له‌پێناو هه‌قدا بۆ ڕۆژی خۆی
با بیره‌وه‌ریه‌کانمان سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه
تۆمار بکه‌ین
حه‌مه‌غفور
به‌شی یه‌که‌م
کۆتایی برایه‌تیه‌کی مێژویی پڕتاوان!
ئه‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دانپیانان‌و شایه‌تیدان له‌سه‌ر
یه‌کتری له‌لایه‌ن دوو که‌سایه‌تی هه‌ره‌گه‌وره‌ی
یه‌کێک لهحیزبهدهسهڵاتدارهکانی کوردستان (یه‌کێتی
نیشتمانی)، واتهمام جه‌لال تاڵه‌بانی وهنهوشیروان
مسته‌فا، له‌ئه‌نجامی گرژتر بوون‌و توندتربوونه‌وه‌ی
ململانێی نێوانیاندا، ته‌کیان به‌بابه‌ت‌و
مهسهلهسیاسیهکانی تر دا بۆ دواوه. ده‌رکه‌وت
برایه‌تی ده‌یان ساڵه‌ی دوو سه‌رکرده‌ی جووڵانه‌وه‌ی
کوردایه‌تی پڕی بووهلهپیلانگێڕیو تاوانکاری‌و
نه‌خشه‌ڕێژیی هاوبه‌ش بۆ ته‌سفیه‌ی موخالیفانی
سیاسیان‌و ته‌نانه‌ت نواندنی نه‌خشی سه‌ره‌کیان
له‌چۆنێتی سهرههڵدانو پێشهاتنی کارهساتهگهورهو
دڵته‌زێنه‌کانی وه‌کو ئهنفالو کاره‌ساتی کیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه‌و کاره‌ساتی قه‌ڕناقاو پشتئاشان، به‌ڵام
چاوپۆشی‌یان لێکردووه.
ململانێی دوو هاوخه‌باتی دوێنێ‌و دوو برای ڕابه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی گه‌یشته‌ئه‌و ڕاده‌یه‌ی
که‌له‌سه‌ر ئاستی ڕای گشتی‌و بۆ به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای
کوردستان شایه‌تی له‌سه‌ر یه‌کتری بده‌ن سه‌باره‌ت
به‌و تاوانانه‌ی که‌له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا،
له‌سه‌رده‌می هاوخهباتیاندا ئه‌نجامیان داوه‌بۆ
گه‌یشتن بهمهرامو ئامانجهسیاسیههاوبهشهکانیان.
گرنگترینیان دانپیانانی هه‌ردووکیان سه‌باره‌ت
به‌تاوانی به‌رپاکردنی شه‌ڕی قه‌ڕناقاو پشتئاشان،
تیرۆر‌و ته‌سفیه‌ی موخالیفانی سیاسیان، وهدهورو
نه‌خشی هه‌ر یه‌که‌یان لهسهرههڵدانو پێشهاتنی
کاره‌ساته‌کانی ئهنفالو کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌م شایهتیدانو دانپیانانانهلهسهر یه‌کتری،
ئه‌گه‌ر هه‌ر کام له‌وان سه‌باره‌ت به‌که‌سێکی ئاسایی
کوردستان بیانکردایه، ئایا ئێمهشاهیدی
به‌گه‌ڕکه‌وتنی ده‌زگای داد‌و دادوه‌ری کوردستان
نه‌ده‌بووین بۆ ده‌سگیرکردنی تاوانبار‌و کردنه‌وه‌ی
دۆسیه‌ی تایبه‌ت بۆی بۆ لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌و
په‌یوه‌نده‌دا!؟ بێگومان وه‌ڵام ئهرێیه. به‌ڵام ئه‌م
دوو گهورهتاوانبارهبهپێی شایه‌تیدانی
هه‌ریه‌که‌یان له‌سه‌ر ئه‌وی تریان، ده‌بینین ئێستا
نه‌ک هه‌ر باسێک له‌ئارادا نیهلهئاستی ڕهسمیو
حکومی‌دا بۆ لێپێچینه‌وه‌و
لێپرسینهوهلهبارهیانهوه، به‌ڵکو خاوه‌نی پۆستی
هه‌ره‌باڵای ووڵاتن یاخود خاوه‌ن بڕیاری گه‌وره‌ی
سیاسی کوردستانن. ئه‌م واقعیه‌ته‌و ئه‌م
ڕاستیهدهمودهست به‌م حاڵهوهسهرتاپێی
میسداقیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی داد‌و دادوه‌ریی له‌کوردستان
ئهخاتهژێر پرسیاره‌وه. سه‌رتاپای ستراکتوری
دیموکراسی‌و مافی مرۆڤ‌و سه‌روه‌ریی یاسا‌و
جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب‌و حکومه‌ت ئهباتهژێر
نیشانه‌ی پرسیارێکی گه‌وره‌وه.
