حه‌مه غه‌فور
hamagafur@gmail.com
له ووتارێکمدا به ناوی (عێراق..ووڵاتێکی بێ
ئایینده) هه‌وڵمداوه ئاماژه‌و فاکتۆره
ڕیشه‌ییه‌کانی دۆخی قه‌یراناوی عێراق، تا
قووڵتربوونه‌وه‌ی کێبه‌رکێکان هاوڕێ له‌گه‌ڵ
کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، ده‌سنیشان بکه‌م. له‌و
ووتاره‌دا باسی ئه‌و ڕاستیه‌م کردووه که بارۆمه‌تری
سه‌حنه‌ی سیاسی عێراقی له فه‌وزایه‌کی بێ ئه‌وپه‌ڕو
مه‌رگبار شتێکی زیاتر نیشان نادات، مادامێکه هێزو
ئاراسته کاریگه‌ره‌کانی ده‌خیل به‌ره‌وڕووی
دابه‌شبوونێکی دیفاکتۆی کیشوه‌ریی عێراقی
بوونه‌ته‌وه. یانی له جێگای ئه‌و عێراقه
دیموکراسیه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان بانگه‌شه‌ی هه‌رزان
به‌هایان بۆی ده‌کرد، ئه‌بینین سێ ناوچه‌و هه‌رێمی ژێر
چه‌پۆکی میلیشیای شیعه‌و سوننه‌و کوردی
سه‌ریهه‌ڵداوه. هه‌رێمگه‌لێک که خاوه‌نی هیچ
سه‌ره‌وه‌ریه‌ک‌و سه‌ربه‌خۆییه‌کی سیاسی نین وه له
ڕووی واقعیه‌وه له که‌مترین سه‌باتی سیاسی‌و
ئۆقره‌یی کیشوه‌ری به‌هره‌مه‌ند نین. ئه‌م هه‌رێمه
ئیتنیکی‌و تائیفیانه گۆڕاون بۆ هێلانه‌ی نفوز‌و
ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که.
ژیان‌و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی، چاوه‌ڕوانی‌و ئێستا‌و
ئایینده‌یان مه‌حکوم کراوه به هه‌ڵکشان‌و
داکشانه‌کانی بارۆمه‌تری سیاسی ناوچه‌که. ئه‌م
پاشاگه‌ردانی‌و داغانبوونه سیاسیه‌ی باڵیکێشاوه
به‌سه‌ر عێراقدا، به ڕاده‌یه‌ک ململانێی سیاسی
شپرزه‌و قه‌یراناوی کردووه، ئه‌سته‌مه له
کورتماوه‌دا ئاسۆیه‌ک"هه‌ر جۆره ئاسۆیه‌ک!" بۆ
دابڕان‌و جێهێشتنی ئه‌م بڕگه‌و جومگه‌یه‌ی لێ
چاوه‌ڕوان بکرێت. بۆ شه‌ش مانگ ئه‌چێت دووبه‌ره‌کی‌و
شه‌ڕو ده‌عوا له نێوان باڵاده‌سته‌کانی ئه‌م سێ
هه‌رێمه بێ ئاکام هێشتاش به سه‌ختی به‌رده‌وامه.
له‌م حه‌وت ساڵه‌دا گڕکانێکی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی
جه‌رگبڕ به جۆرێک پرسی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراقی
ڕاوه‌شاندووه، ڕه‌نگه فڕێی بداته ده‌ره‌وه‌ی واقع‌و
به ته‌واوی بیکاته به‌شێک له ڕابردوو! ئه‌مه
سه‌ره‌نجامی ئه‌و ئاژاوه‌یه بوو که ئه‌مریکای
سه‌رده‌می جۆرج ده‌بلیوبووش له پێناو به‌رقه‌رارکردنی
دیموکراسیدا له خۆره‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نایه‌وه.
