له‌پێناو هه‌قدا بۆ ڕۆژی خۆی
با بیره‌وه‌ریه‌کانمان سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه
تۆمار بکه‌ین
حه‌مه‌غفور
hamagafur@gmail.com
0681484938
[به‌سنگێکی گه‌وره‌وه‌ئاماده‌م هه‌ر ئازیزێک
په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکات بۆ قسه‌وباس ده‌رباره‌ی
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و داواکارم له‌هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان
به‌تایبه‌تی هاوکاریم بکه‌ن بۆ ته‌کمیل کردنی ئه‌م
بیره‌وه‌ریانه‌و ته‌نانه‌ت بیروڕا گۆڕینه‌وه‌سه‌باره‌ت
به‌شێوه‌ی کردنه‌وه‌ی بانکێکی گه‌وره‌بۆ کۆکردنه‌وه‌ی
دۆکۆمێنته‌جۆراوجۆره‌کانی تاوانی کۆکوژی هه‌ڵه‌بجه]
به‌شی چواره‌م
من‌و هه‌ڵه‌بجه له‌نێو توونێلی مه‌رگدا!
هه‌رچی سیمای شار‌و شارستانی‌و ئاوه‌دانی بێت
به‌ڕوخساری هه‌ڵه‌بجه‌وه نه‌ماوه، جگه‌له‌کۆمه‌ڵێکی
زۆری مرۆڤی تۆقیو، بێ هیواو بێ ئامانج‌و دۆشداماو
که‌ژیان‌به‌سه‌رو چاویانه‌وه ووشک‌و قه‌تیس
ماوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌واڵێکی نوێ‌دا تارمایی
مه‌رگ‌و کاره‌ساتێکی ئینسانی گه‌وره‌به‌سه‌ر سه‌ری
هه‌ڵه‌بجه‌و خه‌ڵکی شپرزه‌و
په‌شۆکاوه‌وه‌ئه‌خولایه‌وه. ژیانی ئاسایی گۆڕاوه‌بۆ
کابووسێک. ده‌نگ‌و هه‌ڵای ئه‌و جه‌بهه‌بچکۆلانانه‌ی
ده‌ورو به‌ری شاری گرتبۆوه، سیمای ڕۆژگاری شاری
کردۆته‌تاریکه‌شه‌وێک له‌ڕۆژی ڕووناکدا، گیانله‌به‌رو
په‌له‌وه‌رێک به‌دیناکرێ. سه‌رله‌به‌ری کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی
هاوڕێ‌و دۆست‌و ئاشنا‌و هاوشاری‌و
هاوسێیه‌تی‌مه‌حفبوویه‌وه‌و له‌پڕێکا هێزێکی
ئه‌فسانه‌یی بێهاوتا ئینسانه‌کانی پاڵیپێوه‌ئه‌نا بۆ
ئه‌و شوێنه‌ی که‌هیچ ئایینده‌یه‌کی پێوه‌دیار نیه، بۆ
باوه‌شی فامیلی‌و که‌سه‌نزیکه‌کانی خۆی، هه‌تا هیچ
نه‌بێ پێکه‌وه‌دوایین ساته‌کانی ژیانیان تروسکایی
ئومێدێکیان لا بخولقێنێت.
له‌ناکاو ترسێک جه‌سته‌می داگرت. سه‌یری ده‌وروبه‌رم
کرد به‌ته‌نها مابوومه‌وه. به‌ڵام دواین پاشماوه‌ی
هه‌نگاوه‌به‌جێماوه‌کانیانم له‌سه‌ر سیله‌و سووچی
کۆڵانه‌کانه‌وه بۆ دوایین سات له‌به‌ر چاوم
وونئه‌بوون. ئه‌و هه‌موو سه‌ربازه‌شه‌که‌ت‌و
بیماره‌که‌س نازانێ ڕوویان له‌چی چاره‌نووسێک کردووه.
