![]() |
|
بێ شه‌هامه‌تی سیاسی تۆبه‌خوازێکی به‌رده‌رگای ناسیونالیزمی کورد |
|||
هه‌راو هوریای به‌رپاکردنی هه‌ڵبژاردنێک له کوردستاندا له‌لایه‌ن یه‌کێتی و پارتیه‌وه وه له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و دوو حزبه‌دا، کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێکه‌وتۆته‌وه، ئه‌و حزب و لایه‌ن و که‌سایه‌تیه رۆشنبیرانه‌ی که‌وا به‌شوێن ئالوگۆرێکی ريشه‌یی و سه‌رتاسه‌ری نین له سيسته‌می سیاسی و ئیداری له کوردستاندا و (به‌شێکیان له‌سه‌رکرده‌کانی پێشووی ئه‌و دوو حزبه‌ن)، وه له ئێستادا و له‌پاش تێپه‌ربوونی 18 ساڵ به سه‌ر‌ته‌جروبه و شێوازی حاکميه‌تی پڕ له‌گه‌نده‌ڵی و ناوه‌رۆکی دواکه‌وتوانه و میلیشایی یه‌کێتی وپارتی و پاش ده‌رکه‌وتن و ئاشکرابوونی ئانتی ئازادی و دواکه‌وتیی سیاسی ئه‌م دوو حزبه بۆ سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ر وخه‌ڵکی کوردستان، که‌چی ئه‌وانه هێشتا به خێرایی کیسه‌ڵ له نێو بازنه‌ی داخراوی وه‌همی (گۆڕان له چوراچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا) سه‌ره‌گێژه‌یانه و بانگه‌واز بۆ به‌شدرای کردن له پرۆسه‌یه‌کدا ده‌که‌ن که به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌کێتی وپارتی به‌رێوه‌ده‌چێت ،وه‌به‌م کاره‌یان ئه‌گه‌ر هۆشیارانه بێت یان نه‌زانانه ئه‌وا ده‌یانه‌وێ به‌ر به بزووتنه‌ی عه‌زیم وبه‌رفراوانی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بگرن که خوازیاری کۆتایی هێنانن به ده‌سه‌ڵاتی تاڵانی ومیلیشایی ئه‌م دوو حزبه. ناوه‌رۆکی ئه‌م توڕه‌بونه‌ی خه‌ڵکی کوردستان خۆی له چوارچێوه‌ی ئاڵوگۆرێکی سه‌رتاپاگیر له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌کوردستاندا ده‌بینێته‌وه ، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پروگانده‌و باهۆزی فريوکارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی وپارتی بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌شداریکردنی لایه‌نگرانی (گۆڕان له چوراچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا) له هه‌ڵمه‌تی گێژکردن و ته‌فره‌دانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ به‌شداریکردن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌و درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بۆ چه‌ند ساڵێکی دیکه، بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری شێلگیرانه بانگه‌وازی بایکۆتکردن و به‌شدارینه‌کردن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا کردوه و هه‌روه‌کو چۆن له مێژووی پڕ له‌دره‌خشانی سیاسی خۆیدا سه‌رسه‌ختانه هه‌ڵگری په‌یامی هه‌قیقه‌ته‌کان و راستیه‌کان بوه بۆ جه‌ماوه‌ر وخه‌ڵکی کوردستان ،له‌م قۆناغه‌شدا و له‌نێو زاڵبوونی بارودۆخێکی سه‌ختی سیاسی له‌کوردستان وناوچه‌که‌دا بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری هۆشیاری