جوگرافیای سیاسی جیهان، له کاناڵی خۆره‌ڵاتی
ناوینه‌وه که‌وتۆته به‌رده‌م گۆڕانکاریه‌که‌وه که
زیاتر به‌ره‌نجامی له گرێژه‌نه‌چوونی ستراتیژێکی
کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌مریکایه بۆ گۆڕانکاری خشته‌ی
سیاسی ناوچه‌که. سیاسه‌ت‌و ستراتیژێک که ئێستا
ئه‌بینین ئه‌مریکا به‌نیازه خۆی لێ قوتارکات، وه به
که‌مترین زه‌ره‌رو زیان لێی ده‌رچێت. ئه‌مریکا به‌ر
مه‌بنای ملهوڕی نواندن به‌سه‌ر جیهاندا، ئه‌م
ستراتیژه‌ی خسته ده‌ستووریه‌وه‌و پاش حه‌وت ساڵ
مانۆڕلێدان‌و ئیدیعای پووچی له‌دایکبوونی دیموکراسی،
زیاد له سه‌د هه‌زار قوربانی‌و نابوودبوونی ژیانی
چه‌ندین نه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، ئێستاش خه‌ریکه
به ته‌واوی به‌سه‌ر خه‌ڵکی عێراق‌و ناوچه‌که‌دا
قڵپئه‌بێته‌وه‌و مرۆڤایه‌تی به‌ره‌وڕووی کاره‌سات‌و
ناهه‌مواری چاوه‌ڕواننه‌کراو ئه‌کاته‌وه. هیچ یه‌ک
له هێزو بزووتنه‌وه ئه‌سڵیه‌کان باڵاده‌ست نین‌و
ئاسۆیه‌کیش بۆ ڕۆڵ‌و نه‌خشی هێزێکی یه‌کخه‌ره‌وه‌ی
ماڵی عێراقی له هیچ سۆنگه‌یه‌که‌وه به‌دیناکرێت.
له یه‌ک قسه‌دا؛ بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق له
که‌شتیه‌ک ئه‌چێت که زریان‌و تۆرنادۆی زه‌ریا
ئاراسته‌ی لێ بزرکردووه‌و له گشت لاوه شه‌پۆلی
گه‌وره‌و ترسناک ڕاپێچی ئه‌که‌ن بۆ چاره‌نووسێکی
نادیار! نادیار به‌و مانایه که ئه‌گه‌ری کاره‌سات‌و
تراژیدیای مرۆیی له سه‌ره‌نجامی ئه‌م قه‌یرانه ڕوو
له زیادبوونه هه‌تا هێوڕبوونه‌وه‌و به‌لاداخستنی
دۆخه‌که به‌باری سوڵح‌و ئارامشدا.
ئه‌م چاره‌نووسه حه‌تمی نیه‌و ئه‌کرێت به‌ری
پێبگیرێت. وه ده‌بێ جیهانی شارستانی‌و ئازادیخوازان
بێنه مه‌یدان‌و مرۆڤایه‌تی له‌م ته‌نگانه‌یه
بپه‌ڕێننه‌وه بۆ که‌ناری ئاشتی‌و ئارامی. مه‌رجێک
ئه‌توانێ زه‌مانه‌تی هاتنه‌مه‌یدانی ئه‌م ئیراده‌یه
بکاو حه‌یاتییه له ڕاستای داهاتوویه‌کی جیا له‌مه‌ی
ئێستا‌و سه‌رفرازانه‌تر سه‌د جار له‌مه‌ی ئه‌مڕۆ،
ئه‌ویش ڕاپه‌ڕینی ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ریه
له ده‌وری ئاسۆیه‌کی ڕادیکاڵ‌و سۆشیالیستی که
هه‌نگاوی یه‌که‌می پساندنی ئه‌و کۆت‌و به‌ندانه‌یه
که وه‌همی دیموکراسی‌و خورافاتی قه‌ومی‌و ئایینی‌و
تائیفی کردوویانه‌ته گه‌ردنی هاوڵاتیانه‌وه.