ئه‌مه‌دیمه‌نی‌به‌رده‌م ژێرزه‌مینه‌گه‌وره‌که‌ی
دوکان‌و بازاڕه‌کانی حاجی که‌یخه‌سره‌و بوو به‌ر
له‌وه‌ی هه‌ستی ته‌نهاییه‌کی قورس‌و خنکێنه‌ر تاومبدا
بۆ ماڵی خاوه‌ری خوشکم! ژێرزه‌مینه‌کان جمه‌یان دێ
له‌خه‌ڵکی که‌زۆرینه‌یان ژن‌و مناڵ‌و پیرو
په‌ککه‌وته‌ن. هه‌موو که‌س خاولی‌و به‌تانی‌و
توره‌که‌ی خه‌ڵوزو بڕێک ئاوی لای خۆیه‌وه‌داناوه.
ئه‌م شتانه‌ئه‌و ساتانه‌به‌نرخترین که‌لوپه‌لێک بوون
که‌خه‌ڵکی به‌رپێی مه‌رگی دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه‌له‌گه‌ڵ
خۆیان هه‌ڵیان ئه‌گرتن. کاتێک شاڵاوی مه‌ترسی چه‌کی
شیمیایی خه‌ریکبوو ئه‌بووه‌یه‌قین، ئیتر په‌ناگاو
ژێزه‌مینه‌کانیش زیاتر سیمای گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی
وێنائه‌کرد تا په‌نایه‌ک بۆ نه‌جات. خه‌ڵکی سڤیل‌و
بێدیفاعی ئه‌و شاره‌ده‌قه‌و سه‌عاتیان ئه‌ژماردو که‌چی
کات له‌تونێلێکی بێئه‌وپه‌ڕ به‌ولاوه‌تر
نه‌ئه‌هاته‌به‌رچاو که‌ده‌رچوون لێی ئه‌سته‌مه.
به‌ر له‌کۆتایی هه‌نگاوه‌کانم لاقه‌کانم بۆ هی
گه‌وره‌تر خۆیان تاوئه‌دا. خۆم گه‌یانده‌کۆتایی کۆڵانی
سه‌ر شه‌قامه‌سه‌ره‌کیه‌که‌ی لای ئینحیساره‌که.
شاره‌که‌ڕه‌نگ‌و بۆی مه‌رگی لێنیشتووه. شه‌رای مه‌رگ
فه‌رمانڕه‌وای بناری شاره‌زوووره به‌ڕووی هه‌ڵه‌بجه‌و
هه‌وراماندا. له‌هه‌موو لایه‌که‌وه‌شریخه‌و هاڕه‌ی
ده‌سڕێژی دۆشکه‌و چه‌کی تۆقێنه‌ر که‌مه‌ر ئه‌شکێنێ.
فیشه‌ک‌و گووله‌ده‌بارێ، ئه‌گه‌ر بکرێ مرۆڤ ته‌عبیری
ئه‌و ڕۆژو ساته‌وه‌ختانه‌بکات. زرمه‌و ده‌نگی
ته‌قینه‌وه‌ی تۆپی قورس‌و دوورهاوێژ هه‌ر دڵ‌و
ووره‌یه‌کی پۆڵایینی لوولئه‌کرد. کوڕم ئه‌ویست جه‌رگی
هه‌بێ‌و له‌مبه‌ر بۆ ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌که‌خۆی
بخاته‌موجازه‌فه‌وه. بیرکردنه‌وه‌ده‌وری به‌سه‌ر
چووبوو. دڵ بڕیاری ئه‌دا. زۆر جار لاقه‌کانم
جه‌سته‌میان به‌هه‌ڵه‌داوان هه‌ڵئه‌گرت‌و
ئه‌یانگه‌یانده‌بن دیوارێکی ئه‌ولاتر. من چه‌ند جارێک
ئه‌بوایه‌چه‌ند شه‌قام‌و کۆڵانی پڕمه‌ترسیم ببڕیایه.
خۆشم نه‌مئه‌زانی بۆچی ئه‌بێ ئه‌م زنجیره‌موجازه‌فه‌و
خۆکوژیه‌نمایش بکه‌م.
