|
عرفان کریم
پێده‌چێ وه‌رزی شانۆی سیاسی له‌عێراق وکوردستانداو
له‌ژێرسایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزاب وهێزه ئیسلامی
وقه‌ومیه‌کاندا وبه‌نزیکبوونه‌وه له نمایش‌کردنی
شانۆگه‌ری پڕ له‌مه‌سخه‌ره‌بازی به‌ناو(هه‌ڵبژاردن)،
وه‌له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی زیاتری کێشمه‌کێشه سیاسیه‌کان
له‌پێناو داگیرکردنی کورسی و پۆستی زۆرتر له‌ده‌سه‌ڵاتدا،
ده‌یان دیمه‌ن وسیناریۆی گاڵته‌جاررانه به‌خۆوه ببینێ،
ئه‌وه‌تانێ(سه‌رۆک) کۆماری عێراق
جلال تاڵه‌بانی له‌دوایین شاکاری داهێنان له‌بواری(عيلمی
سیاسه‌ت)دا پێناسه‌یه‌کی تازه‌ی هێناوه‌ته ناو قاموسی
سیاسی له‌عێراق وکوردستاندا، که‌ئه‌وه‌یش چه‌مکی(به‌عسیه
ناسه‌دامیه‌کان)ه، له‌به‌رواری 21.01.2009 دا
وله‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا، جلال
تاڵه‌بانی له‌به‌رامبه‌ر پرسیارێکدا که ساڵح موتڵه‌گی
کۆنه به‌عسی و سه‌رۆکی( به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی) سه‌ر
به‌حزبی به‌عس بوه‌و پروپاگه‌نده‌ی بۆ بیروباوه‌ری به‌عس
کردوه ؟له‌وه‌ڵامدا جلال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت : سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی که ساڵح موتڵه‌گ به‌عسيه ئه‌وه راسته که ئه‌و
به‌عسيه به‌ڵام ئه‌و
به‌عسيه‌کی
سه‌دامی نی یه.و.....ئێمه
ئه‌بێ به‌عسی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ به‌عسی سه‌دامی
جیابکه‌ینه‌وه.!.
به‌ڕاستی سه‌رۆک تاڵه‌بانی خاوه‌نی تواناییه‌کی گه‌وره‌یه
له شیکردنه‌وه‌ی سیاسی‌دا ..! كێ ناڵێت چه‌ندین حزبی
به‌عسی دیکه هه‌بوبێتن وزۆر ئینساندۆست ودیموکراتخوازبن
وخه‌ڵکی عێراق وکوردستان تا ئێستا پێیان ئاشنا نه‌بووبن،
بێجگه له‌جه‌نابی تاڵه‌بانی خۆی؟ یاخود پێده‌چێ خه‌ڵکی
نه‌خوێنده‌وار بن وبه‌رنامه‌و مێژووی سیاسی حزبی
به‌عسی(سه‌دامی) له‌حزبی به‌عسی(نا) سه‌دامی
جودانه‌که‌نه‌وه‌و به‌قه‌ده‌ر تاڵه‌بانی زیره‌ک نه‌بن له
ناسینه‌وه‌ی شته‌کاندا..؟ئه‌مه چ پێناسه‌یه‌کی سه‌ره‌وژێر
و نادروسته بۆ حزبێکی ناسیونال ـفاشیست وه‌ک حزبی به‌عس
که خاوه‌نی زیاتر له 60 ساڵ له‌کرده‌وه ڕه‌فتاری
نائینسانی یه..؟ئایا ئه‌گه‌ر به‌م لێکدانه‌وه‌ی جه‌لال
تاڵه‌بانی بێت،
ئه‌وا
ئێمه نابێت به‌گومانه‌وه له هه‌موو ڕاستیه‌کان بڕوانین
؟ و به‌ده‌نگی به‌رز هاوار بکه‌ین وبڵێین خه‌ڵکینه
سه‌رتاپای زانستی مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری و
وسیاسیه‌ت وپێناسه‌یان بۆکه‌سایه‌تیه‌کان درۆیان فه‌رمووه
که‌ده‌ڵێن ئه‌وه بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسیه‌کانه
