فیدراسیونی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی _لقی كوردستان

ڕۆژی 15-3 له‌سه‌ر داوای فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی لقی كوردستان په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان ریپێوانێكی ناره‌زایه‌تیان له شاری سلێمانی بۆ به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مان سازدا.
له‌م خۆپیشاندانه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له په‌نابه‌ره به‌زۆر نێراوه‌كان له شاره جۆرجۆره‌كانی كوردستانه‌وه به‌شداریان كرد له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانیانی سیاسه‌تی دیپۆرت ، خۆپیشاده‌ران له‌گه‌ره‌كی عه‌قاریه‌وه ریپێوانه‌كه یان ده‌ستی پێكرد و به‌درۆشمی(مامه‌ڵه به‌ئازادی مافی نیشته‌جێ بوونی په‌نابه‌رانه‌وه رابگرن)(ده‌رگای فرۆكه‌خانه‌كان به‌رووی دیپۆرتی په‌نابه‌ران دابخه‌ن)(سات‌و سه‌ودا بازرگانی به ژیانی په‌نابه‌رانه‌وه رابگرن) به یه‌ك ده‌نگ ده‌وته‌وه له‌گه‌ل چه‌ندین لافیته به شیعاری (بژی ئازادی سه‌فه‌رو هه‌ڵبژاردنی شۆینی ژیان) (كاری گونجاویان بیمه‌ی بیكاریمان ده‌وێت)(رێكه‌وتنی نامه‌ی نهینی به‌ژیان چاره‌نووسی په‌نابه‌ران هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه)(په‌نابه‌ره نێراوه‌كان قه‌ره‌بۆبكه‌نه‌وه)(فرۆكه‌خانه‌كان مه‌خه‌نه خزمه‌ت به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ..له‌گه‌ڵ پشتیوانی به‌رینی ریبوارانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره به‌روو روو بوو.
كاتژمێر 1 پاشنیوه‌رۆ وه‌فدێكی خۆپیشانده‌ران كه پێك هاتبوو له(ئامانج عبدولا)به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی لقی كوردستان و(حسین قادر)ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی فیدراسیۆن له‌كوردستان ،(ئاری جه‌لال،ریبوار پیروت)له په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان ،دایكی په‌نابه‌رحسین عه‌لی كه بوو قوربانی سیاسه‌تی دیپۆرت له‌نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریزان(رفعت ملا)ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان (عمر عبدول ره‌حمان)پارێزه‌رو یاسا ناس و ئه‌ندامی لیجنه‌ی مافی مرۆڤ،(د.فواد ئه‌حمه‌د بابان) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر خواست وكێشه‌و گیروگرفته‌كانی په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان وهه‌ره‌شه‌ی ولاتانی ئه‌وروپا بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران وهاوكاریكردنی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران قسه‌و باسیان كرد یاداشتیكیان پێشكه‌شكرد كه خواسته‌كانی خۆپیشانده‌رانی تیا هاتبوو:
1. ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێ ئیتیفاقیه‌ی نهێی به‌ژیان و چاره‌نووسی په‌نابه‌رانه‌وه
2. فرۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی وهه‌ولێر نه‌خرێته خزمه‌ت وولاَتانی ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران.
3. كاری گونجاو به‌پێی پسپۆریمان بۆبدۆزنه‌وه، تا بتوانین له‌م رێگایه‌وه له‌سه‌رچاوه‌ی ده‌رامه‌تمان بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ژیانمان به‌هه‌رمه‌ندبین.
4. ته‌عویز(قه‌ره‌بوو)ی په‌نابه‌ران بكه‌ن وه ده‌ستگرتنی ئیوه به‌دانی كۆمه‌كی مالی و شوینی نیشته‌جی بوون، له‌ئێستادا وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی زۆر یارمه‌تیمان ده‌دات ژیانی خۆمان وخێزانه‌كانمان دابمه‌زرینینه‌وه.
5. ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی خێزان و یان منداڵیان له‌دوای خۆیان جێ ماوه داوا بكرێت له‌و وولاتانه كه كێشه‌كانی ئه‌و په‌نابه‌رانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌خێزان و منداڵیان ئاشنا بكرینه‌وه یه‌ك بگرنه‌وه.
6-ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ممته‌له‌كات وه‌یان پاره‌یان له‌بانقدا بووه وه‌یاخود له‌كاتی دیپۆرتیان له‌فرۆكه‌خانه به‌ڵگه‌و پێداویستیه‌كانیان تیا چوو به‌دوا چوون بكرێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ممته‌له‌كاته‌كانیان
له وه‌لامدا وه‌فدی نۆینه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان پشتگیری خۆیان بۆ خواسته‌كانی په‌نابه‌ران نیشان دا و به‌ڵنیان دا كه ئه‌و داواكاریانه ببنه په‌رله‌مان وه‌لاَمی یاداشته‌نامه‌كه بده‌نه‌وه .
هاوپیچ له‌گه‌ل یاداشته‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له نامه‌ی پشتیوانی ئه‌حزاب و ریكخراوه جه‌ماوه‌ری پیشه‌یه‌كان له‌كوردستان و په‌یامی پشتیوانی ئه‌حمه‌د عه‌لی سكرتیری فیدراسیۆن له‌سویسراو وجه‌مال كۆشش به‌رپرسی راگه‌یاندنی فیدراسیۆن و Stuart Crosthwaite, Secretary of the South Yorkshire Migration and Asylum Action Group, Sheffield, پێدرا
پاش 2كاتژمێره‌كه خۆپیشاندانه‌كه كۆتای هات
شایه‌نی باسه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و میدیاكان له‌كوردستان راپۆرتی خۆیان له ریپیوان و خواسته‌كانی په‌نابه‌ران گرت وئێواره‌ی هه‌مان رۆژ هه‌واڵه‌كانی بلاَو بوو.
فیدراسیونی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی _لقی كوردستان
16-3-2009
