ماڵه‌وه

بیرهوهریهکانی شایهتحاڵێک دهربارهی کارهساتی ههڵهبجه

 لهپێناو ههقدا بۆ ڕۆژی خۆی

با بیرهوهریهکانمان سهبارهت به کارهساتی ههڵهبجه

تۆمار بکهین

حهمهغفور

بهشی دوههم

 

لهپێنجوێنهوهبۆ ههڵهبجه

چیرۆکی ئاوارهبوونم بۆ باوهشێکی ئارام!

لهم بهشهی بیرهوهریهکانمدا، بۆ ئهوهی ڕایهڵی داستانی پهیدابوونی پهیوهندی واقعیو ویژدانیم لهگهڵ ژیانی ههڵهبجهو شادیو ئازارهکانیدا بڕێک ساناترو جوانتر لێکگرێ دهم، بهباشی ئهزانم بهسهرهاتی پهیوهندی گهڕانهوهیان ئاوارهبوونم لهشارۆچکهی پێنجوێنهوهبۆ ههڵهبجهلێرهدا عهرزی خزمهتتان کهم. ئهم زنجیرهبیرهوهریانهم بهردهوام دهبێت ههتا وێنایهکی واقعیو زیندوو لهکارهساتی ژاربارانی ههڵهبجهی خهمناک نیشانبدهم.

من خۆم کهلهدایکبوی شارۆچکهی پێنجوێنم، پهروهردهی ئاو و ههوای سازگارو دیمهنهڕهنگینو دڵڕفێنهکانی بلکیانو چوارباخو دهڤهری دیوی ئهودیوی ناوچهی ههورامانو لوتکهو زنجیرهچیاکانی سورێنو کهشو کێفهدهماخبهرزهکانی هاوسێی تاوگۆزیو بهمۆو مهولهویو گۆرانو ئاوهنازدارهکهی سیروانم، کهسروشت بهلوتفێکی بێوێنهوهههزاران ساڵهبهخشیویهتیهدهشتی شارهزوورو لهگهڵ چرپهیهکی ههمیشهییدا بهمیهرو سۆزێکی سهرفرازهوهلهکهلێنی دهربهندیخانهوهماڵئاوایی لهپێدهشتی ههڵهبجهو ههورامان ئهکاو ڕوو لهگهرمیانو دهشتی کهلارو جهلهولاو شارهبان ئهکاو ژیانو شادیو ئاوهدانیی ئاژین بهپێدهشتهکانی گهرمیان ئهکات، وهههمیشهو بهردهوام مۆسیقای تاڤگهو مهنگیهکانی لهگوێی گهرمیانیهکاندا ئاوانابێ، بهڵام دایکو باوکم لهدایکبووی بیارهو سۆسهکانن، کهچی ڕۆژگارێک تهنگژهو چهڵهمهی ژیان ههڵیگرتوونو گهیاندوونیهپێنجوێنو لهوێ گیرساونهتهوه.

ساڵی ههشتای سهدهی بهروو لهگهڵ ههڵایسانی ئاوری جهنگی عێراق- ئێران، شارۆچکهی پێنجوێنو دهوروبهری ههر زوو بوویهمهیدانی جهنگو ههر لهیهکهم پهلاماری بۆمبارانی تۆپهقورسو دوورهاوێژهکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێراندا، زیاتر لهکهس بوونهقوربانیو گۆشتی دهم تۆپهکان. من خۆم جهستهی تێکشکاوی مناڵێکی یهکێک لههاوسێکانمانم، کهسهرلهبهیانی زوو کاتی نانخواردنی سبهینان تۆپ کهوتبوهنێو سفرهی ماڵیانهوه، گرتهباوهش بۆ ئهوهی بیگهیهنمهخهستهخانه، بهڵام لهکاتێکدا هێشتا گهرمایی لهشی تاویئهداو چاوهگهشهکانی وورشهیان ئههات، ههستم بهڕژانی گهرمایی شیلهی ژیانی کردو خوێنی ئهم پهپولهبێئاگایهلهجهنگو دهعوابهسهردهستو مهچهکو باوهشمدا هاتهخوارێو کاتێک زیاتر لێی ووردبوومهوهبینیم بهئاستهم سهری بهسهر لاشهیهوهماوهتهوه! مووچڕکێکی دڵتهزێن سهرتاپای جهستهمی داهێزراندو ههنگاوهکانمی گهورهتر کرد، بهڵام کاتێک کهسێکی تر ویستی لێم وهربگرێ تا ئهو بیگهیهنێتهجێگا، بهدهم قوڵپی گریانهوهههردوکمان، ووتی؛ حهمهگیان تهواو بووه، باوهڕ بکهتهواو بووه! لهو ساوهمن لهدوتوێی ویژدانمدا ڕقێک سهوز بووهلهدژی جهنگ، وهکو هێزێکی بێهاوتا بهردهوام تاوی داوم بۆ وهستانهوهبهرهوڕووی ههموو جهنگو شهڕهنگێزیهک. ههر ئهو پنتهش بوویهناوکۆکهی گرتنهبهری ڕێگای بهرگریو خهباتو تێکۆشانی چهپڕهویو کۆمۆنیزمم کردهتاجێک دام لهههستو بیرو ویژدانم. داستانی جهرگبڕی تهفروتوونابوونی ئهو دهیان ئینسانهبیئاگایهلهشاری پێنجوێن، سیگناڵێکی ئاشکرابوو بۆ دانیشتوانی ئهو دهڤهرهتا شوێنی ژیانی باوباپیرانیان جێبێڵنو ملی ڕێی ئاواریی بگرنهبهر. ماڵی ئێمهش لهگهڵ وورووژمی ئاوارهبوونی خهڵکی ئهو شارۆچکهبهدبهختهی، ئاوارهیی ههمیشهبهشێک بووهلهچیرۆکی ژیانیان، ئاوارهبووینو گهڕاینهوهبۆ ههڵهبجهو ماوهیهک لهئۆردوگای سیروان نیشتهجێ بووینو دواتر بهتهواوی چووینهناو شاری ههلهبجه‌‌و یهکهم جار لهگهڕهکی کانیعاشقان گیرساینهوه.

