حه‌مه‌غه‌فور
وه‌ڵام
بۆ پرسیاری گۆڤاری نێوه‌ند له‌م
باره‌وه
پرسیار: هۆكاره‌كانی
تیرۆركردنی به‌كر عه‌لی بۆچی
دهگهرِیَتهوه؟. ئایا دهسهلاَتی
ئه‌وسای یهكیَتی نیشتمانیی
كوردستان بۆچی ناچاربوو كه
ئه‌و هاورِیَ ههڵسورِاو و
شاعیره له به‌رچاوی ژماره‌یه‌كی
زۆری خه‌ڵكی شاری سلیَمانی و
لهنیَو جه‌رگه‌ی شاردا تیرۆر
بكات؟.
حه‌مه‌غه‌فور: به‌ر له‌وه‌ی
بچمه‌سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌تان،
ئه‌مه‌وێ له‌یادی شازده‌هه‌مین
ساڵی تیرۆرکردنی (به‌کر عه‌لی)
تێۆکشهرو خه‌باتگێڕی یه‌کێتی
بێکاراندا، به‌کر عه‌لیی به‌رگریکار
له‌ئاواره‌کان، وهپێشڕهوی
ناڕهزایهتیو خۆپیشاندانی
دانیشتوانی نێو خانووه قوڕینو
لهلهوحو لهتهنهکهدرووستکراوهکانی
گه‌ڕه‌کی حامیه بۆ دیفاع لهسهرپهناکانیان،
وه له‌دژی سیاسه‌تی
پارێزگاری ئه‌وسای سلێمانی (سالار
عه‌زیز) که‌له‌پێناو ده‌رکردنی
ئاواره‌کانی که‌رکوک تیایاندا
گرتبوویه‌به‌ر، سه‌ری ڕێز‌و
میهرو وه‌فا دانه‌وێنم. یادی
مرۆڤێکی گه‌وره‌و دڵ پڕ له‌هیوا
بۆ به‌رقه‌رارکردنی دادپه‌روه‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕابه‌رێکی
ڕیزی یه‌کێتی بێکاران بۆ
جۆشدانی خه‌باتی به‌شمه‌ینه‌تان
له‌ده‌وری ئاڵای سۆشیالیزم،
ههمیشهبهرزو به‌ڕێزه. هه‌رواش
دووپاتی ئهکهمهوهلێرهدا
کهشایستهترین ڕێزلێنان لهتێکۆشهرانو
ڕابه‌رانێکی چاونهترسو خۆشه‌ویستی
جه‌ماوه‌ری کرێکار‌و بێکارو
ئاواره‌و بێبه‌شی له‌چه‌شنی
به‌کر عه‌لی، درێژهدانهبهکاروانی
خهباتو تێکۆشان‌و جووڵانه‌وه‌که‌یان،
خهباتهبۆ سه‌رخستنی ئه‌و
هیواو ئاره‌زوانه‌ی ئه‌وان له‌پێناویدا
گیانیان سهربهرزانهبهخت
کرد.
هۆکاری تیرۆرکردنی به‌کر عه‌لی
دیار‌و ئاشکرایه. ده‌سه‌ڵاتی
کوردی‌و نوێنه‌رانی تازه‌پێگه‌یشتوی
بۆرژوازی کوردی، چاویان به‌باڵای
به‌رجه‌سته‌ی به‌کر عه‌لیدا
هه‌ڵنه‌ئه‌هات. نه‌یانئه‌توانی
بیبینن که چۆن ڕیزی ناڕهزایهتیو
خۆپیشاندانه‌کان سازمان ئه‌داو
دلێرانهبهرهوڕووی ده‌سه‌ڵاتیان
ئه‌کاته‌وه! سه‌ری به‌رزی به‌کر
عه‌لی له‌ڕیزی هه‌ره‌پێشه‌وه‌ی
جۆش‌و خرۆشی بێکارانی شاری
سلێمانیدا بۆ کار یان بیمه‌ی
بێ‌کاری، ڕاوه‌ستاوی به‌کر له‌نێو
ئاوارهکهرکوکیهکانی
دانیشتووی سلێمانی بۆ به‌رگری
لهسهرپهناکانیان، بۆ مافه‌کانیان،
چاونه‌ترسی ئه‌و له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی
خه‌ڵکی کرێکار‌و بێبه‌شی
کوردستاندا وه‌کو چراو ئومێدی
چین‌و توێژهبندهستهکانی
کوردستان ئهدرهوشایهوهو
نوێنه‌رانی چینهداراکانو
لێپرسراوانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی
توشی هیستریا بووبون له‌به‌رامبه‌ریدا!