چونکوم گه‌وره‌ترین گورزێک که سیاسه‌تی شه‌ڕه‌نگێزی
ئه‌مریکا جگه له داغانکردنی بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌ت‌و
نابوودکردنی ماته‌ریاڵ‌و ده‌مارو شه‌ریحه مرۆییه‌کانی
کیشوه‌ری‌و هاووڵاتیبوون، وه‌شاندبێتیه جه‌سته‌ی
کۆمه‌ڵگای عێراقی، بریتی بووه له لێدان له ئیراده‌ی
ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری‌و پاشه‌کشه پێکردنی کاروان‌و
ته‌وژمی شارستانی هه‌تا ئاستی ئه‌تمیزه‌بوون‌و
لێکترازانی مه‌تانه‌ت‌و تۆکمه‌یی ڕۆحیه‌ی
پێکه‌وه‌ژیان‌و هاوچاره‌نووسی‌و هاوخه‌باتی
سه‌رتاسه‌ریی خه‌ڵکی عێراق به سه‌رجه‌می
پێکهاته‌کانیه‌وه. له‌ژێر دروشمی دیموکراسی‌و
به‌شداری گوایا یه‌کسانی گشت پێکهاته‌کاندا، شوناسی
قه‌ومی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ‌و هه‌ویه‌ی تائیفی‌و ئایینی‌و
ئیتنی جیاواز جیاوازیان کرد به‌باڵای نه‌ته‌وه‌و
زمان‌و گروپه پێکهێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵی عێراقیداو بۆ
هه‌ر یه‌کێکیشیان، سه‌رۆک‌و ئایه‌توڵڵاو کاریزماو
ده‌مڕاستێکیان قوتکرده‌وه، تا له پرۆسێسی گاڵته‌جاڕی
دیموکراسی‌و جه‌نگ‌و ده‌عوای پارله‌مانیدا له‌و سه‌ری
سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه به په‌نجه‌مۆرو ته‌ئیدی
هاوڵاتیانه‌وه سه‌رده‌رێنن‌و ڕۆژگاری کۆمه‌ڵگای
عێراق‌و هاوڵاتیانی به‌م ڕۆژه ڕه‌شه بگه‌یه‌نن!
ئه‌کرێ کوردستان ده‌روازه‌یه‌ک ىێت بۆ ده‌ربازبوونی
عێراق له‌م ته‌نگژه‌و ئاژاوه‌یه‌ی یه‌خه‌ی پێگرتووه.
ئه‌گه‌ر له فه‌زای سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان
ووردبینه‌وه، ئه‌بینین؛ سه‌رباری ڕێکه‌وتنی ستراتیژی
نێوانی یه‌کێتی‌و پارتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که
حکومه‌تی هه‌رێمیان سازمانداوه‌و داووده‌زگای
حکومه‌تی‌و وه‌زاره‌تخانه‌و گوایا ده‌ستورو ڕێسای
ووڵاتیان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئیدیعاو بانگه‌شه‌کانیان،
هێشتاش کوردستان جگه له دوو زۆنی زه‌ردو سه‌وزی ژێر
ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبی میلیشیایی تێناپه‌ڕێ. پارتی‌و
یه‌کێتی له‌م هه‌ژده ساڵه‌دا، به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی
ناوخۆیی‌و براکوژیاندا، نه‌ریت‌و سه‌رمایه‌یه‌کی
که‌له‌پوری ناوچه‌گه‌ری‌و سۆرانی‌و بادینانیان
داهێناوه، که له ڕاستیدا هیچ لایه‌کیان ئه‌وی تریان
به هێند ناگرێ‌و بایه‌خ بۆ یه‌کتری قایل نین.
مه‌سه‌له‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی قانعی فه‌رد به نموونه
سه‌رنج بده‌ن. خه‌ریکه نێوانیان تێکئه‌چێته‌وه
پارتی‌و یه‌کێتی. نوسینیه‌وه‌ی مێژووی سیاسی تاڵه‌بانی
پونتی نێگه‌تیڤی زۆری بۆ پارتی تێدایه‌و لێدوانێک که
قانعی فه‌رد سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی مه‌لا مسته‌فا
داوێتی له باره‌ی کۆماری مهاباده‌وه، هه‌ڵایه‌کی
زۆری لێکه‌وته‌وه. له‌هه‌ر شتێک‌و دیارده‌یه‌کی
کوردستان ووردببیته‌وه، جێگاده‌ستی دووئیداره‌یی‌و
په‌نجا به په‌نجاو ناوچه‌گه‌ریی ئه‌م دوو حیزبه‌ی
به‌سه‌ردا زاڵه. ئه‌مه خاڵه ده‌ردناکه‌کانی
باڵاده‌ستی ئه‌م دوو پارته کوردیه‌یه له کوردستان.