بهمپێیهئێستا سه‌رکۆماری عێراق
یهکێکهلهتاوانبارانی گه‌وره‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و
ئه‌نفال، کهدهکاتهسکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانیش،
له‌و لاشهوهسهرۆکی لیستی گۆڕان، کهئیدیعای
جیاکردنه‌وه‌ی دهسهڵاتهکانو سه‌ره‌وه‌ریی دادوه‌ری
سه‌رله‌وحه‌ی بانگه‌شه‌کانیه‌تی، یه‌کێکی
دیکهیهلهتاوانکارانی کاره‌ساته‌کانی کوشتاری حیزبی
شیوعی عێراقی‌و موخالیفانی دیکه‌ی سیاسی هه‌تا ده‌گا
به‌دۆسیه‌کانی ئهنفالو هه‌ڵه‌بجه‌ش. ده‌ورو دوکانێک،
دهسهڵاتو یاسایه‌ک به‌ده‌ست ئه‌م
تاوانبارانهوهبێت، له‌کوێ ئارامی‌و سه‌قامگیریی ڕوو
له‌ووڵات ده‌کات!
من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌م دۆخهچهقیوهلهژێر سایه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی کوردی‌دا، به‌تایبه‌تی دوای
ئه‌وه‌ی ئه‌بینین دوو گهورهتاوانکار شایه‌تی له‌سه‌ر
یه‌کتری ئه‌ده‌ن سه‌باره‌ت
بهکارهساتهههرهگهورهکانی کوردستان‌و که‌سێک
نایهتهجواب له‌سه‌ر ههقو ڕاستی‌و مافی هاوڵاتیان،
پاڵی پێوه‌نام بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆم وه‌کو که‌سێکی
شایه‌تحاڵ له‌نێو کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌شێوه‌ی
زنجیرهبنووسمهوه، به‌و هیوایه‌ی کۆمه‌ک بکات
که‌سانی تریش هه‌م بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆیان
بنووسنه‌وه، هه‌م هاوکاری من بکه‌ن هه‌تا ته‌واوی
دۆکومێنتهزیندووه شاراوه‌کانی نێو سینه‌کان
تۆماربکهینو ڕۆژی خۆی بۆ لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی‌و
عادیلانهلهتاوانهکان بیخهینهبهردهستی
دادگایه‌کی بێلایه‌ن.
جه‌نگی
عێراق- ئێران
جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران- عێراق وه‌کو کابوسێک په‌لی
کوتابوو بۆ هه‌موو جێگایهکو چنگی خنکێنه‌ری
چهقاندبووهڕۆحو جه‌سته‌و ههستو نیستی
دانهدانهلههاوڵاتیانی خه‌ڵکی هه‌ردوو کۆمه‌ڵگا.
ژیان له‌م ناوچهیهبهتهواوی مانایه‌کی جیاوازی
هه‌بوو. ڕه‌نگی خۆڵهمێشیو ڕه‌نگی سه‌ربازیی تارمایی
بهدبهختیو جهنگو ماڵوێرانی جانشینی شێوازی
ژیان‌و ڕهنگهئاساییهکانی کرابوون. کوچه‌و کۆڵان‌و
شهقامو سه‌نته‌ری شار‌و دێهات خۆڵی مردووی لێنیشتبوو.
