جێگاى جەنگى غەزە لەئیستراتیژى جەنگخوازانەى ئیسرائیلدا

فاتیحى شێخ

ماڵه‌وه 

وەرگێرانى لەفارسییەوە: خەسرەو سایە

 ئیسرائیل بەدرێژەدانى جەنگ و بردەنەسەرەوەى تاوانە جەنگىیەکانى، جێگاى ئەم جەنگەى لەئیستراتیژى خۆى بۆ دەورەى داهاتوو بەڕۆشنى خستۆتەڕوو. هەموو ئەو وەحشیگەریە شەو ورۆژانەیەى کە سوپاى ئیسرائیل لەدژى خەڵکى غەزە بەرچاو کەوتووە و هاتۆتە ڕوو، تەنانەت ئەوەى کە لە لێدوانەکانى وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیلدا دەرکەوتووە و بەڕۆشنى خۆى نیشانداوە، بەتایبەتى کاتێک کەلەبەرامبەر فشارى ڕاگرتنى جەنگدایە، ئەوە ڕادەگەیەنێت کە ئیسرائیل گوآ بەقسەى کەس نادات جگە لەخودى خۆى. ئەم قسانە دووبارە کردنەوەى هەمان کاریکاتۆرى ڕەنگ گرتووى دەربڕینە لوتبەرزەکانى بۆشە لەسەردەمى جەنگدا لەدژى عیراق، کەدەیەوێت جارێکى ترخۆى دووپات بکاتەوە. 

قوربانیەکانى سێ هەفتەى ڕابردووى جەنگ لەغەزە هاژینەرە: زیاترلەهەزارکەس کوژراو ونزیکەى پینج هەزارى تریش بریندار، کەیەک لەسەرسآى کوژراوەکان ولەسەدا چوارى برینارەکانیش منالانێکن کەلە لەنێوماڵ ولەپەناگاو وەیا لەڕیزى وەرگرتنى"نان"دا ڕاوەستاون، کوژراو و برینداربوون.

پشتێنەى غەزە کەیەکێک لەبالاترین ناوچە پرلە دانیشتوانەکانى جیهانە و شوێنى نیشتەجآ بوونى یەک ملیۆن و نیو ئینسانى ستەمکیشە، لەماوەى سآ هەفتەى جەنگدا گۆڕدرا بە وێرانەیەکى گەورە. پاساوى دەوڵەتى ئیسرائیل ئەوەیە کە حەماس خەڵک وماڵى خەڵکى خستۆتە بەردەم کردەوەکانى خۆیەوە، بەلام ج کەسێک جەنگى هێناوەتە بەردەم ماڵى خەڵک و بردویەتیە سەر قوتابخانەو پەنگاى هەرئەوخەڵکە؟( کۆمارى ئیسلامى ئێران لەجەنگە دڕندانەکەیدا لەدژى خەڵکى شۆرشگێرى شارى سنە، لەبەهارى 1981دا لەهەمان مەنتقى فاشیستانە سودى وەرگرت). دەوڵەتى ئیسرائیل موشەک هاوێژەرانى غەزەى کردۆتە بەهانەیەک بۆجەنگ، بەلام ئەوە کآیە کەنەزانێت ئەم جەنگە بەو هەموو قوربانیانەیەوە کەلەخەڵکى وەرگرتووە، دیسانەوە دەبێتە هۆى زیادبوونى ژمارەى دروستکەران وهاوێژەرانى موشەکەکانى حەماس و جیهاد؟ دەوڵەتى ئیسرائیل سەرەڕاى جەنگێکى قورسى سآ هەفتەیى، کەچى هێشتا نەیتوانیوە بەر بەڕێرەوەى موشەک هاوێژەرانى غەزە بگرێت. ئەمە سەرەڕاى ئەوەى کەئەم جەنگە نفوزى سیاسى حەماسى بردۆتە سەرەوە.   هەروەک و ئەوەى کەدوو ساڵ لەمەوبەر لەجەنگى دا لەدژى لوبنان نەیتوانى گورزێک لەوجودى چەکدارانەى حزبوللا بوەشێنێت و حزبوللا قازانجێکى گەوەرى کرد و هێزى زۆرترى لەجەنگ برد، تاڕادەى ئەوەى کەبەئیحتمالى زۆر بتوانێ لەهەڵبژاردنەکانى داهاتووى لوبناندا ەسەلاتەکانى خۆى لەدەولەتى لوبناند، بباتە سەرەوە. ئا لەم وێنایەدا ئیسرائیل دەیەوێت چى بکات؟ ئایا دەیەوێت دووبارە جەنگێکى تر بەبەهانەى حیزبوللاوە لەدژى خەڵکى لوبنان بەڕآ بخاتەوە؟. دەولەتى ئیسرائیل بەم هەموو ئەم واقعیەتانەوە و بەم حاڵەوە جەنگى غەزەى درێژە پێداوە، چونکە ئەمە جەنگى غەزەیە، بەلام ئامانجەکانى زۆرزیاتر وفراواترە لەغەزە و مەسەلەى فەلەستین. چوارچێوەى جەنگى دەوڵەتى ئیسرائیل هەمان چوارچێوەى شکست خواردووى "ڕۆژهەلاتى گەورە"ى دەوڵەتى جۆرج بۆشە.