ئاخر من ئاواره‌ی پێنج ساڵانم له‌گه‌ڵ 12 سه‌ر خێزان،
که‌یه‌کێکیان کاکم بوو له‌ئۆردوگای زه‌مه‌قی خوار
هه‌ڵه‌بجه‌بوون. هه‌ر ئه‌بوایه‌خۆم بگه‌یه‌نمه‌لای
ئه‌وان. به‌ڵام کورتترین ڕێگا به‌ناو ده‌بابه‌و
موده‌ڕه‌عه‌و زرێپۆش‌و جه‌بهه‌شه‌ق‌و شڕه‌که‌ی ڕژێمدا
تێئه‌په‌ڕی. هه‌موو لایه‌کانی تریش هه‌ر به‌ره‌ی شه‌ڕ
بوون. تازه‌ئه‌م ڕێگایه‌له‌هه‌مووی سه‌لامه‌ت تریش
بوو! من خۆشم نازانم چۆن هه‌ستێکم لا درووست بووبوو،
وام ئه‌زانی خۆم لێ ته‌وقه‌یان له‌مه‌رگی موحه‌قه‌ق
گه‌ڕاومه‌وه. ئینێرژه‌یه‌کی سیحراوی ئه‌یجووڵاندم.
سه‌رم له‌به‌ڵایه‌ک ئه‌گه‌ڕا بێئه‌وه‌ی خۆم هه‌ستی
پێبکه‌م. له‌ناخمه‌وه‌خه‌یاڵێک لام
بووبووه‌واقع،هه‌ستم ئه‌کرد هه‌موو که‌س وه‌کو من
وایه‌له‌و ساته‌دا. ئینسان هه‌ندێ ساته‌وه‌خت ئه‌ژی
مه‌رگ به‌نێو ڕۆحی‌دا دێت‌و ئه‌چێ. من ئه‌و
ڕۆژانه‌له‌گه‌ڵ مردنێکی ئه‌کیددا ده‌سته‌و
یه‌خه‌وه‌ستابووم. به‌ڵام نازانم من له‌مه‌رگ ڕام
ئه‌کرد یان مه‌رگ ئێمه‌ی ڕاوئه‌کرد. نه‌ک هه‌ر من
هه‌موو خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ش. به‌ڵام جیاوازی من
هێنده‌یه‌ئێستا ماوم یاده‌وه‌ریه‌کانی ئه‌و
ساتانه‌م‌ده‌نووسمه‌وه.
سه‌ره‌نجام خۆم گه‌یانده‌نزیک گه‌ڕه‌کی جه‌یش
شه‌عبیه‌کان که‌که‌وتبووه‌خوار به‌نزینخانه‌و پشتی
به‌ڕێوه‌به‌رێتی شارستانی‌و ئاگرکوژانه‌وه‌وه.
هێزه‌کانی سوپای عێراقی به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ری هێڵی
سه‌ره‌کی نێوان هه‌ڵه‌بجه‌سلێمانیدا بڵاوبووبوونه‌وه،
به‌جۆرێک که‌درێژکراوه‌ی له‌شکره‌که‌پێئه‌چێ هه‌تا
ده‌ورو به‌ری پردی زه‌ڵم‌و تا سه‌یسایه‌قیش به‌و
شێوه‌ئاشکرایه‌و به‌بێ سه‌نگه‌رو له‌و ده‌شت‌و
ڕوکاره‌بڵاوبووبێتنه‌وه. وه‌کو بڵێی خۆیان بۆ شکان‌و
هه‌ڵاتنێک دانابێ سه‌رجه‌می ئۆتۆمبیل‌و
بارهه‌ڵگره‌سه‌ربازی‌و لۆجیستییه‌کان تا بگات
به‌تانک‌و تۆپ‌و ده‌بابه‌و زرێپۆشه‌کان
له‌ڕێگایه‌که‌دوورنه‌ئه‌که‌وتنه‌وه. ئه‌و
ساتانه‌په‌یوه‌ندی ژن‌و مناڵ‌و ژێرزه‌مین‌و خاولی ته‌ڕ
میهرو عیشقێکی ویژدانی نیشانئه‌دا، په‌یوه‌ندی من‌و
موجازه‌فه‌ش مانای ژیانی له‌خۆگرتووه، په‌یوه‌ندی
سوپای شپرزه‌و واقووڕماو له‌گه‌ڵ ڕێگای قیردا
ناوکۆکه‌ی ئاینده‌ئه‌نوێنێ، پیلانی سیاسی ئێران‌و
هاوپه‌یمانه‌کانیشی سیمی گه‌یاندنی ئاگری ته‌قینه‌وه‌ی
کاره‌ساتێکه. منیش به‌باشم زانی به‌نێو ده‌بابه‌و
له‌شکره‌که‌دا بڕۆم‌و خۆم بگه‌یه‌نمه‌ماڵی خوشکم.