ده‌داته خه‌ڵکی کوردستان که‌وا به‌رێخستنی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌و پاك له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی میلیشیایی وچه‌کدار کارێکی واقعی نیه‌و ئه‌وه گه‌وره‌ترین خۆخشخه‌یاڵی یه و ئه‌م پرۆسه‌یه جگه له دزینی شه‌رعیه‌ت له خه‌ڵکی کوردستان و به‌خشینه‌وه‌ی به یه‌کێتی و پارتی هیچی دیکه نیه ، ئه‌م هه‌ڵوێسته سیاسیه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری له‌به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له کوردستاندا سه‌ره‌نجام بۆته جێگای باس ولێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر وه ئه‌مه له دونیای جه‌ده‌ل و لێکۆلینه‌وه‌ی سیاسی‌دا ساده‌ترین مه‌سه‌له‌یه ،به‌ڵام ئه‌وه جێگه‌ی مه‌سخه‌ره‌یه که‌سێک که بۆ ده‌ورانێک له‌ژیانی سیاسی خۆیدا له‌ریزه‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا خه‌باتی کردبێت و بۆ ماوه‌یه‌ک له سه‌رکردایه‌تی حزبه‌که‌یدا کاری کردبێت وشایه‌تی ئه‌نجامدانی تیرۆرکردنی 5 هاورێ ی نزیکی خۆی له حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق بێت به‌ده‌ستی چه‌کداره‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له ته‌مووزی2000 و‌ئێستا پروپاگه‌نده بۆ به‌شداریکردن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه و ده‌نگدان به لیستی (گۆڕان) و گروپه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بکات که‌سه‌رپه‌رشتیکاری ئه‌و تاوانه خوێناویی یه بووه، به‌ڵی پاڵه‌وانی ئه‌م بێ شه‌هامه‌تی سیاسی یه (سامان سه‌عيد) ه که له نوسێنێکدا له‌ژێر ناونیشانی (تێنه‌گه‌یشتنی بزووتنه‌وی دۆڕان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) که له 05.06.2009 دا بڵاویکردۆته‌وه‌و بزوونته‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری به بزووتنه‌وی (دۆڕان) ناوزه‌ده کردوه و به‌وه تاوانباری کردوه که‌وا له بزوتنه‌وه‌ی (گۆڕان) تێناگات و له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری ناکات ،و له‌و نوسینه‌یدا نه‌وشیروان مسته‌فای به فریادره‌سی خه‌ڵکی کوردستان شوبهانده‌وه و ده‌ڵێت { مه‌به‌ست له بزووتنه‌وه‌ی دۆڕان ئه‌و لایه‌نانه‌یه که مێژووی هه‌ڵسورانیان له‌کوردستان سیناریۆی دوباره کردنه‌وه‌ی هه‌له‌و تاقیکردنه‌وه شکستخواردوه‌کانه ،به‌ره‌نجامی کار‌و هه‌ڵسورانیان، ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌و بچوک بوونه‌وه بووه،..................و له‌م هه‌لو مه‌رجه گه‌رم گوڕه بۆ سیاسه‌ت وگه‌یاندنی به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌کانت به‌جه‌ماوه‌ی کوردستان زیاد له‌هه‌ر که‌سێکی ناواقعی نابینای سیاسی بزوتنه‌وه‌ی دۆڕان که‌وتنه‌ته دژایه‌تی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و به‌تایبه‌ت دژایه‌تی کردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وکه‌سایه‌تیه دیاره‌کانی................