سوربوونى دەوڵەتى ئیسرائیل لەسەر درێژەکێشان و فراوان کردنەوەى جەنگى ئێستا بەدواى بڕیارنامەى ئەنجومەنى ئاسایش بۆ ڕاگرتنى جەنگ، ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەکات کەدەوڵەتى ئیسرائیل گەرەکیەتى"کارە ناتەواوەکەى دەوڵەتى بۆش" لەڕۆژهەلاتى ناوەڕاستدا بەسەرەنجام بگەیەنێت. ئیستراتژى پشت بەستنى ئیسرائیل بەجەنگخوازى، لەڕاستیدا درێژەو جێگرتەى ناوچەیى هەمان ئیستراتیژى میلیتاریستى ئەم دوو دەیەى ئەمریکایە، ئەمە بەو جیاوازییەوە کە ئاڵوگۆرى گرنگ لەجیهاندا و گۆرانکارى گەورە لە هاوکێشە جیهانى و ناوچەیى یەکانى ئەم دوودەیەى دوایدا کەڕوویانداوە، جێگاو ڕێگاى ئەمریکاو ئیسرائیلى بەتوندى گۆریوە وبەزیانى ئیستراتیژی ئەم دوودەوڵەتەیە. نە ئەمریکا ئێتر لەمەوقعیەتی بانگەشەکەرى یەکە  زیلهێزى جیهان، ماوەتەوە و نەئیسرائیلیش لەمەوقعى یەکە ملهوڕى ڕۆژهەلاتدایە. چارەنوسى ئیستراتیژى ملهوڕى سەربازى ئیسرائیل ناتوانێ شتێکى جیاواز وباشتربێت لەچارەنوسى ملهوڕى میلیتاریستى ئەمریکا. جەنگ فرۆشى ئیسرائیل زوتر لەوەى کە دەستەى دەسەلاتدارانى ئیسرائیلى بیرى لێدەکەنەوە، مەحکوم بەشکستە.