له‌واقعیشدا چ ڕێگای تریشم له‌پێش نه‌بوو. دووری نێوان
من‌و ماڵی خاوه‌ر نزیک به‌سێ کیلۆمه‌تر ئه‌بوو. به‌ڵام
له‌من وابوو سه‌د کیلۆمه‌تره‌و هه‌ر نایگه‌مێ.
به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر نازانم چۆن ملی ڕێگاکه‌م
گرت، خۆم له‌ناوه‌ندی زرێپۆش‌و ده‌بابه‌و
هێزه‌سه‌ربازیه‌که‌دا ئه‌بینی که‌هێزێک
پاڵمپێوه‌ئه‌نێت بۆ خواره‌وه. من که‌وتبوومه‌نێو
گه‌وره‌ترین به‌ره‌ی جه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌و پاسدار‌و
هێزه‌کانی ڕژێمی عێراقی. باوه‌ڕنه‌کرده‌نیه‌که‌من چۆن
بووبوومه‌ڕێبوارێکی سه‌رهه‌ڵگرتووی سه‌ره‌ڕۆ به‌نێو
ئاوڕشێنی ده‌سڕێژی دۆشکه‌و بی‌که‌ی‌سی له‌هه‌ردوو
به‌ره‌وه‌ڕا له‌م په‌نای ده‌بابه‌وه‌بۆ ئه‌و په‌نای
موده‌ڕه‌عه‌و زیلی عه‌سکه‌ری پچڕپچڕو به‌گوێره‌ی
پێویست هه‌نگاوه‌کانم ڕاویان ئه‌نام بۆ ئامانج. من
به‌نێو ته‌نووره‌ی ئاگری مه‌رگێکی ئه‌کیددا گوزه‌رم
کرد‌و به‌شێوه‌ی ڕێکه‌وتێکی سه‌رسامکه‌رو ده‌گمه‌ن
به‌زیندوویی په‌ڕیمه‌وه‌بۆ ناو خانووه‌نزمه‌کانی
گه‌ڕه‌که‌کانی لای سه‌ره‌وه‌ی موجه‌مه‌عی زه‌مه‌قی!
دیمه‌نی وام بینیوه‌مرۆڤ به‌زه‌حمه‌ت د‌رکی پێئه‌کات!
خۆشم زۆرتر به‌خه‌وێکی کابوساوی تێئه‌گه‌م. له‌و
ساتانه‌ی ئه‌م په‌نا ده‌بابه‌و ئه‌و په‌نا زرێپۆشم
ئه‌کرد به‌نێو ده‌سڕێژی ئه‌وبه‌ر که‌ئاراسته‌ی من‌و
هێزه‌که‌یان ده‌کرد، له‌کاتێکدا ده‌بوایه‌به‌دیقه‌تێکی
باشه‌وه‌پێشبینیم بکردایه‌که سوود له‌فاسیله‌ی نێوان
په‌لاماره‌ده‌سڕێژه‌کان ببینم‌و به‌یه‌ک دوو بازو
هه‌نگاو خۆم بگه‌یه‌نمه‌په‌نای ده‌بابه‌یه‌کی دیکه،
وه‌هه‌ر حسابێکی هه‌ڵه‌بارته‌قای سه‌رم بوو،
دانه‌دانه‌له‌سه‌ربازه‌عێراقیه‌کان له‌نێو
ده‌بابه‌کانه‌وه‌سه‌ریان ده‌رئه‌هێناو هاواریان
ئه‌کرد؛ کاکه، کاکه، هاهاها، شه‌کو ماکو!!؟؟ فهمنا
یابه‌شنو للی صایر!!؟؟ به‌پڕتاو شریخه‌ی ده‌سڕێژێک یان
ویزه‌ی قه‌ناسێک سه‌ری نقوم ئه‌کرده‌وه‌بۆ ناو
ده‌بابه‌که‌ی، بێئه‌وه‌ی وه‌ڵامێک له‌من وه‌ربگرن.