ئه‌م دوو ووڵاتهگهورهیهسهرتاپای گۆڕه‌پانی
جهنگو کوشتارو نه‌عره‌ته‌و ته‌بلیغاتی
شهڕهنگێزانهبوو گوایا بۆ لهعهرددانی به‌رامبه‌ر،
به‌ڵام له‌ڕاستیدا بۆ تۆقاندنی جه‌ماوه‌ر. پانتایی
ئه‌م دوو کۆمهڵگایهلهژێر پێی پۆستاڵ‌و زنجیری
تانک‌و ده‌بابه‌و ڕه‌حمه‌تی دوو ده‌وڵه‌تی ده‌مارگیر،
دوو ڕژێمی فاشیستی خۆره‌ڵاتی ناویندا به‌کامی مه‌رگێکی
شێنه‌یی‌و به‌رده‌وام کێشرابوو. له‌لایه‌ک ڕژێمی
سهدامو به‌عسی فاشیست، له‌و به‌ریش شۆڤێنیزمی
ئیسلامی ئاوێزان له‌گه‌ڵ نه‌زعه‌ی ئاریامیهری ئێرانی
به‌رامبه‌رکێیان بوو. له‌ڕاستیدا ئه‌م
جهنگهسهرهڕای هه‌ر ئامانجێکی سیاسی‌و سه‌ربازی،
جگهلهنههامهتیو ماڵوێرانی‌و نائارامی‌و جهنگو
کوشتاری خه‌ڵکی سڤیل له‌هه‌ردوو به‌ره‌وه،
جگهلهپرۆڤهیهکی دڕندانهبۆ ملکه‌چکردنی جه‌ماوه‌ری
ملیۆنی خه‌ڵکی دوو ووڵات به‌هه‌ردوو ڕژێم‌و ده‌وڵه‌تی
شۆڤێنی هیچ مانایه‌کی دیکه‌ی بۆ خه‌ڵکی تێدا نه‌بوو.
ئاخر لێره، ترس، دڵه‌ڕاوکێ، ته‌سلیم‌و
ده‌ربازنه‌بوون، ته‌نگیان به‌ئازادی، ته‌نانه‌ت له‌نێو
ناخ‌و ده‌روونی تاکیشدا هه‌ڵچنیبوو. ده‌رچوون له‌م
دۆزه‌خه‌و له‌م چارهنووسهخهتهرهموستهحیلو
نامومکین وێناکرابوو. وه‌ستانه‌وه‌ش به‌ره‌وڕووی
دۆخهکهزۆر ساده‌و سانا، هه‌م کوڕی خۆی پێویست بوو،
هه‌م جه‌رگێکی شێرانه‌ی هه‌ڵئه‌گرت. چونکوم هه‌ر
جۆرهبهرگریو ڕاوه‌ستانه‌وه‌یه‌ک پڕاوپڕ موجازه‌فه‌و
پڕمه‌ترسی‌و خه‌ته‌رناک بوو! چهپو کۆمۆنیسته‌کان
لێوهشاوهییو شایسته‌ییه‌کی به‌رچاوتریان له‌خۆیان
نیشان دابوو له‌چاو ڕێکخستنی حیزب‌و
ڕێکخراوهناسیونالیستیهکوردهکانو ئۆپۆزیسیۆنی
عێراقیدا. ئه‌وان زۆرتر پابه‌ندی شه‌ڕی چهکداریو
عه‌مه‌لیاتی پارتیزانی‌و ئه‌م شتانه‌بوون. ته‌نانه‌ت
ڕێکخستنهنهێنییهکانی نێو شاریشیان، زیاد له‌پێویست
پشتئه‌ستوور به‌چه‌ک بوون تا شێوه‌و ئوسوڵی خهباتو
هه‌ڵسووڕانی نهێنیو سازماندانی ته‌شکیلاتی کارامه‌و
شاره‌زاو لێوه‌شاوه‌ی دۆخی سهرکوتو ئیستیبداد!
