌ربۆیه سه‌رجه‌م ئه‌و
حکومه‌ت و حزب ولایه‌نانه‌ی که وا له‌عێراق وئێران
وکوردستاندا و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک نه‌خشێکی تاوانبارانه‌یان
هه‌بووه له روودای کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وئه‌و
ڕووداوه دڵته‌زێنانه‌ی دیکه له مێژووی سیاسی
ناوچه‌که‌دا ده‌بێ له دادگایه‌کی نێوده‌وڵتی وبێلایهندا
ڕووبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه بکرێنه‌وه .
arfan96@yahoo.de
20.01.2009 |