|
حه‌مه‌غفور
حه‌مه غفور:به‌ڕێزان،
ئێمه زانیاری
ته‌واومان پێگه‌یشتووه که ڕێکخراوی
ئینته‌رپۆڵ به‌داخه‌وه له‌سه‌ر داوای به‌ناو
دادگای ڕژێمی ئیسلامی ئێران له
شاری سنه گلاوه له پیلانێکی مه‌ترسی داری ئه‌و
ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ سازکردنی
په‌روه‌نده‌ی تیرۆریستی‌و ناساندنی هه‌ڵسووڕاوان‌و
ڕابه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له
ده‌ره‌وه‌ی ووڵات وه‌کو باندی تاوانکاری داواکراو
له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه. بۆ ئه‌م
ئامانجه‌ش تا ئێستا ڕێکخراوی ئینته‌رپۆڵ پۆسته‌ری بۆ
کۆمه‌ڵێک له ناسراوترین ڕابه‌رانی
ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
سازکردووه هه‌تا شوێنپێیان
هه‌ڵبگرێ‌و ده‌سگیریان بکات‌و ته‌نانه‌ت ڕاده‌ستی
کۆماری ئیسلامی ئێرانیشیان
بکاته‌وه.
ئێمه به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه و
به‌بینینی پۆسته‌ری ئه‌و که‌سانه به‌راستی
توشی شۆك بوین. پێمان سه‌یربوو که
ده‌زگایه‌کی وه‌کو ئێوه بوه‌ته نوێنه‌ری
رژێمێك که ریکۆردێکی یه‌جگار
خراپی هه‌یه له‌مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤدا لای
ده‌وڵه‌تانی رۆژائاوا. بێجگه
له‌وه ئه‌و رژێمه تاوانباره به کوشتنی ده‌یان
هه‌زار که‌س له نه‌یارانی سیاسی
رژێمه‌که‌ی له ماوه‌ی 30 سالی رابردوو‌دا. رۆژی
10/11/2009 (ئیحسانی
فه‌تاحیان) له‌سه‌ر هه‌ڵسوڕانی سیاسی له‌لایه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه
ئیعدام کرا. رۆژی 17/12/2009 (
موسڵیح زه‌مانی) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ کچه
هاوڕێکه‌یدا هه‌بوو ئیعدامکرا! له‌ماوه‌ی 2-3 مانگی
رابردودا ده‌یان که‌س له
خۆپیشانده‌ران که نارازی بوو‌ن به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌سه‌ر
شه‌قامه‌کان کوژران یان له زیندانه‌کاندا ئه‌شکه‌نجه
دران و سوکایه‌تیان پێکرا یان
له‌سێداره دران. به‌داخه‌وه ئێوه چاوتان
له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو
ئه‌وتاوانانه‌ی ئه‌و رژێمه‌دا نوقاندوه‌و کوێرانه
که‌وتونه‌ته هاوکاری ئه‌و رژێمه
دڕنده‌یه دژی نه‌یارانی سیاسی خۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی
ووڵات که ده‌ستی ده‌زگا
سه‌رکوتگه‌ره‌کانی خۆی ناگاتێ و ئێوه‌ی بۆئه‌و مه‌به‌سته
به‌کارهێناوه!