خه‌باتی پێشمهرگانهوهڵامی ئه‌وه‌ڵ‌و ئاخری
جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی بوو به‌دۆخه‌که. ئه‌وان
که‌به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان لاسایی
ڕژێمهمهرکهزیهکانیان ئه‌کرده‌وه‌و زمانی چه‌کیان
بهلاوهکاریگهرترو په‌سه‌ندتر بوو، بۆیهتاقمو
تفه‌نگیان له‌سه‌رووی هه‌موو شتێکهوهدانابوو،
وهقهدو قیافه‌ی کڵاشینکۆفیان کردبووهپردی
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستاندا. هه‌رچه‌ند
هه‌میشه‌خه‌ڵکی کوردستان به‌های گه‌وره‌ی ئه‌و
شێوازهنهمهسئولانهیهی حیزبهکوردیهکانیان
داوه‌ته‌وه، چونکهبههانهی داوهتهدهستی دار‌و
ده‌سته‌و ده‌زگا جاسووسی‌و سه‌رکوتگه‌ریه‌کانی ڕژێمی
به‌عس بۆ خه‌فه‌قانی زیاتر‌و توندترکردنه‌وه‌ی
ئیستیبداد‌و فه‌زای عه‌سکه‌ری نێو شاره‌کان.
ئه‌وه‌بوو سه‌ره‌نجام، هه‌ر وه‌کو لهئیعترافاتهکانی
تاڵهبانیو نه‌وشیروانیش که‌له‌سه‌ر یه‌کتری ئه‌م
دواییانهکردوویانهدهرئهکهوێت، هێزه‌کوردیه‌کان
بازنه‌ی هه‌ڵسوورانیان زۆر ته‌نگ بووبووه‌وه‌و
ناچاربوون په‌نایان برد بۆ تهنسیقو پێشله‌شکری بۆ
سوپای پاسدارانی ئیران به‌گوێره‌ی ئه‌و
ڕێکهوتنهستراتیژیهی که‌له‌نێوان
سهرکردهکوردهکانو ڕژێمی ئیسلامی‌دا مۆر کرابوو
له‌ساڵی 986دا بۆ زه‌ربه‌دان له‌سوپای عێراق. له‌م
پێناوه‌شدا دڕنده‌یی‌و تاوانکاریی ڕژێمی شۆڤێنی به‌عسی
ئه‌و به‌هانه‌یه‌ی له‌ئاسمان قۆسته‌وه‌و
کارهساتهگهورهو دڵته‌زێنه‌کانی ئهنفالو
کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی لێکه‌وته‌وه. جێگای
ووتنهکاتێک ساڵی 987 به‌هاره‌که‌ی سه‌عاتی سفری
هه‌مان عه‌مه‌لیاتی ساڵی 988 کهلهنیوهی به‌هاردا
ئه‌نجامدرا، که‌شف‌و شایهع بوو،
عهمهلیهکهئیلغاکرایهوه، چونکه‌به‌هۆی چۆڵبوونی
ههڵهبجهوهگرنگیو نرخی عهمهلیهکهش بێبه‌هاتر
دههاتهبهرچاوی هێزه‌هاوپه‌یمانه‌کانی ڕژێمی ئیسلامی
ئێران، بۆیه‌ساڵی دواتر خه‌ڵکیان غافڵگیر کردوو
په‌لاماره‌که‌یان له‌ڕۆژانی 12مارسی988هوهئۆکهی
کراو شه‌راره‌ی هه‌ڵایسانی کاره‌ساتێکی مرۆیی
گه‌وره‌یان داگیرساند!
سه‌فه‌رێک بۆ بناری مه‌رگ (داستانی چوونم بۆ
هه‌ڵه‌بجه)
ڕۆژی پێنجشه‌ممه10ئازاری988 من وه‌کو به‌رپرسی
په‌یوه‌ندی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ڤه‌ری ههڵهبجهلهگهڵ
ناوه‌ندی ڕابه‌رایه‌تی (ڕه‌وتی کۆمۆنیست) سه‌ردانی
هه‌ڵه‌بجه‌م کرد، به‌مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه‌و
به‌دواداچوونی کاروباری ڕێکخستنه‌کانمان له‌و شاره.