پێموابێ ساڵی دوای ئهوهئامادهیی پیشهسازی لهشاری ههڵهبجهکرایهوهو ژمارهیهک لههاوڕێ هاوشاریهکانی پێنجوێنم لهوێ وهرگیران. ئهم ئامادهییهبوویههۆیهک بۆ پهیوهندیو تێکهڵاوبوونی گهنجانی پێنجوێنو سهید سادهقلهگهڵ خوێندکارانی ههڵهبجهدا. ئهم تێکهڵاوبوونهبۆ منیش ڕایهڵێک بوو تا ئاشنایهتی لهگهڵ گهنجانی ههڵهبجهدرووستبکهم. چونکهمن ههم لهپهیوهندیهکی پتهوی سیاسیدا ئهژیام لهگهڵ زۆربهی گهنجانی پێنجوێن کههاتبوونهههڵهبجهبۆ خوێندن، ههم ساڵی 982 لهگهڵ کاکه(عومهر ڕهحیم)، کهگهنجێکی ههڵهبجهیی بوونیگارکێشی دهکرد ئاشنابوومو پاشان پێکهوهدوکانێکی بچکۆلهمان دانا. من کاری خۆشنووسیم ئهکردو ئهویش نیگارکێشی دهکرد. لهم دوکانهوه‌‌لهگهڵ زۆرێک لهگهنجانی هونهرمهندو هونهردۆستی ههڵهبجههاوڕێیهتیم پهیدا کرد، ههر لهوێشهوهتێکهڵاو بووم لهگهڵ سفیری زیندو وهباوی هونهریو سیاسی ههڵهبجه. کاکه(ئهسغهر ڕهشید) کهشێوهکارێکی باش بوو بوویهئاشنامو دواتریش پێکهوهلهیهکێک لهدوکانهکانی حاجی نووریدا نوسینگهیهکمان کردهوهبۆ کاری وێنهو خۆشنووسیو ڕیکلام دروستکردن. ئهم کارهو ئهم نوسینگهیه‌‌زۆر خێرا بوویهپردێکی پهیوهندی باش وهڕاستهوخۆ لهگهل فهزای هونهریو کۆڕو کۆمهڵی ڕۆشنبیریو سیاسیش لهم شارهبۆ من. تهنانهت وای لێهات نوسینگهکهی ئێمهوهکو ناوهندێکی ڕۆشنبیری جێکهوتبوو کهههموو گهنجانی ههڵهبجهڕوویان تێدهکرد. ئهم کارهبۆ من زۆر دڵخۆشکهر بوو، وهئێجگار بایهخداریش بوو، چونکوم سهقامگیریهکی لهناخو ڕۆحمدا درووست کردبوو. ڕۆژ بهڕۆژ ههستی غهریبیو ئاوارهیی لهلام ئهڕهویهوهو لهقووڵایی ویژدانمدا ههستی هاوشاریو ههموڵاتیم لهلا بههێزتر ئهبوو. لهجێی ههستی ئاوارهیی، ههڵهبجهی وهفاو لانکی ڕۆشنبیریو ههڵکهوتنو پێشڕهویو شارستانیهت، باوهشی گهرمی بۆم کردهوهو منیش وهکو تامهزرۆیهکی باوهشی دایکێکی دابڕاو خۆم هاویشتهئهو باوهشهگهرمهوهو ئارامم تێیدا گرت.

بهڵام مهخابن تۆڕی جاسووسیو ئهمنو ئیستیخباراتی ڕژێمی هارو فاشیستی بهعسی لهههڵهبجه، کهلهسهر دهریای نهفرهتو بێزاریی هاوڵاتیانی ئهو دهڤهرهدانیشتبوو، ئهم باوهشهئارامهی لێ تێکدامو ساڵی 985 پاییزێکی درهنگ خۆمو دایکمو دوو برازای نزیک لهڕۆحمهوهبهشێوازێکی تایبهتمهند ناچاربووم ماڵ بگوێزمهوهبۆ سلێمانیو لهخانوویهکی مسهلهحی ڕهقو تهقدا لهگهڕهکی شیخ محێدین جێگیربووین.

لهبهشی دواتردا ئهگهڕێمهوهبۆ دوای 10مارس988، کهئێوارهکهی گهیشتمهماڵی خاوهری خوشکم. سبهینێکهی کهدهچم بۆ ناو شاری ههڵهبجهو بۆ لای هاواڕێیانم. تا بهشی داهاتوو سهرفازیتان بۆ ئهخوازم.

7شوبات2010

 

ماڵه‌وه