،و.... نه‌وشیروان مسته‌فا که‌سێکی به‌تواناو ودیاری کۆمه‌ڵگای کوردستانه که هه‌موو که‌س حسابی جدی بۆ ده‌کات ،ئه‌و ده‌ڵێت من رابه‌ری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌که‌م ،ده‌مه‌وێ کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی دامه‌زراوه‌یی به‌رم که ده‌سه‌ڵاتی حزب وحکومه‌ت له یه‌کتری جیابکه‌مه‌وه وسنورێک بۆ دزینی مال وسامانی خه‌ڵکی کوردستان دابنێم ......هتد} به‌ده‌ر له‌م هه‌ڵوێسته سیاسیه ریاکارانه‌ی سامان سه‌عید ڕه‌نگه سه‌لماندنی مه‌سه‌له‌ی دوور‌و نزیکی نه‌وشیروان مسته‌فا وگروپکه‌ی (گۆڕان) له‌گه‌ڵ خواسته ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ئه‌ندازه‌ی سه‌لماندنی پووچی (شۆرشگێر بوونی ) موسه‌وی ولایه‌نگرانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته ئیسلامییه‌که‌ی له ئێران‌دا سه‌خت نه‌بێت ،، به‌ڵام ڕسته‌کانی ئه‌م نوسرایه‌وه‌یه گه‌واهی له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی تۆبه‌خوازییه‌ک ده‌ده‌ن که ره‌نگه سامان سه‌عید جورئه‌تی ده‌ربرینه‌که‌ی له‌لاده‌ستنه‌که‌وێت هه‌روه‌کو چۆن جورئه‌تی ناوهێنانی راسته‌وخۆی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری نه‌بووه له‌نوسراوه‌که‌یدا، تۆبه‌خوازێک که ئاماده‌ی نکۆڵی له رابردووی سیاسی خۆی و ته‌وهینکردن به هاوڕێیانی دوێنێ ی خۆیه‌تی ، له‌م نێوه‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی بۆ ناساندنی ئه‌م جۆره حاڵه‌ته شازانه له مێژوودا چه‌ند دێرێک له نوسراوه‌ی (رووداوه گه‌وره‌کان وئینسانه بچووکه‌کان)ی هاورێ مه‌نسورحیکمه‌ت بهێنینه‌وه یاد بۆ وێناکردنێکی واقعیانه‌ی ئه‌م بێ شه‌هامه‌تیه له سیاسه‌تدا {جیاوازیه‌کی بنه‌ڕه‌تی له‌نێوان بادانه‌وه‌ی سیاسی وتۆبه‌کردندا هه‌یه ،بادانه‌وه خاڵی ده‌ستپێکردنی حه‌ره‌که‌تێکه ،ئاماده‌یی نیشاندانه بۆ هه‌نگاو هه‌ڵگرتن به رێڕه‌وێکی تردا،به‌ڵام تۆبه،خاڵی کۆتایی رێچکه‌که‌یه، راگه‌یاندنی شکست وته‌سلیم بوونه ، ئه‌وه‌ی که‌سێکی تۆبه‌کردو ئه‌یخاته سه‌رزمانی، نه‌بۆخودی ئه‌و ،نه‌بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی داوای تۆبه‌ی لێکردوه ،نه‌بۆ ته‌ماشاکه‌ران هه‌قیقه‌تێکی نی یه، پێویست ناکات هه‌یبێت ، قه‌رار نی یه هه‌یبێت ،تۆبه‌کردن راگه‌یاندنی ووردبوونی شه‌خسیه‌ت و وئیراده‌ی ئه‌و که‌سه‌یه ،وه‌ده‌بێ هه‌رئه‌مه‌ش نیشانی ئه‌وان بدات ، سوکایه‌تی کردن به موقه‌ده‌ساتی پێشووی خۆت ،به هاورێیانی پێشووی خۆت ، گاڵته‌کردن به ئیفتخارات و ده‌سکه‌وته‌کانی پێشووی خۆت ، ژێرپێنانی پره‌نسیبه‌کانی پێشووی خۆت ، هه‌موو ئه‌مانه بریاره ئه‌م ووردبونه نمایش بکه‌ن ..} ده‌کرا سامان سه‌عید یه‌ک تۆز ویژدانی ئینسانی به خه‌رج بدایه و له‌و چه‌ندساڵه‌ی ژیانکردن له ووڵاتێکی رۆژئاوایی به فه‌رهه‌نگێکی مۆدێرن وئینسانی ئالوده بوایه و نه‌فره‌تی له‌و رابردووه پڕ ئیفتخاره‌ی خۆی نه‌کردایه . 19.06.2009 |
|||