جەنگى ئیسرائیل لەغەزە دروست لەسەر بنەماى ترۆپک بینینى نێوان دوو دەورەى کۆن و نوآ ولەجەرگەى ئالۆگۆرو هاوکێشە جیهانى وناوچەییەکانى ڕۆژهەلاتدا بەرپاکراوە. بڕیاربوو دەوڵەتى فەلەستین لەساڵى ڕابردوودا بەپآى  بڕیارەکانى کۆنفرانسى ئەناپۆڵس، دابمەزرآ. ئیسرائیل بەبەزادانیکى عەمدى بەسەر چارەسەرى کێشەى فەلەستیندا، ئاسۆى  پێکهێنانى دەوڵەتێکى فەلەستینى خستەلاوە ولەهەمانکاتدا ڕەوەندێکى تر، کە وادێتە پێشچاو، لەساڵى ڕابردووەوە دەستى پێکردبێت، یانى ئەوەى کە ئاشتى لەگەڵ دەوڵەتانى عەرەبى هاوسێدا لەسەر بناغەى پێشنیارى پاشاى ئەردەن، مەلیک عەبدوولا دابمەزرێت. ئیسرائیل ناچاربوو  ئەم  ئیستراتیژیە کۆنەى خۆى بەدرێژەکێشانى داگیرکارى و جەنگ لەدژى خەڵکى فەلەستین ودووبارە دوژمانایەتى کردنى ولاتانى عەرەبى، بخاتە لاوە، بۆ ئەوەى بتوانێ لەبەرامبەر هەڕەشەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران و هێزە نزیک و وابەستەکانى لەناوچەکەدا،  ڕابوەستێتەوە. بەلام هەڵبژاردنەکانى ساڵى ڕابردووى ئەمریکا بۆ ئیسرائیل بووە  ساڵێکى چاوەڕوانى و خۆئامادەکردن. دووبارە کردنەوەى بەردەوامى هەڕەشە وپەلامارى سەربازى بۆسەر ئێران یەکێک لەتاکتیکەکانى ئیسرائیل بوو لەم دەورە چاوەڕوانیەیدا، ئەمە بەو حاڵەوە کە ئیستراتیژیە کۆن بووەکەى  گرێدراو بەئیستراتژیە تازەکەیەوە ڕابگرآ. 

لەگەڵ هەڵبژاردنى ئۆباماو ئەو ئالوگۆڕانەى کەبەرئەنجاى  قەیرانى ئابوورى جیهانین، دەستەى دەسەلاتدارانى ئیسرائیل، بڕیاریاندا کەلەماوەیەکى زەمەنیدا وتاهاتنە سەرکارى ئۆباما، هێزى سەربازى خۆى بهێنێتە مەیدانەوە. ئامانجى ئیسرائیل ئەوەیە کەنەتەنها لە هاوکێشە و سازانەکانى داهاتووى هەردوو ڕەوەندى پێکهێنانى دەوڵەتى فەلەستین و ئاشتى کردن لەگەڵ دەوڵەتانى دراوسآیدا لەمەوقعیکى بەهێزەوە دەست پێبکات، بەڵکو لەڕەوەندى دووبارە دابەشکردنەوەى جیهان کەبەهۆى قەیرانى ئابوورى جیهانەوە توندو خێرا بۆتەوە، تێدەکۆشیت تا جێگاو ڕێگاى هێزێکى گەورە لە ڕۆژهەلاتدا بۆخۆى بەدەست بهێنآ. ئیسرائیل پێویستى بەجەنگێکە، بەلام ئەم جەنگە لەگەڵ سوریا وحزبوللا، وەیا لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێراندا پر کێشەو زەرى زۆرترە. جەنگى غەزە کەناڵێکى بەڕێوەبردنى ئەم پێویستیەى دەوڵەتى ئیسرائیلە بەجەنگ. حەماس و موشەک هاوێژەکانى جگەلە بەهانەیەک، شتێکى زیاتر نییە. ئەم بەهانەیە لەوپەڕى واقعی بوونی خۆیدا پێویستى بەدەسبردن بۆ ئاوەها جەنگێکى  قورس و زیانبار هەیە.  بەلام خودى ئەم جەنگەو ئەم نمایشە وەحشیگەریە و ئەم ملهوڕى و شەڕەنگیزیە بابەنبَکى  پێوبستى دەستەى دەسەلاتدارانى ئیسرائیلە، کە دیارە لەم ڕێگایەشدا پشت گەرمە بەپشتیوانى ئەمریکاو ئەوروپا. خودى ئەمە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیلەوە، وا ڕاگەیەندرا، کە "کۆمەڵگاى نیونەتەوەیى تواناو مۆڵەتى درێژەپێدانى جەنگى بەئێمە داوە" ئەم قسەیەش واقعیەتى هەیە.