به‌کر عه‌لی له‌م پێناوه‌و له‌م
ڕێگایه‌دا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردیهوهبهبهرچاوی خهڵکهوهلهشاری
سلێمانی دوای ته‌قه‌کردن له‌و
خۆپیشاندانه‌ی به‌کر عه‌لی
ڕێکیخستبوو بۆ به‌رده‌م
پارێزگاری سلێمانی ئه‌پێکرێ،
وهبهبرینداری تیرۆرکرا.
به‌کر عه‌لی بهههڵسووڕانی
خۆی له‌پاڵ هاوڕێبازه‌کانی وه‌کو
(فه‌رهاد فه‌ره‌ج، ئه‌کره‌م
چاوشینو ده‌یانی تردا) سه‌نگه‌رێکی
به‌هێزیان لێدابوو له‌به‌رامبه‌ر
به‌ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کوردیه‌کان،
بۆ دیفاع و پارێزگاری کردن
له مافه‌کانی خه‌ڵکی بێکارو
ئاواره‌و ده‌سته‌نگ، له‌خواسته‌کانیان،
له‌ئێستاو له ئایینده‌یان.
ئه‌م جێگا‌و ڕێگا خهباتکارانهیهی
به‌کر عه‌لی بوویهقهستی سهریو
به‌ڕۆژی ڕووناک پاسه‌وانانی
سالار عه‌زیز له‌ناو جه‌رگه‌ی
شاردا به‌فه‌رمانی ئه‌و خه‌ڵتانی
خوێنیان کرد. ئاخر سالار عهزیزو
هه‌ڤاڵه‌کانی لهبهکر عه‌لی
تۆقیبوون. خۆ ئه‌وان
لێهاتوویی ئه‌وه‌یان نه‌بووه‌و
نیهوهڵامی به‌کر عهلیو
هاوڕێکانی به‌شێوه‌ی سیاسی‌و
دیالۆگ بده‌نه‌وه. ئه‌وان ته‌نها
که‌له‌پورێک کهلهخهباتی
شاخیانهوه له‌گه‌ڵ خۆیان
هێنابویان، ته‌نها نه‌ریتێک
کهلهڕژێمی بهعسو سه‌ددامه‌وه
فێربووبوون ته‌نها زمانی تفهنگو
سهرکوتو سڕینه‌وه‌و تیرۆری
موخالیفانی خۆیان بوو! ئه‌وان
قاره‌مانی زهفهربردنن له‌پشته‌وه.
نوێنه‌رانی چینهچاوچنۆکهکان
له‌کوێ مه‌ردایه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ئاشکراو ڕاست‌و ڕه‌وانیان
تێدایه له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وانی جه‌ماوه‌ریدا.
ئه‌وانه‌ی ئه‌م پهروهندهچارهڕهشهیان
دوێنێ بۆ خۆیان تۆمارکردووه،
ئه‌مڕۆ چۆن ئه‌کرێ له‌به‌ره‌ی
خه‌ڵکی کوردستاندا جێگایان هه‌بێت!
ئه‌وان دوژمنی چینایه‌تی جه‌ماوه‌ری
کرێکار‌و بێکارو ئاواره‌و بێبه‌شن.
چینی بۆرژوازی‌و دهوڵهمهندانو
ده‌سه‌ڵاتدارانیان، به‌رژه‌وه‌ندی
چینایه‌تیان پاڵنهریانهبۆ
ده‌ستگرتن به‌هه‌موو شێوازێکی
زه‌برو زهنگو قه‌هراوی له‌به‌رامبه‌ر
چینهژێر ده‌سته‌کاندا. ئه‌وان
بۆ چه‌پاندنی جیهانی پڕ لهناعهدالهتیو
پڕ لهبێئینسافیو پڕ کوێره‌وه‌ریان
به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکان‌و
هاوڵاتیاندا، یه‌که‌م وه‌ڵامیان
تهحمیقو تۆقاندنه له‌ڕێی
وه‌شاندنی خۆرافاتی ئایینی‌و
قه‌ومیه‌وه، دوا وه‌ڵامیشیان
زمانی چه‌که، زمانی سڕینه‌وه‌ی
فیزیکیانه‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی
خۆیانه. تیرۆر کردنیش
ڕیسواترینو ترسنۆکانه‌ترین
شێوازی به‌لاداخستنی کێشه‌و
گرفت‌و مه‌سه‌له‌کانه بۆیان.