ئێمه‌له‌م شارهتۆڕێکی ته‌شکیلاتی فراوانمان
پێکهێنابوو. به‌هۆی هاوئامانجیمانهوه، ته‌نسیقێکی
باشمان له‌گه‌ڵ کادران‌و ڕابه‌رایه‌تی حیزبی کۆمۆنیستی
ئێران‌و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشاندا هه‌بوو. به‌تایبه‌ت
که‌ئه‌م دوو هێزهنفوزێکی به‌رچاویان هه‌بوو، وه‌دوو
هێزی په‌سه‌ندکراو و خۆشه‌ویست بوون له‌ناو
جه‌ماوه‌ردا. خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوورو هه‌ورامان
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی جێگایه‌کی گرنگیان بۆ بیروباوه‌ڕی
کۆمۆنیستییو شۆڕشگێڕانهداناوهو به‌تایبه‌ت
کرێکاران‌و زهحمهتکێشانو توێژهههژارهکانی ئه‌م
دهڤهرهبهردهوام بوار‌و ده‌رفه‌تیان بۆ کۆمۆنیزم
ڕهخساندووهپهرهبگرێو هێزپهیدابکات.
ئه‌و دهمانهشاری هه‌ڵه‌بجه‌و خه‌ڵکه‌که‌ی له‌ژێر
مه‌نگه‌نه‌ی چاودێری ووردی تۆڕهجاسووسیهکانی ڕژێمدا
قه‌راری گرتبوو. ده‌زگای دهوڵهتیو سهرکوتو
ئیستیبدادی ڕژێمی به‌عس لهههڵهبجهوهکو
دڕنده‌یه‌کی بیمار له‌سێبه‌ری خۆشی ئه‌ترساو هه‌ر جم‌و
جووڵێکی ئاسایی خه‌ڵکیشی خستبووهژێر کۆنتڕۆڵه‌وه.
چونکی یه‌که‌م؛ کاتێک به‌هاری ساڵی پێشوو "عه‌مه‌لیاتی
ڕزگارکردنی هه‌ڵه‌بجه‌له‌لایه‌ن حیزب‌و
هێزهکوردیهکانهوهبههاوکاری هه‌مه‌لایه‌نه‌و
ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان له‌گه‌ڵ قه‌رارگای
ڕه‌مه‌زانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران" هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و
ئه‌نجامنه‌درا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌عاتی سفری
پهلامارهکهلهلایهن هه‌ندێک له‌پێشمه‌رگه‌و
بهرپرسهبچوکهکانی ناو
هێزهکوردیهکانهوهبهئاگاداری خزم‌و که‌سوکاریان
گه‌یه‌نرابوو، وه‌له‌و ڕێیهشهوهکهوتبووهسهر زاری
هه‌موو خه‌ڵکی شاره‌که‌و له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا
دانیشتوانی ههڵهبجهبهڕێگای زۆر سهختو دژوار
شاره‌که‌یان چۆڵکردوو ڕوویان له‌سلێمانی کردبوو،
دووهه‌م؛ دوای ئه‌وه‌ی دۆخهکهئارامتر بووبوویهوهو
به‌شی هه‌ره‌گه‌وره‌ی خه‌ڵکی گهڕابوونهوهسهر ماڵ‌و
حاڵی خۆیان، ئینجا ڕژێم بۆ بچووکردنه‌وه‌ی بازنه‌ی
ئیستیبداد‌و سهرکوتو جاسووسی خۆی له‌حه‌وزی
شاره‌زووردا، وه‌به‌ناوی دابڕینی په‌یوه‌ندی خه‌ڵکی
دانیشتووی دێهاته‌کانی ده‌وروبه‌ری ههڵهبجهلهگهڵ
حیزبه‌کوردیه‌کان، بڕیاری ڕاگواستنی هه‌موو گونده‌کانی
ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌رکردبوو، ئه‌م
بڕیارهناڕهزایهتی گه‌وره‌ی له‌نێو خه‌ڵکی
هه‌ڵه‌بجه‌دا درووستکردو سه‌ره‌نجام خۆپیشاندانی