خه‌ڵکی کوردستان له نێوان مه‌نگه‌نه‌ی ئه‌م دوو
پۆڵیه‌ی پارتی‌و یه‌کێتیدا گرفتارن. ئیراده‌یان زه‌وت
کراوه‌و له‌به‌رده‌م قه‌ده‌ری ڕۆژگاردا خۆیان به که‌م
ته‌ماشا ئه‌که‌ن. پێموایه ئه‌گه‌ر مه‌ترسی نادیاری
چاره‌نووسی ناوه‌ندو ململانێی شیعه‌و سوننه نه‌بایه،
مه‌رج نه‌بوو تا ئه‌م ڕاده‌یه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی
کوردستان ته‌حه‌مولی ئه‌م گرێکوێره جووتقوتبیه دژ
به‌یه‌که‌یان تا ئه‌مڕۆ بکردایه. له‌لایه‌ک وه‌همی
کوردایه‌تی، له‌ولاتریش ئینتیمای سه‌وزو زه‌ردو
ناوچه‌گه‌ری، بواری داوه جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی
ڕاوه‌ستاوی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی
کوردستان له زه‌وی بدا‌و خۆی جڵه‌وی موقه‌ده‌راتی
کوردستان بگرێته ده‌ست. شکاندنی ئه‌م ته‌لیسمه له
ئیراده‌ی خۆڕاگری جه‌ماوه‌ری کوردستان ئه‌وه‌شێته‌وه.
تا ئه‌م ساته‌ش دیار‌و یه‌قین نیه گێژاوی سیاسی ئێستای
عێراق چۆن‌و که‌ی هێوڕئه‌بێته‌وه. کام هێزانه
قووتئه‌داو کامه ئاراسته‌ی سیاسی ئه‌خاته‌لاوه‌و
کامه‌شیان قوتاریان ئه‌بێت! به‌ڵام وه‌ک ڕۆژ دیاره
دوو حیزبه کوردیه‌که‌و ئه‌وه‌شی پێی ده‌وترێ
فراکسیۆنی لیسته کوردستانیه‌کان، هه‌رچه‌ند له
ده‌ره‌وه‌ی گێژاوه‌که‌ش بن به شیوه‌ی ئیداری‌و
فیزیکی، به‌ڵام له‌و ڕووه‌وه که چاره‌نوسی
کوردستانیان گرێداوه به بارودۆخی عێراقه‌وه‌و دڵی
خۆشیان به خه‌وی هاتنه‌دی حکومه‌تی ناوکۆیی نیشتمانی
خۆشکردووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش که به‌شێوه‌ی دیفاکتۆ
کوردستان له عێراق جیایه، به‌ڵام زیاتر له هه‌ر
هێزیکی تر مه‌ترسی غه‌رقبوون ئه‌یانگرێته‌وه‌و ئه‌م
گێژاوه سیاسیه‌و ئه‌م ته‌نگژه‌و قه‌یرانه حکومه‌تیه
چاره‌نووسی ئه‌وانیش‌و کوردستانیشی خستۆته
دڵه‌ڕاوکێ‌و قه‌یرانه‌وه.
هه‌ر ئێستا ئاماژه‌کان هێما بۆ دابه‌شبوونی ناوچه‌کانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و یه‌کێتی ئه‌که‌ن به‌سه‌ر
سوننه‌و شیعه‌دا له ململانێی نێوان هه‌ردوو باڵی
ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی عێراقیدا. یانی یه‌کێتی مه‌یلی
به‌لای شیعه‌کاندایه، مادام سنووریشی به ئێرانه‌وه
چه‌سپاوه، وه پارتیش ئاره‌زووی به‌لای
سوننه‌کاندایه چونکه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ
ناوچه‌کانی ئه‌واندا تێکه‌ڵاوه! لیستی گۆڕان‌و
ئیسلامیه‌کانیش له چاوه‌ڕوانی سه‌ره‌نجامی ئه‌م
داستانه‌دا ئه‌توانن درێژه به زۆروێژیه‌کانی خۆیان
بده‌ن له‌باره‌ی گۆڕین‌و گۆڕانکاریه‌کانیانه‌وه!
