|
له‌ژێر دروشمی"ئیتیفاق
به‌ژیانو چاره‌نووسی په‌نابه‌ران محكومه!" ڕۆژی
7-9-2009 له‌سه‌ر
بانگه‌وازی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی،
خۆپیشاندانێک له‌شاری له‌نده‌ن، له‌به‌رده‌م
باڵۆیزخانه‌ی عێراقی
بۆ
ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕین به‌دژی ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوان حکومه‌تی مالکی و هه‌رێم
له‌گه‌ڵ ولاتانی ئه‌وروپا بۆناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران،
به‌ڕێخرا، که‌ژماره‌یه‌ک له په‌نابارانی کورد‌و ئێراقی و
نوێنه‌رانێک له‌ره‌کخراوه‌کانی په‌نابه‌ری ومافی مرۆڤ ژێیدا
به‌شدارییانکرد.
ده‌شتی جه‌مال سكرتێری فیدراسیۆن له
ووته‌یه‌کدا ئاماژه‌ی به‌ڕه‌وشی
خراپی په‌نابه‌رانی كورد‌و عێراقی كرد
و ئه‌و زه‌ختو
زۆرانه‌ی كه به‌هۆی ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوان حكومه‌تی عێراقی و
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا
رووبه‌ره‌وویان بۆته‌وه،
به‌توندی ئیدانه‌و سه‌رکۆنه‌کرد و
داوای کرد
که‌بۆهه‌لوه‌شاندنه‌وی ئه‌م رێکه‌وتننامه‌یه ته‌واوی توانا
ده‌خرێته‌گه‌ر، تا به‌ر به‌و هێرشه بگیرێت که‌بۆسه‌ر په‌نابه‌ران
به‌رێخراوه.
پاشان
(ئه‌لبیرت)له‌رێكخراوی په‌نابه‌ری ئیسپانیا و(ریچرد )له
شه‌به‌كه‌ی دژی دیپۆرتی په‌نابه‌ران په‌یامی پشتیوانیان
له‌داواكاریه‌كانی په‌نابه‌رانی عێراقی دووپاتكرده‌وه ،هاوكات جان
مكدوناڵد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و جین لامبیرت ئه‌ندامی
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌نامه پشتیوانی خۆیان بۆ داكۆكی
له‌مافه‌كانی په‌نابه‌رانی عێراقی ئاڕاسته‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌ری عێراقی كرد.له‌کۆتایی خۆپیشاندانه‌که‌دا وه‌فدێكی
فیدراسیۆن كه پێك هاتبوو له(ده‌شتی جه‌مال،ئاسۆ گۆران ،كارن
جۆنسن) بۆدانوسان جونه بالۆیزخانه‌ی عێراقی و نامه‌یه‌كی
ناڕه‌زایه‌تیان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی عێراقیكرد که‌داوای
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتننامه نهینی و ئاشكراكانی نێوان
حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی دانیماركی و ووڵاتانی تری ئه‌وروپا بۆ
ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی تێدا جێگیرکرابوو.
شایانی باسه به‌هۆی ئه‌م
ڕێکه‌وتننامه‌یه‌وه تا ئێستا هازاران په‌ناباری کورد‌و عێراقی
دیپۆرتکراوناته‌وه. |