هاوینی 987ی لێکهوتهوهکهڕژێم به‌دڕندانه‌ترین
شێواز سه‌رکوتی کرد‌و خۆپیشانده‌رانی دایه‌به‌ر ته‌قه‌ی
دۆشکه‌و هێلیکۆپتهرهجهنگیهکانی نارده‌سه‌ر
شاره‌که‌و زیاتر له70 که‌سی له‌خه‌ڵکی
شارهکهڕهشبگیر کرد‌و زینده‌به‌چاڵی کردن
له‌ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی سیروان له‌گۆڕی به‌کۆمه‌ڵدا
ناشتنی. دواتریش گه‌ڕه‌کی کانیئاشقانی هه‌ڵه‌بجه‌ی
بهتیئێنتی ته‌قانده‌وه. به‌م شێوهیهفهزای ترس‌و
تۆقاندن‌و ئیستیبدادی به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی
هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌پاندبوو. بۆنی مه‌رگ له‌م
شارهنیشتبوو. چاره‌نووسی خه‌ڵکی ههڵهبجهبهئاشکرا
ڕه‌نگی کاره‌ساتێکی بێوێنه‌ی گرتبوو. له‌لایه‌ک
ئابلوقه‌ی ئیستیبدادی ڕژێم، لهولاشهوهبۆمبارانی
هه‌مه‌ڕۆژه‌ی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بۆ نێو جه‌رگه‌ی
شار، سه‌رباری ئه‌وانه‌ش مه‌ترسی په‌لامارێکی غافڵگیری
سوپای پاسدارانی ئێران به‌هاوکاری هێزه‌کوردیه‌کان بۆ
گرتنی هه‌ڵه‌بجه، کابوسێکی به‌رده‌وام بوو ژیان‌و
ئاسایش‌و ئارامیی له‌خه‌ڵکی ئه‌م ناوچهیهحهرام
کردبوو.
من بۆ ئه‌وه‌ی خۆم بگهیهنمهههڵهبجه، به‌ر
له‌هه‌ر شتێک ده‌بوو حسابێکی تایبه‌تیم بکردایهبۆ
چۆنێتیی بڕینی سه‌یته‌ره‌و کۆنترۆڵه‌کانی نێوان
سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه. دهبوایهپهیڕهویم
له‌شێوازێکی خه‌باتی نهێنی کۆمۆنیستانهبکردایه.
ته‌وقی خه‌فه‌قان‌و چاودێری جاسووسیی ڕژێم له‌هه‌موو
شوێنێک هه‌ستی پێئه‌کرا. هه‌ر که‌سێک خه‌ڵکی
ههڵهبجهنهبوایهنهیئهتوانی بچێتهئهو شاره.
هه‌ر ناسنامه‌یه‌ک سه‌ر به‌دائیره‌ی ئه‌حوال شه‌خسی
هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ر نه‌بوایه، خاوه‌نه‌که‌ی
دادهگیراو لێکۆڵینه‌وه‌ی ووردی له‌گه‌ڵ ئه‌کرا.
منێکیش که‌به‌هۆی چالاکی‌و هه‌ڵسووڕانی
سیاسیمهوهلهنێو شاری ههڵهبجهناچاربووم له‌کۆتایی
هاوینی ساڵی 985دا ماڵ بگوێزمهوهبۆ سلێمانی، هه‌موو
که‌ڕه‌تێک کهدهبوایهسهفهری هه‌ڵه‌بجه‌م
بکردایهدهبوو به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌یه‌کی نهێنی تایبه‌ت
کۆنترۆڵی ده‌زگا سه‌رکوتگه‌رو جاسووسیه‌کانی ڕژێمم
ببڕیایه! ئه‌م کارهبهدهم خۆشه، به‌ڵام
ئه‌نجامدانی به‌ر له‌هه‌ر شتێک باوه‌ڕێکی پته‌وی
پێویستهبهئامانجهکانت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
لهخۆبووردهییو کارامه‌یی له‌خه‌باتی ژێرسایه‌ی
پۆلیسی هاری ڕژێمی به‌عسیدا بواریان ئهکردهوهبۆ
به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خه‌بات.
من بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جارێک به‌سه‌رکه‌وتوویی
بگهمهههڵهبجه، ده‌بوو خۆم ببواردایهلهوهی
ڕاسته‌وخۆ به‌هێڵی سلێمانی- ههڵهبجهبڕۆشتمایه.
چونکه‌ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی که‌له‌و هێڵه‌دا کاریان
ده‌کرد زۆر به‌ووردی له‌هه‌موو کۆنترۆڵهکاندا
پشکنینیان بۆ ده‌کرا. هه‌موو نه‌فه‌ره‌کان
دادهگیرانو دهپشکێنرانو کۆنترۆڵی ناسنامه‌و شتیان
بۆ ده‌کراو ئینجا به‌ڕێده‌کران. من ڕێگایه‌کی دیکه‌م
په‌یداکردبوو. له‌سلێمانی به‌هێڵی عه‌ربه‌ت ده‌ڕۆیشتم،
له‌وێشه‌وه‌بۆ کانیپانکه، ئینجا بۆ سه‌یدساده‌ق
له‌وێشه‌وه‌بۆ سیروان،
لهسیروانیشهوهبهجیبهلاندرۆڤهرهکان ده‌چووم بۆ
ئۆردوگای زه‌مه‌قی خوار هه‌ڵه‌بجه‌و دواجار
لهوێشهوهدهچووم بۆ هه‌ڵه‌بجه. هه‌ندێ جاریش به‌پێ
ده‌ڕۆیشتم له‌پشتی سه‌یته‌ره‌کانه‌وه، یاخود له‌گه‌ڵ
تراکتۆری گونده‌کان ده‌ڕۆیشتم. ئه‌م ڕێگایهسهلامهت
تر بوو چونکهکۆنترۆڵی توندی له‌سه‌ر نه‌بوو، شۆفێری
ئۆتۆمبیله‌کانیشیان دهناسیو ده‌یانزانی که‌خه‌ڵکی
ئه‌و گوند‌و شارۆچکانه‌ن دێن‌و ده‌چن بۆ کار‌و کاسبی
ڕۆژانه‌یان. دیارهههر له‌و ڕێیانهشدا کۆنترۆڵیان
ده‌کرد، وه‌هه‌ندێ جاریش ده‌زگاکانی ئیستیخبارات یان
ته‌واری له‌هه‌ندێ پنتی دیاریکراو که‌خۆیان
دیاریاندهکرد کۆنترۆڵی تایبه‌تیان داده‌نا له‌سه‌ر
ڕێگای سلێمانی- هه‌له‌بجه، یه‌ک یه‌ک ئۆتۆمبیلی سه‌ر
ئه‌و هێڵه‌یان ده‌پشکنی، نه‌فه‌ره‌کانیان
دههێنایهخوارهوهو ناوه‌کانیان له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌و
ناوانه‌دا به‌راورد ده‌کردن کهدهزگا جاسووسیهکانیان
بۆیان ئاماده‌کردبوون. به‌لآم ئه‌م شێوازه‌و ئه‌م
ڕێگایهبۆ سه‌فه‌رێکی سیاسیباشترو هێواشترو
سه‌لامه‌تتر بوو بۆ من.
من لهسلێمانیهوهسهر له‌به‌یانی زوو له‌ماڵ
ده‌رچووم، عه‌سرانێکی نه‌زۆر دره‌نگیش گهیشتمهماڵی
خاوه‌ری خوشکم له‌ئۆردوگای زه‌مه‌قی خوار پێده‌شتی
هه‌ڵه‌بجه. خاوه‌ری خوشکم به‌ده‌م شپرزهییو ترس‌و
گومانێکی زۆرهوهباوهشی پێم‌دا کردوو ووتی؛ ئه‌رێ
برام تۆ خۆتت لێ ته‌وقه، بۆچی به‌م ڕۆژگاره
سهختهدێیت بۆ هه‌ڵه‌بجه!؟ چۆن ده‌رباز بوویت!؟
به‌گوێم بکهئیتر جارێ مهڕۆرهوهبۆ سلێمانی. ووتم
باشه. منیش هاتووم ماوه‌یه‌ک لێره‌بم لاتان.
ئێرهسهلامهت تره.
30کانوونیدوههم2010