که‌سه‌رکرده‌کان دێنێته مه‌یدان !؟ وه نه‌که‌سایه‌تی
سه‌دام حسێن ده‌رهاویشته‌ی بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی
عه‌ره‌بی وحزبی به‌عس بووه ونه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه
سه‌دامی پێگه‌یاندوه، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه،
ئه‌وه(تاوانبارێتی) و(خراپی) سه‌دام حوسێن بووه که
بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی و سیاسه‌تی به‌عسیزمی
دروستکردوه .!؟
وه ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان میتۆدی تاڵه‌بانی بێت، ئه‌وا
ده‌بێت ئێمه بڕوا به‌وه بکه‌ین که‌بزوتنه‌وه‌ی
ناسیونالیستی تورکی، بێگوناه و وبێبه‌ری یه له‌کرده‌وه‌و
بڕیاره‌کانی(ئاتاتورک) سه‌باره‌ت به چه‌وه‌ساندنه‌وه‌و
کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی کورد له‌تورکیا، وئه‌وه
سه‌رشێتی(مۆسۆلۆنی)یه که به‌رپرسیاره له سیاسه‌تی
شۆڤینیستی له‌ئیتالتای سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م
وکه‌س نه‌خه‌له‌تێ سه‌رزه‌نشتی ناسیونالیستی ئیتاڵی بکات
!! خه‌ڵكینه گوێ‌بگرن ! ئه‌وه تاکڕه‌وی ودیکتاتۆریه‌تی
(هیتله‌ر) بوو که‌ئه‌و هه‌موو جه‌نگ وکاولکاریه‌ی به‌سه‌ر
دونیادا سه‌پاند، ناسیونالیزمی ئه‌ڵمانی چیبکات ..؟
بزوتنه‌وه سیاسیه‌کان بێگوناهن له‌نێو ئه‌م کاره‌سات و
ڕوداوانه‌دا ئه‌وه خراپی که‌سایه‌تی وتاکه‌کانه که ئه‌م
هه‌موو ماڵوێرانی یه دێننه‌کایه‌وه، نه‌ک
به‌پێچه‌وانه‌وه. ئه‌مه‌یه کورتکراوه‌ی په‌یامی
چه‌واشه‌کاریی جه‌لاڵ تاڵه‌بانی بۆ کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام ئه‌م
جۆره داهێنانانه له‌گه‌ڵ خۆیدا مۆری به‌رواری
ئێکسپایه‌ربوونی خێرایی لێدراوه، تاڵه‌بانی ناتوانێ به
پێشخستنی(نا) یه‌ک، بزوتنه‌ه‌وه‌یه‌ک وحزبێکی فاشیست
له‌رابوردوه‌یه‌کی خوێناوی پاکبکاته‌وه،چونکه مێژوو
ومه‌له‌فی ناسیونالیزم ئه‌وه‌نده‌ڕه‌شه به‌هه‌زاران جۆر
له‌م(نا)یانه‌ی تاڵه‌بانی پاکنابێته‌وه.
سه‌دام حوسێن، سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌و حزبێکی ناسیونال فاشیست
بوو. حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئێشتراکی له‌پێناو دیفاع
له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بۆرجوازی عه‌ره‌بی جه‌نگه‌کانی
به‌رپاکرد وده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریه‌تی سه‌پاند، هه‌ره‌وها
وه‌کو ڕه‌وتێکی فاشیستی سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی
عه‌ره‌بی سه‌رکرده‌کانی وه‌کو سه‌دام وعلی حسن مجیدو
....تاد هێنایه مه‌یدان .
01.02.2009
arfan90@yahoo.de
|