"کۆمەلگاى نیونەتەوەیى" سەرەڕاى دوو هەفتە مۆڵەت کەبەر لەدەرچوونى بڕیارنامەى ئەنجومەنى ئاسایش بۆ درێژەدان بەجەنگى ئیسرائیل لەغەزە درا، دواتر ودواى بڕیارنامەکەش دیسانەوە مۆڵەتەکەیان درێژکردەوە و بەکردەوە تواناى بەئیسرائیل بەخشى تا جەنگ و کاولکارى وتاوانە جەنگىیەکانى تا هاتنە سەرکارى بەڕەسمى ئۆباما درێژە پێبدات. ئامانجى ئەم جەنگەى ئیسرائیل حەرەکەت کردنە لەهەڵوێستێکى ملهوڕانەى سەربازییەوە لەنێو کێشمەکێشەکانى داهاتووى ڕۆژهەلاتدا. ئەم جەنگە پێویستى بەئاوەها کات وزەمەنێک هەیە کەلەلایەن ئەمریکاو دەوڵەتانى هاوپەیمانى عەرەبى و ڕۆژئاوایىیەوە خرایە بەردەستى ئیسرائیلەوە. 

ئەم حساب بۆکردنەو ئەم ئیستراتیژیە میلیتاریستیە، هاوشێوەى حساب بۆکردن و ئیستراتیژى دەوڵەتى بۆش مەحکوم بەشکستە. بەلام خودى جەنگى غەزە لەخویدا تاوانێکى گەورەیە لەدژى خەڵکى فەلەستین و کۆمەلگاى بەشەرى، کەدەبێ دەستبەجآ ڕابگیرێت. ئەم جەنگە فاشیستییە ویژدانى بەشەریەتى ئازادیخوازى هەژاندووە وناڕەزایەتى گەورەى ڕوو بەڕووى خۆى کردۆتەوە. شەپۆلى نەفرەتى گشتى خەڵک لەم جەنگە خۆى تێکەڵ بەنەفرەت کردن لەئاکامە زیانبارەکانى قەیرانى ئابوورى کردووە. چینى کرێکارو کۆمۆنیستەکان دەتوانن بەهەڵبڕینى ئالاى ڕۆشنى خۆیان لەدژى جەنگ، لەڕیزى پێشەوەى ئەم ناڕەزایەتییە کۆمەلایەتیە ڕابوەستن و لەبەرامبەر سود وەرگرتنى کۆنەپەرستى دەوڵەتان و ڕەوتە ناسیونالیستى و ئیسلامیەکاندا، دیوارێکى پتەو دابڕێژن. خواستى ڕاگرتنى دەستبەجآى جەنگ، مەحکوم کردنى ئەم جەنگە و بەگشتى مەحکوم کردنى هەموو شەڕەنگێزى و تاوانەکانى ئیسرائیل، ڕاگەیاندنى ئەم تاوانانە بەوێنەى تاوانێکى ئاشکرا لەدژى بەشەریەت، خواستى کردنەوەى خێراى خاڵەکانى پەڕینەوەى سەرسنور(مەعبەرەکان) و کۆتایی پێهێنانى بنەڕەتى بەگەمارۆى ئابوورى سەر خەڵکى غەزە، خواستى پێکهێنانى  دەستبەجآى دەوڵەتى فەلەستین، وەک ڕێگایەکى سیاسى بۆ کێشەى فەلەستین. هەوڵدان لەپێناو دورخستنەوەى سودوەرگرتنى دەوڵەتان و ڕەوتە ناسیونالیستى و ئیسلامیەکان لە دەردو مەینەتى خەڵکى فەلەستین.. ئەمانە بەش وخواستەکانى ژیر سایەى یەک ئالاى سیاسى رۆشن و ئازادیخوازانەوە وڕادیکاڵى بزوتنەوە نارەزایەتىیەکانى دژى جەنگى ئیسرائیلە لەغەزە.