ئه‌مڕۆ 22.01.2009،کاتژمیر10 به‌یانی بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات له‌شاری بیرن کۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدیکی سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن که پیکهاتبوو له ئه‌حمه‌د عه‌لی وجه‌مال کۆشش و ئاسۆ جه‌بار له‌گه‌ل وه‌فدیک له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆچی سویسری به‌ڕیوه‌چوو.
سه‌ره‌تا وه‌فدی فیدراسیۆن باسیکی کورتی له‌سه‌ر خه‌باتی په‌نابه‌رانی عیراقی له‌داگیرکردنی که‌نیسه‌ی پریدیگه‌رکرد وه‌ک ناڕه‌زایه‌تیه‌ک به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته و دواتر به‌چڕی له‌سه‌ر پێشهاته نوییه‌کانی هه‌لومه‌رجی سیاسی وکۆمه‌لایه‌تی کوردستان و عیراق دوا که ئه‌م ناوچه‌یه به‌ڕووی کاره‌سات و سه‌رگه‌ردانی و نائارامی ده‌کاته‌وه.
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆچ، پێداگری کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وان له‌سه‌ر که‌یسی تاک هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌که‌ن، وه له‌کوردستان توندوتیژییه‌کی گشتی نیه، له‌چاو ناوچه‌کانی خواروناوه‌ڕاستی عیراق جێگیرییه‌کی تیا هه‌یه،سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش ئیمه نه‌مانوتووه کوردستانی عیراق له لیستی ووڵاتانی ئاسایشه.
له‌به‌شێکی تردا وه‌فدی فیدراسیۆن له‌سه‌ر ده‌یان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سته‌ملێچوانی ده‌ست نایاسایی و ناتوانایی حکومه‌تی هه‌ریم یان چه‌وساوه‌ی ده‌ستی خودی ده‌سه‌لاتدارانی کوردستانن که‌به‌شیکی زۆری داواکارانی مافی په‌نابه‌ری پیکده‌هینن و له‌وباره‌وه ئه‌و کێشه کۆمه‌لایه‌تیانه به‌ناهه‌ق هه‌لسه‌نگینراون، یان هه‌ر فه‌رامۆشکراون، یان له‌ره‌ده‌کانیاندا نووسراوه که ئیمکانی پاراستنی له‌لایه‌ن دام وده‌زگای حکومه‌تی هه‌ریمه‌وه هه‌یه.
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆچ ئه‌وه‌یان راگه‌یاند که ئیمه ده‌زانین له‌و ناوچانه کێشه‌ی ده‌وڵه‌تی قانوونی هه‌یه، ده‌زانین کێشه‌ی کوشتنی نامووسی هه‌یه،....به‌لام ئیمه ئاگاداری وورده‌کاری کۆمه‌ڵگای ئیوه نین. وه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ره‌د ببیته‌وه ده‌زانن دائره‌ی ئیسئناف هه‌یه. جگه له‌وه‌ش نوینه‌ری ریکخراوه ئینسانیه‌کان به‌شدارو چاودیرن له‌پرۆسه‌که‌دا. وه داوا ده‌که‌ین زانیاری وبه‌ڵگه‌مان پێبده‌ن.
له‌به‌شیکی تردا له‌سه‌ر سیاسه‌تی دیپۆرت وزیندانی په‌نابه‌ران، وه‌فدی فیدراسیۆن ره‌خنه‌ی له‌و پراکسیسه گرت و ره‌خنه‌ی له پێشمه‌رجه جیاوازه‌کانی فایلی قورسه‌کان ئه‌وه‌ی به‌هارته فاله ناسراوه، له کانتۆنه‌کان گرت وناردنه‌وه‌ی به‌زۆر وناچارکردنی په‌نابه‌ران بۆ دانی ئیمزا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه. هه‌ر له‌درێژه‌ی بابه‌تی دیپۆرتدا فیدراسیۆن داوای کرد زانیاری بده‌ن له‌سه‌ر بزربوونی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی که دیپۆرتکراوه‌ته‌وه بۆ کوردستان و له‌عه‌ممان گووم بوه و هه‌لویستی ئیوه چیه؟
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆچ جه‌ختی له‌سه‌ر یاسایی بوونی بریاره‌کانی خۆی کرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که ئیقامه‌یان نامینی، یان ده‌بیت سویسرا جیبهڵن وبگه‌ڕینه‌وه یان ده‌بیت بچنه زیندان ویان که‌مپه‌فریاگوزارییه‌کان. ئه‌مساڵ 50 که‌س ئاره‌زوومه‌ندانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، وه 16 که‌سمان به‌زۆر گه‌ڕاندۆته‌وه. یانی له‌زیندان بڕیارییان داوه بگه‌ڕێنه‌وه وئیمزایان کردووه که ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره ئیمه له‌ریگای خاچی سوریشه‌وه ئه‌و رووداوه‌مان پێگه‌یشتووه، وه له هه‌وڵداین بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ری ، ئیمه تیده‌گه‌ین له‌نیگه‌رانی که‌س وکاری و له‌هه‌وڵداین .
وه‌فدی فیدراسیۆن ره‌خنه‌ی له‌سیاسه‌تی په‌نابه‌ری ده‌وله‌تی سویسرا گرت و وه ئه‌وه‌ی باسکرد که ڕیکخراوه جیهانیه‌کانیش ره‌خنه‌یان له‌و یاسایانه گرتوه که ئه‌وان ئیستا به‌رگری لیده‌که‌ن. پاشان له‌سه‌ر داواکارییه‌کانمان که پێشتر له ناو که‌نیسه‌که‌وه نیردرابوو((هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری به‌زۆر ناردنه‌وه‌و ئازادکردنی زیندانیه‌کان وگه‌ڕانه‌وه‌ی مۆله‌تی کارکردن و مافی مانه‌وه بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی عیراقی)) .
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆچ له‌سه‌ر مافی مانه‌وه وه‌ک بریاریک به‌گونجاو نازانیت و هیچ پیویستیه‌ک له‌ئیستادا نا‌بینیت که ئه‌و بریاره‌ی له1.5.2007 وه‌وه په‌یره‌وده‌کریت بگۆڕیت. ئه‌و دوو داوایانه‌ی تر ئاکامی ره‌دی داواکانن.
په‌نابه‌ران ....لایه‌نه‌کان..
فیدراسیۆن بانگه‌وازتان ده‌کات ده‌ست له‌خه‌بات هه‌ڵنه‌گرن، پیویسته هاوپشتی یه‌کتر بین، پیویسته خۆمان بۆ ناره‌زایه‌تی گه‌وره‌تر و جیهانیتر و فراوانتر ئاماده‌بکه‌ین له دژی سیاسه‌تی دیپۆرت وئازادکردنی زیندانیه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی کارکردن ومانه‌وه بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی عیراقی وکوردستانی عیراق.
سکرتاریه‌تی سویسرای فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
22.1.2009
|
|