نزمترینو نابهجێترین شێوه‌و
ڕێبازی نوێنه‌رانی بۆرژوازیهبۆ
بێده‌نگکردنی جه‌ماوه‌ری
ناڕازی‌و به‌ده‌نگهاتوو بۆ
ماف‌و خواسته‌کانیان، له‌پێناو
باشترکردنی ژیان‌و شایسته‌تر
کردنی کۆمه‌ڵ بۆ هاوڵاتیانی.
به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن ده‌ست
له‌تیرۆر لێهه‌ڵگرن. چونکه‌ته‌نها
له‌م ڕێگایهوهیهکهکۆمهڵگا
مرۆییه‌کان مل ڕائه‌کێشن بۆ
دهسهڵاتو سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی
ئه‌م جیهانهسهرهوخوارهو
ئه‌م ئۆقیانوسانهلهنادادپهروهریو
جهنگو ده‌عوای دژ بهخهڵکیو
برسێتی‌و ههژاریو بێکاری‌و
نائارامی ته‌حه‌مول ئه‌که‌ن.
به‌کر عه‌لی یه‌کێک بوو له‌و
ڕابهرهئازاو مه‌یدانیانه‌ی
ئه‌م جیهانه‌ی به‌م شێوازه‌ی
ئێستایبهشایستهی هاوڕهگهزهکانیو
هاوڵاتیانی خۆی نهئهزانیو
له‌پێناو گۆڕینی شۆڕشگێڕانهیدا
قۆڵی خهباتو شۆڕشی لێههڵکردبوو.
سالار عه‌زیز فه‌رمانی دا به‌کوشتنی
به‌کر عه‌لی له‌ناوجه‌رگه‌ی
شاردا‌و به‌به‌رچاوی خه‌ڵکیه‌وه،
هه‌تا مهیلو ئاره‌زووی هه‌ڵپێچانی
جیهانی بۆرژوایی‌و کاروانی خه‌بات
له‌پێناو دامه‌زراندنی
جیهانێکی سه‌د جار باشتر‌و
شایسته‌تر له‌وه‌ی ئێستا سهرکوتو
کڵۆم بکات. به‌ڵام که‌م نه‌بوون
ئه‌و نوێنه‌ره گه‌وجانه‌ی که‌له‌سه‌ر
ئه‌و بڕوایه بوون کهدهکرێو
ئه‌توانن به‌زه‌برو زهنگو
تیرۆر‌و سڕینه‌وه‌ی فیزیکی
ڕابه‌رانی به‌رهه‌ڵستکاری
ڕێگای سۆشیالیزم‌و دادپه‌روه‌ری،
به‌سه‌ر کۆمۆنیزم‌و ڕهوتو
جووڵانه‌وه‌ی کرێکاریدا سه‌رکه‌ون!
ئه‌ی نابینن دوای شازده‌ساڵ
به‌سه‌ر تیرۆرکردنی ئه‌م
مرۆڤه‌ی لهجهرگهی خه‌باتێکی
بهرههقانهی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی
سلێمانیدا ترسنۆکانهخهڵتانی
خوێنتان کرد، هه‌موو ساڵێک
یادی ئه‌کرێته‌وه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌که‌ی
وه‌کو هێمای درێژه‌ی ڕێباز‌و
خه‌باته‌که‌ی وه‌کو تاجی
گوڵگوڵین ئازادیخوازان‌و
کرێکاران‌و کۆمۆنیسته‌کان ئهیخهنهسهرسهریان!
شکۆدارتر بێت یادی هاوڕێمان
به‌کر عه‌لی خۆشه‌ویستی
کرێکار‌و ئاواره!
شه‌رمه‌زاری بۆ پیلانگێڕانی
تیرۆرکردنی ئه‌م
ڕابهرهکرێکاریه!
23ئاب2010
