|
|
دوای زیاد له ده ساڵ چاوه‌ڕوانی و نادیاری چاره‌نووس، دوای ده ساڵ چه‌شتنی تاڵی بێ‌کاری و نه‌بوونی مافه‌کان، دوای ده ساڵ له هه‌وڵ و ته‌قه‌للای په‌نابه‌رانی کوردی عێراقی ناسراو به موفه‌کان و ڕێکخراوی ئێمه و چه‌ندین ڕێکخراوی تر بۆ داکۆکی له مافی موفه‌کان، سه‌رئه‌نجام وه‌زیری کار و تێکه‌ڵبوون له ڕۆژی 18.03.2009 دا ڕایگه‌یاند که "ئه‌و موفانه‌ی له 2005 و 2006 دا ئیقامه‌یان وه‌رگرت و دواتر بۆیان تازه نه‌کرایه‌وه دووباره مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که چاو به که‌یسه‌که‌یاندا بخشێنرێته‌وه بۆ پێدانی ئیقامه‌ی هه‌میشه‌یی به مه‌رجێک هه‌ویه‌تیان ڕۆشن بکه‌نه‌وه."
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه هه‌نگاوێک و نیشانه‌یه‌کی باشه بۆ پێدانی مافی مانه‌وه‌ی دایمی به موفه‌کان و جێگه‌ی خۆشحاڵی هه‌مووانه.
هه‌ربۆیه ئێمه له ڕێکخراوی په‌نابه‌رانه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان به په‌نابه‌رانی موف ڕائه‌گه‌یه‌نین و به پێویستی ئه‌زانین سوپاسی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای هه‌موو ئه‌و ڕێکخراو و که‌سایه‌تیانه بکه‌ین که له به ده‌ستهێنانی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌دا پێکه‌وه بووین.
ڕێکخراوی ئێمه هه‌میشه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی په‌نابه‌راندا ڕاوه‌ستاوه و به تایبه‌تیش له کێشه‌ی موفه‌کاندا چه‌ندین کۆڕ و کۆبوونه‌وه و دانیشتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا به‌رپرسه‌کان و خۆپیشاندانی سازداوه و هه‌وڵ و تێکۆشانی بێووچانی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشوودا نیشان داوه.
ئێمه هه‌روه‌ک چۆن له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له ناڕه‌حه‌تی و خه‌مه‌کانتان و له خه‌باتتاندا له‌گه‌ڵتان بووین هه‌روا له خۆشی و پیرۆزبایی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌شدا له‌گه‌ڵتانین. به هیوای ژیانێکی ئارامتر و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ڕۆژه ناخۆشه‌کان.
ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی کوردی عێراق له نه‌رویج
19.03.2009