ئێمه له‌نزیکه‌وه هه‌ریه‌که له (علی
عبدالی، رسول بناوند، رحمت فاتحی،
عبدالله دارابی، اسد گلچینی، خالد
حاج محمدی، رحمان حسین زاده، کورش مدرسی، مظفر
محمدی، توفیق پیر خضری، صالح
سرداری و سلام زیجی) که ئیوه پۆسته‌ری ئه‌وانتان
وه‌کو تیرۆریست و تاوانبار
بڵاوکردۆته‌وه ده‌ناسین. هه‌موو ئه‌و که‌سانه
ئه‌ندامانی رابه‌ری و کادرانی
حیزبێکی سیاسی کۆمۆنیستن که نزیکه‌ی 30 ساڵ ته‌مه‌نی
خۆیان بۆ ئازادی ئینسان و بۆ
به‌رگری له‌مافه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی
ئێران ته‌رخان کردوه. هه‌موو ئه‌و
که‌سانه له‌سه‌ر هه‌ڵسوڕانی سیاسی که‌وتونه‌ته
به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی زیندان و ئیعدام و
به‌ناچار نه‌یانتوانیوه له‌ئێران بمێننه‌وه‌و
له ووڵاتانی ئه‌وروپا نیشته‌جێ
بوو‌ن. ئێمه له‌نزیکه‌وه ئاگادارین که رژێمی
جمهوری ئیسلامی ئێران خۆی
تاوانباره به کوشتنی ده‌یان ئه‌ندامی سه‌ر به‌حیزبه
ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی خۆی له
کوردستانی عێراق له‌ماوه‌ی 18 ساڵی رابردودا.
ئێمه ده‌زانین که جمهوری ئیسلامی ئێران
بۆ سه‌رکوتی نه‌یارانی سیاسی خۆی
هه‌میشه فایلی تیرۆر‌و بازرگانی
تلیاك و تاوانی کوشتنیان بۆ دروست ده‌کات، تا به‌و
ناوه‌وه توندترین سزایان
به‌سه‌راد بسه‌پێنێ. ئه‌مه پیشه‌ی هه‌موو رژێمه
سه‌رکوتگه‌ره‌کانی وه‌کو رژێمی
ئیسلامی ئێرانه. به‌راستی جێی شه‌رمه که
ده‌زگاکه‌ی ئێوه به‌بێ
لێکۆڵینه‌وه یه‌کسه‌ر له‌سه‌ر بڕیار و داوای جمهوری
ئیسلامی تۆمه‌تی تاوانبار‌و
تیرۆریستی خستۆته‌پاڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌موو ژیانیان
بۆ خه‌باتکردن دژی تیرۆریزمی
رێکخراوی ده‌وڵه‌تی جمهوری ئیسلامی ته‌رخانکردوه.
ئه‌و کاره‌ی ئێوه به‌ته‌واوی له
ئیعتباری ئێوه وه‌کو ده‌زگایه‌کی جیهانی
دێنێته‌خواره‌وه‌و ده‌تانکات به
به‌شێك له جێبه‌جیکه‌رانی ده‌زگا
سه‌رکوتگه‌ره‌کانی جمهوری ئیسلامی
ئێران.
ئێمه داواتان لێده‌که‌ین که
نه‌بنه
جێبه‌جێکه‌ری پیلانی جمهوری ئیسلامی ئێران
که خۆی دۆسیه‌یه‌کی ره‌شی هه‌یه له
سه‌رکوت و تیرۆری رێکخراو
له‌ناوخۆی ئیڕان و بگره له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیشدا! ئێمه
داواتان لێده‌که‌ین که:
1- ئه‌و بانگه‌وازه‌که‌ی بڵاوتان
کردۆته‌وه بۆ
ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سانه ده‌ستبه‌جێ
وه‌ربگرنه‌وه و داوای لێبوردنیان لێبکه‌ن
و هاوکاتیش قه‌ره‌بووی ناوزڕاندن و
تاوانبارکردنیان به تیرۆریست و تاوانبار
بۆبکه‌نه‌وه.
2- به‌رپرسارێتی خۆتان بۆ پاراستنی
سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌و
که‌سانه‌ی که به‌و کاره‌ی ئێوه
ژیانیان که‌وتۆته خه‌ته‌ره‌وه به‌ره‌سمی
رابگه‌یه‌نن.
3- لێپرسینه‌وه له‌و ده‌زگایه‌ی
جمهوری ئیسلامی بکه‌ن که ئێوه‌ی
تووشی ئه‌و خه‌تایه کردوه
به‌رامبه‌ر به هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی
ئه‌و رژێمه.
وێڕای سڵاوی بێپایانم
چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی پۆزه‌تیڤی
به‌ڕێزتانم
حه‌مه غفور
به‌رپرسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
کوردستان/هۆڵه‌ندا
21-12-2009 |