|
||
|
ئێمه‌له‌گروپی چه‌تری ئازادی‌دا خه‌باتده‌که‌ین بۆبه‌رگری کردن له‌ماف وئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر وبۆئه‌مه‌ش تێده‌کۆشین گفتوگۆی بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ گۆنا سه‌عید، هه‌ڵسوڕاوی به‌رجه‌سته‌ی گروپی چه‌تری ئازادی له‌به‌ریتانیا
چه‌تری ئازادی یه‌کێک له‌و گروپه‌چالاکانه‌یه‌که‌ماوه‌یه‌که‌به‌رامبه‌ر به‌مه‌سه‌له‌کانی خه‌ڵکی کوردستان وئازادیه‌کان، هه‌ڵسوڕانێکی به‌رچاوی هه‌یه‌وهه‌ڵسوڕان وخه‌باتێک که‌ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه‌تائێستا له‌خۆیان نیشانیانداوه، که‌متازۆر له‌میدیکانی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ناهوخۆی کوردستاندا جێگای پێشوازی لێکردن بووه.. لێره‌دا به‌مه‌به‌ستی تیشک خستنه‌سه‌ر هه‌ندی لایه‌نی هه‌ڵسورانی چه‌تری ئازادی به‌پێویستمان زانی، گۆنا سه‌عید هه‌ڵسوراوی چه‌تری ئازادی که‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێک ڕیخه‌ری گروپه‌که‌بووه‌بدوێنن. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ده‌قی دیدارێکه‌که‌بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر له‌ڕاستای ناساندنی گروپی ناوبراودا ئه‌نجامی داوه. بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر: گۆناسه‌عید سوپاس بۆ ئێوه‌که‌ئه‌م فرسه‌ته‌تان پێبه‌خشین... به‌ڵام سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر بتوانن بەکورتی له‌باره‌ی ئامانجه‌کانی چەتری ئازادی لە لندن ولایه‌نه‌پێکهێنه‌ره‌کانی بۆمان بدوێیت.. گۆنا سه‌عید: گروپی چه‌تری ئازادی، گروپێکی ئاکشنەم یانی بۆکاردانه‌وه‌ی خێرا به‌رامبه‌ر به‌ژێرپێنانی ماف‌و ئازادیه‌کان له‌کوردستان پێکهاتووه. به‌تایبه‌تیش به‌دوای تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان لەلایەن چەند کەسایەتیەکی سیاسی و ئازادیخواز و ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمی دروست کرا کە هەر لەسەرەتاوە ئامانجی خۆی دیاری کردوە کەدەنگ هەڵبڕینە لەبەرامبەر پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەکوردستانی عێراق، بەتایبەت لەبەرامبەر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندا. ئەم گروپە لەکاتی خۆپیشاندانەکانی شوباتی ٢٠١١ بەشێوەیەکی بەرچاو وچالاک بوو وه‌دەورو نەخشێکی باشی گێڕا، له‌نێوکوردستانیانی دانیشتووی به‌ریتانیا بەرامبەر به‌سەرکوت و تەقەکردنێک که‌لەخۆپیشاندەران کرا. هەر لەو ماوەیەدا چەندیین چالاکی ئەنجام دا بۆ خستنە رووی پێشێلکارەیەکانی دەسەڵات بەرامبەر بەخۆپیشاندەران وهەروەها بەردەوام لەسەنگەردا بووه‌بۆ پشتیوانی تەواوی داواکارەیەکانی خەڵکی کوردستان بۆ ژیانێکی باشتر، چالاکیەکانی لەجۆری خۆپیشاندان وناڕەزایەتی بەردەوام بۆ بەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم وماڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وکۆبونەوەی نێو پەرلەمان و بینینی چەندین ئەندام پەرلەمان ولایەنی تر بۆ پشتیوانی لەخەڵکی کوردستان. هەمیشە لەڕیزی پێشەوەی خەباتە بۆ بەرگری کردن لەئازادی ومافەکانی مرۆڤ لەکوردستان. له‌یه‌ک وته‌دا ئێمه‌گروپی چه‌تری ئازادیمان بۆبه‌رگریکردن له‌ماف وئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان پێکهێناوه‌وبۆئه‌مه‌ش تێده‌کۆشین. بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر: له‌مانگی 12ی ساڵی پاردا، چه‌تری ئازادی کۆبونەوەیەکی لەپەرلەمانی بەریتانیا سازدا، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی مافی مرۆڤه‌وه، ئآمانج لەم کۆڕەتان چی بوو؟ گۆنا سه‌عید: ئەم کۆبونەوەیەی کەئێوه‌ئاماژه‌ی بۆده‌که‌ن، لەیه‌کێک له‌هۆڵه‌کانی پەرلەمانی بەریتانیا لەڕۆژی ١٢/١٢/٢٠١١ دا ساز کرد و ئەندام پەرلەمان، جۆن ماکدۆنێڵ سپۆنسۆر و پشتیوانی که‌ری ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌بوو که‌به‌بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤەوە ڕێک خرا. ئامانجیش لەم بۆنەیە، تیشک خستنه‌سەر پێشەێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەکوردستان که‌له‌لایەن دەسەڵاتی هەرێمەوە ڕه‌چاوکراوه. بەتایبەت کەلە دوای سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان هێرشەکی بەرفراوان دەستی پێ‌کرد بۆ سەر بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان وڕۆژنامەنووسان وخەڵکی ئازادیخواز وپێشێلکاریەکی زۆری مافی مرۆڤ بوو بەدیاردەی هەموو رۆژە لەکوردستان هەر لەرفاندن ولێدان وگرتن و ئەشکەنچە دانی رۆژنامەنوسان و ڕابەرانی خۆپیشاندانەکان لەنمونەی ئیبراهیمی کاکە ئەحە وئاسۆس هەردی و ...هتد... ئامانجێکی تری ئەم کۆبونەوەیە بریتی بوو لەخستنە رووی مافە سەرەتاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان لەبەیاننامەیەکدا تا بیبێتە مەبنای مافەکانی مرۆڤ لەکوردستان ودەسەلاتی هەرێم وادار بکرێت بەپابەند بوون پێوەی، بۆیە لەکۆتایی کۆبونەوەکه‌دا بەدەنگی زۆربەی ئامادەبووان دەنگ درا بە بەیاننامه‌ی "ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردیستان" و هەر لەوێدا جۆن ماکدۆناڵ پشتیوانی خۆی لەو بەیانە ڕاگەیاند . بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر: باسی به‌یانامه‌ی ماف وئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانتان کرد، ئه‌گه‌ر بکرێ قسه‌یه‌کی زیاتر له‌باره‌یه‌وه‌بکه‌یت.. گۆنا سه‌عید: ئامانجی سەرەکی لەم بەیانە ئەوەیە کە گۆڕانکاری بنەڕەتی بەدیبهێنرێت لەڕەوشی مافی مرۆڤ و ڕێز گرتن و پابەند بوون پێیانەوە لەکوردستان، ئەم بەیانە لەکۆبونەوەکەدا کرایە بنەمای مافە سەرەتایەیەکانی مرۆڤ لەکوردستان و لەچەتری ئازادی لە ئێستادا تاوتوێی بەڕێخستنی هەڵمەتێکی بەرفراوان دەکرێت تا ئەم بەیانە بەفراوانی بڵاو بکرێتەوە لەدەرەوەو ناوەوەی کوردستان وداوا لەڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکان، ئەندام پەرلەمانەکانی بەریتانیا وئەوروپا، ڕێکخراوەکانی بەرگری لەمافی مرۆڤ بکرێت تاپشتیوانی بکەن و فشار بێنن بۆ دەسەلاتی هەرێم کە پابەند بێت پێیەوە . بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر: خاڵی بەهيزی ئەو بەیاننامەیە ئەو مافانەیە کە لەکوردستاندا تابۆیە، وەک مافی نەبونی هیچ دینيک ،ئایا چ کاريک دەکەن بۆئەوەی ئەم بەیاننامەیە لەکوردستانیش پشتیوانی ليبکريت؟ گۆنا سه‌عید: بەڵێ ڕاستە، خاڵی زۆر بە هێزی تیایە کەئەگەر کار بکرێت بۆ ئەوەی ئەم خاڵانە ببنە بنەمای رێز گرتن لەماف و ئازادی تاکەکان لە لایەن هەموو لایەکەوە ئەوا تاکی نێو کۆمەڵگەی کوردستان دەتوانێت بەهرەمەند بێت لەچەندیین مافی سەرەتایی وەک ئازادی بیر و ڕاو و ڕیکخراو بوون و ئازادی هەبوونی دیین یان بێ دینی ... و هتد . وەک پێشتر باسم کرد، هێشتا لەچەتری ئازادی‌دا کار کردن لەسەر ئەم بەیانە وەک یەکێک لەپرۆژەکانی کاری داهاتوومان تاوتوێ دەکرێت. به‌تایبه‌تی لەسەر ئاستی کوردستاندا چەتری ئازادی دەتوانێت داوا لە هەموو ڕێکخراوە مەدەنیەکان وحیزبە سیاسیەکان و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتی و پیشەیەکان بکات تا پشتیوانی خۆیان ڕاگەیەنن لەم بەیاننامەیە و پێکەوە لەڕێگەی بەرگری کردن لەم مافانە لەدەرەوەو ناوەوەی کوردستان فشارێکی هەمە لایەنە بهێنرێت بۆ بەڕەسمی ناسینی ئەم بەیاننامەیە وەک بنەمای ماف وئازادیه‌مەدەنیەکانی خەڵکی کوردستان، تا هیچ کەسێک لەسەر مومارەسە کردنی ئەم مافانە تووشی ئازار و ئەشکەنجە و گرتن و لێدان نەبیێتەوە. بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر: ڕاگه‌یاندنی کۆتایی کۆڕه‌که‌ی له‌نده‌ندا هاتوە کەپارتی چەند کەسيکی بۆ تيکدانی کۆبونەوەکە ناردوە. ئيوە چیتان کرد بەرامبەریان و ئەوان چ کاريکیان کرد بۆ تيکدانی کۆڕەکەتان؟ گۆنا سه‌عید: ڵەسەرەتاوە پێش دەست پێکردنی کۆبونەوەکە، یەکێک لەو کەسانە نوسراوێکی دابەش کرد بەسەر ئامادەبووان کەپڕی بوو لەبوختان و ووتەی تەشهیر ئامێز بەهەندێک لەوتاربێژانی نێو کۆبونەوەکە لەوانە جۆن ماکدۆنێڵ و ئاسۆس هەردی . دواتر لەکاتی قسە وباسی وتار بێژەکاندا، یەکێک لەو کەسانە چەندین جار بەشێوەیەکی نامەدەنی قسەی پێ دەبڕین وهەوڵی تێکدانی ڕەوتی کۆبونەوەکەی دەدا، منیش وەک بەڕێوەبەری کۆبونەوەکە دڵنیام کردەوە لەوەی کە کاتی پرسیار و وەڵامی ئامادەبووان دێت و داتوانێت قسەی خۆی بکات و تکام لێ کرد کە بێ دەنگ بێت تا ئەو کاتە. دواتر کەسەرەمان بەو کەسەدا قسە بکات، زیاتر لە پێنج خولەک قسەی کرد لەڕاستای بەرگری کردن لە پارتی و دەسەڵاتی هەرێم و ئەزموونی هەرێم، کاتێک داوامان لێ کرد کەکورتی کاتەوە لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆر سەرەی نوسیبوو بۆ پرسیار کردن ... لەو کاتەدا بوو کە چەند ئەندامی تریان هەستان و کردیان بە دەنگە دەنگ و هەوڵیاندا کۆبونەوەکە بشێوێنن، لەنێو ئامادەبوانیشەوە چەند کەسێک کە ناڕەحەت بیبون بە قسەکانیان هەستان و وەڵامیان دانەوە، بەڵام ئەم وەزعە چەند خولەکێکی کەمی برد وکۆبونەوەکە ڕێچکەی ئاسایی خۆی گرتەوە بەر . بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر: پەیوەندی ئيوە بە گروپ ئاکشن و ریکخراوەکانی ترەوە لەدەرەوە چیە کەلەو کار‌و ئامانجانەی ئیوەیان هەیە لەووڵاتانی تر؟ گۆنا سه‌عید: ڕاستیەکەی ئەمە یەکێکە لەو بۆشایەیانەیه‌کەلە کاری چەتری ئازادی‌دا تا ئێستا بەدی دەکرێت کەبه‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی چه‌تری ئازادی بەو گروپانه‌وه‌که‌له‌وڵاتانی ئەوروپادا هەمان ئامانج وهه‌ڵسوڕانیان هەیە. به‌داخه‌وه‌تائێستا نه‌مان توانیوه‌پەیوەندیەکی توند و تۆڵ و بەردەوام، لەسەر بنەمای ئامانج و کاری هاوبەش، له‌نێوان یه‌کتردا دامه‌زرێنین وپێکه‌وه‌کاربکه‌ین. ئه‌وه‌ی که‌هه‌یه‌پەیوەندیەکی پچڕ پچڕ و تا ڕادەیەک کاتییە... ئەمەش خاڵێکی تره‌کەله‌گروپی چه‌تری ئازادی‌دا قسە وباسی لەسەرە وبڕیاریشه‌لەداهاتوودا به‌ئه‌نجامێکی دڵخوازی بگه‌یه‌نین وپه‌یوه‌ندیه‌کی باشتر دامه‌زرێنین.
|
||
| Copyright © 2007 hkkurdistan.org |