چاوه‌ڕوانی ژه‌قنه‌بووته له ململانێی سیاسی
چاره‌نووسسازدا. یان ده‌بێ به زرنگی‌و درککردنی
هاوکێشه سیاسیه‌کانت، پێشتر له دژی ئه‌م ده‌ردی
چاوه‌ڕوانیه‌ت خۆت‌و فه‌زاکه‌شت ڤاکسین کردبێت، یاخود
ده‌بێ شه‌هامه‌تت تێدا بێت‌و دان به‌و راستیه‌دا
بنێیت وه‌کو جووڵانه‌وه‌ی کوردی که له‌سه‌ر
شۆسته‌کانی مه‌یدانی ململانێکانی دوو به‌ره‌ی
ناسیونالیزمی شیعه‌گه‌رو سوننی‌دا ڕاوه‌ستاون‌و
چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامه‌کانن، هه‌تا نۆره‌تان بێت‌و
بچنه پێشه‌وه بۆ سات‌و سه‌ودا کردن به‌سه‌ر
ئایینده‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.
خه‌ڵکی کوردستان به‌ڵام مه‌جبور نین ببنه به‌شێک له
چاوه‌ڕوانی پارتی‌و یه‌کێتی له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای
عێراقدا. ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی ڕۆشن‌و ئاماده‌یان له‌به‌ر
ده‌ستایه‌و سه‌د له سه‌دی هاوڵاتیانیش ده‌نگیان بۆی
داوه. ئه‌توانن ئه‌و به‌دیله هه‌ڵبژێرن‌و
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕاگه‌یه‌نن‌و ده‌وڵه‌تی
مه‌ده‌نی‌و هاوچه‌رخی خۆیانی تیادا دامه‌زرێنن. ئه‌م
ڕێگایه کورتترین‌و که‌م ده‌ردیسه‌ر ترین وه‌ڵام‌و
ڕێگاچاره‌شه بۆ هه‌ڵواسراوی چاره‌نوسی کوردستان
له‌گه‌ڵ دۆخی لێڵ‌و ناڕۆشنی ژێر سایه‌ی جه‌نگ‌و
ده‌عوای دوو به‌ره‌کی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی، به
شیعه‌شیه‌وه‌و به سوننه‌شیه‌وه. هه‌ل‌و مه‌رجی سیاسی
عێراق‌و ناوچه‌که‌و جیهانیش له‌باره بۆ بڕیارێکی له‌م
جۆره‌ی خه‌ڵکی کوردستان. ته‌نانه‌ت باڵه‌کانی
ناسیونالیزمی کوردیش خۆیان بێ ئاسۆ ماونه‌وه‌و کارایی
سیاسه‌تیان بڕستی زۆری تیا نه‌ماوه. ڕاگه‌یاندنی
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕووداوێکی گرنگ‌و کاریگه‌ر ئه‌بێ
له عێراق‌و ناوچه‌که‌شدا، که سه‌رنجی جیهان بۆ لای
خۆی ڕائه‌کێشێ‌و ئه‌بێته ده‌روازه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ش
بۆ بنبڕکردنی قه‌یرانی ئێستای عێراق‌و کۆتاییش
ئه‌هێنێت به ئاژاوه‌ی نه‌بڕاوه‌ی ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا
به‌ناوی دیموکراسیه‌وه له ڕۆژه‌ڵاتی ناویندا. جیهانی
شارستانی بێگومانم پێشوازیه‌کی بێوێنه ئه‌کات له
بڕیارێکی شایسته‌ی له‌م جۆره‌ی خه‌ڵکی سه‌رفرازخوازی
کوردستان.
27ئاب2010