ئه‌م دیمه‌نه‌چه‌ند جارێکی زۆر دووباره‌بوویه‌وه،
له‌کاتێکدا له‌گه‌ڵ هه‌ر بانگه‌وازێکی نێو
ده‌بابه‌کانه‌وه‌ده‌یان جووته‌چاوی دیکه‌له‌ملاو
لاوه‌زرته‌یان ده‌هات‌و بۆ وه‌ڵامێک واقیان ووڕمابوو،
منیش ته‌نها سه‌یرێکم ئه‌کردو به‌رده‌وام ئه‌بووم
له‌هونه‌ری خۆده‌ربازکردنه‌که‌م بێئه‌وه‌ی له‌وه‌ش
بترسم که‌من به‌دوژمن بده‌نه‌قه‌ڵه‌م‌و
بمکه‌نه‌نیشانه‌ی فیشه‌کێک یان...!
کاتێک گه‌یشتمه‌جێ خوشکم به‌ڕه‌نگی
هه‌ڵپڕوزکاوه‌وه‌مناڵانی ڕه‌نگپه‌ڕیو هه‌موو
به‌ده‌وریدابوون ڕای‌کرد بۆ ده‌رگای حه‌وشه‌و ده‌ستی
کرد به‌سنگ کوتان! هه‌موو به‌گریانه‌وه‌تێمئاڵان‌و
منیش به‌ره‌و ژووره‌وه‌وه‌کو یه‌ک جه‌سته‌که‌له‌نێو
ترس‌و تۆقیندا سه‌ری ده‌رکردبێ پاڵمپێوه‌نان. ووتم
وه‌رن هیچ نیه‌له‌سه‌ره‌وه‌شه‌ڕه‌دووره‌لێره‌وه.
دوای نیوه‌ڕۆی هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ڕژێم بڕیاری دابوو
هه‌ڵه‌بجه‌به‌هێزه‌کانی خۆشیه‌وه‌له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی شار‌و
ناوچه‌که‌و پاسدار‌و هێزه‌هاوپه‌یمانه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ
خاک یه‌کسان بکات‌و ته‌نها وێرانه‌یه‌ک بۆ
هێزه‌سه‌رکه‌ووتووه‌کان به‌جێ بهێلێ. بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌چه‌کی ئاسمانی خسته‌کارو ده‌ستیکرد
به‌قه‌سف‌و بۆمبارانێکی خه‌ستی هه‌ڵه‌بجه‌به‌تایبه‌تی
به‌بۆمبی هێشوویی‌و ناپاڵم‌و هێزه‌خاپوورکه‌ره‌کانی.
هه‌تا دوایین نووزه‌ی ووره‌ی خه‌ڵکی ووردبکاو مانایه‌ک
بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و ژیان نه‌هێڵێته‌وه. 10ده‌فڕۆکه‌ی
جه‌نگی پێکه‌وه‌ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه‌و شار‌و کۆڵانیان بۆ
پازده‌ده‌قیقه‌ده‌کرده‌ئاگرو هه‌رچی ئاسن‌و ئاگریان پێ
بوو به‌ریان ئه‌دایه‌وه، ئه‌وان ئه‌ڕۆشتن‌و 12فڕۆکه‌ی
دیکه‌ئه‌گه‌یشتن!
له‌به‌شی دواتردا پێکئه‌گه‌ینه‌وه!