|
سكرتارێتی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی |
شه‌وی 21|22-7 له‌لایه‌ن چه‌كداریكه‌وه هه‌لیان كوتایه سه‌ر ماڵی (سۆرانی
مامه حمه) به‌رپرسی نوسینگه‌ی گۆڤاری لڤین له گه‌ره‌كی ره‌شید ئاوای شاری
كه‌ركوك و تیرۆریانكرد. ئه‌مه له كاتێكدایه كه‌چه‌ندین جار له‌ڕێگای
ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتیان له نابراو كردووه. سۆرانی مامه حمه
به‌ووهۆیه‌وه تیرۆركرا كه ڕووكاره گه‌نده‌ڵ ودزیوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی
كوردستانی ئاشكراكردووه و هه‌قیقه‌تی ئه‌وانی
له‌دوتوی لاپه‌ڕه‌كانی گۆڤاری لیڤیندا خستۆته به‌رده‌م ڕای گشتی خه‌ڵكی
كوردستان. به‌تایبه‌تیش به‌هۆی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌وه كه‌له‌باره‌ی سه‌رانی
حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌زگای ئاسایش بڵاوی
كردونه‌ته‌وه.
تیرۆری سورانی مامه‌حمه نیشانه‌ی نه‌بوونی ئاسایش و ئارامییه له‌به‌رده‌م
هه‌رئینسانیكی ڕه‌خنه‌گرو نارازی و موخالفی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ردوو حزبی
ده‌سه‌ڵاتداردا. ئه‌مه كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ركوتگه‌ره‌رانه‌و ژیر پینانی مافی
ئازادی به‌یان و ڕۆژنامه‌گه‌رییه له‌كوردستان. هاوكات ئه‌مه هه‌وڵیكه بۆ
ترساندن و تۆقاندنی هه‌رئینسانیكی ئازادیخواز و نارازی به ده‌سه‌ڵاتی مه‌وجود
له‌كوردستاندا. بێشك كرده‌وه‌یه‌كی ئاواش له‌لایه‌ن ئێمه‌و هه‌ر ئینسانێكه‌وه
مه‌حكومه‌و جێگای ده‌ربرینی ڕق‌و بێزارییه.
سۆانی مامه حه‌مه یه‌كه‌مین قوربانیانی تیرۆریستان وئینسان كوژان نیه
له‌كوردستاندا، به‌ڵكو له‌چه‌ند ساڵی سه‌رگه‌ردانی و هه‌ڵسوراوی كۆمه‌ڵگای
كوردستاندا ده‌یان هه‌ڵسوراوی سیاسی ولایه‌نی مخالفی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان
كه‌وتوونه‌ته داوی هه‌ڕه‌شه‌وه یان فتوا تیرۆری وكوشتنی ڕه‌وته
كۆنه‌په‌رسته ئیسلامی یه‌كانه‌وه كه‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌به‌رچاوی
ده‌سه‌لاتداران و ده‌زگا كانی ئاسایشه‌وه ڕوویانداوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
تازه‌یه له‌م ڕووداوه‌دا بارودۆخی ڕه‌خنه‌گری ڕۆژنامه‌نوسان و ئازادی خوازان و
ناره‌زایه‌تی به‌ربڵاوی لاوان و خه‌ڵكی كوردستانه به‌ڕووی ده‌سه‌لاتێكدا
كه‌سه‌رانی خه‌ریكی پركردنی گیرفان و قۆرغكردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكن له
ده‌ستی خۆیاندا و له‌ولاشه‌وه ژیانی خه‌ڵكیان له‌به‌رده‌م نه‌بوونی و گرانی و
هه‌ژاریدا ڕاگرتووه. و به‌مه‌به‌ستی سه‌ركوتی ئازادی و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك
ده‌رگایان به ڕووی تیرۆریستان‌دا كردۆته‌وه، تا خه‌ڵكی چاوترسین بكه‌ن و
بیده‌نگ له‌ماڵه‌وه دانیشن.
تیرۆری سوران مامه حمه ئه‌لقه‌یه‌كی تر بۆ زنجیره‌ی كاری تیرۆریستی و كوشتن و
ئینسان دزیین و په‌لاماردانی لایه‌نه موخالیفه‌كان زیاد ده‌كات كه‌له‌ماوه‌ی
چه‌ند ساڵی ده‌سه‌لاتداریتی یه‌كیتی وپارتیی و حكومه‌ته‌كه‌یاندا به‌سه‌ر
كۆمه‌لگای كوردستاندا داسه‌پاوه.
ڕاستیه‌كی تر له‌تیرۆری سۆرانی مامه‌حمه دا پوچی و ریسوایی سیاسه‌ت و
ته‌بلیغاتی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له‌مه‌ر ئارامی و ئاسایش و دیموكراتی ژیر
سایه‌ی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان ده‌سه‌لمێنی كه‌به‌هۆیه‌وه دیپۆرتی
په‌نابه‌رانی كوردیان خستۆته گه‌ر. ئه‌مه سه‌نگی مه‌حه‌كه بۆ ره‌وابوون و
له‌سه‌ر هه‌ق بوونی گه‌نجان و خه‌ڵكانێكی ئازادیخواز كه وڵات به‌جی بهێڵن و
به‌ئیجباری ژیانی په‌نابه‌ریتی هه‌ڵبژیرن.
ئێمه له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی به تووندی ئیدانه‌ی
كوشتنی ڕۆژنامه نووس (سورانی مامه حمه) ده‌كه‌ین و حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان به‌رپرسیار ده‌كه‌ین له دۆزینه‌وه‌ی تاوان باران و ئاشكركردنیان و
دادگای كردنیان له داگایه‌كی ئاشكرادا. هه‌رلێره‌دا فیدراسیۆن ڕاسته‌وخۆ
ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان به‌رپرسیار ده‌كات له سه‌لامه‌تی گیان و ژیانی هه‌ر
هه‌رهاوڵاتیه‌یه‌ك كه له كوردستاندا ده‌ژی.
هاوكات به‌ناوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیه‌وه پرسه‌و
سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری (سوران مامه‌حمه) ئه‌ندامان وكارمه‌ندانی
گۆڤاری لڤین ده‌كه‌ین هیوادارین له‌قه‌ره‌بۆكرده‌نه‌وه‌ی ئه‌م كه‌لینه‌دا
سه‌ركه‌وتوبن و له‌سه‌ر ڕێگای ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان به‌رده‌وام بن.
|